خالید خاکی
ژیاننامە
ساڵی 1957 لە گوندی (
دایە سڵێماندایە سڵێمان) هەڵکەوتوو لەسەر چۆمی ئایەنان لە ناوچەی ساحێب لەدایک بوە. رۆژی
25-08-201725-08-2017 کۆچی دوایی کرد.
خوێندن
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لە شاری
سەقزسەقز تەواو کردوە لە زانکۆی پەیام نووری سەقزیش بڕوانامەی لیسانسی ئەدەبیاتی فارسی لەم دواییانەدا وەرگرتوه.
چالاکی
خالید خاکی پێشتر مووچەخۆری فەرمانگەی تەلەفوونی شاری سەقز بوو کە لە ساڵی 1362 هەتاویدا لەسەرکار وەلانراو 18 مانگ زیندان بوونیش بەشێک لە ژیانی تۆمار ئەکات، ئەم نووسەرەی شاری سەقز هەر لەسەردەمی قوتابخانەوە هۆگری هونەر بەتایبەت هونەری شانۆ بوە و پێش ئەوەی وەک نووسەرێک بیناسین گەلێک چالاکی لە بواری هونەری شانۆدا بوە کە ئەندامێکی کارامەی تەنیا گروپی شانۆی ئەو ساڵانەی شانۆی شاری سەقز لە دەیەکانی 50 و 60 دا بوە لە گەلێک لە شانۆکانی گرووپی شانۆی شاردا لە ساڵۆنی شارەداری ئەوکات دەوری گێڕاوە و شارەزای زۆربەی شانۆنامەکانی شانۆنووسانی ئێرانی وەک (بەیزایی) …. هتد بوە کە بەشداری لە شانۆی (
شەهیدی دووەمشەهیدی دووەم) یەکێک لە کارە بەتواناکانیەتی و لە ناوخەڵکی ئەوکات دا رەنگدانەوەی بەرچاوی بوە.
[1]
خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری
ساکارساکار بووە کە گۆڤارێکی هونەری بووە لە رۆژهەڵات دەرچووە.
[2]