مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
زانایەکی ناودار و کەسایەتییەکی ناسراوی کورد لە هەموو لایەکی کوردستان، مەلا فەندی لەڕۆژی 1942-12-31دا کۆچی دواییکرد و کەلێنێکی گەورەی لەگۆڕەپانی زانست و ئایین و چاکەخوازی بەجێهێشت، ئەم کەسایەتییە لە ساڵی 1280ی کۆچی بەرامبەر بە 1863ی زاینی هاتۆتەدنیاوه، ناوی تەواوی مەلا ئەبو بەکر ئەفەندی کوڕی حاجی مەلا عومەر ئەفەندی کوڕی مەلا ئەبو بەکری سێیەمه، لەتەمەنی حەوت ساڵیدا مەلا فەندی لە مزگەوتی گەورەی قەڵاتی
هەولێرهەولێر دەستی بەخوێندنی قورئان کردووە و لە ماوەیەکی کەمدا بە تەجویدەوە لەبەری کردووه، ئینجا کەوتووەتە سەر فێربوونی وانەی سەرف و نەحو و فیقە و مەتنیق و رەوانبێژی و فەلسەفە و بیرکاریی و لەتەمەنی 20 ساڵیدا خوێندنی مەلایەتی تەواو کردووە و مۆڵەتی زانستی لە حاجی مەلا عومەر ئەفەندی باوکی وەرگرتووە و بووەتە زانایەکی گەورە.
کە لەساڵی 1892دا حاجی مەلا عومەر ئەفەندی باوکی کۆچی دوایی دەکات مەلا فەندی تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێ و لەو تەمەنەدا بووەتەجێنشینی باوکی و زانایانی دەڤەری هەولێر و، بەزیادەوە جێگەی چۆڵی باوکی پڕکردۆتەوە و هەموو کاتێکی خۆی بۆ وانەگوتنەوە لە مزگەوتی گەورەی قەڵات تەرخان کردووە.
لە ماوەی 50 ساڵی مامۆستاییدا پتر لە300 فەقێ و موستەعیدی وانەداوەو ژمارەی ئەوانەی مۆڵەتی زانستیان لەسەردەستی وەرگرتووە گەیشتۆتە 100 زانی ئایینی لەهەموو لایەکی کوردستاندا، مەلا فەندی هەر زانایەکی ئایینی نەبوو، بەڵکو لەپاڵ ئەم پایەبەرزەیشی کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و خاوەن هەستێکی نەتەوایەتی و هەڵوێستێکی چاکەخوازیی بوو، لەسەردەمی عوسمانیدا بەتایبەتی لەسەردەمی فەرمانڕوایی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمدا بەفەرمانی سوڵتان کرا بەنێوبژیوان بۆ کوژانەوەی دووزمانی و شەڕی نێوان خێڵەکوردییەکانی ناوچەکەو توانی ئەو ناخۆشی و پشێوییەچارەسەر بکات و لەپاداشتی ئەو کارەباشەی سوڵتان مەدالیایی حامی الحرمین الشریفینی پێدا، کەبەرزترین و مەدالیایی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی بوو.
لەگەڵ شکانی سوپای عوسمانی لەدوا دوای جەنگی یەکەمی جیهانی لە 1918دا بەرامبەر هێزەکانی بەریتانیا، هەندێ لەتورک خوازەکان ویستیان بەناوی ئاینی ئیسلامەوە لەداخی ئینگلیزەکان هێرش ببەنەسەر شارۆچکەی عەنکاوە و کوشتاری زۆریان لێ بکەن بەبیانووی ئەوەی ئینگلیز و عەنکاوەییەکان مەسیحین.
بەڵام یەکێکی ریش سپی لەو کەلەگەرمانە پێی گوتن بابچین بۆ باداوەتا پرسێک بەمەلا فەندی بکەین، کەئەم باسەی تێدەگەیەنن، یەکسەر پێیان دەڵێ نەکەن ئەم کارەنابەجێیەبکەن، چونکە ئەو ئایینانەی کە لەگەڵماندا دەژین، ئاینی ئیسلام فەرمانمان پێدەکات بیان پارێزین و گەر لەدژمان نەجەنگن دەبێ پارێزگارییان بکەین! و بۆ ئێوارە لەگەڵ دەمڕاستی هەموو بنەماڵەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری کۆدەبێتەوە گەلێک ئامۆژگارییان دەکات و لەو جۆرەشەڕ و دووبەرەکییەدووریان دەخاتەوه.
خوالێخۆشبوو مەلا فەندی لەسەرەتای بزووتنەوەکەی شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان پشتگیریی کرد، بەڵام هەڵوێستە ڕامیارییەکەی لەچوارچێوەی هەڵوێستە ئاینییەکەی دەرنەچوو، پتر پیاوی ئایین و شەریعەت بوو لەوەی وەک رامیارییەکی سەردەم رەفتار بکات.
لەبیستەکان تاکو سەرەتای چلەکانی سەدەی رابوردوودا پشتیوانی بزووتنەوەی لاوانی کورد بوو، لەکۆتایی بیستەکاندا گەلێک لاوی کوردی خوێن گەرم کەلەپارتی خۆیبوون بوون لەگرتن و راوەدوونانی پاراستن لەوانه: رەمزی فەتاح و ئاسەف رەئووفی کۆیی و مستەفا چیچۆ و ئەحمەد فەخری و رەشید موفتی و چەندانی دیکەبوون.
مەلا فەندی لەگەڵ ئەوەدا بوو، کەهەر مافێکی نەتەوەیی کەرێکخراوی کۆمەڵی نەتەوەکان بۆ کوردی دەستنیشان کردووه، میری ئێراق دابینی بکات.
بەکورتی ئەو کەسەکەسایەتییەکی گەورەی کوردستان بوو، لەدوای کۆچی داوییدا گەلێک نووسەر و شاعیر لەسەریان نووسی و هەریەکەلەڕوانگەی خۆیەوەکەسایەتیی ئەو کەسەیان شیکردەوەوەک ئەمانەی خوارەوه:
1-
ئەمین زەکی بەگئەمین زەکی بەگی مێژوونووس لەبەرگی یەکەمی پەرتووکەکەی مشاهیر الکرد و کوردستاندا.
نووسویەتی: مەلا فەندی بەزانیاریی و چاکەخوازی ناوبانگی دەرکرد و لەمزگەوتی گەورەی قەڵای هەولێر بەدرێژایی ژیانی وانەی بەقوتابیان گوت و پتر لە100 مۆڵەتی داوەبەمەلای چاک کەبەهەموو کوردستان بڵاو بوونەتەوه.
2- کاپتن های: لەپەرتووکەکەی دوو ساڵ لەکوردستاندا لەبارەی مەلا فەندییەوە نووسیویەتی: مەلا فەندی لەکوردستان زۆر رێزدارەو خەڵکەکەهەوڵی چاکەو پیاوەتی دەگێڕنەوه، بەزیرەکی باسی بابەتی رامیاری و زانستی دەکرد.
3- هاملتن لەپەرتووکەکەی ڕێگایەک بەکوردستاندا نووسیوویەتی: مەلا فەندی دیندار و خواپەرستی دەوڵەمەند، لەلای هەر کەسێکی لێم پرسی بێ زانا و بەڕێزبوو و رای لەدانا و هەستان دانیشتنی بووەو هەمیشە بەچاکە ناویان بردووە و ستایشیان کردووە.
4-
ئەحمەد خواجەئەحمەد خواجەی مێژوونووس لەپەرتووکەکەی
چیم دیچیم دی؟ بەرگی سیێیەمیدا لەبارەی رۆڵی مەلا فەندی لەپشتیوانی کردنی بزووتنەوەی لاوانەوەنووسیویەتی: مەلا فەندی پشتیوانی تێکۆشانی لاوانی دەکرد و من و رەشید موفتی و ئاسەف رەئووفی کۆیی هەوڵێکی زۆرماندەدا بۆ خوێندن بەکوردی و دەرخستنی هەولێر وەک شارێکی گەورەی کوردستان، مەلا فەندی بەپارەو دەست لەپشتدان یارمەتی دەداین.
5- مامۆستا
مەسعود محەمەدمەسعود محەمەد لەپەرتووکەکەی گەشتی ژیانمدا لە لاپەڕە 142 دا دەڵێت: مەلا فەندی لەبنەماڵەیەکی گەورەی کوردی هەولێره، کاتی خۆی لەدیوی کوردستانی ئێرانەوەهاتوون... لەمەلایەتیدا بەرەو ژوور چوو بوو تا پلەی هەرەدوایی ئەو کەسه، لەلایەن شۆرەتی دنیاییشەوە کەس نەبوو لە کوردستانی خۆمان لەوێ تێپەڕاندبێ.
[1]