دەرهێنەر و ئەکتەر لەدایک بووی شاری #سلێمانی#ە 1970،خاوەنی بڕوانامەیە لەبواری شانۆ و دەرهێنانی تەلەفیزێۆنیدا لە وڵاتی سوید. لەساڵی 1989 وە لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە و تاکو ئێستا لە زیاتر لە دە فلیمی سینەمایی و درامای تەلەفیزێۆنی سویدیدا ڕۆڵی دیاری بینیوە. بەیەکێک لە ئەکتەرە بیانییەکانی سوید ناسراوە. لەچەند دراماو فلیمێکیشدا لەپشتی کامیرا کاری کردووە. لەچەند شانۆگەرییەکی سویدی و کوردیدا ڕۆڵی دیاری هەبووە.