🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 246,087)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,837)
English (# 2,808)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 4,847)
هەورامی (# 61,870)
لەکی (# 17)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
عربي (# 11,495)
فارسی (# 2,505)
Türkçe (# 1,810)
עברית (# 13)
Ελληνική (# 13)
Française (# 281)
Deutsch (# 598)
Nederlands (# 127)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Pусский (# 772)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
🧩 چواری ئەچەقێ، دووانی ئەڕەپێ، دووانی ئەلەقێ، دووانی ئەزەقێ
چواری ئەچەقێ، دووانی ئەڕەپێ
دووانی ئەلەقێ، دووانی ئەزەقێ
مەتەڵەکە وەسفی ڕووخساری جەستەی ئاژەڵی بزنە، چواری ئەچەقێ واتە: چوار قاچی بزن کە بەشوێنی سەختدا دەڕوا دەیچەقێنێ بۆ ئەوەی نەکەێ، دووانی ئەڕەپێ،
🧩 چواری ئەچەقێ، دووانی ئەڕەپێ، دووانی ئەلەقێ، دووانی ئەزەقێ
🧩 سندوقی هەشتەرخان، تییدایە پیر و جوان
سندوقی هەشتەرخان، تییدایە پیر و جوان
سندوقی هەشتەرخان، مەبەستی لە گۆڕە، تێیدایە پیر و جوان واتە: هەموو کەسێک کە لەدایک دەبێت، ڕۆژێک دێت ژیانی کۆتایی دێت و دەمرێ، کەسی واهەیە لە تەمەنی کۆتایی و پیریدا
🧩 سندوقی هەشتەرخان، تییدایە پیر و جوان
🧩 مەلێکمان هەیە مەلە خاتۆرە، قاچ و قول باریک سەرباڵی بۆرە
مەلێکمان هەیە مەلە خاتۆرە
قاچ و قول باریک سەرباڵی بۆرە
مەل بە باڵ دەفڕێ، مەبەستی مەتەڵەمە کوللەیە، لە فڕیندا بە مەل بەراوردکراوە، خاتۆرە واتە: ترسناک چونکە دەغڵودان دەخوات و زیان بە کێڵگە دەگەیەنێت،
🧩 مەلێکمان هەیە مەلە خاتۆرە، قاچ و قول باریک سەرباڵی بۆرە
👫 مزگین ئایدین
ناو: مزگین
نازناو: ڕوووناک
ناوی باوک: ئایدن
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: دیاربەکر
ژیاننامە
مزگین ئایدین لە دایکبووی شاری دیاربەکرە، خانمە نوسەر و زیندانی سیاسی کوردە کە پاش 30 ساڵ لە
👫 مزگین ئایدین
📷 یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ساڵی 1992
شوێن: هەولێر
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1992
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: دانیشتووەکان لە ڕاستەوە: (مام جەلال تاڵەبانی، قادر عەزیز، د. مەحمود عوسمان)
ڕاوەستاوەکە: شێرکۆ بێکەس
ناوی وێنەگر: نەناسراو. [1]
📷 یەکەم ڕۆژی کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ساڵی 1992
📷 دوو کچە خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ساڵی 1976
شوێن: سلێمانی
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1976
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دوو کچە خوێندکاری زانکۆی سلێمانی)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)[1]
📷 دوو کچە خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ساڵی 1976
📖 تیرۆری فکر و فکری تیرۆر
تیرۆری فکر و فکری تیرۆر
نوسینی: شەماڵ باڕەوانی

کتێبێکی قەبارە مەزنی (480) لاپەڕەیی ئاکادیمیست و خاتونە توێژەری ئوردنی (د.ئەمانی غازی جەرار)ە.
نووسەر تێیدا تیشک دەخاتە سەر هزری توندڕۆیی و کێشەی ت
📖 تیرۆری فکر و فکری تیرۆر
📕 عەقڵی شیعری 1
ناونیشانی پەڕتووک: عەقڵی شیعری
ناوی نووسەر: حسێن لەتیف
دەزگای پەخش: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]

ئەم کتێبە بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی قووڵ و ورد، کتێبی عە
📕 عەقڵی شیعری 1
🌿 هەرمێ
هەرمێ
هەرمێ تەنيا به دەنک و قەڵەم دەکرێت، پێوستی به خزمەت هەیە، به 5-4 ساڵ پێ دەگات، تەمەنی(20-25) ساڵه، لە مانگی خاکەلێوەوە تا گەڵاڕێزان بەرەکەی دەڕنرێت، به تایبەتی ئەوانەی گەيوون لێی دەکرێتەوە. جگە
🌿 هەرمێ
📕 لەوانەیە ون بووبێتم
ناونیشانی پەڕتووک: لەوانەیە ون بووبێتم
ناوی نووسەر: سارا سالار
ناوی وەرگێڕ: محەمەد کەریم
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
دەزگای پەخش: دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
📕 لەوانەیە ون بووبێتم
🌿 هەڵوژه
داری هەڵوژه
هەڵوژە بەسێ شێوه دەنێژرێت:
دەنک و قەڵەم و ڕەگ، پێویستی به خزمەتێکی زۆر هە یە بۆ ئەوەی هەميشە بەردار بێت، وەک کێڵان و بژار و ئاودان، خەڵفی نوێ دوای پێنج ساڵ بەر دەگرێ، به گشتی له 15-20 سا
🌿 هەڵوژه
🌿 قۆخ
قۆخ
قۆخ به دەنک يان به ڕەگ دەکرێت، دەبێ هەموو ساڵێک باخی قۆخ بکێڵرێت و جۆگە ی بۆهەڵبەسترێت بۆ ئاودان، هەروەها دەبێ له کاتی خۆی دا بژار بکرێت، قۆخ به سێ ساڵ بەردەدات و له مانگی خاکه لێوەوە دەست دەکرێ
🌿 قۆخ
🔧 مورەبای هەنجیر
مورەبای هەنجیر
هەنجیر، لە شیلەی شەکردا دەکوڵێنن و دەیکەنە مورەبا، هەرچەندە کارێکی نوێیە و زیاتر بۆ خواردنی خێزان دەکرێت، بەم دواییانەش دەچێتە بازاڕەکانەوە بۆ فرۆشتن.[1]
🔧 مورەبای هەنجیر
🔧 پەپکە هەنجیر
پەپکە هەنجیر
ئه و هەنجیرەی زۆر گەيووە و بەرگە ی ئەوه ناگرێ که بخرێته بەرچنە وە، وەک کولێره پانی دەکەنە وە و لەسەر شتێک دادەنرێ تا وشک دەبێتە وە، له وەرزی زستاندا بەکارهێنراوه بۆخواردن.[1]
🔧 پەپکە هەنجیر
🔧 مێوژی خۆڵاو
مێوژی خۆڵاو
خۆڵە مێشی داربەڕوو تێکە ڵ دەکرێ لەگەڵ ئاودا و دەیکوڵێنن و پاشان دەیپاڵێون، ئیدی پاشان تێ هەڵدەکێشن و لە سەر شتێک هەڵیدەخەن، پاش چەند ڕۆژێ کە وشک بۆوە، مێوژە خۆڵاو ساز دەبێت، ئاڵووێری پێوە
🔧 مێوژی خۆڵاو
🔧 کشمیش
کشمیش
ترێی کشميشی لەسەر شتێکی خاوێن هەڵدخرێت و لە بەر هەتاو دادەنرێت تا بەتەواوی وشک دەبێتەوە، دوای ئە وەی قنچک دەکرێ و پاکی دەکەنەوە لە هەندێ خواردەمەنیدا بەکاردێت، بەتایبەتی لەگەڵ قەیسی وشکەدا شلە
🔧 کشمیش
🔧 خۆشاو
خۆشاو
خۆشاو یان له مێوژی ترێ ڕەشکه، یان له ترێ سوورکه دروست دەکرێ، مێوژەکه دەکرێته دەفرێک ئاوەوه، دەیکوڵێنن تا به تە واوی خەست دەبێتەوە و گشت مێوژەکە تيايدا شی دەبێتەوە، دوای ئە مە دەیپاڵێون و ئاوەکە
🔧 خۆشاو
🔧 باسووق
باسووق
ترێی دۆشاوی لە کۆلەکەدا دەگوشن و ئاوەکەی لە دەفرێکدا دەکوڵێنن، کە سارد بۆوە دەیپاڵێون ئەمجا پاڵافتەکە ئاردی گەنمی بە گوێرەی خوێ تێ دەکەن، لەسەر پارچە خامێکی خاوێن ڕۆ دەکرێت تا دەمەيەت، پاشان ب
🔧 باسووق
📕 چۆن دژی گەلی کورد جەنگاین
ناونیشانی پەڕتووک: چۆن دژی گەلی کورد جەنگاین
ناوی نووسەر: یاووز أرقال
ناوی وەرگێڕ: هینی قادر
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ناوەندی فێربوون
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ:
📕 چۆن دژی گەلی کورد جەنگاین
🔧 دۆشاوی ترێ
دۆشاوی ترێ
ترێی دۆشاوی دەکرێ به دۆشاو و پێی دەوترێ دۆشاوی ترێی سپی، هەروەها له ترێی ڕەش دۆشاوی ترێ ڕەش دروست دەکرێ، به هەمان شێوەی ترش و شیرین ترێکه له کۆلی تایبەتيدا دەگوشرێ و ئاوەکە ی دەپاڵێورێت و
🔧 دۆشاوی ترێ
📕 گەڕانەوەم بۆ ئەفریقا؛ غەڕغەڕەم بە وشەی یاکووەکان کرد بەرگی یەکەم، بەشی شەشەم
ناونیشانی پەڕتووک: گەڕانەوەم بۆ ئەفریقا؛ غەڕغەڕەم بە وشەی یاکووەکان کرد بەرگی یەکەم، بەشی شەشەم
ناوی نووسەر: پێشەوا کاکەیی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
📕 گەڕانەوەم بۆ ئەفریقا؛ غەڕغەڕەم بە وشەی یاکووەکان کرد بەرگی یەکەم، بەشی شەشەم
📕 ئەمشەو عەشق کۆتایی دێت
ناونیشانی پەڕتووک: ئەمشەو عەشق کۆتایی دێت
ناوی نووسەر: روح... حدادی پور
ناوی وەرگێڕ: فوئاد کەوڵۆسی
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
دەزگای پەخش: خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما
ساڵی چاپ: 2009
ژمارەی چاپ: چاپی چ
📕 ئەمشەو عەشق کۆتایی دێت
📕 عەورەتی نیشتمان
ناونیشانی پەڕتووک: عەورەتی نیشتمان
ناوی نووسەر: موحسین شوانی
چاپخانە: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]

شاعیر یاخییە، دڵپڕە، بێزارە، بێئومێدە ئەمانە و دەیان ماکی تری نێو حەقیقەتی ژیان
📕 عەورەتی نیشتمان
📕 تەکنیکە بەسوودەکانی یۆگا
ناونیشانی پەڕتووک: تەکنیکە بەسوودەکانی یۆگا
ناوی وەرگێڕ: عەلی ئەکبەر مەجیدی - بەختیار ئەحمەد ساڵح
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: کارۆ
دەزگای پەخش: ناوەندی ئارام
ساڵی چاپ: 2009
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
📕 تەکنیکە بەسوودەکانی یۆگا
📕 باشترین ڕێبەری زمانی فارسی
ناونیشانی پەڕتووک: باشترین ڕێبەری زمانی فارسی
ناوی نووسەر: نڤار محەمەد
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چوارچرا
دەزگای پەخش: نێوەندی ئاودێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
ساڵی چاپ: 2010
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
📕 باشترین ڕێبەری زمانی فارسی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆ...
19-08-1979
📕 پەڕتووکخانە
مولازم تەحسین و شتی تریش
📖 کورتەباس
جلی کوردی
👫 کەسایەتییەکان
بەهرام پورمەند
👫 کەسایەتییەکان
مزگین ئایدین
☂️ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران | پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان پرۆسەیێک بوو کە لەناو واقعیاتی کۆمەڵگای ئەو کاتی کوردستان و پێداویستیەکانی جەماوەر بیچمی گرت. هەڵبەت ئەو بیرۆکەیە، پێشتر لەحاستی ئێران دا هەبوو و لەسالانی پێشووتریش لە کوردستان کۆمەڵەی ژێکاف خاوەنی ئەو بیرۆکەیە بوو و تەنانەت شەخسی قازی محەمەد تا دواساتەکانی ژیانی هەروەک لەوەسیەتنامەکەی دا ئیشارەی پێدەکا لەسەر ئەو بیروباوەرە مایەوە. ئەگەر بگەرێنەوە ساڵەکانی سەرەتای سەرکەوتنی شۆرِشی گەلانی ئێران و هاتنە سەر کاری رژیمی تازە بەدەسەلات گەیشتووی ئاخوندی دەبینین کە ئەو جەریانانەی حوزوریان هەبوو لەکوردستان چەپ و نیوە چەپ بوون و جەریانێک بە بیروباوەری راستی میانەرەو لە مەیدانی خەبات دا نەبوو. دیارە بەشێکی زۆر لەجەماوەری کوردستان تامەزرۆی ئازادی بوون و لەپێناویدا لەخەبات دابوون و کەمتر پرسیار لەبیروباوەر و بەرنامەی تەشکیلاتی حیزب و لایەنەکان دەکرا، بەلام حاشاهەڵنەگرە کە بەشێک لەجەماوەریش مەرجی بەشداریان لەخەبات و تێکۆشان ئەوە بوو کە ئەو تەشکیلاتەی کە کاری تێدا دەکەن، لەگەڵ بیروباوەرەکانیان بێتەوە.
بەرادوردی ئەو بەستێنە لەهەمان کاتدا کە هەل و مەرجی دەرکەوتنی سازمانێکی لەچەشنی سازمانی خەبات لەبار کردبوو، تا رادەیەکی زۆر زەروریەتی پێ بەخشیبوو. لەلایێکی دیکەوە مامۆستای هەرگیز نەمرمان کە هەر لەسەردەمی رژیمی سەلتەنەتیدا لەخەبات و تێکۆشان دژی ناعەدالەتیەکان و کۆتایی هێنان بەچەوسانەوەی گەلەکەی بوو و دەورێکی ئەساسی هەبوو لەرێکخستنی تەزاهوراتەکان لەشارەکانی کوردستان بە تێکرا لەدوای گەیشتنی خومەینی بەدەسەلات و بەتالان چوونی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێرانی لەلایەن رژیمی خومەینیەوە، لەسەنگەری بەرخودانی نەتەوەییدا مایەوە و گەرم و گورتر لەجاران بەشداری بزووتنەوە حەقخوازانەکەی خەڵکی کوردستان بوو. بۆ ماوەی 2 ساڵ لەدەفتەری مامۆستا درێژەی بە کاروچالاکی سیاسی دا و لەوماوەیەدا گەلێک حەماسەی قارەمانانەی لەچەشنی شەری جێژنی قوربان لە جادەی هەژدەدۆلان و ناوشاری بانە تۆمار کرد و هەروەها لە چوارچێوەی هەڵسوورانەکانی بۆ بەرزکردنەوەی هەستی نەتەوەیی سەردانی زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانی کرد و بەووتارە حەماسیەکانی تەبلیغی کوردایەتی کرد و هانی خەڵکی دا بۆ تێوەگلانیان لەشۆرش و جولانەوە حەقخوازانەکەی. ماموستا سەیید جەلال خاوەن نفووز و پێگەیەکەی قایم لەبەشێک لەخاکی کوردستانی ئازیزمان بوو و توانیبووی لەوبەشەدا وەک رێبەرێکی کاریزماتیک هێژمۆنی پەیدا بکا. لەدوای ئەوەی ماموستا شێخ عیزەدین بە چەند هۆییک رایگەیاند، من هێزی چەکدارم نییە، ماموستا سەیید جەلال بۆ ئەوەی رێگە بگرێ لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە خەباتکارەی لەژێر فەرمانی خۆی دابوون و هەروەها وەدی هێنانی ئەو ئاواتەی کە خەڵکێکی زۆر چاوەروانی بوون و هەروەها وەدرۆخستنەوەی تەواوی پروپاگەندە نارەواکانی خومەینی لەچوارچێوەی ئەوەی کە خەڵکی کورد کافرن، لەپاش پرس ورِا بە زۆرێک لەکەسایەتیە نیشتمانپەروەر و ئایینەکانی کوردستان بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانێکی نەتەوەیی و ئیسلامیان خستە ناوچوارچێوەی عەمەلەوە و لەرۆژی 5ی خەرمانانی 1359 بەرێبەرایەتی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران پێکهات. سازمانی خەبات بە کار و هەڵسوورانی کۆڵنەدەرانە و شەونخوونی و چالاکی سیاسی و تەشکیلاتیە بەرفراوانەکانی توانی لەماوەێکی کەم دا پشتیوانی جەماوەری کوردستان و متمانەی بەشێک زۆر لە خەڵکی کوردستان وەدەست بێنی، بەتایبەت کە جەنابی ماموستا کەسایەتێەکی ئەوەندە خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵک بوو کە پرۆسەی ناوبانگ دەرکردنی سازمانی خەبات، زۆر بەخێرایی بەرەوپَش چوو. دەور و کاریگەری ئەزموون و تەدبیر و لێهاتوویی و زانایی و سەداقەت و خۆنەویستی و فیداکارییەکانی مامۆستای نەمرمان یەکجار جێگەی تێرامان و گرینگە. سازمانی خەبات لەسەر ئەوبیروباوەرەی لەسەری دامەزرابوو، سەنگەری خەبات و بەرخودانی لەدژی ستەمکاران و چەوسێنەرانی خەڵکی کورد گەرمتر داهێنا و پێشمەرگە قارەمانەکانی تەیار بە ئیمان و باوەری قایم حەماسەی سەرسوورهێنەریان لە مەیدانی خەبات ی چەکداری خوڵقاند و لەمەیدانی سیاسیش لێدوان و هەڵوێست و سیاسەتەکانی سازمان ئەوەندەی دیکە دەسەلاتدارانی رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی تەنگەتاو کردبوو، هاتنە مەیدانی هێزێک کە بانگەوازی کوردایەتی و دینی بەیەکەوە دەکرد دەسەلاتی دڵگران و تورە کردبوو، چوونکە هەموو پیلانگێرییەکانی رژیم کە لەپشت پەردەی دین بۆ فریودانی خەڵک، بەرێوەدەچوون لەلایەن سازمانی خەبات بەرپرچدەدرایەوە و پووچەڵ دەکرایەوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆڵنەدەرانە ئەسپی خەبات ی لنگ دا و بە کەمترین ئیمکاناتی و بوونی پیلان و فشارەکان تا ئێستا لەمەیدانی خۆراگری نەتەوەییدا درێژە بە ئەرکی خۆی دەدا. لەدوای کۆنگرەی سێهەمی سازمان (کۆنگرەی پێشکەوتن) هێندێک ئاڵوگۆری سەرەتای لەسیاسەت و بەرنامەکانی کە بە پێی هەڵسەنگاندنی واقعبینانە و سەردەمیانە و دروست وەدی هاتن، قەڵەمبازێکی زۆر مەزن بوو لە رەورەوەی پێش کەوتنی سازمان. کۆنگرەی سێهەمی سازمانی خەبات نوقتەگۆرانێکی بنچینەیی بوو لە مێژوویی سازمانی خەبات دا و لەپاش خوێندنەوەێکی ورد و واقعبینانە و باوەر بە چەمکی نوێبوونەوە و سەردەمی بوون شۆرشێکی بەربەرین لەسازمانی خەباتدا پێکهات و پرۆسەی گەشەکردن و زەرورەتی مانەوەی سازمانی خەبات ی کوردستانی لە مەیدانی خەباتی خەڵکی کوردستانی ئێران نوێ کرایەوە. بە لەبەرچاوگرتنی فەرهەنگی باو لەناو حیزبەکانی کوردستانی ئێران چاوەرواننەکراوانە بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی بە سکرتێری گشتی سازمان بە کۆی دەنگ هەڵبژێردرا و ئەو تابۆیە کە کەسێک بۆ ماوەێکی زۆر لەنووکی هەرمی تەشکیلات بمێنێتەوە شکێندرا و جەنابی مامۆستا سەیید جەلالیش لەدوای 17 ساڵ خزمەت بە گەلەکەی و سازمان لە پلەی سکرتێری و هەروەها زیاتر لە 40 ساڵیش تێکۆشان لەسەردەمی رژیمی شاهەنشاهیدا، بەوپەری دڵ فراوانیەوە، رێزی بۆ بریاری دەستەجەمعی و گشتی دانا و لەهەمان کاتدا وەک هەمیشلە دڵسۆز و رێنیشاندەر و پشت و پەنا بوو و بۆ ساتێکیش لە رێنوێنی و کار بۆ بەرەوپێش بردنی سازمان نەدەوێستایەوە.
لەبارێکی دیکەوە، سازمانی خەبات سەرەرای ئەوەی کە ئوسولە نەگۆرەکانی وەک خەبات لەپێناو گەیشتن بە مافەکانی کورد و باوەر بە رووخانی رژیم و رەدکردنەوەی وتووێژ لەگەڵ رژیمی ئاخوندی وەک باوەرێک کە ئیستراتژی و تاکتیکی سازمانی لەسەر دادەرێژرێ، وەک خۆی مانەوە لەهەمانکاتدا بەشێوەیێکی دروست و بەپێی خوێندنەوەێکی لوژیکانە خەباتی سازمان لەسەر خەباتێکی نەتەوەیی بەتەواوی مانا بە پێی هەموو پێوانەکانی دیموکراسی و نەتەوەیی کۆکرایەوە. دەتوانم بڵێم ئەو بەرنامە و سیاسەتانەی سازمانی خەبات لەوپەری واقعبینیانە دارێژراوە و لەگەڵ هەل و مەرجی ئێستای کوردستانی ئێران هاوسەنگە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئێستا لەهەمان کاتدا کە داوای حکوومەتێکی دیموکراتێک و پارلەمانی دەکا، رێز بۆسەرجەم ئەدیان و کەمینە ئایینی و ئینتنیکیەکان دادەنێ و وەک رێزێک بۆ بیروباوەری زۆرینەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان، لەسەر ئەو باوەرەیە کە هەروەک چۆن دەبێ کەڵک لەسەرجەم یاساکانی نێودەوڵەتی و جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و میساق و بەڵینامە نێودەوڵەتیەکان بۆ قانون دارشتن کەڵک وەرگیرێ، دەبێ ئاواش لە یاسای ئیسلامی کە لەحەقیقتیش دا زۆر قانون و رێنوێنی دروست و گونجاوی بۆ هەموو سەردەمەکانی ژیان پێیە، کەڵک وەرگیرێ. هەروەها سازمان خەبات لەسەر ئەو باوەرەیە کە مافی چارەنووس مافێکی مەشروعی خەڵکی کوردستانە و خەڵک سەربەستن لەدیاری کردنی چارنووسیان و لەهەمان کاتیشدا بە پێی هەڵسەنگاندنی هەل و مەرجی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی پێیشنیاری بۆ ئێستا داواکردنی مافەکانمان لەچوارچێوەی خودمختاریە. لەچوارچێوەی پێوەندییەکانی کوردستان و ئێرانیش سازمانی خەبات لەگەڵ ئەوەی هەمیشە باوەری بە هێزی لەبران نەهاتووی یەکێتی و هاوکاری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەبەرانبەر دژمنی خوێن خۆری ئاخوندی بووە و دەبێ، کاریشی بۆ کردووە و ئێستا بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵ زۆربەی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی ئێران پێوەندییەکانی باش و گەرم و گور و دۆستانەیە. هەروەها سازمانی خەبات لەچوارچێوەی ئێرانیش ماوەی 16 ساڵە لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هاوپەیمانەتیەکی گەرم دایە و لەسەر ئەساسی دان نان بە مافی کورد و دژایەتی رژیم تا رووخان و دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی لەئێران لەهاوکاری و دۆستایەتیدایە.
سازمانی خەبات یەکێک لەوهێزانەیە کە بە کردەوە سەڵماندویەتی باوەری بە مافی یەکسانی ژن و پیاو هەیە و سەرجەم ئەندامەکانیشی تەیارن بەو بیروباوەرە و سەرکردایەتی سازمان لەهەوڵی بەردەوامی رێکخستنی ئافرەتان لەناو ریزەکانی سازماندایە و هەر بەو نەفەسەش باوەری بە هێزی کۆتایی نەهاتووی لاوانی خەباتکار و بە هەست و بیروباوەر هەیە و هەموو ئیمکاناتێک بۆ پەروەردە و بارهێنان و ئامادەکردن بۆ داهاتوو و رێبەرایەتی دەخاتە بەردەستیان و تێکەڵ بە کاری سیاسی و دروست کردنی بریاری سیاسی و سازمانیان دەکا. سازمانی خەبات باوەری قووڵی بە ئازادی رادەربرِین و ئازادی نووسین و کۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چەمکەکانی مودێرن و باوی ئەمرۆی جیهان هەیە هەڵبەت بەلەبەرچاو گرتنی هەل و مەرج و بارودۆخی ئێستای کوردستان.


🗄 سەرچاوەکان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بۆمبارانی کەمپی کوردانی ئاوارە لە مەخمور لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە مەحکوم دەکەین
2.👁️پەیامی پیرۆزبایی بابەشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
3.👁️پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی 10ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدبوونی قازی محەمەد و هاوڕێکانی
4.👁️پەیامی سازمانی خەبات لەساڵیادی ئیعدامی 59 لاوی نیشتمانپەروەری کورد
5.👁️پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی
6.👁️پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات
7.👁️پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی قازی محەمەدەوە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
✌️ شەهیدان
1.👁️بەهزاد مەحموودی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بابەشێخ حسێنی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو: 🃏 رامیاری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 19 2009 4:45PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,188 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Jan 19 2009 4:45PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەمشەو عەشق کۆتایی دێت
  📖 تەکنیکە بەسوودەکانی یۆگا
  📖 باشترین ڕێبەری زمانی ف...
  📖 ناسینەوەی کورد لە شوێن...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-08-2022
  🗓️ 16-08-2022
  🗓️ 15-08-2022
  🗓️ 14-08-2022
  🗓️ 13-08-2022
  🗓️ 12-08-2022
  🗓️ 11-08-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
19-08-1979
رۆژهەڵاتی کوردستان
- خومەینی لە دژی گەلی کورد لە خۆرهەڵاتدا فەتوایەکی ئایینیی دەرکرد.
- دەستپێکردنی جەنگی سێ مانگە، لە نێوان پێشمەرگەکانی رۆژرهەڵات و داگیرکەری ئێران.
- لە پاوە 7 کەسی دیکە لە سێدارە دران.[1][2][3]
19-08-1979
مولازم تەحسین و شتی تریش
ناوی پەڕتووک: مولازم تەحسین و شتی تریش
نووسەر: فەرهاد پیرباڵ [1]
مولازم تەحسین و شتی تریش
جلی کوردی
جلی کوردی، پۆشاکی نەتەوەیی خەڵکی کورد و کوردستانە. لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی خۆیی لە کراسی درێژ بۆ ژنان و ڕانک یان شەڕواڵدا دەبینێتەوە بۆ پیاوان. ئەم جلانە نەک تەنها بۆ خەڵکی کورد بەڵکو بۆ کوردستانییانی ناکوردیش تاڕادەیەک بە هەمان شێوەیە. بۆ نموونە ئاشووری و کوردە جولەکەکانیش هەر هەمان پۆشاکیان پۆشیوە.
ناوی پارچەکانی جلی کوردی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک دەگۆڕدرێت، رانک و چۆغە، شەڕواڵ و مرادخانی، ستارخانی، شاڵ و شەپیلک، کەوا، سەڵتە، هێلەک و ئاوەڵ کراس، هەندێک لەو زاراوە و
جلی کوردی
بەهرام پورمەند
ناو: بەهرام پورمەند
نازناو: بەهرامجی
رۆژی لەدایکبوون: 1952
شوێنی لەدایکبوون: کرماشان
ژیاننامە
بەهرام پورمەند، کە زیاتر بە نازناوی هونەریی بەهرامجی ناسراوە، گۆرانیبێژ و موزیکژەنی بەناوبانگی کورد، لەدایکبووی ساڵی 1952ی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بەهرامجی، هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و ئێرانی ئاشنا بووە، لە تەمەنی سیانزدە ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی ئامێری سەنتوور کردووە. قۆناغی یەکەمی دەرکەوتنی بەهرامجی وەک هونەرمەندێکی کورد لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری، لە تەمەنی مێرد
بەهرام پورمەند
مزگین ئایدین
ناو: مزگین
نازناو: ڕوووناک
ناوی باوک: ئایدن
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: دیاربەکر
ژیاننامە
مزگین ئایدین لە دایکبووی شاری دیاربەکرە، خانمە نوسەر و زیندانی سیاسی کوردە کە پاش 30 ساڵ لە زیندان بە وتنەوەی (ئەی ڕەقیب)ئازاد کرا، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات لەو ماوەی زینداندا تەنیا بیری بینینی چوار وەرزەکەی کردووە، چونکە ساڵ لە زینداندا یەک وەرزە و هەست بە گۆڕینی وەرزەکان ناکەیت. وە هەروەها باسی لەوەش کردووە ئازادییەک کە دواکەوتبێت ئازادی نییە و مرۆڤ خۆی نەخەڵەتێنێت.
مزگین لە تەم
مزگین ئایدین


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!
009647508574727 | 009647503268282 | 009647509744770
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)