ئاماری ئەنفالکراوانی گوندی عەسکەر
📊 ئامار و راپرسی
گوندی عەسکەر یەکێک لەگوندە دێرێنەکانی کوردستانی باشور، لە روی کارگێڕییەوە سەربەناحێێ ئاغجەلەرە دەکەوێتە باشوری خۆر هەڵاتی ناحێکەو لە رۆژهەڵاتی گوندی گۆپتەپەدایە لە ناوچەی قەڵاسێوکە. لە رێکەوتی 3ی ئایاری ساڵی 1988 لەگەڵ گوندی گۆپتەپەی دراوسێیان بەبۆمبی کیمیایی پەلاماردراو بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەستداو حەوت کەسیش بریندار بوون، بەڵام رۆژی دواتر هەموو خەڵکەکەی بەرپەلاماری ئەنفال کەوتن وجگەلەچەند پیرەمێردێک ئەوانی تر هەموویان بێسەروشوێنکران.
عەسکەر بە گوندی شەهیدانی سەرکردە بەناوبانگە، چەندین سەرکردە لەم گوندەدا هەڵکەوتوونو لەسەنگەری بەرگریدا گیانیان بەخشیوە، لەوانە عەلی عەسکەریو شەهید بێستونو شەهید غەریب سەعید.. کۆی شەهیدەکانی ئەوگوندە 60 شەهیدی سەنگەرە، هەروەها 186 ئەنفالکراوو 3 شەهیدی کیمیابارانکراویشیان هەیە.
لەناو ئەوکەسانەی ئەنفالکراون چەندین مندالو ژنی تێدایە، زۆربەی ئەو پیاو کورەگەنجانەی بەرپەلاماری ئەنفال کەوتوون، لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی ناوچەکە بوون.
ئامارەکە لە مامۆستا رەسوڵ دانیشتووی گوندی عەسکەر وەرگیراوە.
بەدواداچوون : عومەر محەمەد
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
ئەنفالستان