منارەی چۆلی
یەکێکە لە دیارترین سیماکانی شاری هەولێر و لەگەڵ قەڵای دەستەی خوشکی بوونەتە پاشکۆی ناوی هەولێر.
منارەکە دەکەوێتە رۆژئاوای باشووری قەڵات و چەند کیلومەترێک لێیەوە دوورە گوزارشت لە دووەم چاخی زێڕینی شار دەکات، دوای فەرمانڕوای ئاشووری کە قەڵاتی هەولێر ببووە مەڵبەندێکی ئایینی لەسەرانسەری ئیمبراتۆریەتی ئاشووری، لە چاخی دەوڵەتی بەکتکینی وبەتایبەتی لە فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین گۆگبەری (1190-1232) زاینی کە مەزندە دەکرێ ئەم منارەیە پاشکۆی مزگەوتێکی گەورە بێت لەو سەردەمە دروستکرا بێت.
بەپێی نەخشەیەکی بەردەستی ساڵی 1232ز وە بەهۆی گەشەسەندنی شار و کشانی باری ئارامی و دڵنیایی بەسەر هاووڵاتیان بۆ یەکەم جار خەڵک لە دەرەوەی قەڵات جێگر دەبن و سوڵتان بەم مەبەستەش دوو قوتابخانە و مزگەوتێک و بازاڕی قەیسەری لەخوارووی قەڵات دروستکردووە، بەڵام دوای کۆچی دوایی سوڵتان و هێرشەکانی مەغول و جەلائیری و ئیلخانی و تورکمانی و سەفەوی بۆ سەر هەولێر ئەم بەشەی شار لە دەرەوەی قەڵات تووشی رووخان و کاوڵبون هاتووە.
شوێنی منارە تا سەرەتای سەدەی رابردوو جۆڵەوانی بووە و کەسی لێ نەژیاوە بۆیە ناونراوە(مناری چۆلی) و هەر لەبەر ئەم هۆیەش دەستکاری و فەرامۆشی کردووە تاوەکو لە ساڵی 1935 حکومەتی عێراق بە فەرمی بە شوێنەواری داناوە و دواتر لە ساڵی 1960 بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری عێراقی شورای بۆ دروستکرد و کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئەنجامدا.
شێوەی منارە
منارەی چۆلی لە دوو بەشی پێک دێت:
1- بنکەی منارە
بریتیە لە بەشی خوارەوەی منارە کە بە شێوازی ئەندازیاری دیار ناکەویت چونکە شێوەی 7 پاڵووە لەوانەشە لەسەرتای خۆی 8 پاڵوو بووبێت بەڵام بە هۆکاری دروستکردنی لەپال دیواری مزگەوت بەم شێوازە دروستکراوە چونکە دوای 7 مەتر دیوارەکە دووبارە دەبێتەوەشێوەیەکی هەشت پاڵوی رێک.
ئەم بەشە کە درێژیەکەی بریتی یە لە 15 مەتر دوو دەرگای هەیە یەکیان رۆژئاوا و ئەوەی تر رووە و رۆژهەڵات کە هەر یەکیان پلیکانەیەکی هەیە بۆ سەرکەوتن بۆ سەرەوەی منارەکە بەشێوازی پێچاو پێچ کە یەکتری نابڕن و ئەوەی لە دەرگایەک سەرکەوتبێت تا کۆتایی منارەکە ئەوی تر نابینێت.
سەرجەم نەخشەکانی ئەم بەشە لە خشتەو تاق و پەنجەرەی داخراو پێک دێت و دوو شریتی هەیە بە شێوازی پیتەکانی X و W.
2- لوولەی منارە
بریتییە لە بەشی سەرەوەی منارەکە و بە تیرەی (21)پێ و بەرزایی (22،10) م راستەوخۆ دەکەوێتە سەر بەشی دووەم و لە شێوەی لوولەیی دایە و لە وانەیە لە کاتی دروستکردن بەرزتر بێت، بەڵام بەهۆی کەش و هەوا و چاکنەکردنەوەی بەشی سەرەوەی رووخا بێت.