22-09-1973
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- تا 26-09، بەستنی سێیەمین کۆنگرەی حدکا لە شاری بەغداد، کە تێیدا بڕیاری خەباتی چەکدارانەیان لە دژی د.ا، دا، 49 کەس بەشداریی کۆنگرەکەیانکرد. 15 کەس بۆ کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردران، کە ئەمانەن: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، ئەمیری قازی، هێمن، کەریم حەداد، رەسوڵ پێشنماز، د. سوڵتان ئەتمیشی، محەمەدی موهتەدی، د. حەسەن شەتوی، هاشمی کەریمی، محەمەد رەسوڵ حەسەن پوور، سەلامی شەفیی، ئیسمایل حاجی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. ئەمانەش بوونە ئەندامانی بیرۆی رامیاری: د. قاسملو، کەریمی حیسامی، محەمەد ئەمین سیراجی، د. سوڵتان ئەتمیشی و عەبدوڵڵا حەسەن زادە. کۆنگرەکە پەیامی بۆ ئەم کەس و لایەنانە نارد، ئەندامانی حدکا، گەلی کورد لە خۆرهەڵات، گەلانی ئێران، رێکخراوە دژی ئیمپریالیستی و دیموکراتییەکانی ئێران، زیندانییە رامیارییەکان، کورد لە باشوور، لە باکوور، لە خۆرئاوا، گەلی فەلەستین، خەباتکەرانی زەففار، گەلی کامبوج، شیلـلی، یرلاند و گەلانی ئاسیا و ئافریکا و ئامریکای لاتین.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان