Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
بەرزان هەستیار
ڕۆژی 29.09.1983 و سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە حەوشەی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆڕێک بۆ مامۆستادیلان ساز کرا، کۆڕەکە وەک هاوڕێی ئازیزم کاکە هونەر دیلان هێنایەوە یادم بۆ خوێندنە
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەو
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
💬 لەخاک ئەمین ترە
لەخاک ئەمین ترە
خۆڵ و ئاخ و خاک و گڵ کە مرۆڤ لێیانەوە خوڵقێنراوە، بۆیە مرۆڤ بۆنی خاک و خاکەڕایی زۆر خۆش دەوێت و هەموو مرۆڤایەتیش دوای مردنیان دەبنەوە بەخاک و خۆڵ و کورد دەڵێت(چاوی مرۆڤ تەنیا بەمشتێک
💬 لەخاک ئەمین ترە
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاس
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
✌️ شەهیدان
دڵشاد مەریوانی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەما...
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
📖 کورتەباس
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست ق...
📖 شێرکۆ بێکەس فەرهەنگی زمان نیە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
شێرکۆ بێکەس فەرهەنگی زمان نیە
📖 کورتەباس

رەفیق غەفور
11-08-2013
ژان پۆڵ سارتەر ئەڵێ " وشە زۆر لەوە بە زەبرترە کە ئێمە تێیگەیشتووین "
لە ئێستادا زمان جۆرێکە لە دەسەڵات. دەسەڵاتێک کە مرۆڤێک دەرئەبڕێت. کە هەست و ویستەکانی مرۆڤێک ئەباتە دەرەوەی خۆی و لە شوێن و کاتە جیاوەزەکانا ئاستێکی بوونی پێئەبەخشێت. زمانی ئاخاوتن بەشێکە لەو دەسەڵاتەو، زمانی نووسین بەشێکی گرنگتریەتی.
لە نوسیندا، گەڕان بەدوای سیحری وشەو کاریگەریی وشەدا، دەرفەتێکی بێهاوتا بە دۆزینەوەی هەستەکانی زمان ئەدات. لێرەدا شیعر جیاواز لە بەشەکانی تری ئەدەب و، شێتانە بەدوای ئەو سیحری وشەیەدا ئەگەڕێت.
شیعر پانتاییەکی بنەڕەتی و ئەزمونگەرییە لە ئەدەبدا. ئەزمونگەریی بەو واتایەی کە لە شێوەو ناوەرۆکدا بەردەوام لە گۆڕان و جووڵەیەکی بێ ئۆقرەدایە. فۆرمەکانی شیعر وەک ئامێرەکانی موزیک، ئەکرێ جیاواز بن و ئاوازە جیاوازەکانیش بژەنن.
شیعر ئەو فەزایەیە کە تەنیا وشە کاری تیا ئەکات. لە شیعرا وشە، ریتم و موزیک، وێنەو خەیاڵ، واتاو وێناکردن ئەخوڵقێنێ. شیعر ئەو کێڵگەیەیە کە لق و چڵ و خونچەو گوڵی نوێ لە تۆوی وشە بەرهەم ئەهێنێ. شیعر مامەڵەکردنە لەگەڵ زمانداو هەڵوێست و پەیوەندی تاکەکەسییە لەگەڵ زمان. راستە کە زمان بەرهەمێکی کۆمەڵایەتییە. زمان بەناچاریی لەناو خەڵکا درووست بووە و یەکێکە لە هۆکارە بنەڕەتییەکانی گەشەکردنی مرۆڤ. بەڵام زمان هەرگیز ناچێتە ژێر رکێفی ئەو پێناسە باوەوە کە ئەڵی " زمان هۆکارێکە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ". بەڵکو زمان هەمیشە بارگاوییە بە هەست، بە کولتور، بە جیهانبینی مرۆڤ وەک تاک، وەک کۆمەڵگە.
شاعیریش بە زمان، بە ووشه، نامە لەگەڵ خەڵکا ئەگۆڕێتەوە. زمان تاکە پردێکە لەنێوان خەڵک و شاعیردا. بۆیە تا مەوداکانی پردەکە فراوانتر بێت پەیوەندییەکەش فراوانتر ئەبێ؛
زمان هی خەڵکە و کاتێکیش وشەکان بەنێو کەللەی شاعیردا ڕەت ئەبن، سەر لەنوێ دائەڕێژرێنەوە و ڕیز ئەکرێنەوە و، شاعیریش لە هەست و هیوا و ویستی خۆی باریان ئەکا و بە کۆمەڵێک واتای جیاوازەوە ئەیاننێرێتەوە ناو خەڵک.
رۆڵی شیعر کاتێک روونتر ئەبێتەوە کە خوێنەر لەڕێی چێژوەرگرتنەوە، مشتێک سۆز و زانین لە پانتایی واتای تاکە ووشە و وێنە شیعریەکان هەڵهێنجێ... ڕەنگە هەندێ جار کتومت ئەو واتایەش نەبێ کە شاعیر ویستوویەتی بیڵێ... ڕەنگە زۆر جاریش ئەوەی کە خوێنەر و بیستەر ئەیدۆزێتەوە گەلێک فراوانتر بێت لەو واتایەش کە شاعیر مەبەستیەتی. ئەکرێ خەیاڵیکی تر وێنا بکات، وێنەیەکی تر بخوڵقێت. نەک هەر ئەمەش، ئەکرێ خوێنەر کە وێنەیەکی شیعریی یا تاکە ووشەیەکی پێ ئەگات، کتوپڕ لەگەڵیا وێنە و واتایەکی پێچەوانەی ئەویشی لا درووست ببێ و ببنەسەرەداوی نیگەرانبوون و خۆدۆزینەوەی لەوحاڵەتەدا ؛ ئەمەش لە ڕێی واتای
بەرفراوانی تاکەوشەکانەوە دێتە دی. چونکە شیعر وەک شێوازێکی دەربڕین بریتییە لە واتاو رەهەندەکانی وشە. کات وشوێنیش لە شیعردا بێسنوورێکی رێژەیین، ئەم بێسنووری و رێژەییەش ناوەرۆکە شیعریەکە لەبازنەی تاکەکەس و کۆمەڵگەیەک ئەبەنە دەرەوە و ئەیکەنە پرسی سەرجەم مرۆڤایەتی لە رووبەرە فراوانەکەیدا.
وردزورث، شاعیری ناسراوی بەریتانی ئەڵێ: "شاعیر لەڕێی سۆز و زانینەوە، یەکگرتنێکی پتەو لەنێوان هەموو لایەنەکانی ئەم ئیمپراتوریەتە فراوانەی کۆمەڵگەی مرۆڤدا پێک ئەهێنێ" ئەمەش پەیامێکی مەزنی شیعرە، بێ سنووری و نەمریی شیعر لە بەیەک ناساندنی پرس و خەونە مرۆڤایەتییەکاندایە، لە ئاشکراکردنی واقیعێکە بە واقیعەکانی تر، لە بەستنەوەی کات و شوێنە جۆراوجۆرەکاندایە بە یەکترەوە. کە واتە شاعیر وەک بەرناردشۆ ئەڵێ"هەر هاووڵاتیی ناو سنوورەکەی خۆی نییه، بەڵکو میراتگری تەواوی سەرزەویە".
بێگومان ئاشکرایە کە هیچ زمانێک ناتوانێ بەتەنیا هەموو کێشە و خەیاڵە مرۆڤایەتییەکان بەرجەستە بکا. ئەو زمانەی شاعیرێکش پێی ئەدوێ هەرچۆنێک بێت هەڵگری واقیعە کۆمەڵایەتی و سرووشتییەکەی خۆیی و باکگراوندە کلتوری و رۆشنبیریەکەیەتی. ئەوەی کە سنوورکان ئەبڕێ تاکە وشەکانی شاعیر نین، بەڵکو دۆخ و و وێنە و واتا شیعرییەکەیە، ئەو ئەفسونەیە کە لە پەنای تاکەوشەکەنەوە سنوورەکان رەتئەکاتەوە. ئەو خەیاڵەیە کە خودی زمان تەسکە بە باڵای.

وەک نمونە ئەم دەقەی شێرکۆ بێکەس بەنەرویجی>

Røtter
Til de fugler som drepes
i flukt
selv om stjernene
skyene
vinden
eller solen
ikke kan peke ut
gjerningsmannen،
selv om horisonten
vender ryggen til،
fjell
og vann
glemmer dem،
finnes det likevel et ensomt tre
og skriver seg den skyldiges navn
På sine røtter.

من لە مێردمناڵیمەوە کە بە شێرکۆ بێکەس خۆی و شیعرەکانی ئاشنام، ئاوا ئەوم خوێندۆتەوە. من لە شێرکۆوە تەنیا وشەو واتا سادەکانی وشە فێرنەبووم و چیژیان پێ نەبەخشیوم، بەڵکو وشەکانم وەک پەنجەرەیەک بینیون کە ئەڕوانن بەسەر پانتاییەکی بەرینی خەون و تێرامانی ئاوێتە بە هەست و چێژو خەم و نیگەرانی. " سەعدی یوسف " شاعیری هەرە گەورەی عەرەب ئەڵێ: " درەوشاوە بژی، قەسیدەیەک دابێنەو تێپەڕە، زەوی فراوانترکە ". شێکۆ بێکەس وای کرد، رەهەندەکانی جوگرافیای وشەو زمان و خەیاڵی بەرینتر کرد. ئەو وشەکانی نەکردنە ناو فەرهەنگەوە، بەڵکو لەفەرهەنگ دەریهێنان و ئازادی کردن، تا بەردەوام لە شوێن و ساتە جیاوازەکانا بەرهەمهێنی خەیاڵ و واتاو وێناکردنی جیاوازبن. من لێرەوە سەرنج ئەدەمە لەبەرچاو ونبوونی فیزیکیی شێرکۆ بێکەس. ئەو بە تەنیا شیعرنووس نەبوو. کەسێتی شێرکۆ کەسێتیەکی شاعیرانە بوو. من نائاگا ئەوم لە تەنیاییدا بینیوە کە بەدەم خوێندنەوەی شیعری خۆیەوە گریاوە.
حەسیب قەرەداخی لە شیعرێکا ئەڵێ:
" خەڵکی ئەڵێن، گریان، فرمێسک، دیارە بۆ پیاو نەهاتووە
من تا ئێستا ئەو دروشمەم بە گیانی خۆم نەسپاردووە "

شێرکۆ بێکەس زوو بەجێیهێشتین. ئەو لێوانلێو بوو لە قسەی نەوتراو، پڕپڕ بوو لە خەونی بەدینەهاتوو. بەڵام وەک نالی ئەڵێ:
"هەرچەندە کە عومری خدرو جامی جەمت بوو،
چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو "..

هەڵبەت مردن کێشەیەکی بنەڕەتیی مرۆڤایەتییە، بەو پێیە بوونیش کێشەیەکی بنەڕەتییەتی، رەنگە زۆر جار مردن بوونێکی تر بێت، هەربۆیە ئێستا شێرکۆ بێکەس لە بوونێکی تردا لەگەڵ ئێمەدایە. ئەو بەردەوام بە دەنگ و رەنگی جیاواز لە ناو وشەکانیدا بوونی هەیە.

کەواتە خاڵی دەستپێکردن بوونە، ژیانە، نەک مردن.
شیعریش گۆرانییەکە بۆ ژیان.. بۆ چرکەیەک لە چرکەکانی بوون.. تەنانەت لەوپەڕی نائومێدیشدا هەر بەژیانەوە بەستراوە و گۆرانیی ساتە هەرە تاریکەکانی بوونە. بەوپێیەش کە مرۆڤ لەسەرێکەوە دەرەنجامی مێژوەکەی خۆیەتی، ئەوا شیعر حاڵەتێکە لە حاڵەتەکانی ئەو دەرئەنجامە بەردەوام و بگۆڕە، یەکێکە لەو حاڵەتانەی ماهیەتی مرۆڤی تیا دەرئەکەوێ، بەڵام بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەیەکێک لە حاڵەتەکانی- کات- دا دەرئەکەوێ کە – ئێستایە- واتا(چۆن هەین؟). بەشێوەیەکی شاراوەش هەردوو حاڵەتەکەی تری (کات)ی لە خۆ گرتووه، (چۆن هەبووین؟)، (چۆن هەبین)؛ چونکە شیعر بەرجەستەکردنی خەیاڵێکی هەڵچووی ئەوساتەی بوونی شاعیرەکەیە، بوونێک کە کۆمەڵ- مرۆڤایەتی- بەناچاریی(/necessity nødvendighet) بەسەریا سەپاندووە، بەرەو بوونێکی داهاتوو کە لە تێکشکانی ئەوناچارییەدا خۆی ئەبینێتەوە، ئەلێرەشەوە جارێکی تر پرسی بەرکەوتنی شاعیر بە دەرەوەی خۆی دێتەوە گۆڕێ، چونکە چۆنیەتی تێکشاندنی ناچارییەکە پەیوەستە بە دەرەوەی خودی شاعیرەکە "وەک بوونەوەرێکی کۆمەلایەتی". واتا بە تێگەیشتنی ئەو لەهۆکارەکانی ناچارییەکە و دەرئەنجامی تێکشکاندنەکەی. مرۆڤەکان رۆژانە بەر دەرەوەی خۆیان ئەکەون. ئەم بەریەککەوتنەش جارێکی تر دەنگدانەوەیەکی ناوەکی لە مرۆڤدا ئەخوڵقێنێ و، لەناوەوەی خوددا بەریەککەوتنێکی تر بەهەرم ئەهێنێ. شەڕێکی ناوەکی لە مرۆڤدا بەرپائەکات... بەڵی...نەخێڕ، ئەبێ... نابێ... وا ئەکەم...واناکەم و... هتد. ئەم شەڕە ناوخۆیی و پڕ نیگەرانیە دواجار بە هەڵبژاردنێک ئارامتر ئەبێتەوەو، هەر هەمان هەڵبژاردنیش ئەبێتە سەرچاوەی نیگەرانیەکی تر.
من وەک نمونەیەک بۆ ئەو بەریەککەوتنەی شاعیر لەگەڵ دەرەوەی خۆی، ئەم دەقەی شێرکۆ بێکەسم هەڵبژاردووە:


بەژنی خوێن بەرزترە یان بەژنی شیعر ؟!
دەنگی خوێن گەرمترە یان دەنگی شیعر ؟!
کێ گەورەیە ؟! ئەوەی مەرگی خۆی ئەخاتە
جامانەوەو گرێی ئەداو ئەیداتە دەست
گوڵ و بەفر ؟! یاخود ئەوەی شیعر ئەنووسێ و
وەکو دیاری چەپک چەپک ئەیداتە دەست
گوڵ و بەفر ؟!
گەر ناوێری سەرکەویتە سەر سێدارەو
یەخەی مردن راوەشێنی. خۆ ئەتوانی
شیعرت بکەی بە پێپیلکە بۆ بەیانی.
گەر ئەترسی تۆ بڕۆیت و بەفرو کڕێوەی سەر قەندیل
رۆژێ رەقت بکاتەوە.. خۆ ئەتوانی
هەر لێرەوە شیعرت بکەی بە چیاو شاخی گۆرانی.
لەم وەرزەدا تۆ چی ئەکەی ؟!
کە شەڕ شەڕی دەستەویەخەی.. عەشق و تەورە.
کە شەڕ شەڕی دەستەویەخەی.. خاچەکەت و یەهودایە.
کە شەڕ شەڕی دەستەویەخەی.. شمشێرو بەردی چیایە.
من وەکو گوڵێکی کێویلە ئەچمە پاڵ رەوەزو
شیعری خۆم ئەنێرمە ئەو کەژەو
لایەنی بەرد ئەگرم !
من وەکو رێحانە ئەچمە لای ئەو وەردەو
شیعری خۆم ئەنێرمە ئەو دەشتەو
لایەنی ئاو ئەگرم !
من وەکو باڵندە ئەچمە لای ئەو کەلەو
شیعری خۆم ئەنێرمە ئاسمان و
لایەنی ئاسۆگەو
فڕینی بەرز ئەگرم.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-08-2013
2.👁️13-10-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شێرکۆ بێکەس
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 13 2013 12:01PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 7 2017 11:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 15,228 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
دڵشاد مەریوانی
شاعیر و نوسەر و ئەکتەر و روناکبیری کورد - شەهید دڵشاد مەریوانی
دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاحی مەریوانییە:
باوکی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمەوە لە گوندی کاڵێی خوارووی مەریوانەوە، هاتووەتە پێنجوێن، پاشان شاری سلێلمانی هەر لەوێ ژنی هێناوە و نیشتەجێ بوە. لە 28-03-1947.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی هەر لەسلێمانی تەواو کردووە.
بۆ تەواو کردنی خوێندنی زانستگاچووەتە شاری بەغدا بەشی زمانو ئەدەبی کوردی لە زانستگای بەغدا، کۆلێژی زمان و ئادابی تەواو کردووەو سالی 1972 (بەکالۆریۆس) لیسانسی تی
دڵشاد مەریوانی
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەمالی - مامە)
عەلی کەمال باپیر ئاغا جوامێر ئاغا کە نازناوی شاعیری(کەمالی)یە. شاعیرێکی ناودار و هەڵکەوتووی کوردستانە و بەشیعرە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی رۆڵی دیاری هەبووە لەجۆشدانی خەباتی کوردایەتیدا.
کەمالی ساڵی 1886 لەشاری سلێمانی دایک بووە.
لای خواجە ئەفەندی خوێندنی ئاینی خوێندووە.
دوای تەواو کردنی خوێندن بەفەرمانبەر دامەزراوە و لەشارەکانی سلێمانی و بەغداو کەرکوک و هەڵەبجە خزمەتی میری کردووە.
کەمالی لەگۆڤارو رۆژنامەکانی سەردەمی خۆی وەک (بانگی کورد، بانگی کوردستان، رۆژی کوردستان، ئومێدی ئیستقلال، پێشکەوتن
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەمالی - مامە)
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سەرکردەی ئازا بوین. ژنی داهێنەر، جەنگاوەری وەها کە لە هەموو نەهامەتيیەکانی میلەتەکەيدا شان بە شان و (هەندێ جاریش زیاتر لە پیاوان) بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانيان لە شان ناوە و لە پاڵ دایکایەتی و بەڕێوەبردنی خێزاندا، ئەرکی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنان و سەرکردایەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە. هەر لە نووسین
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,546 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574