ئازاد خانەقینی
هونەرمەند ناوی تەواوی ئازاد وەهاب عەبدولڕەحمانە و لەساڵی 1958 لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین لەدایکبووە و بەهۆی خولیای بەهونەرەوە لەساڵی 1977 چۆتە دونیای هونەر و ژمارەیەکی زۆر گۆرانی و سرودی شۆڕشگێرانەی هەیە، کەزۆربەیان هۆنراوەکانیان فۆلکلۆری لوڕین.
ناوبراو لەساڵی 1979 دەچێتە شاخ و پەیوەندی بەشۆڕشی کوردییەوە دەکات، هەروەها لەساڵی 1984 بۆتە ئەندامی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان.
ئازاد خانەقینی بەنەخۆشییەکی کوشندە لە 01-05-2006 لە شاری
سلێمانیسلێمانی گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی شەهیدان لەشاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.