بەیاننامەی ناڕەزایەتی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی گەرمیان لەبارەی بردنی پارەی گەرمیان بۆ کڕینی پێداوی
📝 بەڵگەنامەکان
لەکاتێکدا گەرمیان بودجەکەی ئەوەندە نیە کە بەشی خزمەتگوزاریەکانی خۆی بکات، لەکاتێکدا زۆرینەی فەرمانگه و بەرێوەبەرایەتیەکانی سنورەکە لەبەر بێ بینای و نەبونی بودجەوە لە ناو خانو و بینای کرێدان، کەچی هەواڵی ئەوە بڵاو بوەتەوە کە لەسەر بودجەی گەرمیان پارە بۆ کڕینی پێداویستی قەزای خانەقین دانراوە.
ئێمە هەرگیز دژ بەوە نین خانەقین شارێکی ئاوەدان بێت و بەڵکو هەمومان ئه و شارە بە شارێکی گرنگ دەزانین و دەیان ساڵیشە ناوچەی گەرمیان و رۆڵەکانی بۆ ئەم ناوچەیە قوربانیان داوه و لە رزگار کردنی ئه و شارە شەهیدیان داوە. بەڵام مەعقول نیە لە بودجەی گەرمیان به و شارە بدرێت لەکاتێکدا هەم ئه و شارە بودجەی خۆی هەیه و بگرە لە دوو سەرچاوەوە بودجەی بۆ دێت و هەروەها گەرمیان بودجەکەشی بەشی خۆی ناکات چ جای ئەوەی بدرێت بە ناوچەیەکی تر.
ئەگەر خانەقین خزمەتگوزاری تیا نییە ئەوا خەتای کەس نیە تەنها ئه و بەرپرس و نوێنەرانە نەبیت کە ساڵانێکە ئه و شارە دەدۆشن و هەرچی باخ و کۆشک و تەلار و بودجەیان هەیە بردوه و وێرانەیەکیان بۆ خەڵکەکەی جێهێشتوە. ئێستاش کە بودجەی گەرمیان دەچێت بۆ خانەقین هەم دەچێتە خزمەت ئه و بەرپرسانەوە.
بۆیە ئێمە لێرەوه و وەکو ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانی گەرمیان رایدەگەیەنین کە نەک هەر دژی ئه و کارەین، بەڵگو رێگریشی لێدەکەین. هۆشداری دەدەینە بەرپرسان کە هەنگاوی وا نەگرنە بەر چونکە بەپێچەوانەوە ئێمە کاردانەوەی توند و جدیمان دەبێت. ئەگەر لەسەرهەرچی سازش بکەین ئەوا لەسەر هەق و مافی گەرمیان و گەرمیانیەکان سازش ناکەین و هەرگیز رێگەنادەین قوتی خەڵکی گەرمیان بۆ شوێنی تر ببرێت.
14-01-2014