عەزیز سەلیم
کوڕی سەلیم بەگی کەلارە، لە گوندی مێرزی لەنێوان پشدەر و بنگرد لەساڵی 1915 لەدایک بووە، لە 6 ساڵی یەوە لە کەلار بەخەڵووز لەسەر دیواری ماڵ و مزگەوتەکاندا وێنەی کێشاوە، باوکی مامۆستا عەلی فاتح ئەلکازمیی بۆ گرتوە تا فێری وێنەکێشانی بکات. یەکەم پێشانگای تایبەتی خۆی لە ساڵی 1932 لە گۆڕستانی شێخ جەعفەر لە
سلێمانیسلێمانی کردۆتەوە کە 12 تابلۆی لەخۆ گرتوە بەقەد کێلەکانەوە هەڵسپاردبوو، خەڵک تابلۆکانیان دڕاندبوو خۆشیان بەرد باران کردبوو مەلاکانیش وتبویان(ئەمە شەیتانە و پەیدا بووە)، تابلۆیەکی وێنەی شەوکەت زەنگنەی دانسازی کێشاوە لە حاڵەتی دانکێشانی دایکی دا،
لەساڵی 1934 دا دووەم پێشانگای لە قوتابخانەی گەلاوێژ لە سلێمانی کردۆتەوە دیسان خەڵک نەیانهێشتوە بەردەوام بێت
هەر لەو ساڵەدا سێیەم پێشانگاشی لە شاری کەرکوک لە گەڕەکی شۆریجە لە چایخانەی یەدوڵڵا کردۆتەوە، پێشانگاکەی بریتی بووە لە 6 تابلۆ، هەندێ لە تابلۆکانی فرۆشتوە بە فەرمانبەرانی شەریکەی نەوتی کەرکوک بە (4و6و10) دینار، هەر لەوێ ئیبرایم خەلیلی کوردی خەڵکی دوزخورماتوو ئەناسێ کە نیگار کێشێک بووە عەزیز سەلیمی هانداوە بۆ رەسم کردن.
لە ساڵی 1936 دا حوسێن حوسینی موکریانی ئەناسێت ئەویش بە دانیال قەسابی مامۆستای قوتابخانەی ئین خەلەکانی لە
هەولێرهەولێر دەناسێنێت، لە هەمان ساڵدا بە هاندان و پشتگیری موکریانی لەگەڵ دانیال قەساب دا پێشانگایەکی هاوبەش دەکەنەوە، عەزیز سەلیم بە 12 تابلۆ و دوو نەحت لەشدار دەبێت، پێشانگاکە 4رۆژی خایاندووە، عەزیز سەلیم لەو تابلۆیانەدا تراژیدیای ژیانی جوتیارانی پیشان دابوو، یەکێک لەو تابلۆیانە ئاغایەک تیایدا بە قامچی لە پیشتی جوتیاران دەدات هەر لەو ماوەیەشدا باوکی ئیعدام کرابوو، بۆیە حوسێن حوسنی موکریانی دەیباتە لای مەلای گەورەی کۆیە و لەوێ لە ماڵی مەلا ێدیق دەیشارنەوە پاشان رادەکات بەرەو پشدەر و لەوێشەوە دەچێتە لای جافەکانی ئێران.
لە ساڵی 1937-1939 لە سلێمانی بە نهێنی ژیان بەسەر دەبات و لەگەڵ شاکیر فەتاح و هەمزە عەبدوڵڵا و عەزیز پشتیوان و رەفیق حیلمی لە حیزبی هیوا کار دەکات، هەر لەو ماوەیەدا تابلۆیەکی بەنرخی دروست کرد بە ناوی تابلۆی شەڕی بازیان
لە ساڵی 1943 دا پێشانگایەکی هاوبەشی کردۆتەوە لە مەهاباد لەگەڵ هونەرمەندانی کوردستانی ئێران، لەوانە وەلی زادە (کرماشان)، خەلیل زادە (مەهاباد) مەحمود مەحدور (مامۆستایەکی خەڵکی سنە بووە)
لە ساڵی 1944 دا پێشانگایەکی تری بۆ10-12 هونەرمەندی تری کوردستانی ئێران کردۆتەوە لە شاری باکۆوخۆشی بەشدار بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری مەهاباد دا لە وەزارەتی ئیلاقاتی خاریجی و فەرهەنگ کاری کردوە، لەگەڵ پێشەوا قازی محەمەد و عەبدولرەحمان زەبیحی دا برەویان بە ژیانی رەسم و هەنەری داوە.
لە ساڵی 1949 دا لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا سەر هەڵدەگرێت و 6 مانگ لە پاریس دەمێنێتەوەو (لەوێ بیکاسۆ دەناسێت) هەر بە ئەوروپا قوتابخانە تازەکانی وەک (کوبیزم و سوریالیزم) ئاشنا ئەبێت. لە زستانی 1949 دا لە ئوتێلێکی پاریس بە 36 تابلۆ پێشانگایەک دەکاتەوەو 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، (مسیۆ رێنی) کە وەزیری دارایی ئەوکاتەی فەرەنسا بوو تابلۆیەکی لێدەکرێت بە ناونیشانی(مردووەکان قسە دەکەن)، تا ساڵی 1956 لە ئەوروپا بووە.پێشانگای لە فەرەنسا، ئیتاڵیا، چیکۆسلۆڤاکیا، یۆگۆسلافیا، لەندەن و ڤیەنا کردۆتەوە، تابلۆکانیشی بە ئیمزای (کوردیش ئارت) دەناسرێتەوە
لە ساڵًی 1969 دا تابلۆی حەپسەخانی نەقیبی کێشاوە کە لە مۆزەخانەی بەغدا پارێزراوە.
لە 19-05-1972 دا نزار سەلیم پێشانگایەکی ئەوی لە بەغدا کردۆتەوە
پێشانگایەکی تایبەتی لە مانگی 8 -1991 جا لە سلێمانی لە هۆڵی کۆمیتەی بەرە کردۆتەوە کە 137 تابلۆی لە خۆ گرتوە،
ئیسماعیل فەتاح التورک لە دەفتەری یەکێک لە پێشانگاکانی دا نوسیویەتی تۆ بەراستی (ئیبتیکارت کردوەو شتی تازەت داهێناوە)وە (30) تابلۆشی لێکڕیوە.کۆمەڵێک لە هونەرمەندە عێراقیەکانیش تابلۆیان لێکڕیوە.
تابلۆی(شمشێر بازیی ژنان)ی لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا پارێزراوە، تابلۆیەکیشی لە مۆزەخانەی ئەمستەردام لە هۆڵەندا پارێزراوە، هەندێک تابلۆی تریشی لە واشنتۆن و ریۆدۆ ژانیرۆ و تفلیس و یەریڤان و کوێت و عەدەن و لوبنان و میسر و تونس و جەزائیر پارێزراوە.
[1]
...........
هونەرمەند (عەزیز سەلیم) ساڵی 1917 لە
قەڵادزێقەڵادزێ لە دایک بووە. ساڵی 1932 یەکەمین پیشانگەی تایبەتی لەشاری سلێمانی کردۆتەوە، ساڵی 1949 گەشتی وڵاتانی دەستپێکردوه و وڵاتانی (فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا، فنلەندە، نەمسا، بەلجیکا، یوگسلافیا، مەجەڕ....هتد) گەڕاوه و پیشانگەی تیایاندا کردۆتەوه و، زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، روسی، ئەڵمانی) زانیووە.، هەروەها خاوەنی چوار دیوانە
شیعری چاپکراوە.، خاوەنی (43) پیشانگەی تایبەتی و کۆی تابلۆکانی (6500) تابلۆیە.، لەبەرواری
05-01-200305-01-2003 لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردوو
[2]