نوسینی: خالد ئێرتوغرۆل
وەرگێڕانی: تارا محەمەد
پێداچونەوە: گوڵنار وەسیم
چاپ: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
ئەم کتێبە چیرۆکی ژیانی گەنجێکی لەخۆگرتووە کە لە بەهاری ژیانیدایە بەڵام چرچەکانی سەر ڕووخساری و نیگا بێ نەواکانی زۆر شت دەگێڕنەوە، ئەو گەنجە بەدەم گێڕانەوەی سەرگوزشتەی ژیانییەوە ڕوودەکاتە خوێنەران و دەڵێت: دەزانن داڕووخان و کەوتن چیە؟
لەڕاستیدا ئەو داڕووخانەی من و خانەوادەکەم دووچاری بووین یەکجار ئەستەم بوو، دڵنیام تەنها ئەوانە لێی تێدەگەن کە بەسەریاندا هاتووە.
بەڵا لەدوای بەڵا لە دەرگایان دەداین بەجۆرێک کە خەریک بوو تەواو بێ هیوا بم، هاوکات لەتەک کێشمەکێشمی ئەو ڕووداو و ناڕەحەتیانەدا تێگەیشتم کە گەورەترین کەموکورتی زۆرێک لە مرۆڤەکان ئەوەیە کە نازانن بۆچی هاتوونەتە دونیاوە و ئەرکی سەرشانیان چیە؟ بۆم دەرکەوت کە ڕووداوەکان پێویستیان بە تێڕامان و هەڵوێستە لەسەرکردنەو پێویستە مرۆڤ باوەڕی خۆی نەدۆڕێنێ .
ڕۆژە سەختەکان هەر بەردەوام بوون و لەکۆتاییدا یەک بەیەکی دۆستە ئازیزەکانم لەدەستدا و خۆشم لە ڕووداوێکدا چاوەکانم لەدەستدا، بەو هۆیەشەوە هاوسەرەکەم وازی لێ هێنام، بەڵام خوای گەورە دۆستێکی گیانی بەگیانی بۆ ناردم کە بە خۆشەویستی و میهرەبانیی خۆیەوە منی بە هاوڕێی هەمیشەیی ژیانی پەسەندکرد. ئەگەر ویستتان بزانن ئەو هاوڕێ گیانی بە گیانییەی سەلیم کێیە و چی بۆ ئەو بۆتە مایەی دڵنەوایی ئەوا دەستبەرداری خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە مەبن.