- لەم مانگەدا ئێران و سووریا و تورکیا خەریکی ڕێکەوتننامەیەک بوون دژی باشووری کوردستان، تاوەکو هەموو ئەو هەوڵانە لەبار ببەن کە ئەو هەرێمە لە ئێڕاق جودا ببێتەوە ... دیارە ئەمەش بەهاندان و بەخێرهاتنی ئێڕاقە، چونکە بەرژەوەندیی هیچ لایەکیان لەوی تریان ئەگەر زۆر تر نەبێت کەمتر نییە.
- لە باشووری کوردستان، ئیسلامییەکان ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکوژن و تا ئێستا 9 کەسیان لە هەولێر کوشتووە و لووت و گوێی تەرمەکانیان بڕیوە. بەتایبەتی ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە شەڕی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامیدا... لە سلێمانیش بەهەمان شێوە، چەند کەسێکی یەکێتی لە ناخافڵ کوژراون.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ویستی لە پەڕڵەمانی کوردستان خۆی بکێشێتەوە تاوەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بەتەنێ باشووری کوردستان ببات بەڕێوە. بارودۆخی باشوور گەلێک ناخۆشە و هێندەی نەماوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەکتری بدەن.
- بەستنی کۆنفرانسی زانستی کوردناسی لە مۆسکۆ.
- کۆبوونەوەی ئەمنستی ئنتەرناسیۆنال، لەگەڵ شێخ عوسمان عەبدولعەزیزی ڕابەری ب.ئیسلامی، تاوەکو دەربارەی کردەوەکانی ب.ئیسلامی دەربارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا گفتوگۆ بکەن.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان