🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 سەلیم عوسمان
ناوی تەواوی سەلیم عوسمان فەتاح
لەدایک بوی 1/7/1995
لە گوندی هیزۆپی سەر بەشاری ڕانیە لەدایک بووە
چەندین بڵاوە کراوەی لە ماڵپەر و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە
دەبمە کۆچەری یەکەم بەرهەمی چاپکراویەتی
👫 سەلیم عوسمان
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی جەوشەنی [1]
ئەو فەرهەنگە وشە و زاراوە زانستییە تکنیکییەکانیشی لەخۆ گرتووە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی \مانگ\ەوە لەچاپ دراوە.
عەلی جەوشەنی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر
📕 کوردستانیکا بەرگی 02
📖 هەولێر بناسە
(هەولێر)

📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.

📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📖 هەولێر بناسە
📖 گرانی گەورە 1879
گرانی گەورە..
ئەم گرانیە لە ساڵی 1879ی زاینی بووە. میژوەکەشی بە حروفی ئه بجەدی (یا غەفور)ە ئەم گرانیە دەغڵ ودان نەبوو ساڵی پێشیش هەروەها قات و قوتڕی بوو عەلبەی گەنم بووە 100 لیرەی زێڕ لەسەر ئەم حاڵەش
📖 گرانی گەورە 1879
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 11/3/1973
بۆ بەردەم پارێزگای هەولێر....
📷 ڕێپێوانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان لە ساڵی 1973
📖 گرانی گچکە 1918
گرانی گچکە..........
لە ساڵی (1918ز) :مێژووەکەشی بە (ابجد) بووە، بەڵام باوکم دەیگووت : گرانی لە ساڵی (1919) بووە، ئەم گرانیە بەهۆی جەنگی یەکەمی جیهانی ڕوویداوە، ڕووس لەباکورهاتە خوارێ هەتا گەیشتە ڕە
📖 گرانی گچکە 1918
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
ئەم وینەیە رۆژێک دوای وەستانی شەری نەگریسەی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانە کە لە 8ی 8 ی 1988 وەستێنرا و بەردەم پارێزگای هەولێر و رازاندنەوەی بە مەبەستی ئاهەنگێران
📷 هەولێر دوای وەستانی شەری عێراق و ئیران
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
ئوتێلەکانی هەولێری جاران
نوسينی : شێرزاد شێخانی

ئەگەر لێی بکۆڵينەوە کۆنترين ئوتێلی هەولێر (فندق فرح) بووە کە دەکەوتە سەر چايخانەی مەچکۆی ئێستا، ئەگەر تەمەنی ئه و چايخانەيەش لەبەرچاو بگرين کە لەسا
📖 ئوتێلەکانی هەولێری جاران
📜 غەریبم
غەریبم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
غەریبم ئای غەریبم، غەریبم لەم دنیایە بێجگەو ناونیشانم
تەنها خۆشەویستیی تۆ ناهێڵێ ئاوارەبم بووە بەنیشتمانم

وەک ئاوێنە لەتۆدا ڕوخساری خۆم ئەبینم هەست بەبوونی خ
📜 غەریبم
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
هۆنراو و ئاوازی بەهجەت یەحیا موزیک ڕزگار حەمەڕەئووف

خۆشەویستەکەم کورستان

هیچ جوانیەک ناگات بەتۆ نیە وەکو تۆ خان و مان
جەستەم لەهەرکوێ ژیابێ هەستم لای تۆ بووە بەگیان
خۆشەویستەکەم کوردستان

ل
📜 خۆشەویستەکەم کورستان
📜 چەنێ دووربم
هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
چەنێ دووربم

چەنێ دووربم بێ خەم بە لێم لەهەر کوێ بی نزیکی لێم
بێجگە لەتۆ بادەی هیچ کەس هەرگیز هەرگیز سەرلێو نانێم
شەماڵیش بم کە هەڵمکرد بەرەو مەنزڵگای تۆوە دێم

هە
📜 چەنێ دووربم
📜 ساقیا
هۆنراوە و ئاواز و موزیک : بەهجەت یەحیا
ساقیا

ساقیا ڕوومکردە لای تۆ بنۆشم پەیمانەکەت
بزانە کە ڕێبوارێکی شاعیرە میوانەکەت
من کەسێکم گەر بناڵم ئەگەر گۆرانی بڵێم
لە ئاهی ئاوازەکەی من ڕۆئەچی دیوانەک
📜 ساقیا
📜 هاواری ویژدان
هاواری ویژدان
هۆنراوە و ئاواز و موزیک: بەهجەت یەحیا

خەڵکی ئەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی
لێم ئەپرسن شەیدای چی بووی ئاوا بەکوڵ بۆی ئەسوتێی
یا پێم ئەڵێن چیە لالۆ ئاوازەکەت بۆ خەمبارە
بۆچی
📜 هاواری ویژدان
📖 کۆتری سەلام
کۆتری سەلام شەقامی تعجیل
ئه و پەیکه ره حزبی شوعی عێراق دروستی کرد سالی 1960.
لە زە مانی عدالکریم قاسم، به بونه ی به ستنی کونگره ی (انصار السلام العالمی) ئه و ئارمه ی دیاره له سه ر پەیکه ره که [ ئا
📖 کۆتری سەلام
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
شاری هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا..

ئەگەر (60)سارێک بگەڕێینەوە پاش بەچاوی ئەو وەختی تەماشای شاری هەولێر بکەین، دەکرێ بڵێین :
1_ بێجگە لە قەرات، ئەو گەڕەکانە لە خوارێ هەبوون :
خانەقا، تەعجیل، سەعد
📖 هەولێر لە سەرەتای شێستەکاندا
📜 چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگە
📜 چەپکێک یاد
📕 فەلسەفەی ئازادی
فەلسەفەی ئازادی
بیرنامەیەک بۆ مرۆڤی تاکی ئازاد
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 فەلسەفەی ئازادی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان
بەرگی یەکەم
زمان و مەنهەجی عەقڵانیی قورئان
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 قورئانناسی خوێندنەوەی قورئان بە قورئان 1
📕 کۆرسی فەلسەفە
کۆرسی فەلسەفە
سەرەتاکانی فەلسەفەو بابەتە جەوهەرییەکانی فەلسەفە
لەجیهانی سۆفیاو کتێبە کچەکەی فەلسەفەوە
چاپی یەکەم 2021
دکتۆر کەمال میراودەلی
📕 کۆرسی فەلسەفە
📕 شیعرناسیی بە شیعر
شیعرناسیی بە شیعر
ڵیکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمی لە ئیستاتیکای شیعر
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 شیعرناسیی بە شیعر
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی
بەرگی یەکەم
لەرێزمانی کوردیی بنچینەیی
نووسەر دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 فەلسەفەی زمان و زمانناسی کوردی 1
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
ئارکیۆلۆجی فۆگۆ فەلسەفەی زانین و دەسەڵات
دکتۆر کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 ئارکیۆلۆجی فۆگۆ
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
نووسەر د. کەمال میراودەلی
چاپی یەکەم 2021
📕 تا نەبووی بەسەراب تینووی دیدارت نەکردم
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
نووسینی : کەیفی چۆمانی
ئاوی هەموو دونیا کۆببێتەوە،
هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە،
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو
📕 تۆ زۆر ناوازەیت؛ بەرگی 04
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
ڕێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
د.ئەورەحمانی حاجی مارف
کۆری زانیاری
بەغداد-1979
چاپی دووەم: هەولێر، 2014
📕 رێزمانی کوردی بەرگی یەکەم (وشەسازی) بەشی دووەم (جێناو)
👫 کەسایەتییەکان
مەحمود مەلا عێزەت
👫 کەسایەتییەکان
سەردەشت عوسمان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆ...
05-05-1987
✌️ شەهیدان
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
📜 هۆنراوە
چەپکێک یاد
📖 سوپای عێراق | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

سوپای عێراق
سوپای عێراق بریتییە لە هێزی نیزامی کۆماری عێراق، لقەکانی لە (هێزی وشکانی، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی) پێکدێت. سوپای عێراق لە ساڵی 1921 دوای پێکهێنانی یەکەم یەکەی هێزە چەکدارەکان لە ماوەی ئینتیدابی بەریتانی لەسەر عێراق، دامەزراوە. ئەو کاتە فەوجی (موسا کازم) پێکهێنرا کە بارەگاکەی لە بەغدابوو، دواتریش هێزی ئاسمانی عێراق لە ساڵی 1931 لەچوارچێوەی هەمان فەوج پێکهێنرا، پاشان لە ساڵی 1937 هێزی دەریایی عێراقی دروستکرا و ژمارەی سەربازانی سوپای عێراق تا کۆتایی جەنگی (عێراق – ئێران) بۆ ملیۆنێک سەرباز بەرز بۆوە. پاش هاتنی ئەمریکییەکان بۆ عێراق لە ساڵی 2003، (پۆل برێمەر)ی حاکمی مەدەنی ئەمریکی لە عێراق بڕیارێکی دەرکرد بە هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراقی پێشوو و دووبارە پێکهێنانەوەی سوپای عێراق و پڕچەککردنی.
پێکهێنانی سوپای عێراق:
پاش شۆڕشی بیستی سەدەی رابردوو، یەکەم حکومەتی عێراقی دەستپێشخەرییەکی کرد بۆ پێکهێنانی بناغەی سوپای عێراق، بۆیە لە 06-01-1921 دا فەوجێک دروستکرا کە ناوی (موسا کازم)ی لێنرا، ئەو فەوجە لەو ئەفسەرانە پێکهاتبوو کە پێشتر لە سوپای عوسمانیدا کاریان کردبوو، بارەگاکەیشی لە ناوچەی (کازمیە)ی ناو شاری (بەغدا)ی پایتەختی عێراق بوو. پاش ئەوەی بە سەرۆکایەتی فەریق (جەعفەر عەسکەری) وەزارەتی بەرگری عێراق دروستکرا، سوپای عێراق لەسەر بنەمای بەسەربازکردنی خۆبەخشانە، فرقەی یەکەمی پیادەی لە (دیوانیە) و فرقەی دووەمی پیادەی لە (کەرکوککەرکوک) دروستکرد، لە ساڵی 1931 عێراق سەربەخۆیی لە بەریتانییەکان وەرگرت، ئەو کاتە هێزی ئاسمانی عێراقی پێکهێنرا، پاش چەند ساڵێکیش هێزی دەریایی عێراقی دروستکرا کە لە ژمارەیەک بەلەم و کەشتی بچووکی دەریایی پێکهاتبوو.
لە ساڵی 1936دا سوپای عێراق بەشداری لە یەکەم کودەتای سەربازیدا کرد کە بە سەرکردایەتی فەریق (بەکر سدقی) سەرۆکی فرقەی دووەمی پیادە بوو، پاشان وەزارەتێکی نوێ بە سەرۆکایەتی (حیکمەت سلێمان) پێکهێنرا، لە مانگی 5ی ساڵی 1941 سوپای عێراق چووە ناو شەڕێک دژی ئینگلتەرا، لەو شەڕەدا سوپای عێراق لە 4 فرقەی پیادەی پڕ چەک و ئامادە پێکهاتبوو، فرقەی یەکەم و سێیەم بنکەکەیان لە شاری (بەغدا) بوو، بەڵام فرقەی دووەم لە کەرکوک بوو، فرقەی چوارەمیش لە شاری (دیوانیە) بوو و چاودێری هێڵی ئاسنینی دەکرد کە لە بەغداوە بەرەو بەسڕە درێژ دەبۆوە. لە ساڵی 1958یش سوپای عێراق لە 4 فرقەی پیادە پێکهاتبوو، فرقەی 1 لە (دیوانیە)، فرقەی 2 لە (کەرکوک)، فرقەی 3 لە (دیالە) و فرقەی 4 لە (موسڵ). لەو ساڵەدا سوپای عێراق هەڵسا بە ئەنجامدانی کودەتایەکی سەربازی بە سەرکردایەتی (عەبدولکەریم قاسم) کە ناونرا شۆڕشی (14)ی تەمووزی 1958. لە ساڵی 1963ش سوپای عێراق کودەتایەکی دیکەی بەسەر حوکمی (عەبدولکەریم قاسم)دا ئەنجامدا، لە 1968یش سوپای عێراق کودەتایەکی دیکەی ئەنجامدا و بەهۆیەوە (حزبی بەعسی عێراق) گەیشتە دەسەڵات، پاش ماوەیەکیش (سەدام حوسێن) چووە سەر حوکم و هێزێکی شەڕکەری گەورەی پێکهێناو ساڵانێکی دوور و درێژ شەڕی دژی ئێران کرد، دواتر سوپای عێراق تووشی لاوازبوونێکی گەورە هات، ژمارەی سوپای عێراق لە ساڵی 1981دا زیاتر لە 200 هەزار سەرباز دەبوو کە لە 12 فرقەدا کۆکرابوونەوە، بەڵام لە ساڵی 1985 بۆ 500 هەزار سەرباز بەرز بۆوە کە لە 23 فرقەدا کۆکرابوونەوە.
لەگەڵ چوونە سەر دەسەڵاتی (سەدام حوسێن) و گەیشتنی بە بەرزترین پلەی هەڕەمی دەسەڵات لە عێراق، لە ساڵی 1979دا ئیسلامییەکانی ئێران بە سەرکردایەتی (خومەینی) شۆڕشی ئیسلامییەکانیان بەرپاکرد و رژێمی تازەی ئێرانیان پێکهێنا، ئەمە بووە هۆی بوونێکی واقعیتری ئێران لە ناوچە و گوندە سنوورییەکانی نێوان (عێراق و ئێران)، ئەمەش وایکرد کێشە و ناکۆکی لە نێوان عێراق و ئێراندا دروست ببێت و رێککەوتننامەی ساڵی 1975 بەناوی (رێککەوتننامەی جەزائیر) کە لە دژی کورد هەردوو وڵات بەستابوویان، هەڵبوەشێننەوە و لە رۆژی 22/9 یەکەم رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی عێراقی پاش چوونە ناوەوەی هێزە عێراقییەکان بۆ ناو خاکی ئێران دەستیپێکرد.
لە ماوەی شەڕدا کە 8 ساڵی خایاند، سوپای عێراق گەیشتە لوتکە و هێزەکانی گەشتە یەک ملیۆن سەرباز کە ئەو کاتە چوارەم گەورەترین سوپا بوو لە جیهاندا کە لە 50 فرقەی هێزە وشکانییەکان پێکهاتبوو. لەو ماوەیەشدا هێزەکانی گاردی کۆماری پێکهێنا کە یەکێک بوو لە بەهێزترین یەکە چەکدارەکانی عێراق. ژمارەی سەربازانی گاردی کۆماری لە مانگی ئابی ساڵی 1990دا بۆ 150 هەزار سەرباز بەرز بۆوە. پاش شەڕی دووەمی کەنداو (جەنگی عێراق – کوێت)لە ساڵی 1991، ژمارەی سەربازانی گاردی کۆماری لە نێوان 60 – 80 هەزار سەرباز دەبوو. لە کاتێکدا پێشتر سوپای عێراق بەهێزترین سوپای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژئاوای (ئاسیا) بوو، چونکە لە رووی ژمارە و ئاستی تەکنەلۆژییەوە زۆر باڵادەست بوو.
پاش کۆتاییهاتنی جەنگی (عێراق – ئێران)، سەرۆکی پێشووی عێراق (سەدام حوسێن) بڕیارێکی لە ناکاوی بە هێرشکردنە سەر (کوێت) دەرکرد. هێرشەکە ئەنجامدرا، قەیرانی کوێتیش بە یارمەتی هێزە هاوپەیمانییە جیهانییەکان بە سەرۆکایەتی (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) کۆتایی هات، ئەو کاتە ئەمریکا جەنگی دژی عێراق بۆ ئاادکردنی کوێت راگەیاند و جەنگەکەشی ناونا (گەردەلوولی بیابان)، بۆیە زۆربەی هەرە زۆری سوپای ئاسمانی عێراق لەماوەی ئەو جەنگەدا لەناوچوون، لەو کاتەشەوە تا ساڵی 2003، ئابڵووقەیەکی ئابووری توند خرایە سەر عێراق.
پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ دیراساتی ستراتیژی 01-01-1997 لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، پەیکەری سوپای عێراق لەو ساڵەدا لە 7 بارەگای فەیلەق و 6 فرقەی زرێپۆش و میکانیکی و 12 فرقەی پیادە و 6 فرقەی هێزی حکومی و 4 کەتیبەی گاردی کۆماری و 10 فرقەی کۆماندۆ و 2 فرقەی هێزە تایبەتەکانی پاشکۆی کەتیبەکان بوونیان هەبووە، ئەو کاتە ژمارەی سەربازانی عێراق 350 هەزار سەرباز بووە.
پاش دەستبەسەرداگرتنی عێراق لە لایەن ئەمریکییەکان لە ساڵی 2003، پەیکەری سوپای پێشووی عێراق کە ناوی (پاسەوانی نیشتمانی لەخۆی نابوو) هەڵوەشێنرایەوە و دووبارە بەناوی (سوپای عێراقی نوێ) دروستکرایەوە. یەکەم لیوای سوپای عێراقی نوێ لە کۆتایی ساڵی 2003 پێکهێنرا، ئەویش بریتی بوو لە لیوای یەکی لەناکاو (تدخل سریع)، کە بە یەکەم هێزی سوپای عێراقی نوێ دادەنرێت، دواتر سوپای عێراقی نوێ لە 15 فرقەی پیادە پێکهێنرایەوە کە ژمارەی سەربازەکانی نزیکەی 350 هەزار سەرباز دەبوو.
لە ئێستادا و لە دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی 2011دا، ژمارەی دەبابەکانی سوپای عێراق 700 دەبابەیە، هەروەها هێزە وشکانییەکانی عێراق خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە زرێپۆش و مەدفەعی و چەکی قورسە، هەروەها ژمارەی سەبازانی سوپای عێراق بە قسەی گوتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراقی، نزیکەی 2 ملیۆن سەرباز دەبێت.
هێزی ئاسمانی عێراقی لە هەزار و 600 سەرباز پێکدێت، لە ئێستادا فڕۆکەی شەڕکەریان بەدەستەوە نییە، بەڵام فڕۆکەی مەشقکردن و هەلی کۆپتەری هێرشبەریان بەدەستەوەیە، لە ئێستادا هێزە ئاسمانییەکانی عێراق پلانی داناوە، تا ساڵی 2020، ببێتە خاوەنی 96 فڕۆکە لە جۆری (ئێف 16)، هەروەها فڕۆکەی فەڕەنسی لە جۆری (میراج).
هێزی دەریایی عێراقیش تەنیا 800 سەربازی هەیە، پلانی داناوە بۆ ئەوەی ژمارەی سەربازانی بۆ 2 هەزار و 500 سەرباز بەرز بکاتەوە، پاش ئەوەی لەگەڵا (ئیتاڵیا) رێککەوتووە بۆ کڕینی 4 کەشی مامناوەندی کە ئەرکی پاراستنی کەنداوەکانی عێراق دەبێت، ژمارەی گروپی هەر کەشتییەک 32 دەریاوان دەبێت، لە ئێستادا عێراق 2 لەو کەشتیانەی بەدەست گەیشتووە.
پلە سەربازییەکان:
پلە سەربازییەکان لە سوپای عێراق بە جۆرێک رێکخراوە کە لە بچووکترین پلەوە بۆ بەرزترین پلە دەڕوات، پلە بەرزەکە فەرمان بەسەر پلە نزمەکەدا دەکات، بەم جۆرە ریزبەندی پلەی سەربازی عێراقی لە نزمترینەوە بۆ بەرزترین دانراوە:
پلەی ریزبەندی یاریدەدەرانی ئەفسەر:
- سەرباز کە هیچ نیشانەیەکی بۆ دانەنراوە.
- سەربازی یەکەم کە تەنیا خەتێکی سپی لەسەر شان دانراوە.
- نایب عەریف کە 2 خەتی سپی لەسەر شانە.
- عەریف کە 3 خەتی سپی لەسەر شان دانراوە.
- رەئیس عورەفا کە 4 خەتی سپی لەسەر شانە.
- نائب زابت کە داڵێکی لەسەر یەخەیەتی.
پلەی ئەفسەر:
- ملازم: تەنیا ئەستێرەیەکی لەسەر شانە.
- ملازمی یەکەم: 2 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- نەقیب: 3 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- رائید: نەخشی داڵێکی لەسەر شانە.
- موقەدەم: داڵێک و ئەستێرەیەکی لەسەر شانە.
- عەقید: داڵێک و 2 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- عەمید: داڵێک و 3 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- لیوا: داڵێک و دوو شیری یەکتربڕی لەسەر شانە.
- فەریق: داڵێک و دوو شیری یەکتر بڕ و ئەستێرەیەکی لەسەر شانە.
- فەریقی یەکەم: داڵێک و دووشیری یەکتربڕو 2 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- موهیب روکن: داڵێک و 2شیری یەکتربڕ و خەتێکی سوور لە سەر شانیدایە.

ماوەتەوە ئاماژە بەوە بکەین کە سوپای عێراق جگە لەوەی بەشداری لە چەندان شەڕی دژی وڵاتانی دیکەدا کردووە، لە ناوخۆی عێراقیشدا بەشدارییەکی کارای لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکاندا کردووە و بەشداری لە تاوانی جەنگ کە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دراوە. لەمڕۆشدا (نوری مالیکی) سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپای عێراق لە بەرژەوەندی خۆی و بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان بەکار دەهێنێت.[1]
#️ هەشتاگ
#کەرکوک |


🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-01-1997
2.👁️06-01-1921
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەکر سدقی
2.👁️جەعفەر عەسکەری
3.👁️عەبدولکەریم قاسم
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👮 سەربازی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 6 2013 7:44PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 6 2021 9:54AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,801 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.114 KB Jan 6 2013 7:44PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رێزمانی کوردی بەرگی یە...
  📖 توانا بیسنورەکانت بدۆز...
  📖 مرۆڤ بەچی و لەگەڵ چیدا...
  📖 کوفری شیرین
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021
  🗓️ 01-05-2021
  🗓️ 30-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەحمود مەلا عێزەت
لە ساڵی 1939ی زایینی، لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواو کردووە و لە ساڵی 1962دا، لە زانکۆی بەغدا لە بەشی مێژوو بەکالیۆرسی وەرگرتووە و پاشان بووە بە مامۆستای مێژوو.
لە ساڵی 80-1981دا، بە تاوانی چالاکیی سیاسی دژ بە رێژیم گیراوە و دوای ئەوەیکە بە سەربەرزی نەجاتی بووە، رێی ئاوارەیی گرتووەتەبەر و لە وڵاتی سوێد وەک پەنابەری سیاسی نیشتەجێ بووە. لە ساڵی 1987 وە لە ئەرشیفی هەرێمی شاری ئوپسالا دامەزراوە و تا گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە کارەکەیدا بەردەوام بووە. لەو ماوەیەدا
مەحمود مەلا عێزەت
سەردەشت عوسمان
لەساڵی 1987 لەگەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێر لەدایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێرە و خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی زمانی ئینگلیزی بووە لەکۆلێجی ئاداب لە زانکۆی سەڵاحەددین، رۆژنامەنوس بووە لەرۆژنامەی (ئاشتینامە)، سەرلەبەیانیی 04-05-2010 لەبەردەم کۆلێجەکەی خۆیدا بەبەرچاوی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و خوێندکارانەوە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندرا و سەرلەبەیانیی 06-05-2010 لەشاری موسڵ تەرمەکەی دۆزرایەوە. بەبۆی رفاندن و تیرۆرکردنییەوە، نارەزاییەکی زۆر سەرتاپای باشووری کوردستانی گرتەوە.
سەردەشت عوسمان
05-05-1987
باشووری کوردستان
لافاوی شاری سلێمانی
(05-05-1987- 9 ڕەمەزانی 1407ک)
-لە بەهاری ساڵی (1987) ماوەیەک بوو باران نەباری بوو، خەڵکی زۆر پەرۆشی باران بوون، ڕۆژی سێ شەممە (5/5/1987) لە دوای نیوەڕۆوە هەورێکی ڕەش بەری ئاسمانی گرت، کورد گوتەنی لە هەوری باران دەچوو، لە دەوروبەری عەصردا کردی بە هەورە گرمەو ناڵەو شریخە، باران بە ڕەهێڵە دایکرد، هاژەی دەهات وەک کوندەی سەربەرەوخوار بەردەوام بوو، باران وەک شوڵتەیمان لێزمەی دەهاتەخوارێ، خەڵکی زۆر دڵی خۆش بوو بەو ڕەحمەتە، ئیتر خەمی بێ بارانی ڕەویەوەو شاخ و دەش
05-05-1987
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
رۆژی 05-05-2017 بەهۆی بۆمبێکی داعشەوە لە کەرکوک شەهید بوو.
جەمال ئەحمەد فاتیح کەریم
چەپکێک یاد
چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل

‎بۆ دەهاتی
‎خۆت دەخستە
‎گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
‎نەتدەزانی
‎شیعرەکانم سێدارەن و
‎دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
‎پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
‎مەگەڕێوە و
‎جێم مەهێڵە بە کەساسی؟
‎کە دەتزانی
‎بەرگەی پەتای عەشق ناگری
‎بۆ دەهاتی ژیانت لێ تاڵ دەکردم
‎لە ئەنجامدا، شنەی سۆزت
‎بۆ ئاقاری
‎سەدان مەرگەسات دەبردم..!

‎هەولێر
11-10-1995
چەپکێک یاد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)