لە زمانی خۆیەوە:
شەهریار جەمشیدی لە شاری #کرماشان# لە گەڕەکی جەۆانشیر، کۆنترین شێونی ئەم شارە لە ساڵی 1971 لە دایک بووه. لە بنەمالەیکی نەخوێندەوار کە هێچ هەست و بیرێکی هونەریش لە ناویان نەووە ژیاوه، تەنانەت باوکی دەنگ خۆش بوو جار جارە لە کاتی تەنیایی وپەژارە دەستی دکرد بە گۆرانی گووتن. لە منداڵیەوە لە کاتی چوونی بۆ قوتابخانە دەستی کرد بە خۆیندنی شاکاری نووسەرانی گەورەی ئەدەبی جیهان، ماوەیکی کورتیش خەریکی خۆشنووسی بووه، بەڵام تەنیا ئارامگەی دڵی پڕ سۆزی ناڵەی خەمرەۆینی کەمانچە بوو. کرماشان شاری شیرینی فەرهاد کوژ، لە هەزارەکانی ڕابردووی مێژوی کۆنی شێونەواری دەسەلاتی مادەکان و ئەستیرەی گەشی ئاسمانی هونەری ڕۆژهەڵات، شێون و ماوای کۆلتوور وفەلسفەی میدیاکان و شانشین ئاگڕدانەکانی زەردشت بوو...
کرماشان ئێستا شاریکی ئایینی و هونەرکۆژه، وبێ کۆلتووره،ئەو کەسانەش هەستێکی ڕاستەقین هونەر لە دەروونیان هەیه، ڕاویان دەکەن. هەموو کات لە دوای ماندووبوونەکانیدا چاوی دەکرد بە لۆتکە بەرزەکانێ پەڕاو و بێستون، داوای هێز و هانای تایبەتی لێیان دەکرد، زۆری پێ نەچوو شاری خۆشەویستی کرماشانی بە جیهێشت.
یەکم مامۆستای بۆ فێرکردنی موزیک لە کرماشان مەحمودی مێرآتی، بوو کە بۆ ماوەی دوو ساڵ فێری ئامێری کەمانچەی کرد. ساڵی 1997 بڕوانامەی بکالۆریسی لە بەشی موزیکی ئێرانی لە کۆلێژی هونەری زانکۆی هونەری تاران وەرگرت. لەو ڕۆژەوە هونەر بوو بە ئێش و ژیانی. لە زانکۆش لە مامۆستایانی وەک ئەحمەد پژمان، مستەفا کەماڵپوورتوراب، دکتۆر کامبیز ڕوشەنرەوان، دکتۆر ئەمیرحۆسین ئاریانپوور، هۆشەنگ کامکار، شەریف لۆتفی، محسن ئێلهامیان، تەقی بینێش، لە بواری ئاکادمی و هارموونی و مێژوی موزیکی جیهانی وئێرانی لێیان بەهرەمەند بوو. بۆ فێربوونی کەمانچە لە ئەردەشێر کامکار و هادی مونتەزری وانەی وەردەگرت. دواتریش ماوەی ساڵێک، لە هونەرمەندی ئازەربایجانی مونیس شەریفاوف لە سەر تەکنیک وشێوازی ژەنینی کەمانچەی تۆرکی کایی دەکرد. پاشان گەیشتە خزمەتی نەمڕ میرزاده. جەمشیدی پێموایە ئەگەر موجتەبای میرزادەم نەدیبووایه، بیروباوەری تایبەتی ئەم کاتم لە سەر ژەنینی کەمانچەی کوردی بەدەست نەدەهات، میرزادە بۆ ماوەی دوو ساڵ بە موزیکی تاکەژەنی و بەرهەمە جوانەکانی خۆی و بیرو بڕوای لە هونەری کوردی ئاشنا کرد.
لە ساڵانی 1996-1992 ئەو کاتەی لە زانکۆ وانەی دەخوێند، سەرپەرشتی تیپی موسیقای سونەتی کۆلێژ بوو و لەگەڵ قوتابیانی کۆلێژ لە شارانی ئێران دەیان بەرنامەی هونەرییان پێشکەش کرد. سەرپەرشتی گڕوپی کابۆکی1998 لە شارانی تاران، تووس (لە سەر بارگەی حەکیم ئەبوڵقاسمی فەردوسی) و مهاباد بە دەنگی هونەرمەندان کاوە بەبەزادە و یۆسفی بڵووریان و بە هەوبەشی لە گەڵ تیپی چکاد2001 بە سەرپەرشتی عەلەرەزا جەواهری، کۆنسێرت لە شارانی تاران، گورگان و مەشهەد،لە هەمان کات هاوکاری لە گەل هونەرمەندی پایە بەرزی تونبەک ژەن بەهمەن ڕەجەبی، 2002چاودێری کردن لە ستۆدیۆی دەنگ لە ڕادیوی تەڵەفزیونی کرماشان و سازکردن ودابەشکردنی چەند پارچە بەرهەم و موزیکی کردی، 2003 سەرپەرشتی و سازدان کۆنسێرتیک بۆ تیپی ژیوار لە تاران، 2003 دامەزراندنی تیپی موسیقای دیلان بە یادی هونەرمەندی نەمڕ قادر دیلان و سازکردنی چەند بەرنامەی هونەری لە هۆڵەکانی شاری تاران وەکو ڕودەکی و ئەرەسباران بە دەنگی هونەرمەند فەریبورز ڕئووفی، 2004 دابەشکردن موزیک و هاوکاری لە تۆمارکردنێ ئەلبومی ئەڵوەناتی بە ئاوازی هونەرمەندی زەهاوی یەدوڵڵا ڕحمانی، (2007-2002) سازدانی کۆنسێرت و گفتوگۆی هونەری لە کەناڵی ئاسمانی کوردسات، کوردستان و زاگڕوس، 2006 تۆمار کردنی بەرهەمێکی تاکەژەنی کەمانچە و ئامێرەایقاعیەکان لە گەڵ هونەرمەد محسن بەدری، بە ناو هڕو، ئێستا ئامادەیە لە لایەن کۆمپانیای ئێرانی ئاوای باربەد چاپ و بڵاو بکڕێتەوه، 2007 سازدانی کۆنسێرتیک لە سەر موزیکی باکووری خوراسان (کرمانجی) و کرمانجی خوارو لە هۆڵی خێرەد لە شاری تاران، لەم بەرنامەیە بو یەکم جار لە سەر تەختەی شانۆ بە تایبەت بە ناو سترانبێژ، گۆرانی پێشکەشی جەماوەر کردوه.
تیپی دیلان:
رەنگە دوای سەرکەوتن لە زانکۆی هونەر جەمشیدی دەبێت هەست وتوانای هۆنەری بخاتە سەر موزیکی دایکیی و گرنگترین شت لە ئێشی هونەریی موزیکی کوردی بێت. لە ساڵانی دورتر لە وەتی منداڵ بوو، گۆێی پڕ بوو لە ناڵەی تەموورە و ئاوازی هۆره، لە دونیای خەیالدا سەیری دەکرد و شەوانی تەنیایی پڕ بوو لە سۆزی مەقام وسترانی گۆرانی بێژانی وڵاتەکەی. بە ئاوات ژیانی تەرخان کرد بو هونەر، وەکۆ ژیانێکی تایبەت هونەری، هەمووی هیز و هانای بۆ ئاواز و موزیکی کوردی دابین کرد. لەم پازە ساڵە لە وڵاتی ئێران، هۆنهەرمەندی کورد گەیشتووتە پلانێک، موزیکی سونەتی ئێرانی لە ژیردەستی بێت. باشترین ژەنیار وموزیکزانی کوردمان هەیە وا دیارە هونەرمەندی دونیای ئەمڕۆش بە تەکنەڵوژیای ئەم سەدەیه، دەبێت شارەزا بێت. لە فەلسفەی نۆێی موزیک ئاگادار بێت ولە ژەنینی ئامرەکەی پسپۆر وئاکادمیسین بێت. ئەوکاتە دەتوانێ هەستی خۆی بە وڵاتانی دیکەش بنۆێنێ. بەم مەبەسته، ساڵی 2003 بنچە و بەردی یەکمی تیپی دیلانی دامەزراند، بە هۆی سنوردانان بۆ هونەری تایبەت و ڕەسەن لە موزیکی کوردی و تازە کردن وساز کردنی بەرهەمی موزیکی نۆێ. لە گەڵ ئەو هەموو گیرو گرفتەی لە ئێران بو هونەرو موزیکژەن، هەبوو و هەیە و کۆتایی پی نایێت، سەڕەتا تووشیان بوو. ناوی دیلان لە بەر یادی نە مڕ قادر دیلان(1999-1928) موزیکزانی گەلەکەمان هەڵبەژارد. بو ئەو جیگای بەختەوەریە بو یەکەمجار ناوێ هونەرمەندیکی کورد ئاراستەی گروپێکی ڕۆژهەڵاتی دەکات. قادر دیلان لەو کاتەی دەستی کرد بەکاری هونەری، کوردستان پڕ بوو لە ناخۆشی و برک وژان. لە بەر فێر بوونی موزیکی جیهانی ساڵانەهای ساڵ لە وڵاتی چیک لە شاری پراگ ژیانی بە سەر برد. ئێستاش لە دوای کۆچی مامۆستا، لە کۆلانەکانی شارەکانی کوردستان ئاوازی دیلان و بەرهەمەکانی زمان بە زمان دەگەڕێ و گۆێمان ئەزڕنگێنن. قادر دیلان دوور لە وڵات ژیانی کۆتایی پیهات و لە شاری پراگ بە خاک دە سپێردرا. بەهەۆریەکانی گووت: لە دوای مردنم، ئە گەر نەبێ، خۆڵەمیشەکەم ببەن بە کوردستان. دیلان لە سەر هۆنڕاوەی شاعیرانی نؤێ موزیکی زۆری ساز کرد، بە ڕاستی یەکێک لە وانەیە ئاڵای سەرکەوتن و پێش بردنی هونەری نۆێ بە کۆلیدایه. لە سەر شیعری مامۆستا گۆران 'قژکاڵی' بەستەیکی هەتاهەتایی ساز کرد، هەۆریم بێکەس بەرهەمی دیکەی ئەم موزیکزانەیه، دیلان بو ئورکیستری گەۆرەی جیهانی چەند پارچە مارش و موزیکی نووسی، هەست و بڕوای شۆڕشگیرانەی بە جوانی لە بەرهەمەکانی دیارە و مادەی هەموویان وەرگێراوەی فۆلکلۆری کوردییه.
ساڵی2001 تیپی چکاد برێتین لە دە ئەندام بوو بە سەرپەرشتی علیرەزا جەواهری ماوەی ساڵێک لە شارانی وەک تاران، مەشهەد، نیشابوور وگورگان هەشت بەرنامەی هونەریان پێشکەش کرد. هەمووی بەرهەمەکانی ئەم گروپە وەرگێراو لە سەر موزیکی دەزگایی وسونەتی ئێران بوو، دوایی بەرنامەی چکاد لە گەڵ هونەرمەندی تومبەک ژەن بەهمەنی ڕەجەبی سازدرا لەم بەرنامەیە بەرهەمی هونەرمەند حۆسین علیزادە بە ناو 'سەواران دەشت ئومید' پێشکەش کرا، لەم گڕوپە جەمشیدی وەکو ئەندامیک ژەنیاری ئامێری کەمانچە بوو.
ساڵی 2002 ماوەی شەش مانگ گڕایەوە کرماشان. هاتبوو بۆ خزمەتکردنی هونەری شارەکەی. چاودێری کردن لە ستۆدێ دەنگی تەڵەڤزیون بۆ بەرهەمی گۆرانی بێژان، ساز کردنی چۆار بە ستەی عاشێقی زار، پیری، غەم ئەیام و دیدار. دابەش کردنی چەند پارچە گۆرانی فۆلکلۆر. تۆمارکردنی چەند بەرهەمی تاکەژەنی کەمانچە لە ڕادیو کرماشان. وانە گووتن بۆ قوتابیانی کچ لە هونەرستانی سوره، سازکردن موزیک بۆ فستیڤالی شانۆگەرانی ئێران بۆ تیپی شانۆی سوره. زۆری پی نەچوو لە بەر ئێش و ئازاری هونەر فڕوشان و پێشتگیری نەبوون، کرماشانی بەجیهێشت.
لە ساڵی 2003 بۆ یەکم جار بۆ کۆنسێرت تیپی هونەری ژیوار چەند پارچە موزیکی دابەش کرد.
ئەندامانی تیپی دیلان مسعود ئەباذەری سەنتوور، سەحر ئیبراهیم قانوون، ئەمین ڕامین تار، سابێر نەزەرگاهی تار و ساز، محەمەد خالێدیان عود، بابەک دانێشوەر عود، سارا ئەحمەدی دەف، محسن بەدری تومبەک، کهەسرا سپەندار ساز، کۆرس لیڵا گۆڵبانگی، توکتەم موسلحی، ئەفسوون سادقزاده، گۆرانیبێژ فەریبورز ڕئووفی. لە یەکم بەرنامەی حافز سیدعلی خانی بە ناو سترانبێژ هاۆرێ تیپی دیلان لە سەر تەختەی شانۆ بوو. لە بەهار و هاۆینی ساڵی 2004 دوو بەرنامە لە هۆڵی ئەرسباران و ڕودەکی پێشکەش جەماوەر کرا. لەم بەرنامەیە بەستەی ئەڤینداری توم، لێڵی یار، دڵی ناشاد، نازەنینی کورد، ئای بەناز، ئێواره، پایز (هۆنراوەی نەمڕ مامۆستا هەژار) بەرهەمی جەمشیدی، پێشکەش بوو.
ئەلبومی ئەڵوەناتی گۆلبەژیر بەرهەمەکانی یەدوڵڵا ڕحمانی گۆرانیبێژ کرماشانی بوو. لە ساڵی 2004 جەمشیدی لە ژەنینی ئامێری کەمانچە و تۆمار بوون و دابەش کردنی موزیکی ئەم کاسێتە یارمەتی هونەرمەندی کرد. لەم بەرهەمە هونەریە چەند پارچە مەقامی ناۆچهی گەرمیان بە شێوازیکی دیکه، دیسان تازە کرا. سێ بەستەی غەمین مەنیشه، تەوافچی وەیس، ئەی دڵ بوسەوە لە گەڵ سێ مەقامی شێکاروان، ئایئای و فەڵای شاری خەم لەم ئالبومە بە ئاوازی ڕحمانی گووتراوه.
لە ساڵانی 2002 بە داوەتی کەناڵی کوردستان تیڤی لە گەڵ گۆرانیبێژی مهابادی کاوە بەبەزادە لە بەرنامەیکی ڕاستەخۆ بە هاوبەشی تیپی هونەرمەند سید ئەحمهەدی ڕەواندزی، چەند گۆرانی وموزیکیان پێشکەش کرد. ساڵی 2004 لە بەرنامەی، لەرۆژهەڵاتەوە بۆ کەناڵی کوردسات، گفتوگوێکی هونەریان لە گەڵ جەمشیدی سازکرد. 2006 لە ککهەناڵی زاگروس وتووێژیکی تایبەت لە سەر ژیانی شەهریار سازدرا. دۆاتر زانیمان فێلمی ئەم بەرنامەیە لە دوای بەڵآوبوونەوە لە ناۆ ئەڕشێو ونبووتەوە.
سازکردنی ئەلبومی تاکەژەنی لە ساڵی 2006 بە ناو 'هڕو ' مادەی ئەم شریتەیە، دووبارە کردنی ئەو موزیکەیە لۆتیان و قەرەچەکان لە شایی و زەماوند بە ئامێری کەمانچه، زوڕنا و تەپڵ لیێان دەدا، بە ستایل وشێوازیکی نۆێ. بڕوای جەمشیدی ئەویه، هونەری ڕەسەن قەد نامرێ، ئەگرچی جار هەیە لەبەر زۆر شتی ناشیاو، وەکو هەتاوه، دەچێتە ژێر هەوری ڕەش. هڕو ژیڵەموویە هێشتا ئاگڕی هەیە و ژیان و ڕۆناکی دەهێنێ. لەم ئەلبومە شینی کورد، بیرەوەری منداڵیم، بۆ میرزاده، شایی گەرمیان، پاڵهەبیدار، بوونی داڵاهو... تۆمار کراوه. بە هێوایە لە کۆتایی ساڵی 2007 چاپ و بەڵاو بێتەوه.
پاش سێ سال دوور بوون لە تەختەی شانۆ تیپی دیلان، یەکم بەرنامەی لە هۆڵی خێرەد لە هاۆێنی 2007 لە تاران پێشکەش بە هونەر دوستان و بێنەرانی موسیقای ڕەسەن کرد. لەم کونسێرتە موزیکی کرمانجی باکوور(باکووری خوراسانی ئێران) لە گەڵ موزیک و گۆرانی کرمانجی خوارو (ناۆچەی کرماشان) بە ئامێری دوتار و کەمانچە لە دوو کاتژمێر پێشکەش بوو. ئەوە یەکم جارە جەمشیدی، وەکو سترانبێژ گۆرانی دەڵێ. لەم بەرنامە مسعود خدری بە ئامێری دوتار، محسن بەدری بە تەپڵ، دەف و ئودو هەوبەشیان کرد. لە هەمان کات بەرنامەیکی دیکەیان بۆ منداڵانی تووش بووی شیرپەنجە لە خەستە خانەی محەک سازکرد. لە کۆنسێرتە هونەرمەند فەربوود یەدۆڵاهی بە تومبەک، دایرە و ئودودرام هەوبەش بوو.
یەکەم بەرهەمی تایبەت شەهریار جەمشیدی دەنگی کوێستان بەهەوبەشی هونەرمەند محسن بەدری بریتن لە 10 پارچە موزیکه، بە بی پێشتیوانی هێچ دەزگایک لە زستانی 2008 چاپ کراوە جێگای ئاماژەیە ئەم بەرهەمە ماوەی سێ ساڵە لە لایەن وەزارەتی ئەرشادی ئێسلامی مۆلەتی وەرگرتووە و لە گەڵ کۆمپانیای ئاوای باربەد گریبەستیکیان نووسیبوو بۆ بەڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە بە شێوەیکی تایبەت. بەداخەوە ماوەی سالێک ئەم کۆمپانیە لە لایەن حکومەتی ئێران ڕێگەی پێندرا ئێش بکاتەوە. وادیارە شەش مانگ بەر لە ئێستا ئاوای باربەد دوبارە دەستیکرد بە چاپ و بەڵاوکردنەوەی بەرهەمی هونەرمەندان، بەداخەوە ئەسفندیاری سەرپەرشتی ئەم کۆمپانیە گووتی ئێتر بوومان قازانجی نیە ئەم بەرهەمە چاپ بکەین. ئێمەش بە گێروگرفتیکی زۆر 1000 دانەمان بە خەرجی خۆمان چاپ کرد. بۆ بیستنی دەنگی کۆێستان سەردانی ئەم لاپەریە بکەین.[1]
http://www.shahriyarjamshidi.com
mailto:info@shahriyarjamshidi.com