28-08-2012
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کوردێکی باشوری کوردستان کە دانیشتوی شاری ئۆسلۆیەو رەگەزنامەی نەرویجی هەیە، هاوسەری پێشوی و کوڕێکی حەوت ساڵانەی خۆی دەداتە بەرچەقۆ، ژنەکە لەبەر سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و کوڕەکەش لەژێر چاودێری پزیشکیەو برینەکەی سەختە.
پۆلیسی نەرویجی رایگەیاند کە لەدوای حەوت خولەک گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو ئێستا بکوژەکە دەستگیرکراوە بەڵام هۆکاری کوشتنەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن باسنەکرد.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان