03-12-1983
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- کردنەوەی گفتوگۆی ینک لەگەڵ رژێمی ئێڕاق و شەڕیان لەگەڵدا راگرتن. جەلال تاڵەبانی بە کۆپتەری ئێڕاقی لە گوندی زیخانی دۆڵی بالیسانەوە چووە بەغداد و ئەمانەش لەگەڵیدا رۆیشتن: مەلا بەختیار، فەرەیدوون عەبدول قادر، دوکتۆر خدر، مولازم سەید کەریم و شەوکەت حاجی موشیر، چەند رۆژێک لە بەغداد مانەوە و جەلال تاڵەبانی چاوی بە سەددام حوسەین کەوت، پاشان بە ئوتومبیل هاتنەوە دۆڵی بالیسان. ئەو گفتوگۆیە ساڵێک و چل و دوو رۆژی خایاند، چەند جار جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا چوونە بەغداد و نوێنەرانی رژێمیش هاتنە کوردستان، لەوانە عیزەت ئیبراهیم ئەلدوریی جێگری سەرۆک کۆمار و کەسانی تر، زۆر جار وا جاڕ دەدرا کە پاش چەند رۆژێک رێکەوتننامەی ینک و رژێم مۆر دەکرێت، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. تەواوی پارتە کوردستانییەکانی تر ئەو گفتوگۆیەی ینک یان بە جاشێتی تاوانبار کرد. سەرەتا رژێم گەلێک گفتی درۆینەی بە ینک دا، بەڵام وردە وردە لە هەموو بەڵێنەکانی پەشیمان بووەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان