لە %63ی باڵەخانەکان مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانیان تێدا نییە
📊 ئامار و راپرسی
لیژنەی باڵەخانەکانی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی لەمساڵدا بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە.
بەپێی نووسراوێکی راگەیاندنی قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە تیایدا هاتووە کە بەپێی راپۆرتی لیژنەی باڵەخانەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت لەبەرواری 1/1/ تاوەکو 01-03-2015، لە %37ی باڵەخانەکان کە دەکاتە 86 شوێن سەرجەمیان مەرج و رێنماییەکانی سەلامەتی بەرگری شارستانیان جێبەجێکردووه و سیستمی کارەبای باڵەخانەکانیشسیان بەشێوەیەکی گونجاو دانراون، هەر بەپێی راپۆرتەکە لەسەدا %63ی باڵەخانەکان سیستمی کارەباو مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگری شارستانیان تێدا نییە.
له و بارەیەوە نیگار محەمەد سەرۆکی لیژنەی باڵەخانەکان رایگەیاند: لە کۆی 225 سەردان تەنها 87 شوێن پابەندی مەرج و رێنماییەکان بوون و 142 شوێنیش ئاگادارکراونەتەوە کە لەماوەیەکی دیاریکراودا مەرج و رێنماییەکان جێبەجێ بکەن، سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە هیچ شوێنێک بەهۆی سەرپێچییەوە دانەخراون و کەسیش رووبەرووی دادگا نەکراوەتەوە.
- 02-03-2015