پاکیزە رەفیق حیلمی
پرۆفیسۆر پاکیزە لە ساڵی 08-04-1924 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە رۆژی بەمبارانکردنی شاردا کە خەڵکەکە چۆلیان کردبوو، لە ئەشکەوتی
سورداشسورداش لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە 1931-1937 لە شاری سلێمانی بە زمانی کوردی تەواو کردووە
لە ساڵی 1929 لەگەڵ کچ وکورانی شارەکەی بۆ حوجرەی مەلا ئامینە (مامزە) ناردراوە، بەڵام لە سەرداوی خۆی هەر بۆ ماوەیەکی کورت دەوامی کردووە، لە ساڵی 1938 ماڵیان بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و خوێندنی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی تەواو کردووە و هەر لە بەغدا سێ ساڵەی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە وەک بەرێوەبەری قوتابخانەی کچانی سلێمانی (سەدیقە) دامەزراوە
لە ساڵی 1948 سەر لە نوێ دەستی بە خوێندن کردۆتەوە و بروانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە
لەساڵی 1949 لە زانکۆی (هارڤەرد) لە ئەمەریکا لە بەشی زمانە رۆژهەڵاتییەکاندا- سامی و ئێرانییەکان)ی وەرگیراوە
ساڵی 1951 یەکەم کەس بووە لە عیراق کە نامەی ماجستێری لەو بەشە وەدەست هێناوە و لە هەمان ساڵ بۆ عێراق گەراوەتەوە و لە کۆلێژی (ئاداب) وەک زمانەوان و مێژووی کۆنی رۆژهەڵات دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زمانەوانید بۆ لەندن ناردراوە لە دوای ساڵێک ژیانی خێزانی پێکهێناوە، لە زانستگەی قاهیرە بۆ بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانە رۆژهەڵاتییەکان ناردراوە، بەڵام لە بەر چەندین هۆکاری خێزانی خوێندنەکەی دوا کەوتووە.
لە ساڵی 1958 لە کۆلێژی ئاداب لە زانستگای بەغدا هەتا 1987سەرۆکی بەشی کوردی (بۆ یەکەم جار لە مێژووی نەتەوەی کورد) لە عێراق دامەزراوە.
لە ساڵی 1967-1978 وەک مامۆستای میوان لە زانستگەی بەرلین بە زمانی کوردی و عەرەبی وانەی وتوتەوە
لە ساڵی 1970 یەکەم ئافرەتی کورد بووە کە وەک ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد نێوبراوە
لە ساڵی 1977-1986 لە زانستگەی ئەردەن-عەممان وەک مامۆستای میوان ناردراوە
لە ساڵی 1986 بۆ عێرق گەڕاوەتەوە و لە سەر داواکاری خۆی بۆ زانکۆی سەلاحەدین گەڕاوەتەوە
-سەدان گوتاری زمانەوانی لە سەر زمانی کوردی و مێژووی کۆنی کورد بڵاو کرد وۆتەوە - کتێبێکی لە سەر رێزمانی کوردی لە روانگەی زمانەوانی نوێیوە
-کۆمەڵە شیعرێکی لە سەر کێشەی کورد بە ناوی (کورد و ژیانێکی پڕئەندیشە)چاپ کردووە
-هەموو بەرهەمەکانی باوکی (
رەفیق حیلمیرەفیق حیلمی) کە سەرۆکی
پارتی هیواپارتی هیوا بووە چاپ کردووە.
-یادداشتەکانی خۆی کە بیرەوەری 75 ساڵەی بەسەرهاتی کورد لە ماوەی ژیانیدا ئامادە کردووە.
-فەرهەنگی (کوردی - فارسی پەهلەوی کۆن)