دهۆک: لە جەژندا 32 کەس بونە قوربانی روداوی هاتوچۆ
📊 ئامار و راپرسی
خەندان : رەڤەند گوهەرزی
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ئاماری رووداوی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا راگەیاند و تیادا هاتووە 19 رووداوی جیاجیا رویانداوە و به و هۆییەوە، 27 کەس بریندار بونە و پێنج کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
ئازاد تاها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە (خەندان)ی رایگەیاند : لە رۆژنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا 19 رووداوی جیاجیا رووی داوە کە شەشیان ڕووداوی وەرگەڕان و 12 پێکدادان و رووداوێکی سوتان، هەبووە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئازاد تاها وتیشی، بەداخەوە، له و رووداوانەدا پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە و 27 کەسی دیکەش بەهەمان مەبەست برینداربوون.
ساڵانە بەهۆی تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنمایەکانی هاتوچۆوە، بەسەدان رووداوی هاتوچۆ روودەدەن، چەندین کەسیش دەبنە قوربانی.
- 11-08-2013