رواندز
رِواندز یەکێکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە ناوچەیێکی شاخاوی هەڵکەوتووە، لەبەری رِۆژهەڵاتی بەسەر خەرەند دادەرِوانێت و لەبەری رۆژئاواش خارەرِەش. بە چیاکانی زۆزک و هەندرێن و ئارموشە و کۆرِەک دەورە دراوە، بە دووری (104)کم دەکەوێتە باکوری رِۆژهەڵاتی شاری
هەولێرهەولێر.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان ئەم شارە لە سەردەمی (ئۆراتوو)یەکاندا بنیاتنراوە، لە سەدەی(8پ.ز) پایتەختی دەوڵەتی (مەساسیر) بووە.
رِۆژانی فەرمانرِەوایی میر محەمەد(پاشای گەورە) (1813-1836ز) بە ماوەی زێرِینی ئەم شارە دادەنرێت، کە لەم ماوەیەدا پایتەختی میرنشینی
سۆرانسۆران بووە و بووە بە ناوەندێکی بەهێزی برِیاردان و بازرگانی و زانست و زانیاری. دەسەڵاتی ئەم میرنشنە زۆر بەهێز و فراوان بووە و تا زێی بادینان و دەشتی
شارەزوورشارەزوور و
موسڵموسڵ و چەند ناوچەیێکی دیکە رۆیشتووە. هەر لەو سەردەمەشدا کارگەیێکی چەک و تەقەمەنی تێدا دامەزراوە و وەستا رِەجەب سەرپەرشتی ئەو کارگەیەی کردووە و تۆپی باشی دروستکردووە و ئێستاش ناوبانگیان هەیە و هەندێکیان ماوون.
دوای رِوخاندنی میرنشینی سۆران لەلایەن عوسمانییەکانەوە داگیرکراوە.
ساڵی 1916 رِووسەکان ئەم شارەیان داگیرکردووە و سوتاندوویانە، لە ساڵی 1918 ئینگلیزەکان هاتوونەتە رِواندز، دواتریش دووبارە تورکەکان لەسەر داوای خەڵکی رِواندز هاتوونەتەوە ئەم شارە و ئینگلیزەکانیان دەرکردووە.
لە ساڵی 1923 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کراوە بە قەزا، (سەید تەهای شەمزینی) بووە بە قایمقام و لەو ماوەیەدا رِواندز پێشکەوتن و گەشەسەندنێکی بەرچاو بەخۆیەوە بینیوە.
بەڵام دواتر لەلایەن رِژێمی بەعسەوە، بەهۆی جموجۆڵ و چالاکی و زیادبوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا و بەمەبستی پەراوێزخستنی شارەکە، لە ساڵی (1981) لە قەزاوە کراوە بە ناحیە، لە ساڵی (2009) لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دووبارە کراوەتەوە بە قەزا.
لە ساڵی (1925) حوسێن حوزنی موکریانی، چاپخانەی (زاری کرمانجی) هێنیاوەتە رِواندز و ساڵی (1926) گۆڤاری (زاری کرمانجی) دەرکردووە.
لەساڵی (1926) یەکەمین قوتابخانەی فەرمی لەشاری
رواندزرواندز کراوەتەوە.
لە ساڵی 1974 لەلایەن حکومەتی عێرِاقەوە وێران دەکرێت و دووبارە رِواندز ئاوەدان دەکرێتەوە، واتە دووجار رِواندز وێران و کاول کراوە جاری یەکەم لەسەردەمی رِووسەکان (عروس)، جاری دووەم لە لایەن حکومەتی ئەوسای عێرِاق.
لەساڵی (1977) کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی تێدا دامەزراوە، خزمەتێکی بەرچاوی پێشکێش بە هونەری کوردی کردووە و دیارترینیان کار و چالاکییەکانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەیە، بەسەرپەرشتی مامۆستای گەورە زرار محەمەد مستەفا
، کە چەندین هونەرمەند و موسیکژەنی بەتوانای پێگەیاندووە و ئەمرِۆ خزمەتی هونەری کوردی دەکەن.
لە شۆرِش و رِاپەرِینەکانی باشوری کوردستاندا دەور و بەشداری هەبووە، لەساڵی 1983 و ساڵی 1987 دژی دامودەزگایەکانی رِژێمی بەعس رِاپەرِیون، لەم رِێیەشدا چەندین قوربانی و شەهیدی داوە و خاوەنی 13 ئەنفالە.
ناوچەیێکی گەشتیارییە و چەند هاوینەهەوار و سەیرانگە و شوێنەوارێکی هەیە، لەوانە: (بێخاڵ، جوندیان، گەلی ئاکۆیان، مەکێ، بێرۆیان، ئیچ قەڵا، قونگرەی شەمام، قەڵاتی ئاکۆیان، تۆپی وەستا رِەجەب، ...).