کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
✌️ ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
ناسناو: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نەژاد
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: حەلیم - جەعفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئایاری 2019\7ی جۆزەردان - خواکورک
28-05-2019
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,887 | وێنە 58,905 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,126 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,524 |
📕 لە نێوان مام جەلال و من دا | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

لە نێوان مام جەلال و من دا


ئازاری 1999 - شوباتی 2001
نەوشیروان مستەفا
لە کتێبی لە نێوان مام جەلال و من دا
نەوشیروان مستەفا دەڵێ:
ئەمڕۆ مام جەلال نامەیەکی درێژی بۆ ناردم.لە نامەکەدا بە لایەکی ستایشی زۆری کردوم و دەوری منی لە یەکێتی دا بەرزکردۆتەوە، بە لایەکی تری دا هێرشێکی دووژمنانەی تووندی کردۆتە سەرم. هەموو ئەو قسەو قسەڵۆکە ناڕاستانەی چەند وەختە ناحەزەکانم لەناو باڵە ناکۆکەکانی یەکێتیدا و لەناو خەڵک دا بڵاوی ئەکەنەوە گوایە من دژی هەولێری و کەرکوکی و بادینی و یەزیدی و پێشمەرگەی کۆن و ژن و عەرەب و چی و چی...م ئەم لەم نامەیەدا هەمووی بە کوردیەکی ڕوون و ڕەوان لە دژی من تەوسیق و تەقنین کردووە. لەمێژ بوو ئەمبیستەوە و گومانم ئەکرد ئاشی بەرهەمهێنانی سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی زۆری ئەو قسە و باسانە هاوڕێکانی خۆم بن، ئەم نامەیە گومانەکەی کردم بە یەقین.
ئەم نامەیەش ئەشێ بەشێ بێ لەو جەنگە نهێنی و ژێر بەژێرە پڕووپاگەندەییەی لەدووای ڕاپەڕینەوە بە جۆرێکی سیستەماتیک لە ناو یەکێتی و لە دەرەوە دا کاری لەسەر دەکرد بۆ هەڵکەندنی من. لەپێش کۆنگرەی یەکەمەوە دەستی پێ کردبوو، لە ڕۆژانی کۆبوونەوەکانی کۆنکرەی یەکەم دا کاری بۆ کرد و دوای کۆنگرەش تا ئێستاش درێژەی ئەدا ئەم نامەیەش نمونەکەیەتی.ئەگینا کەسێک پانزە ساڵی خۆشترین قۆناغی تەمەنی بە پێشمەرگایەتی لە شاخەکانی کوردستان دا بەسەر بردبێ، لە جزیرەی سوریاوە بە پێ سنورەکانی سوریا و تورکیا و عێراق و سنورەکانی ئێران و تورکیا و عێراقی پێوابێ و پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ سەدان تێکۆشەری سەرانسەری کوردستان درووست کردبێ، ئەچێتە ئەقڵی کێوە ئەو کەسە ڕقی لە هەولێری و کەرکوکی و بادینی بێ.

لە خۆمم پرسی تۆ بڵێی ئەو هەموو ساڵە من شێت بوبم بۆیە داومەتە شاخ؟
تۆ بڵێی کەسێ دێوانەی خۆشەویستی نەتەوە و نیشتیمانەکەی نەبێ کە کەرکوک و هەولێر و بادینان بەشێکین بتوانێ بەرگەی پانزە ساڵی ژیانی پێشمەرگایەتی سەردەمی دەسەڵاتی بەعس بگرێ؟
تۆ بڵێی هەموو ئەو جەولە و شەڕ و شۆڕ و ناخۆشیانەی لە ناوچەکانی هەولێر کردوومە و زۆربەی هەرە زۆری پێشمەرگە و کادیرو فەرماندەکانی هەولێر و خۆشناوەتی و باڵەکایەتی کە تا ئێستاش لە نزیکترین هاوڕێکانمن ڕاست نەبێ؟
لە خۆمم پرسی:
ئایا ئەتوانم لەگەڵ کەسێک کاری جدی بکەم کە هەموو بۆچونەکانی منی لەسەر گۆڕینی شێوازی سیستەمی کاری حیزبایەتی کورت کردۆتەوە بۆ ئەو شتە شەخسیانە کە هیچی ڕاست نین؟

4ی 11 ی 2000 [1]
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: لە نێوان مام جەلال و من دا
📥 ژمارەی داونلۆد: 1,827 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | وتەکانی نەوشیروان مستەفا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 8 2012 8:29PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Mar 1 2019 12:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,834 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.242 KB Mar 1 2019 12:26PMزریان سەرچناری
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Mar 1 2019 12:23PMزریان سەرچناری
📕 فایلی PDF 1.0.1461 KB 57 Jan 8 2012 8:29PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

لە نێوان مام جەلال و من دا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەلال تاڵەبانی
2.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574