Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📊 زانیاری ورد لە بارەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی تورکیاوە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

زانیاری ورد لە بارەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی تورکیاوە
25-هەمین خولی پەرلەمانی لە کۆماری تورکیادا لە 7-ی حوزەیرانی 2015، بۆ هەڵبژاردنی 550 ئەندامی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەش دەبێتە 24-هەمین هەڵبژاردنی گشتی لە تورکیادا.
مێژووی فرەپارتی لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1946 دوای ئەوەی هەریەکە لەجەلال بەیارو عەدنان مێندێرێس لە پارتی گەلی کۆمار (جەهەپە)ی دەسەڵاتداری ئه و کاتەی تورکیا جیابوونەوە و پارتی دیموکراتی (دەپە)یان دامەزراند، سەرەڕای فشارەکانی ئه و کاتەی دەسەڵات لە هەڵبژاردنەکانی ئه و کاتەی تورکیادا بەڵام پارتی دیموکراتی توانی رکابەرییەکی باش لەگەڵ پارتی گەلی کۆماری بکات.
لە یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا لە ساڵی 1950 پارتی دیموکراتی توانی کۆتایی بە 27 ساڵەی تەمەنی دەسەڵاتداری پارتی گەلی کۆماری بهێنێت کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە لە لایەن موستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دەسەڵاتیان گرتبووە دەست.
بەڵام پارتی دیموکراتی بە سەرۆکایەتی عەدنان مێندێرێس و جەلال بەیار لە دوای کۆتایی 1954 دوای ئەوەی توانییان بۆ جارێکی دی زۆرینەی رەها بە دەست بهێنن لە دیموکراتییەوە بەره و دەسەڵاتداریی و دواتر بەره و تاکڕەویی رۆیشت.
دوای ئەمەش کودەتایەکی سەربازی خوێناوی لە ساڵی 1960 ئەنجامدراو هەریەکە لە مێندێرێس و بەیار دەستگیرکران و دواتر مێندێرێس سزای کوشتنی بەسەردا جێبەجێکرا.
لە دوای 1961 دەستوورێکی نوێ پەسەندکراو پارتێکیدی بە ناوی پارتی داد(ئەپە) دروستبوو کە توانییان زۆرینەی پەرلەمان لە 1969 بەدەستبهێنن بەڵام پارتی داد نەیتوانی کێشەکانی ئابووری ئه و کاتەی تورکیا چارەسەر بکات و هەروەها رێگریش بکات لە زیادبوونی چالاکییە سیاسییە توندڕەوەکانی باڵی چەپی توندڕە و گروپی گورگە خاکییەکان کە گروپێکی نەتەوەپەرستی تورک بوون.
دواتر لە ساڵی 1971 کودەتایەکی دیکەی سەربازی روویدا، لە ساڵی 1973 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدرا و پارتی گەلی کۆماری بەسەرۆکایەتی بولێنت ئەجەوید بووە گەورەترین پارتی پەرلەمان و دواتر لەگەڵ پارتێکی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی نەجمەدین ئەربەکان حکومەتی هاوبەشی پێکهێنا، کە ئەربەکان داوای جێبەجێکردنی یاسای ئیسلامی دەکرد.
بەڵام ئەم حکومەتە هاوبەشە زۆری نەخایەند و لە لایەن پەرلەمانەوە دوای ساڵێک دەسەڵاتیان لێوەرگیرایەوە و دواتر لە ساڵی 1975 حکومەتێکیدی پێکهێنرا تاوەکو ساڵی 1977 کە جارێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدراو ئەمجارە هەریەکە لە بولێنت ئەجەوید و دێمیرێل حکومەتی هاوبەشیان پێکهێنا، بەڵام دواجار ئەمانیش نەیانتیوانی تورکیا لە قەیرانی ئابووری ڕزگار بکەن و ئەمەش رێگەخۆشکەر بوو بۆ دەستوەردانی سەربازی لەلایەن سوپاوە و ئەنجامدانی کودەتای سەربازی لەلایەن سوپاوە لە ئەیلولی 1980 و پێکهێنانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ کێنان ئێڤرێن.
لەم کاتەدا پەرلەمان داخراو دەستووریش هەڵسەپێردرا، کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانیش دەستبەسەرکران.
لە ساڵی 1982 جارێکیدی هاوڵاتیانی تورکیا دەنگیان لەسەر دەستوورێکی نوێدا، کە دەستوورەکە بۆ ڕێگە خۆشکردن بۆ سیستمێکی سەرۆکایەتی بەهێز ئامادەکرابوو، بەم شێوەیە جەنەڕاڵ کێنان ئێڤرێن بووە سەرۆک کۆماری تورکیا، هەر لەم ساڵەشدا بڕیاڕێکی نوێ دەرکرا بۆ ئەوەی ئه و پارتانەی لە هەڵبژاردنەکاندا لە کەمتر لە %10 دەهێنن نەتوانن بچنە پەرلەمانەوە.
لە ساڵی 1983 هەڵبژاردنێکی دیکە ئەنجامدرا و کێنان ئێرڤێن، نەجدەت ئۆزاڵی وەکو سەرۆک وەزیرانی تورکیا دیاریکرد.
لە ساڵی 1987 جارێکی دیکە دەستوور خرایەوە دەنگدانەوە و دەنگدەران توانییان هەندێک له و سەرکردانە بگەڕێننەوە کایەی سیاسی کە بەهۆی کودەتاکەی ساڵی 1980-ەوە بەشداریکردنیان لە کایە سیاسییەکانیان لێ قەدەغەکرابوو.
هەر لە ساڵی 1987 هەڵبژاردنێکی گشتی ئەنجامدرا و جارێکی دیکە ئوزاڵ لە لایەن کێنان ئێرڤێنەوە هەڵبژێردایەوە، بەڵام لە ساڵی 1989 بە بڕیارێکی ئەنجومەنی نەتەوەیی تورکیا تورکوت ئۆزاڵ کرایە سەرۆک کۆمار و ئەویش یڵدریم ئاکبوڵوتی بە سەرۆک وەزیر دیاریکرد.
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1991 جارێکی دی دێمیرێل دوای ئەوەی 11 ساڵ لەوەوپێش لەلایەن سوپاوە کودەتای کرابوو بەسەریدا گەڕایەوە دەسەڵات و بووە سەرۆک وەزیر.
دێمیرێل تاوەکو ساڵی 1993 وەکو سەرۆک وەزیر مایەوە بەڵام بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کاتێک کە تورکوت ئۆزال کۆچی دواییکرد بووە سەرۆک کۆمار و بۆ یەکەمجار تانسو چیللەر کە ژن بوو لە مێژووی کۆماری تورکیادا بووە سەرۆک وەزیران.
دواتر لە ساڵی 1996 تورکیا گۆڕانکاریی دیکەی بەخۆیەوە بینی و دوای هەڵبژاردنەکانی ئه و وڵاتە نەجمەدین ئەربەکان وەکو یەکەمین کەسایەتی ئیسلامی بووە سەرۆک وەزیرانی تورکیا و تانسو چیللەریش بووە جێگری.
بەڵام خواستەکانی ئەربەکان بۆ پشتکردنە رۆژئاوا و نزیکبوونەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیتر لەگەڵ ئێران و سوریا، هەروەها بانگەشەی پارتەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ بەها ترادیشنییەکان وایکرد کە لەلایەن زۆرێکەوە بە گەڕانەوە بۆ بەها ئیسلامیی و فیقهییەکان لەیەک بدرێتەوە و ئەربەکانی پێخرایە بەرەی بنەما عەلمانییە کەمالییەکەی تورکیا کە تورکیای لەسەر دامەزرابوو، بۆیە سوپا لەوکاتەدا کە خۆی بە پاسەوانی بیری کەمالیزم دادەنا فشارێکی زۆریان خستەسەری و ناچاریان کرد لە حوزەیرانی 1997 دەست لەکاربکێشێتەوە.
لە ساڵی 1998 دادگای دەستووری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی ئەربەکانی دەرکرد و بۆ ماوەی پێنج ساڵ سیاسەتکردن لە ئەربەکان و هەندێک لە ئەندامانی پارتەکەی قەدەغەکرا.
دواتر لە ساڵی 2001 پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەلایەن هەریەکە لە عەبدوڵڵا گیول و بولێنت ئارینچ و چەند کەسێکی دیکەوە دامەزرێندرا.
لە 2002 بەهۆی داڕمانی ئابوورییەوە هەڵبژاردنی گشتی پێشخرا و پارتی داد و گەشەپێدان توانی زۆرینەی کورسییەکان بەدەست بهێنێت و له و کاتەوە تاوەکو ئێستا پارتی داد و گەشەپیدان لە دەسەڵاتدایە.
هۆکارەکانی کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئەردۆغان وئاک پارتی لەم هەڵبژاردنەدا
-کەمبوونەوەی گەشەی ئابووری-
لە کاتێکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کەمپینکردن بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی، رکابەرەکانی و پارتە ئۆپۆزسییۆنەکان هێرشدەکەنە سەر لاوازترین و هەستیارترین خاڵی حکومەتەکەی ئەردۆغان کە لایەنی ئابوورییە.
کە ئەمە پێچەوانەی ئه و ئاک پارتییەیە کە لە هەڵبژاردنەکانی 2002-دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و پەیمانی باشکردنی دۆخی ئابووری تورکیای تا رادەیەکی باش بردەسەر، بەڵام لە ئێستادا رادەی بێکاری بەرزترین رێژەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە و بەهای لیرەی تورکیش بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە نزمترین بەهاکانیەتی.
لە ئێستادا پارتە ئۆپۆزسییۆنەکانی هەریەکە لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) پاکێجی ئابووری تایبەتیان ئامادەکردووە بەشێوەیەک کە هەدەپە دەڵێت: "کەمترین مووچەی مانگانە بۆ 1800 لیرەی مانگانە کە دەکاتە نزیکەی 630 دۆلار بەرزدەکەینەوە"، جەهەپە-ش دەڵێت: "کەمترین مووچەی مانگانە بۆ 1500 لیرە بەرزدەکەینەوە"، بەتایبەتی جەهەپە لە کاتی راگەیاندنی کارنامەی پارتەکەی رەخنەی زۆر توندی لە سیاسەتی ئابووری ئاک پارتی گرت و هەر ئەمەش وایکرد کە محەمەد شیمشێکی وەزیری دارایی تورکیا بڵێت، ئەگەر ئەمانەی تۆ دەیڵێیت راست بێت ئەوا من دەست لە کاردەکێشمەوە.
بەڵام عەلی باباجان کە ئێستا یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیایە و پێش محەمەد شیمشێک وەزیری دارایی بووە وتی: "تورکیا لەوانەیە رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی هاوشێوەی ئەوەی یۆنان ببێتەوە."جگە لەمانەش بازرگانان متمانەیان بە وتەکانی پارتی داد و گەشەپێدان نەماوە کە بەردەوام باس لە جێگیری گەشەی ئابووری دەکەن.
ئیرهان ئوستا یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرانی بانکی ناوەندی تورکیا کە ئێستا کاندیدە لەسەر لیستی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا و دەڵێت: "گەشەی ئابووری تورکیا لە ساڵی 2009-ەوە رووی لە کەمی کردووە و لەمساڵیشدا بە دوو خاڵ کەم دەکات،" ئوستا و کەمال دەروێش کە بە ئەندازیارانی هەستاوەنەی ئابووری تورکیا دادەنرێن لە ئێستادا لە سیستمی ئابووری تورکیا ناڕازین.
-گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی بۆ سەرۆکایەتی-
"رەجەب تەیب ئەردۆغان به و دەسەڵاتانە رازی نییە کە دەستووری تورکیا پێی بەخشیووه و داوای زیاتر دەکات" ئەمە سەردێڕی راپۆرتێکی ناوەندی (گەیت ستۆن ئینیستیوت)ە کە سەبارەت بە هەوڵەکانی رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان بۆ گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لە تورکیا بڵاویکردووەتەوە.
رەجەب تەیبب ئەردۆغان دەیەوێت کە بڕیاریدا هیچ پێوانەیەکی دادوەری، پەرلەمانی، دەستووری نەبێت کە بڕیارەکەی هەڵبسەنگێنێت، بەمشێوەیە دەبێتە یەکەم سوڵتانی هەڵبژێردراوی ئیمپڕاتۆریەتی تورکیای خەونەکانی.
بۆ ئەوەی دەستوور بە بێ ریفراندوم و گەڕانەوە بۆ رای هاوڵاتیان لە پەرلەماندا تێبپەڕێندرێت دەبێت لە کۆی 550 ئەندام پەرلەمانی تورکیا 375 دەنگی بەڵێ بەدەست بهێنێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاشکرا ویستی خۆی بۆ گۆڕینی سیسیتمی حکومڕانی ناشارێتەوە و لە چەند رۆژی رابردوودا لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان بە ئاشکرا وتی: "من 400 ئەندام پەرلەمانم دەو‌ێت" و بەردەوامیش باس له و خێرو خۆشییە دەکات کە سیستمی سەرۆکایەتی بە بۆچوونی ئەردۆغان بۆ گەلی تورکیای بە هەموو نەتەوەکانەوە دەهێنێتە کایەوە.
لە 2013-دا پێشئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەحمەد داود ئۆغلۆ ببێتە سەرۆک وەزیران، واتە کاتێک ئەردۆغان سەرۆک وەزیران بوو، بورهان کوزو سەرۆکی لیژنەی دەستووری پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا گاڵتەی بە سیستمە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا دەکرد و دەیوت " ئۆباما پیاوێکی بێ دەسەڵاتە، سەرۆک وەزیر بەهێزە"، بەڵام لەم دواییەدا کاتێک کە ئەردۆغان لە سەردانەکەی بۆ کازاخستان گەڕایەوە سیستمی سەرۆکایەتی ئەمریکای بە نموونە هێناوەیەوه و بە رۆژنامەنووسانی وت " بڕوانن، ئۆباما ناتوانێت بڕیارەکانی بە تەنها بدات." کە ئەمەش جارێکی دیکە خواستی ئەردۆغانی بۆ گۆڕینی سیستمی حکومڕانی تورکیا نیشاندەدا.
بەڵام هەمووان بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنەدی ئەم خەونەی رەجەب تەیب ئەردۆغان چاویان لەسەر پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)یە، ئەگەر بێت و هەدەپە بتوانێت بەربەستی لە %10 –ی دەنگەکان تێ بپەڕێنێت ئەوا لەبەردەم سیستمی سەرۆکایەتی ئەردۆغاندا بە وتەی سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی هەدەپە "دەبنە مۆتەکە". ئەگەر بێت و هەدەپە نەتوانێت ئه و بەربەستە تێبپەڕێنێت ئەوا ئەردۆغان و پارتەکەی دەتوانن نزیکەی 280-310 کورسی پەرلەمانی ببەنەوە، بەڵام ناتوانن بەوشێوەیەی دەیانەوێت دەستوور بگۆڕن.
ئەمە لە کاتێکدایە کەمال کیلیچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری و گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دژایەتی خۆی و پارتەکەی بۆ سیستمی سەرۆکایەتی دەربڕیوە.
-کێشەی کورد و پڕۆسەی ئاشتی و ئەردۆغان-
هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەی کورد و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا لەسەر دەستی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستیپێکرد، بەڵام پێدەچێت ئەم کێشانە بە چارەسەرنەکراوی لەسەر دەستی ئاک پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان بمێننەوە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی کاتێک ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە ئەنقەرە کارنامەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەخوێندەوە هیچ باسێکی کوردو کێشەی کوردی تێدا نەبوو، تاوەکو موراد یەتکین نووسەر لە سایتی رادیکاڵی تورکی و حورییەت دەیلی نیوز لە نووسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە کارنامەی ئاک پارتی کێشەی کوردی تێدا نییە.
دواتر ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە لەکاتی بردنی کارنامەی ئاک پارتیدا بۆ چاپ ئه و بەشەی کارنامەکە لە ئۆتۆمبێلەکە کەوتووەتە خوارەوە بۆیە دووبارە جارێکی دی به و بەشەوە چاپ دەکرێتەوە.
جگە لەوەی ئەم وتانەی داودئۆغلۆ دەنگۆیەکی زۆری لێکەوتەوە بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان چەند جارێک دوای ئەم وتانەی داودئۆغلۆ لە کاتی گەڕانەوەی لە گەشتەکانی وتی " کە کێشەی کورد لە تورکیادا بوونی نییە."
بە تایبەتی بۆ ماوەی مانگێک دەچێت سوپای تورکیا بە شێوەیەکی مەترسیدار لە بازگە و شوێنەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان نزیکبووەتەوە و ئەگەری پێکدادانیان لە هەر ساتێکدا نزیکە.
- هەدەپە بەربەستی %10 تێدەپەڕێنێت؟
بۆ دوو دەیە پارتە کوردییەکانی باکوری کوردستان لە ترسی تێنەپەڕاندنی بەربەستی لە %10 بە کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی تورکیایان دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی تورکیا توانی %9.8-ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، متمانەی هەدەپە بۆ تێپەڕاندنی ئەم بەربەستە زیادیکردو بڕیاریاندا بۆ یەکەمجار بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 7-ی حوزەیران-2015-دا بکەن.
لە ئێستادا چارەنووسی لایەنگیران و رکابەرانی ئەردۆغان بەستراوەتەوە بە تێپەڕاندنی بەربەستەکەوە، سیری سورەیا ئۆندەری پەرلەمانتاری تورکیا لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ کەناڵی CNNTURK رایگەیاند، کە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئیمرالییەوە وتوویەتی کە هەدەپە بەربەست تێدەپەڕێنێت، هەروەها بولێنت ئارینجی یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی تورکیاش پێیوایە کە هەدەپە دەتوانێت لەسەروو رێژەی %10 بهێنێت.
لەلایەکی ترەوە بەپێی ئه و راپرسییانەی کە تاوەکو ئێستا ئەنجامدراون هەرچەندە لە هەندێک لە راپرسییەکاندا هەدەپە توانیویەتی بەربەستی %10 تێبپەڕێنێت و %12 بەدەست بهێنێت بەڵام بە وەرگرتنی تێکڕای راپرسییەکان دەنگەکانی هەدەپە لە نێوان %9-10 دەبێت.
ئەوەی زیاتر ئەگەری تێپەڕاندنی هەدەپە دەخاتەڕوو ئەوەیە هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا توانیویەتی هەرچەندە لە بنەڕەتدا پارتێکە کە لە پێناو مافەکانی کورددا تێدەکۆشێت، بەڵام سەرنجی بەشێکی زۆری عەلەوییەکان رابکێشێت و فرە رەنگییەکی زۆر لە نێوان کاندیدەکانیدا دروستبکات.
-پێشبینی هەڵبژاردنەکان لەلایەن دەستگاکانی راپرسییەوە-
بە پێی دوایەمین راپرسییەکان دەرکەوتووە کە تێکڕای دەنگەکانی هەدەپە لە نێوان لەسەدا 9.7 بۆ 10 دەبێت.
بەپێی شیکارییەک کە لەلایەن هەریەکە لە ئۆنور ئەلتینداغ و بێرت ئەزیزئۆغلۆوە بۆ ناوەندی (Research institute on Turkey) ئەنجامدراوە لە ساڵی 2011-ەوە تاوەکو مانگی نیسان ڕێژەی دەنگەکانی پارتەکانیان بەمشێوەیە ریزکردووە:
لەلایەکی دیکەوە بە پێی ئاماژە بەوەکراوە ئەگەر هەدەپە بچێتە پەرلەمانەوە ئەوا ریژەی %10.1 بەدەستدەهێنێت و ئەگەر نەشچێتە ناو پەرلەمانەوە واتە بەربەستی هەڵبژاردن تێنەپەڕێنێت ئەوا %9.87-ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.
هەمان ناوەند رێژەی دەنگەکانی پارتەکان لەژێر چەند سیناریۆیەکدا بەمشێوەیە ریزکردووە:-
هەروەها ئەنجامی راپرسییەکانی رێکخراوە ناحکومیی و حکومییەکانی ناوخۆی تورکیاش بەمشێوەیە:-
ئامادەکردنی: هەڵوێست ئەنوەر
سەرچاوەکان:
www.gatestoneinstitute.org
www.electionresources.org/tr
www.jamesinturkey.com
www.bloomberg.com
www.en.wikipedia.org
www.rethinkinstitute.org
www.meydangazetesi.com.tr
www.cnnturk.com.tr

- 18-05-2015
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-05-2015
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-05-2015
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 18 2015 4:13PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 18 2015 4:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,769 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.127 KB May 18 2015 4:13PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574