له کەوتنی موسڵەوە تائێستا، عیراق نزیکەی 75 هەزار قوربانی داوە
📊 ئامار و راپرسی
دوێنێ سێشەممە رێکخراوێکی عیراقی ناحکومی رایگەیاند، نزیکەی 46 هەزار کەس لەماوەی ساڵی رابردوودا له و جەنگانەدا کوژراون کە له دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگاکانی خۆرهەڵات و باکوور و خۆرئاوای وڵات ئەنجامدراون.
کەمپینی جەماوەری نیشتمانی بۆ خستنەناوی تەقینەوەکانی عیراق بۆ ناو لیستی تاوانەکانی جینۆساید کە بە حەشد ناسراوە لەبەیاننامەیەکدا کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کەوتنی موسڵەوە بڵاویکردەوە رایگەیاند، قەبارەی ئه و زیانانەی هێزە ئەمنییە عیراقییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی له مێژووی کەوتنی موسڵ لە 10ی حوەزیرانی ساڵی رابردووەوە پێشکەشیان کردووە گەیشتووەتە نزیکەی 40 هەزار شەهید و 25 هەزار بریندار و سێ هەزار بێسەروشوێن.
هەر له و بەیاننامەیەدا هاتووە کە زیانەکانی هێزەکانی پێشمەرگەش گەیشتووەتە سێ هەزار شەهید و نزیکەی 7500 بریندار و نزیکەی 250 بێسەروشوێن و چارەنووس نادیاریشیان هەیە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر له و ماوەیەدا قوربانییەکانی هێزەکانی سەحوە و چەکدارانی هۆزەکانیش، گەیشتووەتە سێ هەزار شەهید و نزیکەی 500 بێسەروشوێن.
ئه و کەمپینە لەمیانەی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە عیراق له و ماوەیەدا خراپترین قەیرانی مرۆیی لە مێژوویدا بەخۆیەوە بینووە کە ئەویش گەورەترین کۆچپێکردنە لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا و ژمارەی ئاوارەکانی پارێزگا و شارەکان لە چوار ملیۆن نزیک بووەتەوە.
له عەرەبییەوە: والی عەلی
- 10-06-2015