لە زمانی خۆیەوە:
من حەمە ئاوات شێخ سدیق، خەڵکی
هەڵەبجەهەڵەبجە و لە شێخانی عەبابەیلێم و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە هەڵەبجە و
سلێمانیسلێمانی تەواوکردووە، پاشان پەیمانگای تەندروستیم لە ساڵی 1973 لە بەغدا تەواوکردووە، وەکو کاری سیاسی لە ساڵی 1968ەوە ئەندامی
یەکێتی قوتابیانی کوردستانیەکێتی قوتابیانی کوردستان بووم سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی، لە ساڵی 1969 ەوە ئەندامی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان هەر سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی بووم، دوای تیکەڵبوونەوەش چ لە رێکخستنەکانی پارتی و چ لە قوتابیان کارم کردووە و ئەندامی لیژنە سەرەکییەکان بووم لە مەعهەدەکان و لە بەشی تەندروستی رێکخستنەکانی بەغدای یەکێتی قوتابیان کارم کردووە، کە سەر بە لقی پێنجی پارتی بووم، لە ساڵی 1974 چومە دەرەوە و بەشداری شۆڕشم کرد لەگەڵ کۆمەڵێ دکتۆری کادری تەندروستی دوای هەرەسیش هاتینەوە کوردستان و لە ساڵی 1976 پەیوەندیم بە
کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانکۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە کرد و لە ساڵی 1978 چومە درەوەوە بوومە پێشمەرگە لە ناوچەی هەورامانی لەوێ ئەندامی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی بووم و وەکو رابەر سیاسی کۆمەڵە لە مەفرەزەکان بووم، هەر لەو ساڵە برینداربووم و دواتریش لە نەخۆشخانەی شۆڕش درێژەم بە خەباتی خۆمدا، دواتریش هاتمە خوارەوە بۆ مەڵبەندی یەک و چوینە پاڕەزان و لەوێ بارەگامان هەبوو کە بریتی بوین لە کاک
سالار عەزیزسالار عەزیز و شیخ عەلی خولە کەشکۆڵ و
بەکری حاجی سەفەربەکری حاجی سەفەر و مامۆستا پشکۆ و من حەمە ئاوات بەڵام بەهۆی جیاوازییە فکریەکانی ئەوکاتی کۆمەڵە ئێمە کارێکی ئەوتۆمان نەبوو هەروەها ئەندامی کۆنفرانسەکانی یەک و سێی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بووم، لە سەرەتای دروستکردنییەوە یەکێک بووم لە کادرەکانی ئاڵای شۆرش تا ئەو کاتی وازم لە
ئاڵای شۆڕشئاڵای شۆڕش هێنا و چومە رێزی زەحمەتکێشان، دواتریش رەوتی نیشتیمانی کوردستانمان دروستکرد و ئێستاش کادرێکی بێکاری
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانم.
[1]
ناوبراو پاشان بووە ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و رۆژی 11-09-2017 لە بە نەخۆشی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | رزگار رەزا چوچانی – تاڤگە سابیر - کوردستان نێت |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 44 KB |
| |
Apr 8 2009 10:18PM | هاوڕێ باخەوان |