ناو: محەمەد ئەحمەدی
ناسناو: سەید محەمەد سەفایی
شوێنی لەدایک بوون: ناوچەی #هەوشار#
ساڵا لە دایکبوون: 1932
شوێنی کۆچی دوایی: سەقز
ڕێککەوتی کۆچی دوایی: #21-11-1995#
$ژیاننامە$
هونەرمەند محەمەد ئەحمەدی ناسراو بە “سەید محەمەد سەفایی “ساڵی 1311 هەتاوی (1932) لە گوندی “#بلووز# ″ی سەفاخانەی ناوچەی #هەوشار# لە دایک بووە. نەخوێندەوار بووە. لە ژیانی دا سێ ژنی هێناوە، ماوەی چوار ساڵ لە باشووری کوردستان ژیاوە کە لەگەڵ هونەرمەند #حەسەن زیرەک# پێکەوە لە خانوویەکدا کرێنشین بوون لە شاری تیکاب و لە شاری سایین قەڵا و #بۆکان# و لە شاری #سەقز# ژیاوە کە ئیستەیش بنەماڵەکەی لە شاری سەقز نیشتەجێن.
هونەرمەند سەید محەمەد سەفایی، گەلێ گۆرانی لە کۆڕوکۆبوونەوەکان و نێو ماڵ و دیوەخانەکانی ناوچەکانی هەوەتوو وتیلەکۆ وهەوشار تۆمار کرد کە لە شایی گۆڤەندان و بۆنەو موناسبەتە مللییەکان دا هەمووجارێ بە کەڵک وەرگرتن لە گۆرانییەکانی سەیدمحەمەد یادوبیرەوەری ڕێزدەگرن، سەید محەمەد لەگەڵ گۆرانییەکانیدا بەردەوام فولکلۆرو داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەی خۆیشی بەتایبەت لە بواری جلوبەرگ و زاراوەی هەروا پاراستووە و شەستەوشەقامە وشکارۆکانی شاروشارستانییەت نەیتوانی #سۆران#ی سپی و شاڵی سەوزو ڕەشتییەکەی پێ بگۆڕێت.
گۆرانی یەکانی سەید محەمەدسەفایی زۆربەیان فلکلورن و لە زیندووراگرتنی بەرهەمی فولکلۆری گۆرانی کوردیدا دەستێکی باڵای هەبووە. هەتا بە ئێستە بە نەشەترین و بەزمیترین گۆرانیبێژی ناوچەکە بووە.کە ئەو بەرهەمە تۆمارکراوانەی کە ئێستە لە بەردەستدایە نموونەی زیندووی ئەو کەیف خۆشی و بەشارەتەی نێو فەزای گۆرانی یەکانی ئەو هونەرمەندەن. سەید محەمەد زۆرتر هەر بە ئامێری دەفەکەی خۆی گۆرانی یەکانی ڕازاوەتر دەکرد چەندجارێکیش لەگەڵ هونەرمەندان ڕەشید فەیزنژاد، ڕەسووڵ میرزاپوور، فەردین تاهیری، عەلی عابدی و عووسمانە سوور گۆرانییان تۆمارکردووە.
بە داخەوە ئەم هونەرمەندەی دەڤەری سەقز ساڵی 1373 (1994) هەتاوی نەخۆشی شێرپەنجەی پیا ئەپێچێ و لە ڕێکەوتی 08-09-1374 (1995) بەرانبەر بە 21-11-1995 کۆچی دوایی کرد و لە شاری سەقز لە گۆڕستانی شاناز لەنێو خەم و پەژارەی کەسوکاری وشەیدایانی گۆرانییەکانی سەید محەمەد سەفایی ئەسپەردەی خاک کرا. [1]