عومەر دەبابە
عومەری سۆفی مستەفا کە لە ناو هەڤاڵەکانیدا بە کاکە دەبابە و کاکی کاکان ناسرا بوو، ساڵی 1924 لە شاری
کۆیەکۆیە لەدایکبووە، لەوێش خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواوکردووە دواتر چۆتە
کەرکوککەرکوکو لەوێ بووەَتە ئەندامی حزبی هیواو پاشان ئەندامی کۆمەڵەی (ژ.ک) کە ناوەندەکەی لە شاری (
مەهابادمەهاباد) بوو.
کاکە دەبابە رۆڵەیەکی جوامێرو ئازاو دڵسۆزو بیرڕووناک بووەو خەمخۆرێکی کەموێنەی دۆست و هەڤاڵەکانی بووه، بۆیە نازناوی کاکی کاکان-یان بەسەردا بڕیوە، لە ژیانی کوردایەتیدا دلێرو ئازاو لەخۆبردوو بووەو هەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات و رۆڵەی کارە گرنگ و نهێنیەکانی بوو، ساڵی 1943-1944 چۆتە کولێژی هەندەسە لەبەغداو هەر لەوێش بووەَتە ئەندامی حزبی (رزگاری) کوردی.
لەدامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردی عێراقدا بۆتە ئەندامێکی چالاکو کۆڵنەدەری پارتی و لە هەموو چالاکی و کۆبونەوەو زەماوەندەکانی نەورۆزو خۆپیشاندانەکانی شاری (بەغدا)شدا شۆڕِە سواری مەیدانەکان بووەو بەئازایەتی و خۆڕاگریی ناوی دەرکردووە.
لەخۆپیشاندانەکانی (وەسبەی کانوونی دووەمی 1948) دا کە ئەوسا لەقۆناغی سێهەمی کولیەی حقوقی بەغدا بووە، قارەمانی خۆپشاندەرەکان بوو، لەڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندەراندا وەک دەبابە دڕی بەپۆلیسو جاسوسەکانی میری دەداو خۆپیشاندانەکانی بۆ پێشەوە دەبرد.
جارێکیشیان برینداریان کرد بەڵام برینەکەی سووک بوو. لەخۆپیشاندانی کانوونی دووەمی 1949 دا گیراو درا بەمەحکەمەی عورفی و ساڵێک حوکمدراو ماوەکەی لەزیندانی (کوت) بردە سەر پاش تەواوکردنی ماوەی زیندانیەکە دەچێتەوە کولیەی حقوقو لەساڵی 1951-1952 تەواویدەکات و دەبێتە پارێزەر.

عومەر دەبابە و خێزانەکەی
لە کۆنگرەی سێیەمینی پارتیدا کەلە کانوونی دووەمی 1953 لەکەرکوک بەنهێنی بەسترا، بەئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵبژێردراوە، کاکی کاکان لەهەموو شاڵاوە رەشبگیرییەکانی رژێمدا بەر لافاو و شاڵاوی گرتنو راونانو نەفیکردن کەوتووە.
لەدوای شۆڕشی چواردەی تەمموزی 1958 لەکەرکوک لێپرسراوی رێکخستنەکانی پارتی و هەڵسوڕێنەری رێکخراوە دیموکراتەکانی کرێکارانو لاوانو خوێندکارانو ژنان بووە. زۆر بەپەرۆشەوە هەوڵی خزمەتکردنی ئەو خێزانە بارزانیانەی داوە کە ئاوارەو دەربەدەربوون، یان لە زیندانەکاندا ئەچەوسێنرانەوە بەمەش خۆشەویستی خودانی بارزان شێخ ئەحمەدی بارزانی کە لە دوای رزگاربوونی لەزیندان لەکەرکوک لەماڵی کاکە دەبابە میوان بووە.
لەسەرەتای ساڵی1961 گیراوەو بەڵام توانیویەتی لەزیندان خۆی دەربازبکات و دەستبداتە خەباتی نهێنی و ئینجا خەباتی چەکداری کە لە شۆرشی ئەیلوول-دا دەورێکی گرنگی هەبووەو بووەتە لێپرسراوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ناوچەی پارێزگای
هەولێرهەولێر. ئیتر هەتا کۆتایی شۆڕشی ئەیلوول کاکە دەبابە قارەمانێکی نەبەزی شۆڕشەکەو پاڵەوانی زوربەی داستانەکانی بووە.
لەساڵی 1969دا بووەتە خاوەنی رۆژنامەی (النور)و سەردانی هەندێ وڵاتیشی کردووە وەک ئەڵمانیای دیموکرات و میسرو سودانو...هتد. لەدوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول چووەتە ئێرانو لەوێ زۆر زوو گەڕاوەتە عێراق.
لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا خۆی گەیاندۆتە شاخەکانو پێشتریش دەورێکی گرنگی هەبوو لە دروستکردنی جوڵانەوەی سۆشیالیستی کوردستاندا.
ماوەیەک بۆتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک و لەشاخ ژیاوە، بەڵام بەهۆی نەخۆشی دڵەوە رێگەی پێدراوە کە بچێتە ئەوروپا بۆ درێژە پێدانی خەباتی سیاسی لەوێ لەدوای راپەرین وەک ئەندامێکی لیژنەی باڵای بەرەی کوردستانی و سەرۆکی مەحکەمەی باڵای شۆڕش خزمەتیکردووه، هەروەها لەگەشەپێدانی راپەرین و ی.ن.ک و بەرەی کوردستانیدا دەورێکی دیاری هەبووە.
لەخۆسازدانیشدا بۆ کۆنگرەی یەکەمی ی.ن.ک باڵادەست بوو، بەڵام لەناو هۆڵی کۆنگرە رۆژی 29ی کانوونی دووەمی ساڵی 1992 سەکتەی دڵی تووش هات و کۆچی دوایی کرد.