2 کرێکار لەهەولێر گیانیان لەدەستداو ژمارەی قوربانیان له و شارە گەیشتە 15 کرێکار
📊 ئامار و راپرسی
دوو کرێکاری دیکە لەشاری هەولێر گیانیان لەدەستداو بەوەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای 2013وە له و شارە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کرێکار.
هێمن مامەند، ئاوێنەنیوز: بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، حەسەن رەمەزان، ئەمرۆ، پێنجشەممە، ئەوەی بۆ ئاوێنەنیوز رونکردەوە کە دوێنێ، چوارشەممە، دو کرێکار لەدو روداوی جیاوازدا لەشاری هەولێر لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداو هەردو کرێکارەکەش دانیشتوی شاری هەولێر بون.
حەسەن رەمەزان وتیشی، بەگیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەستوری پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کرێکار.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، هۆکاری زیادبونی گیانلەدەستدانی کرێکارانی گەراندەوە بۆ نەبونی مەرجی سەلامەتی شوێنی کارکردنی کرێکاران، هاوکات ئەوەشی وت کە بەشێک لەهۆکارەکەش بۆ کەمتەرحەمی کرێکاران خۆیان دەگەرێتەوە.
- 27-06-2013