الرابطة الاسلامية الکوردية
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا ۆصَابِرُوا ۆرَابِطُوا.
لەساڵی 1988 لەئەڵمانیا لەسەر دەستی کۆمەڵێک زانا و ڕۆشنبیری کورد بەسەرۆکایەتی دکتۆر عەلی قەرەداغی دامەزراوە و لەساڵی 1992 وە لەکوردستان کاری خێرخوازی لە 5 بواردا ئەنجام دەدات.
رابیتەی ئیسلامی کورد ڕێکخراوێکی ئیسلامی سەربەخۆیەو ناسنامەیەکی (مۆرکێکی) خێرخوازی هەیە، لە مانگی حوزەیرانی 1988 لە وڵاتی تورکیا دامەزراوە، یەکەم کۆنگرەی خۆی لەهەمان ساڵدا ئەنجام داوە، پاشان هەمان ساڵ مۆڵەتی فەرمی لە ئەڵمانیا وەرگرتووە و تۆمار کراوە و لقەکانی خۆی لە (سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا) کردۆتەوە، لەتاراوگەو لەژێر دەستی کۆمەڵێک لاوی شانازی کار بەئاینەکەیانەوەو لەسەرووی هەمویانەوە جەنابی دکتۆر عەلی محێدین قەرەداغی سەرۆکی ڕابیتەی ئیسلامی کورد دامەزراوە، پاشان هەمان ساڵ مۆڵەتی فەرمی لە ئەڵمانیا وەرگرتووە و تۆمار کراوە و لقەکانی خۆی لە (سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا) کردۆتەوە….
ئەویش لەبەرەنجامی ئەو هەموو ستەملێکردن و نەهامەتیانەی کەبەسەر گەلی عێراق و کورددا هات، بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی دوایدا....
هەروەها بەمەبەستیگەیاندنی دەنگی هەژاران و نەدارانی کوردستانی عێراق بەکەسانی خێرخوازو چاکە خوازو ڕێکخراوە مرۆییە خێرخوازەکان، کە بایەخی چڕکردۆتەوە لەپێناو خزمەتکردن بەو گەلانەی کە گیرۆدەی ژێر دەستەی و چەندین دەردو مەینەتین لەجیهاندا، بەراستی هەوڵو لێبڕانی هەمویانە جێگای ڕێزی وسوپاسە کەهات بەدەم بانگەوازی برایەتی ئیسلامی و مرۆیی ئەم گەلە ستەم دیدەوە، لای کەسیش شاراوەنیە کە ڕابیتەی ئیسلامی کوردجیگای بڕواو متمانەی زانایان و بەرپرسانە لەناوچەکەو لەدەرەوەدا.
یەکەم مۆڵەتی ڕابیتە لە ساڵی 1988 لە ووڵاتی ئەڵمانیا وەرگیراوە وە پاشان لقەکانی خۆی لە (سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا) کردۆتە وە مۆڵەتی کارکردنی له و وڵاتانە وەرگرتووە.
لە کوردستانیش پاش ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991 ڕاستەوخۆ ڕابیتەی ئیسلامی کورد لە نیوەی یەکەمی ساڵی 1992 دەستی بەکارەکانی کردووە، لە کوردستان دەستەی کارگێری باڵای ڕابیتە دامەوزاوە لقەکان (دهۆک، هەولێر، سلێمانی، کەرکووک) ی کردووە، مۆڵەتي حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرت وەک ڕێکخراوێکی کارا بەشداری کاریگەری کرد لە ئاوەدان کردنەوەی کوردستان، لە ساڵی 2005 مۆڵەتی لە حکومەتی عێراق وەرگرت و لقی موصل و بەغدادی کردەوە.