🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هونەرییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ شانۆی (لە چاوتروکانێک د
👫 لەنیا جەمال
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
📕 من ئادەمم
نووسینی: ئاکۆ حسێن [1]
📕 من ئادەمم
👫 محەمەد باڵابەرز
وەرزشکار و نووسەر و خاوەن ئەرشیفێکی گەورەی وەرزشیی هەڵەبجە و پێشمەرگەی دێرین. رۆژی 08-01-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 محەمەد باڵابەرز
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
نووسینی: کاروان عوسمان [1]
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
📕 ئیسماعیل نامە
ئیسماعیل نامە
ناگهان، باغبان، بیاداود، نانوماست، سنگتراش
1982 زاینی
کۆمەڵێک لە نووسەران [1]
📕 ئیسماعیل نامە
👫 فریاد عەلی عەبدولقادر
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1986 بەر لێبووردنی ت
👫 فریاد عەلی عەبدولقادر
👫 رێبوار محەمەد ئیبراهیم
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1988 بەر لێبووردنی گ
👫 رێبوار محەمەد ئیبراهیم
👫 کاوە قادر حەسەن
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1986 بەر لێبووردنی ت
👫 کاوە قادر حەسەن
👫 کەسایەتییەکان
پشتیوان نوری کەریم
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد سەعید
👫 کەسایەتییەکان
فەتاح کاویان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17-01-1987
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی عەبۆل
🏰 سەنگەسەر | پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

سەنگەسەر
شارەدێی سەنگەسەر یەکێکە لە شارەدێ هەرەکۆنەکانی شارۆچکەی پشدەرپشدەر سەربە پارێزگای سلێمانیسلێمانی، لە رووی هەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە بەشی باکووری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی وە زنجیرە چیای قەندیلقەندیل لەبەشی باکووری خۆرهەڵاتی وەکو سنورێکی سروشتی نێوان (عێراق و ئێران) لێک جیادەکاتەوە، لەبەشی باشوری زێ ی بچوک دەوری داوەو لەبەشی خۆرئاواشیەوە زنجیرە چیای کێوەڕەشە کە سنوری پشدەر لە شارۆچکەی رانیەرانیە جیادەکاتەوە، ئەم ناحیەیە لە کۆندا لە (96) گوندی دەوروبەری پێک هاتووە تا ساڵی/2000 کە شارەدێی ژاراوە دروست بوو (33) گوندیشی خرایە سەر ناحیەی ژاراوە وە لێ ی جیابۆوە، مێژووی ناحیە بوونی ناودەشت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی/1926 کە فەرمانی بوون بە ناحیەی بۆ دەرچووە و لە ساڵی/1928 دا وەک ناحیەی ناودەشت بۆ یەکەم جار بەڕێوەبەری ناحیە بە فەرمی دەست بەکاربووە کە بەڕێوەبەری ناحیەکە یەکێک بووە لە بەگزادەکان، ئەم ناحیەیە تا ساڵی 1970 سەربە قەزای رانیە و ئەویش سەربە لیوای هەولێرهەولێر بووە ناحیەی ناودەشت کە مەرکەزی ناحیەک سەنگەسەر و گوندو دێهاتەکانی بناری قەندیل و بناری گەڵاڵە و دەوروبەری دەگرێتەوە، ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوندانەی لەو دەشتاییەی بناری چیای قەندیل هەڵکەوتوون پێیان وتوە ناودەشت دەربارەی ناوی سەنگەسەریش لەوەوە هاتووە کە لە سەروو بەرزایی سەنگەسەری کۆن کە ئێستاکە شوێنەوارو پاشماوەی ماوە کۆمەڵێک بەردی خڕ و گەورە و بە سەنگی لێ بووە، وەک سەر وابووە و پێیان وتوە سەنگی سەر، دواتر لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ سەنگەسەر. وە لە دوای ساڵی/1958 لە ئەنجامی دروست کردنی بەربەستی ئاوی دوکان کە بووەتە هۆی ژێر ئاو کەوتنی کۆمەڵێک گوندی سنوورەکە و هەرەوەها گواستنەوەی ئەو گوند و تیرە و عەشیرەتانە بۆ دەشتایی (دوانزە بانوو) کە سەنگەسەری ئێستایە لەلایەن حکومەتی عەبدولکەریم قاسمی ئەوکاتەی عێراق و جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی ئاودێری سەنگەسەر بۆ بەراو کردنی دەشتایی دوانزە بانوو، گواستنەوەی سەنگەسەری کۆن و تیرەو عەشیرەتەکانی (مەنگوور، ئاکۆ، مەرگەیی، میرزاڕۆستمی، شیلانەیی، کۆمەڵەیی، سندۆڵەیی، هتد) بۆ سەنگەسەری تازە ئەوەش بووە هۆی فراوان بوونی پەیوەندی یە کۆمەڵایەتیەکان و تێکەڵاوبوونی پێکهاتە جیاجیاکانی کۆمەڵ و دامەزراندنی بنچینەیەکی تازەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە سنورەکەدا. سەنگەسەر لە ساڵی/1957 دا لەلایەن بەڵێندەرێکی بەریتانی بەناوی (میستەر دۆم) 212 خانوو بۆ سەنگەسەر دەرچوو تەواوی نەکردن و بە نیوەچڵی بەجێ ی هێشتن، دواتر لەلایەن (3) بەڵێندەری کوردەوە بەناوەکانی (محەمەد سەعید، حاجی عەبدوڵڵا ناسراو بە عەبەی دەلاک، شەفیق أحمد) دواتر (30) خانووی تر بۆ کۆمەڵەییەکان دروست کرا و خەڵکی سەنگەسەریش لە رێگای (5) حەوزی کۆنکریتی بۆ ئاو خەزن کردن کە سەرچاوەکەی لە شەهیدانەوە هاتبوو خەڵکەکە ئاوەکەی بەکاردێناو وە دروست کردنی کۆنکریت بە درێژایی (12) کم و جۆگا لەلایەن ئەندازیارێکی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرا بە ناوی (ساڵح بەگ)
(ڕووبەروو دانیشتوان)
ناحیەی سەنگەسەر پێش ئەوەی ناحیەی ژاراوەی لە ساڵی/2000 لێ جیابێتەوە رووبەرەکەی (786) کم2 بەڵام ئێستا بۆتە (608) کم2 ژمارەی دانیشتوانی ساڵی/1989 (700) ماڵ بووە ئێستا زیاتر لە (4380) ماڵە و بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی 1957 (9031) کەس بووە بەڵام ئەو ژمارەیە هەڵکشاوە بۆ (21654) کەس لە ساڵی/2005 دا لەحاڵی حازر دانیشتوانەکەی (27000) کەسە،
(پانۆڕامای سیاسی ناحیەی سەنگەسەر)
بەهۆی پێگەی جوگرافی و سیاسی شارەکە لە مێژوودا کە هەردەم لانەی شۆڕش و بەرخودان بووە لە هەردوو شۆڕشی کۆن و نوێ دا ئەو کارەسات و نەهامەتی یانەی لای خوارەوەی بەسەر هاتووە :
• بۆیەکەم جار لەساڵی/1965 بەهۆی رژێمی ئەو کاتەی عێراقەوە بەشێکی شارەکە سوتاو وێران بووە و خەڵکەکەشی ئاوارە بووە.
• لە 25-09-1968 لە شەڕێکی بێ وێنەدا گەورەترین داستانی شۆڕشی لێ تۆمار کراوە و زیاتر لە (11) سەیارەی رژێم سوتێنراوە.
• حکومەتی ئەوسای عێراق لە تۆڵەی ئەو داستانەی ساڵی/1968 لە 14-05-1969 سەنگەسەر بە تەواوی لە سەر دەستی ملازم داود کە قیادەی سوپای عێراقی کردووە سووتاوە و وێران کراوە.
• لە ساڵی/1974 بە خەستی تۆپباران کراوە خەڵکەکەی بۆ چەند جار ئاوارە بووە و بەردەوام لەو ماوەیەدا لەژێر مەترسی بۆمبارانی فڕۆکەو تۆپباران دا بووە، ژیانی لە ناو ئەشکەوتەکانی دەوروبەری دا بەسەر بردووە.
• لە ساڵی/1983 هاودەنگ و هاوهەڵوێست لەگەڵ باقی راپەڕینی شاروشارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ئەویش راپەڕیوە و خەڵکانێکی بریندار و شەهید و راپێچی زیندانەکانی کراوە.
• لە ساڵی/1988 دا کاتێک ئۆردوگای (بەستەستێن) راگوێزران بۆ ئۆردوگای زۆرەملێ ی حاجیاوا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی خەڵکی ناو سەنگەسەر جارێکی تر ئاوارەی ئێران بێت.
• لە 09-06-1989 بە یەکجاری راگوێزراوە و شارەکەی لەگەڵ زەوی تەخت کراوە و ئەو خەڵکەی کە مابۆوە راپێچی ئۆردوگا زۆرەملێ کانی (حاجیاوا، بازیان، خەبات، کەورگۆسک، دارەتوو، تۆبزاوا، جدیدە، هتد) کراوە.
• لە 04-03-1991 لەیەکەم چەخماخەی راپەڕین لە خەبات لەگەڵ خەڵکی قەڵادزێقەڵادزێ بەیەکەوە وەک پشدەر راپەڕین و دواتر لە 05-03-1991 لە تەقینەوەی راپەڕین دا لە رانیە شەهید (محەمەد أحمد ئاڵی) وەک یەکێک لە شەهیدەکانی راپەڕین کە خەڵکی سەنگەسەرە لە دەست بەسەردا گرتنی مونەزەمەی رانیەدا لەبەردەم مونەزەمە دا شەهید بوو.
• دوای پەیماننامەی ساڵی/1975 ی شوم کە سیاسەتی سوتماک کردن هاتە ئاراوە حکومەتی عێراق تەواوی گوندەکانی سەر سنوری ناحیەی سەنگەسەری راگواست بۆ چەند ئۆردوگایەکی زۆرە ملێ لە دەوروبەری ناحیەی سەنگەسەر بە ناوی (کۆمتان، بەستەستێن، توەسوران، بایەوان) کە لەساڵی/1977 بە دواوە پەیڕەو کرا، بەڵام لە دوایدا جارێکی تر ئەوانەی ناوبراون و خودی ناحیەکەش لە ساڵی/1988 و 1989 بە یەکجاری راگوێزران وێران کردن و چۆڵ کردنی یەکجاری ئەو ناوچەی گەورەترین کارەسات و نەهامەتی بە سەر خەڵکەکەیدا هێناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەو ناحیەیەی گۆڕی.
(سەنگەسەر لەپیگەی شۆرشدا)
سنوری ناحیەی سەنگەسەر سەرەرای سێ جار رووخاوەو سوتاوەو 68 کادیرو فەرماندەی سیاسی و عەسکەری و پیشمەرگەی لەشاخ شەهیدبوەو بەسەدان پیشمەرگەشی هەبوە لەشاخ و دوای راپەرینیش 70 شەهیدی هەیە هەمیشە لانەی شۆرش بوە و سەرۆکی هەریمیش بە وتەی خۆی لە سەنگەسەر چەکی کردۆتە شان و شۆرشی نویش هەر لەو دەڤەرەو قەندیل سەری هەلدا بەلام بەداخەوە ئەم شارە لەکەلاوە دەچێ و زۆر کەمی بۆ کراوەو ئومید دەکەم ئاوریک لەئاوەدان کردنەوەی بدریتەوە و بواری کشتوکالی ببوژێنەوەو دەرویەکی لێ بکرێتەوە.
(سەنگەسەر و لایەنی ئابووری و کشتوکا ل)
بڕبڕەی پشتی داهات و بژێوی خەڵکی ناوچەکە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یە کشتوکاڵەکەش بە هۆی ئەو پڕۆژە ئاودێری یەی کە دووەم پڕۆژەیە لە عێراقدا و وە یەکەم پڕۆژەشە لە پارێزگای سلێمانی کە (000 10) دەهەزاردۆنم زەوی بەراو دەکات لە سەردەمی رژێمدا گەورەترین سەرچاوەی داهاتی کشتوکاڵی بووە وە باشترین ناوچەی بەرهەم هێنانی تووتن هەژمار کراوە لە سەرتاسەری عێڕاقدا، بەڵام بە داخەوە ئێستا بەهۆی کەم تەرخەمی و نەبونی پلانی گونجاو لەو بوارەدا بۆتە هۆی ئەوەی کە زەوی یەکان ئاوڕیان لێ نەدرێتەوە وەکوو پێویست سوودی لێ نەبینرێت بۆ کشتوکاڵ.
(لایەنی کۆمەڵایەتی ناحیەکە)
بەهۆی پشتگوێ خستن و ئاور لێ نەدانەوەی وەکوو پێویست لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری لە ناحیەکە و دەوروبەری دەبینین، زۆر لە بنەماڵە دیارەکانی ناحیەکە نەگەڕاونەتەوە ناحیەکە بەڵکو لە شارەکانی دیکە نیشتەجێ بوون وەهەروەها بێزاری و نائومێدی بۆتە هۆی کۆچی گەنجانی ئەم شارۆچکەیە بەرەو هەندەران و بێ کاری لە ناو ئاپۆڕەی خەڵکدا دروست بووە سەربارەی ئەوە زەوی و خانوەکانیشمان تاپۆ نەکراوە کە لە ساڵی/1957 ەوە ئەم زەوی یانە نیشتەجێن و بەکاریان دەهێنین و لە گەل خانوەکانیان
(لایەنی هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی)
لە بواری هونەری و رۆشنبیری و وەرزشی.. هتد هەر لە کۆن و ئێستادا بەردەوام کۆمەڵێک خەڵک دانەبڕاوبووە لێ ی و چەندین گروپی هونەری و شانۆیی و وەرزشی لەم شارەدا برەوی هەبووە و جێ ی دەستیان دیار بووە.

(دەربارەی گەشت و گوزار و شوێنەوار)
ناحیەی سەنگەسەر ناوچەیەکی سروشت جوان و رازاوەیە و چەندین شوێنی وا بەدی دەکرێت کە بۆ بواری گەشت و گوزار دەبێتە جێگای تێڕامانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان وە دەبێتە داهاتێکی باش بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە ئاوڕێکی جددی لەو بارەیەوە لێ بدرێتەوە، بۆ نمونە (سورەدێ، گۆڕ کیسوێ، کونەماسی، دۆڵی سێوەیس و بناری چیای گەڵاڵە، دۆڵی شەهیدان) وە هەروەها لە روانگەی شوێنەواریشەوە چەندین شوێنەواری زۆر دێرینی لێ بەدی دەکرێت وەکوو (قەڵاتی شەهیدان، ماخۆبزنان کە مالیکی ئەژدەری لێ ژیاوە، سەنگەسەری کۆن، دەشتێوان) کە گەورەترین بەڵگە گورستانی دەشتێوانە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە زیاتر بۆ (2000) دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.
(سامانە سروشتی و کانزاییەکانی ناحیەکە)
سنوری ناحیەی سەنگەسەر دەوڵمەندە بە (نەوت، مس، بەردی خەڵوزی، بەردی گرانیت، ئاسن) لە بناری قەندیل وەکوو کەرەسەیەکی خاو هەیە، پێویستی بە ئاوڕلێ دانەوە هەیە لەلایەن حکومەتەوە
سەنگەسەر لە چیەوە هاتوە)
دوو بۆچونی جیاواز هەیە یەکیکیان دەلێ لەکۆندا سەنگەسەر بەردێکی لێ بوە وەکو سەنگی سەروابوە واتە بەردەکە لەشێوەی بەردێکی وەکو سەر وابوە و ئەوی تریشیان دەڵێ لە سەردەمی کۆندا سەنگەسەر جێگای ململانێ و شەر بوە بیە هەمیشە سەنگەری شەر کردنی بە چوار دەوری خۆیدا لێ داوە بۆ بەرگری کردن.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | عوسمان سەنگەسەری - ماڵپەڕی قەڵادزێ
📚 فایلی پەیوەندیدار: 5
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 73
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️بۆردومانەکانی تورکیا 5 قوتابخانە و 3 بنکەی تەندروستی شارەدێی سەنگەسەر دەڕوخێنێت
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-03-1991
2.👁️05-03-1991
3.👁️09-06-1989
4.👁️14-05-1969
5.👁️25-09-1968
🏰 شوێنەکان
1.👁️ئاشقوڵکە
2.👁️ئاشوران
3.👁️ئێندزە
4.👁️ئەبوبەکرە
5.👁️ئەستێرۆکان
6.👁️بانوەقەل
7.👁️باڵەکایەتی
8.👁️بایەران
9.👁️بۆکریسکان
10.👁️بۆڵێ
11.👁️بیانە
12.👁️بیەڕەش
13.👁️بێباڵان
14.👁️بەراوەی خواروو
15.👁️بەراوەی سەروو
16.👁️بەردکوڕان
17.👁️بەردێ
18.👁️بەردەشان
19.👁️پردەشاڵ
20.👁️پشت ئاشانی خواروو
21.👁️پشتئاشانی سەروو
22.👁️پیرمەمکان
23.👁️پیرەنان
24.👁️تووەسوران
25.👁️جەلکان
26.👁️چۆمان
27.👁️حاجی ئۆمەران
28.👁️حاجی وسو
29.👁️خواران
30.👁️خڕەیاس
31.👁️دووپان
32.👁️دوێڵە
33.👁️رەسواجین
34.👁️زارگەلی
35.👁️زورکانی خواروو
36.👁️زورکانی سەروو
37.👁️زینوێی ماخوبزنان
38.👁️زێمەکێو
39.👁️زەنگلان
40.👁️سورەدێ
41.👁️سڵێ
42.👁️سێوەیس
43.👁️سەرگەنێڵ
44.👁️شارۆش
45.👁️شیوە
46.👁️شێخان 3
47.👁️شەهیدان
48.👁️قادرئاوا
49.👁️قوڕەشینان
50.👁️قڕناقاو
51.👁️قەرە
52.👁️قەڵاتۆکان
53.👁️گرتک 2
54.👁️گۆمتان
55.👁️لێوژە
56.👁️ماخوبزنان
57.👁️مام عەلی
58.👁️مەمکان 2
59.👁️وەرتە
60.👁️ڕەژی کەرێ
61.👁️کاسکان
62.👁️کۆبنکە
63.👁️کۆزینە
📷 وێنە و پێناس
1.👁️سەنگەسەر - 04-08-1989
2.👁️سەنگەسەر - 1989
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عوسمان سەنگەسەری
2.👁️گوڵاڵە پشدەری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ▪️ شارەدێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قەڵادزێ
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 29 2010 4:36PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالی پشدەری)ەوە لە: Dec 22 2020 8:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 15,757 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.150 KB Mar 29 2010 4:36PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 وەرگێڕان (Translation)
  📖 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
  📖 میژووی میافارقین و ئامەد
  📖 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشن...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021
  🗓️ 10-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
پشتیوان نوری کەریم
لە زمانی خۆیەوە:
ناوم (پشتیوان نوری کەریم)ە لەدایک بوی (1977) لەشاری سلێمانی گەڕەکی (چوارباخ) لەساڵی (1993) ژیانی هۆنەریم لە پەیمانگای هونەرەجوانە کانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداریم لە چەندین شانۆگەریدا کردووە لە سنوری پەیمانگادا لە ساڵی (1998) بەپلەی نایاب پەیمانگام تەواو کردووه. لەدوای پەیمانگاش بەشداریم لەچەندین شانۆگەری کەدا کردووەو لەهەردوو بەشی درامای (گەردەلوول) بەشداریم کردووە بە رۆڵی (رزگار)... وەئێستا خاوەنی خێزانێکی خنجیلانەم هاوسەرەکەم بە ناوی (هەواڵ عوسمان) کە خۆشبەختانە
پشتیوان نوری کەریم
دڵشاد سەعید
دڵشاد محەمەد سەعید، ساڵی 1958 لە دهۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا هاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی 1977 بە پلەی نایاب پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤزیۆن و رادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی 1979 گرووپی میوزیکی دهۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی 1984 تا 1988 لە زانکۆی وێلز (Univ
دڵشاد سەعید
فەتاح کاویان
فەتاح کاویان (به فارسی: فتاح کاویان، به ئینگلیسی: Fatah Kawian) کەسایەتییەکی دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستانە و چەندین پۆستی حیزبی و حکوومەتی لە ماوی تەمەنی خۆیدا پێ ئەسپێردراوە، لەوانە شارەوانی مەهاباد لە حکوومەتی پاشایەتی ئێراندا و ئەندامی ئەنجومەنی میللی زمان لە ئێران. هەروەها بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی هەیە کە گرنگترینیان فەرهەندگی وشەی حەوتەوانەیە. ناوبراوە رۆژی 18ی ژانویەی 2017 لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.
فەتاح کاویان، س
فەتاح کاویان
17-01-1987
باشووری کوردستان
- لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی لە سەردەمی جەنگی نێوان ئێران و ئێراق تۆپخانەکانی ئێران بە خەستی بۆردومانی شاری سلێمانیان دەکرد، لەو ساتە وەختەدا و لە کاتی گەڕانەوەی قوتابیانی قوتابخانەی (ئاشتی) بۆ ماڵەکانیان کۆمەلێک قوتابی ئەو قوتابخانەیە بوونە قوربانی ئەو بۆردومانە، لەدوای ئەو کارەساتە وەک رێزێک بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە ناوی قوتابخانەی (ئاشتی)یان گۆڕی بۆ قوتابخانەی (ئاسۆی شەهیدان).
17-01-1987
حەمەی عەبۆل
حەمەی عەبۆل؛ بە بۆڵە بۆڵ؛ کردی بە گۆڵ!
حەمەی عەبۆل لە ساڵی 1950 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووەوە، یاریزانی تۆپی دەست بووە و لەگەڵ چەندین یانەی شارەکەش یارییکردووە، دوای ئەوەش بووەتە ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق و چەندین خول و پاڵەوانێتیشی بەڕێوەبردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو وەرزشوانە ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات.

حەمەی عەبۆل، ژیانی هاوژینیی پێک نەهێنابوو و هەموو ژیانی گەنجێتی خۆی لەنێو وەرزشدا بەسەربردووە،
محەمەد عەبدوڵڵا ناسراوە بە (حەمەی عەبۆل) یەک لە بەناوب
حەمەی عەبۆل

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574