ئاماری ڕێژەی سوتان لە سۆران ئاشکرادەکرێت
📊 ئامار و راپرسی
بەپێی ئەوئامارەی دەست رۆژنیوز کەوتووە لەماوەی چوارمانگی رابردوو لە سۆران (35) هاووڵاتی سوتاون کە لە نێوانیاندا (15)کەسیان منداڵن و(15) ژنن و (5) یان پیاون، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی سۆرانیش ڕایدەگەیەنێت حاڵەتەکانی سوتان لە سۆران جۆراوجۆرن. مینا تەها بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی سۆران بەڕۆژنیوزی وت" لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 35 کەس سوتاون کە 15 ژن و (15) منداڵ و (5) پیاون. وتیشی" زۆرینەی رووداوەکان بە ئاوی گەرم بووە تادەگاتە سوتان بەشێوەی ئاگر. لەبارەی سوتانی ئافرەتان چالاکوانانی سۆران هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی رێژەی سوتان،کەساڵ بە ساڵ رووداوەکان رووی لە زیادبوونە. رۆژنیوز لە چەند رۆژی داهاتوودا بەدواداچوونی ورد بۆسەرجەم حاڵەتەکانی سوتان لە سۆران دەکات و هۆکارەکانی بۆ خوێنەرانی ئاشکرا دەکات.