🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ عەلی ئەلحیلۆ
ناوی ڕێکخراوەیی: عەلی ئەلحیلۆ
ناوی دایک: بەهیە
ناوی باوک: محەمەد
شوێنی شەهیدبوون: گوندەکانی نزیک حەلەب
ڕێکەوتی شەهیدبوون: 10-05-2014
[1]
✌️ عەلی ئەلحیلۆ
✌️ ئەحمەد خدرۆ
ناوی ڕێکخراوەیی: ئەحمەد خدرۆ
ناوی دایک: مەلیحە
ناوی باوک: حەسەن
شوێنی شەهیدبوون: گوندەکانی نزیک حەلەب
ڕێکەوتی شەهیدبوون: 10-05-2014
[1]
✌️ ئەحمەد خدرۆ
✌️ ئەحمەد ئەلحەسەن - چیاڤان کۆچەر
ناوی ڕێکخراوەیی: ئەحمەد ئەلحەسەن
ناو و پاشناو: چیاڤان کۆچەر
ناوی دایک: نوریە
ناوی باوک: زەکەریا
شوێنی لە دایکبوون: سەرێکانی
شوێنی شەهیدبوون: حەلەب
ڕێکەوتی شەهیدبوون: 10-05-2014
[1]
✌️ ئەحمەد ئەلحەسەن - چیاڤان کۆچەر
✌️ کاروان عەفرین - هەمنی ئیحسانی
ناوی ڕێکخراوەیی: کاروان عەفرین
ناو و پاشناو: هەمنی ئیحسانی
ناوی دایک: هاجر
ناوی باوک: کاوە
شوێنی لە دایکبوون: عەفرین
شوێنی شەهیدبوون: حەلەب
ڕێکەوتی شەهیدبوون: 02-01-2021
[1]
✌️ کاروان عەفرین - هەمنی ئیحسانی
✌️ هێرش جەسوور - دیار ئارچیک
ناوی ڕێکخراوەیی: هێرش جەسوور
ناو و پاشناو: دیار ئارچیک
ناوی دایک: ئایشە
ناوی باوک: زەکی
شوێنی لە دایکبوون: گەڤەر
شوێنی شەهیدبوون: حەلەب
ڕێکەوتی شەهیدبوون: 01-03-2021
[1]
✌️ هێرش جەسوور - دیار ئارچیک
✌️ چیچەک بۆتان - بەسمە حەیدەر
ناوی ڕێکخراوەیی: چیچەک بۆتان
ناو و پاشناو: بەسمە حەیدەر
ناوی دایک: زولەیخا
ناوی باوک: عەلی
شوێنی لە دایکبوون: کۆبانی
شوێنی شەهیدبوون: حەسەکە
ڕێکەوتی شەهیدبوون: 03-03-2021
[1]
✌️ چیچەک بۆتان - بەسمە حەیدەر
📷 قاسمەرەش، هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
شوێن: قاسمەڕەش
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1989ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: نەوشیروان مستەفا، رەهبەری سەید برایم، سەڵاح ڕەشید، سامان گەرمیانی، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، ملازم عومەر.
وەر
📷 قاسمەرەش، هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
📷 کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ هەڤاڵانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا
شوێن: رۆژهەڵاتی کوردستان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 23-08-1990
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: شەهید حەسەن کوێستانی، خالید رەزا، سەڵاح رەشید، رەهبەری سەید برایم، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
وەرگیراوە
📷 کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ هەڤاڵانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا
📷 پڵینیۆمی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
شوێن: مێرگەپان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هاوینی 1984ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: پڵینیۆمی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، باڵێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاوەستاوەکان لەڕاستەوە: عەبدول نوور،
📷 پڵینیۆمی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
📷 شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بڕوکسڵ
شوێن: بروکسڵ
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1992ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەڕاستەوە: زاهیر محەمەد، شۆڕش ئیسماعیل، محەمەد تۆفیق رەحیم، رەهبەری سەید برایم.
وەرگ
📷 شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بڕوکسڵ
📷 رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەر لە راپەڕین
شوێن: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1990ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە: مام ڕۆستەم، شێردڵ حەوێزی، شێخ جەعفەر، شەهید عەبدولرەزاق.
دانیشتوەکان لەڕاستەو
📷 رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەر لە راپەڕین
📷 جولەکانی کۆیە
شوێن: کۆیە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1919ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: جولەکانی کۆیە
وەرگیراوە لە: پەڕەی کۆییاتی کوردایەتی- ئەرشیفی رەهبەری سەید برایم[1]
📷 جولەکانی کۆیە
📷 رەهبەری سەید برایم و شەهید حەسەن کوێستانی
شوێن: قاسمەڕەش
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1990ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: کۆمەڵیک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەر دەرگای ناوەندی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە راستەوە: شۆڕش حاجی،
📷 رەهبەری سەید برایم و شەهید حەسەن کوێستانی
📷 رەهبەری سەید برایم و شێرکۆ بێکەس لە ڤیستڤاڵی حاجی قادری کۆیی لە کۆیه
شوێن: کۆیە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 2003ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: رەهبەری سەید برایم، شێرکۆ بێکەس لە ڤیستڤاڵی حاجی قادری کۆیی لە کۆیه.
وەرگیراوە لە: پەڕەی کۆییاتی کوردایەت
📷 رەهبەری سەید برایم و شێرکۆ بێکەس لە ڤیستڤاڵی حاجی قادری کۆیی لە کۆیه
📷 زەڵێ، رەهبەری سەید برایم و برادەرانی شاخ
شوێن: زەڵێ
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1980ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە: شەهید(محەمەد بەکر-مامۆستا محەمەد)، لالۆ رەحمان پێنجوێنی، پێشڕەوی وەستا بەکر(حاکم)، مامۆستا کە
📷 زەڵێ، رەهبەری سەید برایم و برادەرانی شاخ
📷 رەهبەر ی سەید برایم و شەهید قوباد
شوێن:توژەڵە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: سەرهەد مەغدید، رەهبەری سەید برایم، شەهید قوباد فەتحوڵڵا، حەمە قۆز، ئەکرەم سەعید مام ڕەزا.
وەرگیراوە لە: پ
📷 رەهبەر ی سەید برایم و شەهید قوباد
📷 مام جەلال و فەرماندەکانی سوپای یەکگرتوویی کوردستان
شوێن: قەڵاچواڵان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1993ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە راستەوە: مەحمود بێسەری، تەها کانی بەردی، مام جەلال، رەهبەری سەید برایم، حەمە هەژار.
وەرگیراوە لە: پەڕەی کۆیی
📷 مام جەلال و فەرماندەکانی سوپای یەکگرتوویی کوردستان
🔤 خریپ
جۆری وشە: ناو
واتا: خرێ، ددانی سەر و خواری هەردوو لاشەویلە.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
🔤 خریپ
🔤 خرچ
جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: کاڵەکی زرک، مکاڵەکی نەگەیو.
کاڵەک: میوەیەکی خڕی گۆشتنی خۆشی گەورەیە ناوەکەی تۆوی تێدایە.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا ه
🔤 خرچ
🔤 خروێنکە
جۆری وشە: ناو
واتا: خروێلکە، ئاوڵە، وردە برینێکە لە ئەندامی منداڵ دێتەدەرەوە.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
🔤 خروێنکە
🔤 خروێلکە
جۆری وشە: ناو
واتا: ئاوڵە.[1]
ئاوڵە smallpox نەخۆشییەکی کوشندەیە بەڵام خەریکە بە تەواوەتی لە ناو ئەچێت و نامێنێت لە سەر زەوی، بە هۆی پێدانی ڤاکسین و پێکوتەوە، ئەمەش بوتە هۆی کەمی ترس لە سەر زوو گواس
🔤 خروێلکە
🔤 خرنگە
جۆری وشە: ناو
واتا: (خرنگ و هوڕ) خرنگە خرنگی زۆر.
جۆرە دەنگێکە وەک دەنگی پاوانە.
خرنگە خرنگ: خرنگەی یەک لەدوای یەک.
پاوانە: شتێکی زەنگوڵەدارە لە زێڕ یا لە زیو دەکرێتە پێی منداڵ بۆ جوانی.[1]

نەم
🔤 خرنگە
🔤 خرندوول
جۆری وشە: ناو
واتا: فرۆ، ژەکی کوڵاوی توندبووەوە.
ژەک: شیرێکی خەستە لە گوانی گیاندار پەیدا دەبێ لەپاش زانی تا دوو سێ ژەم.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردی
🔤 خرندوول
👫 کەسایەتییەکان
عەلی مەحمود محەمەد
✌️ شەهیدان
هوجام سورچی
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژ...
یادنامە
📷 وێنە و پێناس
وێنەیەکی خزمانی کۆیە لە ڕۆژ...
👫 کەسایەتییەکان
مەلا محەمەدی حەتک
👫 زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب) | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

زریاب حەسەن عەلی نافیعە (زەریاب)
زەریاب (ناوی تەواو: حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی نافع) (لەدایکبووی 789 - مردووی 857)، نازناوی زەریابە واتا باڵندەی ڕەش، ئەمەش بەهۆی دەنگە دڵنشین و خۆشەکەی و پێستە ڕەشەکەیەوە بوو، هەندێکیش لایان وایە کە زەریاب (زۆراب) ی کوردی یان (زەڕیاو/زڕیاو) (ئاوی زێڕ) بووبێت و ئەو سەردەمە کە زمانی پەهلەوی بۆ نووسین بەکارهاتووە، پیتی (و) ی کوردی وشەی (ئاو) کرابێتە (ئاب) ی پەهلەوی و ناوەکە لە (زەڕیاو/زڕیاو) وەوە کرابێتە (زەریاب).
زەریاب سێزدەسەدە بەر لە ئێستا و لە دەورووبەری ساڵانی 789ی زایینی لە موسڵ لەدایک بووە، هەر لە مناڵیەوە بەهرەکانی دەنگ خۆشی تێدا بەدەر دەکەون، بۆیە دەچێتە خوێندگای مۆسیقا لە موسڵ کە ئیسحاق موسڵی سەرپەرشتی دەکرد، هەر زوو ئیسحاق موسڵی هەست بە لێهاتووی زەریاب دەکات بۆیە جیاواز لە قوتابیەکانی تر لەوی دەڕوانی و گرینگی زیاتری پێدەدا.
خانمە دکتۆری ئەڵمانی (زیگرید هونکە) دەنووسێت:
کوڕە گەنجێکی کورد بەناوی زەریاب قوتابی بوو لە خوێندنگای مامۆستا ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمی موسڵی، ئەو توانایەکی زۆر بەرزی هەبوو لە زانستەکانی مۆسیقادا.
هەر چەندە ئیسحاق موسڵی لەوە دەترسا کە زەریاب کاریگەری لەسەر ناوبانگی ئەو دروستبکات بەڵام ئەو وای بیر دەکردەوە کە زەریاب تەنها ئاواز و گۆرانیەکانی ئەو دوبارە ئەکاتەوە، بۆیە وای دەزانی کە ئەم جۆرە هونەرمەندە تازە پێگەیشتووە گەر ناوبانگیش دەربکات هیچ مەترسیەکی نییە لەسەر ناوبانگی خۆی، لای وابوو کە ناوبانگی ئەو زیاتر دەبێتە هۆی دەرکردنی ناوبانگی خۆی و پاڵپشتێک بۆ خوێنگاکەی.
هاڕونەڕەشید داوا لە ئیسحاق دەکات کە گۆرانیبێژێکی نوێیان بۆ بنێرێ کە تا ئەکات گوێی لە دەنگی وا نەبووبێت، ئەمیش باسی زەریابی بۆ دەکات و بۆی دەنووسێ:
لە ماڵی خۆما خوێندکارێم هەیە پێی دەڵێن زەریاب، کە دەنگ و سەدایەکی خۆشی هەیە، ئەمە هەڵبژاردی منە بۆ تۆ
هاڕونە ڕەشید ئەمەی زۆر پێ خۆش دەبێت چونکە لە گۆرانیبێژە کۆنەکانی بێزار ببو، بۆیە داوای لە ئیسحاق کرد کە بۆیی بێنێ.
کە ئیسحاق و زەریاب گەیشتنە کۆشکی خەلیفە، زەریاب لەبەردەم هاڕونە ڕەشیدا دەستی کرد بە خوێندنەوەی شعر و پیاهەڵدان و گۆرانی وتن، هاڕونە ڕەشید زۆر لای خۆش دەبێت، ڕوو دەکاتە ئیسحاق و پێی دەڵێت:
گەر باوڕم بە تۆ نەبوایە، بەوەی کە پێشتر تۆ ئەم دەنگەت نەبیستووە، سزام دەدای بەوەی کە تا ئێستا پێت نەناساندوم، چاوت لێی بێت و گرینگی پێ بدە تا کاتێکی تر ئەیبینمەوە چونکە من شتی زۆری لێ چاوەڕوان دەکەم.
کە زەریاب کۆشکی بەجێهێشت کەوتە خەیاڵ و بیرکردنەوە بەوەی کە خەریکە جیهان ڕووی تێدەکات ئەستێرەی بەختی وا خەریکە دەگەشتێتەوە، بەڵام ئەو خەیاڵە جوانەی زۆری نەخایاند و بوو بە مایەی دەرد و بەڵا بۆی.
ئیسحاق ئەوەی لێی دەترسا خەریک بوو ڕوویدەدا، هێدی هێدی زەریاب ناوبانگی زیاتر دەبوو ئەمەش کاریگەری کردبووە سەر ناوبانگی خۆی.
بۆیە هەر زوو وتە خۆش و هاندەرەکانی ئیسحاق بوون بە خەنجەر و ئەیخستنە دڵی زەریابەوە، کاتێک لێک جیابوونەوە ئیسحاق بە زەریابی وت:
لە ڕاستیدا بەخیلی کۆنترینی دەرمانەکانە، وە جیهانیش زۆر ئاژاوەگێڕە، هاوبەشی لە پیشەدا وەک دژایەتی وایە، لە ڕاستیدا تۆ فێڵت لێم کرد کە پلە و پایەی خۆت بەسەر مندا بەرز کردەوە، وە ئەگەر من خۆم بە کەمتر لە تۆ ببینمەوە و پلە و پایەم داببەزێت وە تۆ لە من زیاتر ناوبانگ دەربکەی لەمە هەرگیز هاوڕێیەتیت ناکەم گەرچی کوڕی خۆشم بیت، ئەگەر تۆ خوێندکاری خۆشم نەبووبای دڵنیابە لەوەی لەناوم دەبردی، ئێستاش دوو ڕێگات لەبەردەمە یان ئەوەتا ڕێگایەکی دوور دەگریتە بەر کە هەرگیز هەواڵت نەبیستمەوە، یاخود هەوڵی لە ناوبردنت دەدەم.
کاتێک زەریاب گوێی لەو وتانەی ئیسحاق بوو هەر زوو درکی بە مەترسی کرد لە سەر ژیانی، بەناچاری بە پێشنیارەکانی ئیسحاق ڕازی بوو،
زەریاب بە یەکجاری ماڵئاوایی لە وڵات و نیشتیمانەکەی لە هاوڕێ و خوشەوستەکانی کرد و لە یەکێک لە شەوە جوانەکانی بەغدا لەگەڵ خێزانەکەی وڵاتی بە جێهێشت و بەرەو ڕۆژئاوای جیهانی ئیسلامی کۆچی کرد تا لە کۆتاییدا لە ئەندەلوس (ئێسپانیای ئێستا) شاری قورتوبە خۆی بینیەوە، لەوێ لەلایەن خەڵک و تەنانەت خەلیفەشەوە پێشوازیەکی باشی لێکرا و هەر زوو و پلە و پایەی بەرز کرایەوە.
ڕاستە زەریاب ئەستێرەی بەختی لە بەغدا کوژایەوە، بەڵام لە قورتوبە بەرە بەرە دەدروشایەوە،
کتێبی 1001 داهێنان لە کەلەپووری موسڵمانان دەنووسێت:
زەریاب لە کاتێکی گونجاودا گەیشتە ئەندەلووس، چونکە ئەو ماوەیە خەلیفە بەخشندەیی و سەخاوەتێکی زۆری هەبوو بۆ هونەر، وە هونەرەکانی زەریاب لەوێ دراوشایەوە و ئەویش دانی پێدا نا، زەریاب بوو بە گۆرانیبێژی وڵات و موچەیەکی بە بڕی 200 دینای زێڕی مانگانەی بۆ بڕایەوە لەگەڵ چەندین خەڵات و بەخششی تر.
کار و چاڵاکیەکانی لە ئەندەلوس(ئیسپانیا)
پشتیوانی و هاندانی خەڵک و خەلیفەس بووە هۆی ئەوەی کە زەریاب پەرە بەدات بە لێهاتووی و داهێنانەکانی، هەر بۆیە لە قورتوبە یەکەمین پەیمانگای هونەری دامەزراند کە لە جیهاندا بە یەکەمین پەیمانگای هونەری دادەنرێت، وانەی هامۆنی مۆسیقای دەوتەوە و مۆسیقای دەنووسی، لەوێ بۆ یەکەمین جار ئامێری عودی ناساند بە ئەوڕوپا و سیمی پێنجەمیشی بۆ زیاد کرد وە ژانەری تەختەیی گۆڕی بۆ ژانەرێک کە لە پەڕی باڵی هەڵۆ بوو، وە هەموو بیردۆزەکانی مۆسیقای دووبارە ڕێکخستەوە و چەند پێوەرێکی هارمۆنی و کێشی سەربەستی دانا بەمەش ڕێگایەکی نوێی دۆزییەوە بۆ دەربڕینی ئاوازی ئۆرکسترایی،
مێژوونووسی مۆسیقی ئیتاڵی جولیان ڕیبێرا لەبارەی پەیمانگاکەی زەریابەوە دەڵێت:
پێکهاتەی گۆرانیەکان و چەندین ئاواز بۆ یەکەمین جار لە پەیمانگای مۆسیقای قورتوبە گەشەی کردو و پەرەی سەند.
کێتێبی 1001 داهێنان لە کەلەپوری موسڵمانان دەنووسێت:
زەریاب نرخێکی نە خەملێنراوی بەخشی بە هونەرەکەی ئەم ئەرزش و بەها بێ وێنەیە بە درێژایی هەزار ساڵ دواتر بەردەوام مایەوە تا خەڵکی لە سەرەنسەری جیهاندا چێژ وەربگرن لە شێوازە جیاواز و جۆرا و جۆرەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە.
مامۆستای ڕەوشت
کاتێک زەریاب بینی خەڵکی ئیسپانیا و ڕۆژاوا لە چاو ڕۆژهەڵات لەڕووی ڕەوشتی هەڵسوکەتکردن و جل و بەرگ لە ئاستێکی نزمدان هەوڵی فێرکردنی خەڵکەکەی دا، کە خەڵکەکەش ئەویان بە پێشەنگ و پێشەوای خۆیان دەزانی بە گوێیان بۆ دەگرت و لاسایان دەکردەوە.
کتێبی 1001 داهێنانی موسڵمانان دەنووسێت:
دەکرێت سوپاسی پیاوێکی سەدەی نۆیەمی زایینی بکەین بەناوی زەریاب، کە بیرۆکەی سێ ژەم خواردنی بە ئەوڕوپا ناساند، کاتێک گەیشتە ئەندەلوس (ئیسپانیا) دابونەریتەکانی تایبەت بە خواردن بەشێوەکی گشتی گۆڕانی بەسەرداهات، وتی: دەبێت ژەمی خواردن بە شۆربا دەست پێ بکات و بە دواییدا خواردنی سەرەکی بێت کە گۆشتی ماسی یان گۆشتی سوور یان گۆشتی باڵندەی تێدابێت وە بە جۆرێک لە میوە یان جەرەزات کۆتایی پێ بهێنرێت.
جەیسۆن وێبسەر لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی لە بەرنامەی مێژوویەکی ئیسلامیانەی ئەوڕوپا لە بارەی زەریابەوە دەڵێت:
زەریاب هەموو شێوازەکانی پۆشاک و خۆڕازاندنەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا، بەغدای ئەوکات نیۆڕک و پاریسی ئێستا بوو، ئەو مەعجوونی ددان و بۆنبەری جەستە و شێوازی قژی کورتی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ قورتوبە، ئەوە ڕاستیەکەیە کە لەو سەردەمەدا لەشاری قورتوبەدا کۆڵانەکانی چرای ڕووناکەرەوەیان تێدا بوو و زێرابی ئاو و پاشەڕۆ هەبوو وەهەروەها جۆگەلەی ئاوی پاک بۆ ماڵان دەچوو، بەغداد لە عێڕاق گەورەترین ناوەندی هزری و فەرهەنگی بوو لە جیهانی ئیسلامیدا، زەریاب لەوێوە شێوازی نوێی ڕازاندنەوە و ئامادەکردنی مێزی نانخواردن و دیزاینی نوێی جل و بەرگی پیاوانە و تەنانەت یاری شەتڕەنج و پۆلۆی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ قورتوبە، ئەو ناوبانگی دەرکردبوو بە پیاوێکی سەلیقە جوان کە بەردەوام باشترین بژاردەی هەیە ناوی دەرکردبوو بە شیک پۆشی و ڕازاوەیی بە دیزاینە دانسقە جوانەکانی دەرباری خەلیفەی دەڕازاندەوە لە هەمان کاتدا خەڵکی قورتوبەش لاسایی لە شێوازی قژبڕینی کورتی ئەو دەکردەوە و چێژیان وەردەگرت لەو کەلووپەلە پێستیانەی کە لەگەڵ خۆیدا هێنای بۆ ئیسپانیا.
هەزار و دووسەد ساڵ پاش زەریاب مێژوونووسی فەڕەنسی هێنری تێرەیس دەڵێت:
زەریاب شێوازی جل و بەرگی زستانە و هاوینەی ناساند وە بە وردی ئەو ڕۆژانەشی دیاری کرد کە دەبێت چ جۆرە جل و بەرگێک بپۆشرێت، هەروەها پۆشاکی نیو وەرزەشی زیاد کرد کە گونجاو بوو بۆ ماوەی نێوان دوو وەرزی جیاواز، وە پۆشاک و بەرگی جوان و سەرەنجڕاکێشی ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ خۆیدا هێنا بۆ ئیسپانیا، لە ژێر کاریگەری ئەودا پشەسازی جل و بەرگ سەریهەڵدا کە جل و بەرگی هێڵ هێڵی ڕەنگاو ڕەنگ و چاکەتیان لە کووتاڵی ڕوون دروستدەکرد.
کتێبی 1001 داهێنان لە کەلەپووری موسڵمانان دەنووسێت:
ئەگەر ئەمجارە بۆ کڕینی دواهەمین مۆدێل و شێوازی پێڵاو چوویت بۆ فرۆشگایەکی شیک و گرانبەها و ویستت پانتۆڵ یان کراسێکی هاوینە تاقی بکەیتەوە ئەوا زەریابی بەر هەزار و دووسەد ساڵ بهێنەوە بیری خۆت، چونکە بەهۆی ئەوەوە بیرۆکەی بەرهەمهێنانی ئەو پێڵاو و پۆشاکانە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە شەققەی باڵی دا بەرەو ڕۆژاوا..
ڕەچەڵەکی زەریاب
مێژوونوسان زۆر لەبارەی ڕەچەڵەکی زەریابەوە نەدواون، بەڵام زۆربەی ئەو مێژوونوس و ڕۆژهەڵاتناسانەی کە باسیان لە ڕەچەڵەکی زەریابەوە کردووە، زەریابیان بە کورد داناوە، هەرچەندە هەندێک مێژوونووس و ڕۆژهەڵاتناس لەپەنا ناوی کورد، فارس و عەڕەب و تەنانەت ئەفریقاییش دەنووسن، بەڵام باشترین شتێک بۆ یەکلاکردنەوەی ڕەچەڵەکی زەریاب لێکۆڵینەوەکەی دکتۆر مهیمن ابراهیم جزراویة کە بەزمانی عەڕەبی بڵاوکراوەتەوە بەناوی (زریاب منجازاتە وأبرز مبتکراتە الموسیقیة.
دکتۆر مهیمن لەپاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر دەڵێت:
من گەڕاوم لە هەندێک سەرچاوە و بەڵگە و مێژوویەکان و لێکۆڵەرەوان و زانایانی بیانی و ڕۆژهەڵاتناسەکان لەسەر ڕەچەڵەکی زەریاب، گەیشتمە ئەو دەرەنجامەی کە ڕەچەڵەکی زەریاب کورد بووە.[9]
دواتر وتەی چەند مێژوو نووس و ڕۆژهەڵاتناس دێنێتەوە کە باس لە کورد بوونی زەریاب دەکەن... ڕۆژهەڵاتناسی فەڕەنسی (تۆما بوا) دەڵێت:
مۆسیقا ژەنی ناسراو زەریاب کە ژێی پێنجەمی بۆ عود زیادکرد لە سەردەمی عەباسیەکاندا ئەو لە ئەسڵدا کوردبووە
ڕۆژهەڵاتناس شوالتزا دەڵێت:
زەریاب گەنجێکی کورد بوو کە یەکێک بوو لە بلیمەترین خوێنکارەکانی ئیسحاق موسڵی کە بە توانا لە حەد بەدەرەکانی لەبواری مۆسیقادا ناوبانگی دەرکردبوو.
خانمە دکتۆری ئەڵمانی (زیگرید هونکە) دەڵێت:
کوڕە گەنجێکی کورد بەناوی زەریاب قوتابی بوو لە خوێندنگای مامۆستا ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمی موسڵی، ئەو توانیەکی زۆر بەرزی هەبوو لە زانستەکانی مۆسیقادا.
کاریگەری زەریاب بەسەر ئەوڕوپاوە
زەریاب لە زۆرێک لە بوارەکاندا یەکێک بوو لە بەناوبانگترینی ڕۆژگاری خۆی، وە تاوەکو ئێستاش کاریگەری داهێنانەکانی لەسەر جیهان بەجێماوە، بەتایبەت بەسەر ئەوڕوپایەکانەوە چونکە وەک خۆیان دەیڵێن بەهۆی زەریابەوە بەشێکی زۆری داهێنانەکانی شارستانیەتی ئیسلامی گواسترانەوە بۆ ئەوڕوپا و هۆکارێکی گرینگ بوو بۆ ڕزگاربوونی ئەوڕوپا لەتاریکی و نەزانی،
داهێنانی زەریاب زۆرن کە کاریگەریان لەسەر ئەوڕوپا دروستکردووە بەڵام لێرە بەشێک لە داهێنانەکانی دەخەینە ڕوو:
لە ژێر کاریگەری زەریابدا پشەسازی جل و بەرگ سەریهەڵدا.
یەکەمین پەیمانگای هونەری لە جیهاندا دامەزراند
مەعجوونی ددانی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا.
یاری شەتڕەنج و پۆلۆی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا.
کاریگەرترین موسڵمان بووە کە دەوری هەبووە لە بڵاوبوونەوەی مۆسیقا بە ئەوڕوپادا
هەموو بیردۆزەکانی مۆسیقای دووبارە ڕێکخستەوە و چەند پێوەرێکی هارمۆنی و کێشی سەربەستی دانا بەمەش ڕێگایەکی نوێی دۆزییەوە بۆ دەربڕینی ئاوازی ئۆرکسترایی.
خواردنی سێ ژەمەی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا.
بۆنبەری جەستە و شێوازی قژی کورتی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا.
بۆ یەکەمین جار ئامێری عودی ناساند بە ئەوڕوپا و سیمی پێنجەمیشی بۆ زیاد کرد.
ژانەری تەختەیی گۆڕی بۆ ژانەرێک کە لە پەڕی باڵی هەڵۆ بوو.
جل و بەرگی زستانە و هاوینەی ئاشناکرد بە ئەوڕوپا وە بە وردی ئەو ڕۆژانەشی دیاری کرد کە دەبێت چ جۆرە جل و بەرگێک بپۆشرێت.
بیرۆکەی پەردەی سەر مێزی بڵاوکردەوە
پەرداخە کانزاییە قوڕسەکان و دەفرە ئاڵتوونیەکان کە بۆ تێدا خواردنەوە بەکاردەهاتن لەسەر سفرەی نانخواردن، گۆڕی بۆ پەرداخ و دەفری بلووری.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | (Vibrant Andalusia: The Spice of Life in Southern Spain)
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📖 کورتەباس
1.👁️خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی زریاب ژیانی موزیکژەنێکی کورد
2.👁️وانەکانی زەریاب
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🎤 گۆرانیبێژ
👫 جۆری کەس: 🎻 موزیکژەن
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ موسڵ و دەشتی نەینەوا
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 22 2012 10:41PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 13 2021 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 28,927 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.129 KB May 22 2012 10:41PMهاوڕێ باخەوان
📊 ئامار
   بابەت 390,998
  
وێنە 68,749
  
پەڕتووک PDF 13,202
  
فایلی پەیوەندیدار 55,770
  
📼 ڤیدیۆ 224
  
🗄 سەرچاوەکان 17,703

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ورچ و شێر و مام ڕێوی
  📖 گوڵە شعرێک
  📖 نادروستی بەکارهێنانی و...
  📖 تعظيم العلم بە کوردی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-01-2022
  🗓️ 25-01-2022
  🗓️ 24-01-2022
  🗓️ 23-01-2022
  🗓️ 22-01-2022
  🗓️ 21-01-2022
  🗓️ 20-01-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەلی مەحمود محەمەد
ژیاننامە
ساڵی 1963 لە گوندی عەلی بەیانی سەر بە شارەدێی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک لە دایک بووە، بەهۆی ئەوەی باوکی پێشمەرگە بووە، لەو کاتە لەو گوندە جێگیر بوونە، کە لە گوندی شەوگێڕی شێخ بزێنیەوە بۆی هاتوون, پێشتر بەهۆی کێشەی زەوییەوە ئاغا لە گوندەکەی دەریانی کردووەو زەوییەکانیانیان داگیر کردووە.
خوێندن
- خوێندنی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەڵمەتی سەرەتایی کوڕان لە شاری کەرکوک تەواو کردووە.
- خوێندنی ناوەندی لە ئامەدەیی ئیمام قاسم تەواو کردووە.
- خوێندنی لە ئامادەیی عەبدالمەلیکی کوڕی مەر
عەلی مەحمود محەمەد
هوجام سورچی
یەکێک بوو لەو 30 پێشمەرگە دیلەی لای داعش، لە رۆژی 25-01-2015 لەلایەن داعشێکی کورد بەناوی موەفەق ئەسعەد ئەسکەندەر، سەربڕدرا. نێوبراو خاوەنی 11 منداڵە شەش کوڕو پێنج کچ، لەنێویشیاندا کچێکی بەناوی ئەوین کەتەمەنی 20 ساڵە کەم ئەندامە و کوڕێکیشی کە تەمەنی 6 ساڵە و ناوی سامییە، ئەویش کەم ئەندامە.
سەربڕینی هوجام، ناڕەزایی و توڕەییی زۆری خەڵکی کوردی لێکەوتەوە، بەڕادەیەک تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوو لەوێنەی ئەو و هاوسۆزی بۆ خۆی و خێزانەکەی.
هوجام سورچی
یادنامە
یادنامە، گۆڤارێکی سەربەخۆیە بە شێوەی ئۆنلاین، مانگی جارێک دەردەچێت.
بوار: بیرەوەری، یادایشت، مێژویی، ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، هونەری، سیاسی، ئابوری و دیکۆمێنتاری.
رێکەوتی دەرچون:ئازاری 2019
تیراژی لاپەڕە :لە نێوان 20– 30 لاپەڕە



شوێن و ئەدرەس :لە وڵاتی هۆڵەندە
Luiksestraat 26
1502 DD Zaanstad
Nederland
دەستەی نوسەران
سەرکەوت محەمەد فەتاح بە هاوکاری بەختیار شارەزوری[1]
sarkawt_47@hotmail.com, sarkawt_47@hotmail.com
=KTML_Tel_Type_Mobile= 0031615852703
یادنامە
وێنەیەکی خزمانی کۆیە لە ڕۆژی جەژنی قوربانی 1979ی زایینیدا
شوێن: کۆیە
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1979ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: وێنەکە لە جەژنی قوربانی ئه و ساڵەدا گیراوە، لەچەپەوە: زاهیر مام سابیر، کەمال تۆفیق، وەستا کەریمی وەستا وهاب، فازل جەمال مستەفا، وەستا قادر وەیسی.
وەرگیراوە لە: پەڕەی شاری کۆیە- دڵدار جەلیزادە بڵاویکردۆتەوە.[1]
وێنەیەکی خزمانی کۆیە لە ڕۆژی جەژنی قوربانی 1979ی زایینیدا
مەلا محەمەدی حەتک
مەلا محەمەدی حەتک
ناوی تەواوی(محەمەد برایم عەوداڵانی)یە، ساڵی(1909)ی زایینی لە کۆیە لە دایکبووە، لە بنەچەدا دەگاتەوە(مەلا عەبدوڵڵای بێتوشی)، پێش نوێژ و مەلای مزگەوتی(حەتک)ی کۆیە بوو، مزگەوتەکەی ساڵی(1896)ی زایینی نۆژەنکرابۆوە، مەلایەکی پێشکەوتووخواز بوو، نزیک بوو لە حزبی شیوعی مزگەوتی دوای نوێژی عەسران وەکو دیوەخانی لێهاتبوو، خەڵکی زۆر دەچوونە مزگەوتەکەی بۆ نوێژ و هەشبوو نوێژی نەدەکرد، مەلا محەمەدی حەتک شاعیریش بوو، نازناوی شیعری(دلاوەر) بوو، شیعرێکی لەسەر جەژنی نەورۆز هەیە:
نەورۆز

ئەم جەژن
مەلا محەمەدی حەتک

Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,624 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)