15-10-1991
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- تا 17-10، بەستنی کۆنگرەی راپەرین لە شاری شەقڵاوا، کە 289 نووسەری کورد و رێکخراو و پارتە کوردستانییەکان بەشدارییان تێدا کرد. دابەشبوونی ئەندامانی کۆنگرە بەسەر شارەکانی باشووری.ک،دا بەم شێوەیە بوو، هەولێر 91 ئەندام، سلێمانی 90، کەرکوک 28 و دهۆک 26 ئەندام. کۆنگرەکە بیرخەرەوەیەکی پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، دەربارەی بێسەروشوێنیی هەندێک لە نووسەرانی کورد و بروسکەیەکیشیان دایە د.ت، لە دژی ئەو هێرشەی کە لە مانگی ئۆکتۆبەردا کردییە سەر باشووری وڵات. کۆنگرەکە دوو ئەندامی شانازیی وەرگرت، کە بریتی بوون لە دانیال میتیران و ئیسماعیل بێشکچی. پاشان 35 کەس خۆیی کاندیدات کرد بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، کە 9 یان هەڵبژێردران و 2یان بوونە جێگر، کارەکانیش بەم جۆرە دابەشکران: د. عێزەدین مستەفا رەسوڵ - سەرۆک، فەلەکەدین کاکەیی - جێگری سەرۆک، محەمەد موکری - سکرتێری رۆشنبیری، محەمەد حەمە باقی - سکرتێری بەڕێوەبردن، قوبادی جەلی زادە - سکرتێری دارایی، ئیدریس چەلکی - ئەندام، جەلال بەرزنجی، عەبدولڕەحمان مزووری، زاهیر رۆژبەیانی و عەبدوڵڵا سەراج - ئەندامانی جێگر.
- کۆمەڵەی هاوکاری نامەیەکی بۆ حوکومەتی پاکستان نارد، لەسەر بارودۆخی خراپی پەناهاندە کوردەکانی ئەوێ.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان