ئامارەکانی گرتووخانەی شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ڕاستیەکان و ئامارەکانی یەکێک لە گرتووخانە مەترسیدارەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخاتە ڕوو
فیدراسیۆنی زنیدانیانی سیاسی کوردستان / فیدراسیۆن بەشی ڕۆژهەلاتی کوردستان، سەبارەت بە گرتووخانەی شاری کامیارانی سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند ئامارێکی وورد ئاشکرادەکات.
گرتووخانەی شاری کامیاران لەبری ووشەی گرتووخانە لەسەر دەرگاکەی بەگەورەی نووسراوە (مجتەمەعی کاردەرمانی کامیاران).
کاتێک مرۆڤ ئەو ڕستەیە دەخوێننەوە " مجتەمەعی کاردەرمانی کامیاران " تووشی فریودان دەبێ، ووشەی ئەشکەنجە و زیندانی لەبیرنامێنێ. فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان بەپێووستی دەزانی ڕاستیەکان و بەشێک لەئامارەکانی ناو ئەو زیندانە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا بکات.
گرتووخانەی شاری کامیاران تا ڕادەیەک بە زیندانی دوورخستنەوە (تەبعید) ناسراوە، زیاتر تایبەتە بە گیراوانی تاوانبار بە ماددە هۆشبەرەکان.
گرتووخانەی کامیاران (10) بەندی هەیە واتە دە شوێنی مانەوەی گیراوانی هەیە ژمارەی گیراوانی ناو بەندیخانەکە زیاتر لە (600) کەس دەبێ، بەڵام بەهۆی شوێنە نهێنیەکانی تری ناو بەندیخانەکە ژمارەکە بێگوومان زیاترە، ئەو ژمارەی بەدەستهاتوون جگە لە شوێنە نهێنیەکان، لەهەر بەندێک بەپێێ تازەترین زانیاریەکانی فیدراسیۆن ژمارەی گیراوان بەمشێوەیە :
بەندی یەک (40) گیراوای تیادا دەستبەسەرە
بەندی دوو (55) گیراوی تیادا دەستبەسەرە
بەندی سێ (65) گیراوی تیادا دەستبەسەرە
بەندی چوار (70) گیراوی تیادا دەستبەسەرە
بەندی پێنچ (105) گیراوی تیادا دەستبەسەرە
بەندی شەش (120) گیراوی تیادا دەستبەسەرە
بەندی بازداشگا (65) گیراوای تیادا دەستبەسەرە
بەندی پڕۆژە (72) گیراوای تیادا دەستبەسەرە
بەندی دوورخراوەکان " تەبعیدیەکان " (22) گیراوی تیادا دەستبەسەرە
بەندی قەرەنتینە (27) گیراوای تیادا دەستبەسەرە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لەو گرتووخانەیەدا زیندانی (هەتاهەتایی) یان بەسەردا سەپێنراوە (220) کەسی حوکمدراون.
لەو گرتووخانەیەدا (480) کەس لەو گیراوانە ڕۆژانە (میتادۆن) دەخۆنەوە کە لەلایەن خودی کاربەدەستانی ڕژێم بەسەریاندا دابەشدەکرێ، (میتادۆن) ماددیەکە نزیکە لەماددە هۆشبەرەکان.
ژمارەی ئەو گیراوانەی ڕۆژانە حەب بۆ ئارامکردنەوەی مێشک بەکاردێنن (300) کەسن.
ئاماری نەخۆشیەکانی ناو گرتووخانەی کامیاران :
ژمارەی ئەو کەسانەی نەخۆشی (ئایدز)یان هەیە (23) کەسن کە بەفەرمی فۆڕمی ئایدزیان هەیە، بەڵام لەڕاستیدا بەپێی زانیاریەکان ژمارەکە لەوە زیاترە کە باس دەکرێ.
ژمارەی ئەو گیراوانەی نەخۆشی (هیپاتیت) یان هەیە زیاترە لە (170) کەس.
شوێنە نهێنیەکانی ناو گرتووخانەی شاری کامیاران بریتیە لە ژوورەکانی تاکەکەسی کە ژمارەیان (13) ژوورە، شەوانە (3 تا 4) کەس کە سەریان بە (کیس) داپۆشراوە لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەهێندرێنە ئەو ژوورە تاکە کەسیانە و لەوێ ئەشکەنجەیان دەدەن بۆ ئەوەی کەس گوێبیستی دەنگیان نەبێ لەکاتی ئەشکەنجەدانیان، کەس نازانێ ئەو گیراوانەی لەو ژوورە تاکەکەسیانە ئەشکەنجە دەدرێن تاوانیان چیە ؟
شوێنێکی تری ئەشکەنجەدان لەو گرتووخانەیەدا بریتیە لە شوێنی کابینەی دیدەیی تەلەفۆنیی(ملاقاتی تەلەفۆنی)، لەوێ شەوانە گیراوان ئەشکەنجە دەدرێن تا کەس گوێی لەهاتوهاواری ئەو زیندانیانە نەبێت لەکاتی ئەشکەنجەدانیان شوێنەکە دوورە لە شوێنی مانەوەی گیراوان.
یەکێک لە شوێنە نهێنیەکانی ناو زیندانی کامیاران بریتتیە لە : ژێرزەمینێک لە ناو ژێرزەمینەکە (سیا چاڵێک – بیرێک)ی تێدایە، نازاندرێ بۆچی بەکاردەهێندرێت !!
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
FPPK