00-00-2012
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لە سنووری شاری سلێمانی زیاتر لە 20 کرێکار گیانیان لەدەست داوە.
- لە2012دا 1170 پێشێلکاری یاسایی لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
- لەماوەی ساڵی (2012) دا بەهۆی کەمتەرخەمی و سەرپێچیەوه، (192) چێشتخانەو نانەواخانە و فرۆشگا لەکۆیە بە نزیکەی (10) ملیۆن دینار سزا دراون.
- بەپێی ئاماری 10 مانگی ئەمساڵ، لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستم کەوتووە، کۆی لە دایکبووان لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم بریتییە لە (87748) هەشتا و حەوت هەزار و حەوتسەد و چل و هەشت مناڵە، کە (44791) مناڵیان لە رەگەزی نێر و (42958) مناڵیان لە رەگەزی مێ بووە. واتە رەگەزی نێرینە زیاتر بووە.
وەک لە ئامارە فەرمییەکەدا هاتووە، کە دەست گۆڤاری سڤیل کەتووە، زۆرترین رێژەی لە دایکبوون لە پارێزگای دهۆکە کە (31592) سی و یەک هەزار و پێنجسەد و نەوەد و دوو مناڵ دەکات، لەکۆی ئەو ژمارەیە (15419) مناڵیان رەگەزی مێ بووە و (16173) مناڵ رەگەزی نێر بووە، واتە رەگەزی مێ زیاتر بووە.
دوای ئەو، پارێزگای سلێمانی دێت کە ژمارەی لە دایکبووانی (28260) بیست و هەشت هەزار و دوو سەد و شەشست مناڵە، لەکۆی ئەو ژمارەیە (14287) مناڵ لە رەگەزی نێر و (13973) مناڵ لەرەگەزی مێ بووە، واتە رەگەزی نێر زیاتر بووە.
بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، پارێزگای هەولێریش بە پلەی سێیەم دێ کە (27897) بیست و حەوت هەزار و هەشتسەد و نەوەد و شەش مناڵ لە دایکبووە. لە کۆی ئەو ژمارەیە (14331) مناڵ لەرەگەزی نێر و (13566) مناڵ لە رەگەزی مێ بووە، واتە رەگەزی نێری زیاتر بووە. لە خشتەی ئامارەکەدا ئاماژە بەو مناڵانەش کراوە کە بە مردوویی لە دایکبوونە یان دوای لە دایکبوون مردوون، بە جۆرێک کە پارێزی دهۆک پلەی یەکەمی وەرگرتووە، (470) مناڵ بە مردوویی لە دایکبوونە، کە (247) مناڵی رەگەزی نێر و (223) مناڵیان رەگەزی مێ بووە. ئەو مناڵانەشی کە دوای لە دایکبوون مردوون (343) مناڵ بووە، کە (209) مناڵی رەگەزی نێر و (134) مناڵیان رەگەزی مێ بووە.
لەپارێزگای سلێمانی (370) مناڵ بە مردوویی لە دایکبوونە، کە (188) مناڵیان لە رەگەزی نێر و (182) مناڵیان لەرەگەزی مێ بووە. ئەو مناڵانەشی کە دوای لە دایکبوون مردوون، بریتین لە (184) مناڵ، کە (113) مناڵ لە رەگەزی نێر و (71) مناڵ لەرەگەزی مێ بوونە. لەمەیاندا رەگەزی نێر زۆر زیاترە.
لە پارێزگای هەولێریش بە قەزای کۆیەوە، (262) مناڵ بە مردوویی لە دایکبوونە، کە (161) مناڵی رەگەزی مێ و (14) مناڵیان رەگەزی نێر بووە، واتە رەگەزی مێ زیاتر بووە. ئەو مناڵانەشی کە لە دوای دایکبوونەوە مردوون بریتین لە (301) مناڵ، کە (182) مناڵیان لە رەگەزی مێ و (119) لە رەگەزی نێر بووە.
کۆی مردنیش بە هۆکاری جۆراجۆر و بە تەمەنە جیاوازەکانەوە، (17596) هەڤدە هەزار و حەوتسەد و نەوەد و شەش کەسە، کە بەرێژەی سەدی دەکاتە 20%ی لە دایکبووان.
بەپێی یاسای رێژەی سەدی بێت، ئەوا زۆرترین رێژەی مردن لە پارێزگای سلێمانییە. ژمارەی مردووان بە هۆکاری جۆراوجۆر و تەمەنە جیاوازەکانەوە (7111) حەوت هەزار و سەد و یانزە کەسە، کە دەکاتە لە (25%)ی لە دایکبووان.
هەر چەندە پارێزگای دهۆک پلەی یەکەمی وەرگرتووە بۆژمارەی لە دایکبووان، بەڵام لەرێژەی مردندا بە پلەی دووەم دێت، وەک لە ئامارەکەدا هاتووە، ژمارەی مردووان (5968) پێنج هەزار و نۆ سەد و شەست و هەشت کەسە، کە دەکاتە لە (18%ی لەدایکبووان.
پارێزگای هەولێریش ژمارەی مردووانی (4517) چوار هەزار کەس و پێنجسەد و هەڤدە کەسە، کە رێژەکەی دەکاتە (16%ی لە دایکبووان.
- ئەو منداڵانەی لەماوەی ساڵی 2012 لەسلێمانی لەدایکبون 31865 منداڵە، لەو ژمارەیەش 16383یان کورو 15482شیان کچ بون. لەو ژمارە منداڵەی لە 2012دا لەدایکبون 21579 منداڵیان بەشێوەی سروشتی و 10286 دیکەشیان لەڕێی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە لەدایکبوون. هەر لەمساڵیشدا 251 ژن منداڵی دوانەیان بووه.
- بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، لەساڵی 2012دا زیاتر لە سێ هەزار روداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوەو بەو هۆیەوە نزیکەی 90 کەسیش بونەتە قوربانی.
- لە هەرێمی کوردستان 163 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و 46 پیاویش کوژراون و خۆیان کوشتووە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان