12-03-2005
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینەکەی خۆرئاوای کوردستانەوە، پارت و لایەنەکانی خۆرئاوا ئەمڕۆیان کردە رۆژی ماتەمینی.
- روودانی بوومەلەرزەیەک لە ناوچەی کانی رەش لە باکووری کوردستان و بووە هۆی بریندارکردنی 7 کەس. بوومەلەرزەکە بەهێزی 5.7ی پێوەری رێختەر بوو.
- کوردە شەبەکەکانی موسڵ خۆپیشاندانێکیان لە دژی تیرۆری عەرەب لە موسڵ سازکرد.
- تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر راپەڕینەکەی قامیشلۆ، بەهۆیەوە لە کوردستان و لە هەندەران لە زۆر جێگا یادی ئەو راپەڕینە کرایەوە.
- کوژرانی فارس مستەفای سەرۆکی هۆزی سلیڤانی لە بەغدا، نێوبراو لەسەردەمی بەعسدا سەرۆک جاش بوو.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان