Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 حامید گەوهەری | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
8 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

حامید گەوهەری
ژیاننامە
ساڵی 1944 لە گەڕەکی مزگەوتی سوورمزگەوتی سوور، لە شاری مەهابادمەهاباد، لە بنەماڵەیەکی هەژار و دەستەنگ لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری مهاباد خوێندوە و ساڵی 1962 چووەتە فێرگەی سەربازیی و بووەتە پلەداری سوپای ئێران.
چالاکی
ساڵی 1969 بە تۆهمەتی هاوکاریی کردنی لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانحیزبی دیموکراتی کوردستان، لە مهابادەوە بۆ کرماشانکرماشان دوورخراوەتەوە و بۆ ماوەی نزیک بە چوار مانگ لە زیندانی ساڵح ئابادی کرماشان زیندانی بووە. خوێندنی دوا ناوەندی لە دبیرستانی بزرگمهری کرماشان خویندوە و ساڵی 1972 چووەتە فێرگەی ئەفسەری، بەڵام چونکە دۆسیەی سیاسی هەبووە، رایاننەگرتووە.
دوای پێنج ساڵ دوورخراوەیی و هەوڵدانێکی زۆر، ئیدارەی دووەمی سوپای ئێران، ساڵی 1973 تۆهمەتی هاوکاریی کردنی لەگەڵ حیزبی دیموکرات لەسەر هەڵگرتووە و ساڵی 1974 هاودەنگیان لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ مهاباد کردوە.
ساڵی 1979، پێشنیازی چەککردنی سەربازگەی مهابادی بە مامە غەنی بلوریان و دوکتۆر عەبدولرەحمان قاسملووقاسملوو سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان کردوە و رۆژی 19-02-1979 بە هاوکاریی چەند هاوڕێی لە سەربازگەی مهاباد، ئەو سەربازگەیەی چەککردوە.
لە ڕەوتی ساڵانی 1979- 1984دا، ئەندامی شورای نیزامی حیزبی دیموکرات، ڕاوێژکاری سەربازیی و بازڕەسی سەربازیی دوکتۆر قاسملوو فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، فەرماندەی هێزی شەهیدانی وێردی لە بانە و بەرپرسی زیندانی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گەناو و باساوێ لە بەشی باشوری کوردستان بووە.
ساڵی 1980 رێکخراوی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە قەوارەی هێز، لک، دەستە، پەل و تیم دا بە زمانی فارسی لە ئاشی پشتشکاوێ نوسیوە، مامۆستا هێمن نوسراوەکەی کردوە بە کوردی و عەبدوڵڵا حەسەن زادەعەبدوڵڵا حەسەن زادە بەسەر دەقەکاندا چووەتەوە و دەفتەری سیاسیی بڕیاری پیادەکردنی داوە. لە هەمان ساڵدا هێزی 111ی شەهید موعینی بۆ کەریم حەداد کە بە فەرماندەی هێز دیاریی کرابوو، لە ناوچەی سەردەشت پیادە کردوە و دواتر بەرەبەرە لە بەشەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جێبەجێ کراوە. لە ماوەی ئەندام بوونی لە حیزبی دیموکراتدا، بەشداریی چەندان کۆنفڕانس و کۆنگرەکانی چوارەم، پێنجەم و شەشەمی ئەو حیزبەی کردوە.
لە پیلینۆمی دووەمی دوای کۆنگرەی شەشەمی حیزبی دیموکراتدا، بە تاوانی دژایەتی کردنی لەگەڵ نامیلکەی کورتە باسێک لەسەر سۆسیالیزم کە هاوردەی دوکتۆر قاسملوو بوو بۆ کۆنگرەی شەشەم و لە 24 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی 14 ئەندام دژی بوون، لەگەڵ چەند ئەندامی تری حیزبی دیموکرات، بۆ هەمیشە لەو حیزبە دەرکراوە.
ساڵی 1984 لەگەڵ چەند لە هاوڕێیانی میوانی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە قواتی بارزان و ساڵی 1986 بەهۆی برینداربوونی لە دەشتی بەرازگر لە نزیک گوندی حەیات، بە ئەمری ڕێزدار مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و بە یارمەتی دوکتۆر سەعید ئەحمەد بەرپرسی قواتی بارزان و رەشید عارف بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکرات، گەیوەتە تورکیا و لەوێوە چووەتە وڵاتی سوید بووەتە پەنابەر.
لە ساڵی 1991وە بۆ ماوەی 8 ساڵ ئەندامی کۆمیتەی گشتی و 9 ساڵ ئەندامی کۆمیتەی کارگێڕ و سکرتێری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بووە لە سوید. 33 کتێبی چاپکراوی بەو ناوانەی خوارەوە هەیە و سەدان وتاری لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان و سایتەکانی ئینتەرنێت دا بە ناوەکانی غەریب، کاوە، ح- گەوهەری و حامید گەوهەری بڵاوکردوەتەوە. لە سوید دەژی، بەڵام ئێستا لەنێوان سوید و باشوری کوردستاندا خەریکی کاری نوسین و لێکۆڵینەوەیە.

بە‌رهە‌مە چاپکراوە‌کانی نوسە‌ر
1- بادانە‌وە‌ یان پێچە‌قاندن.
2- ڕاپۆرت دە‌ربارە‌ی هە‌ڵبژاردن و پە‌رلە‌مانی کوردستان.
3- کوردایە‌تی و حیزبایە‌تی.
4- کورتە‌ مێژووی ئاواز و گۆرانیی کوردی.
5- لێکۆڵینە‌وە‌یەکی گشتی و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ بیرە‌وە‌رییەکانی کە‌ریم حیسامیی دا.
6- کۆمە‌ڵە‌ی ژیانە‌وە‌ی کوردستان.
7- کۆماری دیموکراتی: ئایدیۆلۆژی، ستروکتور، ستراتیژی، تاکتیک و کردەوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK. ئەم کتێبە 6 جار لە چاپ دراوە، لەوانە جارێک بە زارەوەی کرمانجی سەروو.
8- کۆکردنە‌وە‌ و ئامادە‌ کردنی ئاڵە‌کۆک بۆ غە‌نی بلوریان.
9- ڕاستییەکان بۆخۆیان دە‌دوێن.
10- کۆمە‌ڵە‌ و چۆنیە‌تی دامەزران و بە‌ڕێوە‌بردنی، بە‌ ەاوبە‌شیی لە‌گە‌ڵ عاسی ڕە‌باتی، نە‌وزاد وە‌لی، مستە‌فا ئایدۆغان و ڤیلدان تانریکلو.
11- چاوخشاندنێک بە‌سە‌ر وتارە‌کانمدا.
12- باشوری کوردستان لە‌نێوان دوو هە‌ڵبژاردندا.
13- چە‌ککردنی سە‌ربازگە‌ی مهاباد 1979.
14- کۆماری کوردستان 22-01-1946- 17-12-1946. کراوە بە فارسی.
15- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا- 1978- 1988، بەرگی یەکەم.
16- ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا- 1978- 1988، بەرگی دووەم.
17- کورد لە سوید- لە مێژووی 25 ساڵەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان دا.
18- تراویکەی پیلانەکان دژ بە نەتەوەی کورد. کراوە بە فارسی.
19- چەواشەکەرانی مێژووی کوردستان.
20- ئیدریس بارزانی و بارزانییەکان باشتر بناسێن.
21- میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، بەرگی یەکەم.
22- میدالیای بارزانی بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنان، بەرگی دووەم.
23- ئەحمەد تۆفیق- سەرکردەیەکی ون لە مێژوویەکی شێوێندراودا.
24- کوردی ئێزدی لە مێژوو کوردستان دا.
25- پارتی کرێکارانی کوردستان لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایک.

ئە و بە‌رهە‌مانە‌ی نوسە‌ر کردوویە‌تە‌ کوردی
1- مە‌کسیکی: نوسینی جە‌ک لە‌ندە‌ن.
2- مە‌گە‌ر لە‌ وڵاتی ئێوە‌دا کە‌ر نییە: نوسینی عە‌زیز نە‌سین.
3- کوردە‌کان: نوسینی حە‌سە‌ن ئە‌رفە‌ع.
4- کورد تورک عە‌رە‌ب: نوسینی سیسیل جۆن ئیدمۆندس. چاپی سێیەم
5- مێژووی شارستانییە‌ت: نوسینی ئیزاک ئاسیمۆف و فرانک وایت.
6- ئافرە‌ت لە‌ کاروانی مێژوودا: نوسینی سیامە‌ک ستودە.‌
7 بە‌رزبوونە‌وە‌ و کە‌وتنی فیرقە‌ی دیموکراتی ئازە‌ربایجان: جە‌میل حە‌سە‌نلی.
ئە و بە‌رهە‌مانە‌ی نوسە‌ر کە کراون بە فارسی
1- جمهوری کردستان 22-01-1946- 17-12-1946، حەسەن ماوەڕانی.
2- سراب توطئەها بر ضد ملت کرد: حەسەن ماوەڕانی.
🗄 سەرچاوەکان
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
بەرهەمە چاپکراوەکانی حامید گەوهەری
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 42
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️56 ساڵ خەیانەت
2.👁️ئافرەت لە کاروانی مێژوودا
3.👁️ئیدریس مستەفا بارزانی و بارزانییەکان باشتر بناسین؛ مێژووی زارەکی
4.👁️ئەحمەد تۆفیق؛ سەرکردەیەکی ون لە مێژوویەکی شێوێندراودا
5.👁️بادانەوە یان پێچەقاندن
6.👁️باشووری کوردستان لەنێوان دوو هەڵبژاردندا
7.👁️بەرزبوونەوە و کەوتنی فیرقەی دیموکراتی ئازەربایجان
8.👁️پارتی کرێکارانی کوردستان لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایک
9.👁️تراویکەی پیلانەکان دژ بە نەتەوەی کورد
10.👁️جمهوری کردستان 17/12/1946 - 22/1/1946
11.👁️چاوخشاندنێک بەسەر وتارەکانمدا
12.👁️چەواشەکەرانی مێژووی کوردستان
13.👁️چەککردنی سەربازگەی مەهاباد 1979
14.👁️خەبات بۆ ئازادی
15.👁️راپۆرت دەربارەی هەڵبژاردن و پەرلەمانی کوردستان
16.👁️راستییەکان بۆخۆیان دەدوێن
17.👁️رۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا (1978-1988) - بەرگی 1
18.👁️رۆژهەڵاتی کوردستان لە دە ساڵ دا (1978-1988) - بەرگی 2
19.👁️سراب توطئەھا برعلیە ملت کرد
20.👁️سیاسەتی چەواشە
21.👁️قازی محەمەد پێشەوای کورد و سەرۆک کۆماری کوردستان
22.👁️لێکۆڵینەوەیەکی گشتی و پێداچوونەوە بە بیرەوەرییەکانی کەریم حیسامی
23.👁️مستەفا بارزانی؛ پێشمەرگە و سەرۆک
24.👁️میدالیای بارزانی؛ بەرزترین خەڵاتی رێزلێنان - بەرگی 1
25.👁️میدالیای بارزانی؛ بەرزترین خەڵاتی رێزلێنان - بەرگی 2
26.👁️مێژووی شارستانییەت
27.👁️مەگەر لە وڵاتی ئێوەدا کەر نییه
28.👁️مەکسیکی: جەک لەندەن
29.👁️کورتە مێژووی ئاواز و گۆرانیی کوردی
30.👁️کورد تورک عەرەب
31.👁️کورد لە سوێد – لە مێژووی 25 ساڵەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکاندا
32.👁️کوردایەتی و حیزبایەتی
33.👁️کوردی ئێزدی لە مێژووی کوردستاندا
34.👁️کوردەکان
35.👁️کۆماری دیموکراتی- ئایدیۆلۆژی، ستروکتور، تاکتیک و کردەوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK
36.👁️کۆماری کوردستان 22-01-1946 – 17-12-1946
37.👁️کۆمەڵە و چۆنیەتی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی
38.👁️کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان
39.👁️کۆکردنەوەی ئاڵەکۆک بۆ غەنی بلوریان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-12-1946
2.👁️19-02-1979
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 28 2010 10:18AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 17 2018 3:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 38,489 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.132 KB Feb 28 2010 10:18AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574