ناوی فایق کوڕی عەبدوڵڵابەگی کوڕی کاکەحەمەی کوڕی ئەلیاسەقۆجەیه. بنچینەی بنەماڵەیان لە قەڵاچوالانەوە هاتووەتە
سلێمانیسلێمانی و خۆی لە 1905دا لە
سیتەکسیتەک هاتووەتە ژیانەوه، ئەو دێیەش بیست کیلۆمەترەیەک لە باکووری ڕۆژەڵاتی سلێمانییەوە دوورە و ئەو ئەوساتەش سیتەک سەنتەری شارباژیر بووه. عەبدوڵڵا بەگی باوکی لەوێ تابوور ئاغاسی بووه. لە دایکیشیەوە لە بنەماڵەی ئاغەلەرەکانی سلێمانییه.
ساڵی یەکەم و دووهەمی تەمەنی لە سیتەک بەسەربردووە و، پاشان ماڵیان هاتووەتەوە سلێمانی و لە تەمەنی سێ ساڵایدا ئاوەڵەی دەرداوه. هەر بەمناڵی باوکی لەحوجرەی فەقێ خستوویەتیە بەر خوێندن.
لە 1911دا باوکی بەئیشی میری نێرراوەبۆ خانەقی و لەوێوە بۆ بەغدا. لەبەغداوەئەنێرێ بەدوای ماڵ و مناڵەکەیدا و ئەیانباتەئەوێ. پاش ساڵێک خۆی چووەبۆ تورکیا و ئەوانی لەبەغدا بەجێهێشتووه. ئیتر فائق باوکی نەدیوەتەوه. هەر لەو ماوەیەدا حەمەسەعیدی برا گەورەی لە ئاوی دەجلەدا ئەخنکێ و دوابەدوای ئەو دایکیشی کۆچی دوایی دەکات و فایق ئەکەوێتەلای خاڵی. ئەویش پاش چەند مانگێک ئەمرێ و فایق و تاهیری برای بچووکی بەبێکەسی ئەمێننەوه.
ئەو ساتەی شەڕی یەکەمی جیهان هەڵدەگیرسێت، ڕێی هاتوچۆی نێوان بەغدا و سلێمانی دەگیرێت. حاجی ئەمینی کاکەحەمەی مامی لە سلێمانییەوە ئەنێرێتە لای حاجی عەلی ئاغا، ئەوەی لەبەغدا بووه، کە چاودێری فایق و براکەی بکات و هەر میراتێکیان لەباوک و دایکیانەوە بۆ مابێتەوەبۆیان خەرج بکا. ئەویش ئەیانداتە دەستی حەبەخان ناوێک، ئەوەی خێزانی ئەفسەرێکی خەڵکی سلێمانی بووە و لەبەغدا دانیشتووه.
ژنەکەش مەردانە ئەیانخاتە ژێر باڵی بەزەییی خۆی و وردە وردە پێیشیان ئەخوێنێ. دوو سێ ساڵێک بەم جۆرە ژیان بەسەردەبەن. لە 1917دا کەساسییەکی زۆریان تووش دەبێ. لە 1918دا حەبەخان ئەیانباتەوە بۆ سلێمانی بۆ لای حاجی ئەمینی مامیان.
فایق لەسلێمانی ئەخرێتە قوتابخانە و لە پۆلی سێهەمدا وەرئەگیرێ و تا ساڵی 1923 لەسەر خوێندن بەردەوام دەبێت. هەموو ساڵێ بەیەکەم دەرئەچێ. لەو ساڵەدا لەسەر ئارەزووی مامی ئەچێتە قوتابخانەی علمیە لە
کەرکوککەرکوک. بەڵام بۆی ڕێناکەوێ لەوێ بخوێنێ، ئەچێتەبەغدا و ساڵی 1924 - 1925 لە دار العلوم بەسەرئەبا. لەوێش لەبەردەم بژێوی بژی و لەساڵی 1926 - 1927دا ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. لەوکاتەدا سلێمانی تەنها پۆلی یەکەمی ناوەندیی تیا بووه، ناچار تێی ئەچێ.
لەو ساڵانەدا تەنگوچەڵەمەی ژیان ناچاری ئەکا دوکانێکی جگەرەچێتی بکاتەوه، بەڵام ئەمەش سەرناگرێ و دەستدەکات بەجگەرە و شقارتە فرۆشتنی دەستگێڕی و پاشان پەنا ئەباتەبەر ئەشغاڵ و بەڕۆژانە لە ڕێگای
عەربەتعەربەت ئیش ئەکاو چەند مانگێک لەسەر ئەم ئیشەدەبێت.
لە 1928دا بۆ ماوەی چەند مانگێک لە
هەولێرهەولێر ژیاوه. لەو سەردەمەدا خوالێخۆشبوو قالەی ئایشەخان ئەندازیاری ئەشغاڵ بووە و سەرپەرشتی کردنەوەی ڕێگای هەولێر - ڕەواندز - ڕایاتی کردووه. بێکەس دۆستی لەئەشغاڵ دامەزراندووە. هەر لەو ساڵەدا بێکەس ئەبێ بەمامۆستای زانستی و لە1929دا ئەبیستێ باوکی لە مەرعەش لە تورکیا مردووه. لەساڵی 1930دا بەهەر دەردی سەریەک بووە بەدوای میراتی باوکیا ئەچێ بۆ تورکیا، هەر لەو ساڵەدا بەنائومێدی ئەگەڕێتەوه.
هەر لەو ساڵەدا بوو ڕاپەڕینەکەی شەشی ئەیلوول لەدژی هەڵبرژادنە ساختەکەی دەزگای پادشایەتی ڕوویدا. بێکەس یەکێک بوو لەو نیشتمان پەروەرانەی سەرکردەی ئەو ڕاپەڕینەیان کرد و تێیدا برینداریش بوو.
لەئەنجامی ئەو ڕۆڵەدا ئەیگرن و ئەیخەنە بەندیخانەوه. هەر لەسەر ئەم بەشداربوون و سەرکردەیییەی لەسەر کاریش لای ئەبەن. هۆنراوە بەناوبانگەکەی ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم...ی لەناو بەندینخانەدا نووسیوەتەوه.
ئەو ساتەی لەبەندینخانە دێتە دەرەوه، قوتابخانەیەک ئەکاتەوە بۆ ئەوەی وانەی تێدا بڵێتەوەو پێی بژی. لە 1933دا میری وەرئەگرێ بە مامۆستا و ئەینێرێتە مۆرتکەی بازیان و پاشان ئەینێرێتە
تەوێڵەتەوێڵە. لە هاوینی 1935دا لەگەڵ کۆمەڵە مامۆستایەک، لەوانەش یەکێکیان مامۆستا گۆرانی شاعیری بەناوبانگ بووه، بەشداری لەکۆرسێکدا کردووەلەبەغدا بۆ مامۆستایان ئامادەکراوه. بێکەس لەو سەردەمەدا مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بازیان بووه.
لەساڵی 1937دا لەوزەی میریدا نامێنێت. مامۆستایەکی نەترسی وەها لەسلێمانیدا هەبێ گیانی خەبات و کوردایەتی بڵاوبکاتەوه، دووری ئەخاتەوە بۆ حیللە و پاش ساڵێک ئەینێرێ بۆ عەماره. بەڵام بێکەس ڕازی نابێت بچێ و دەست لەئیشەکەی هەڵئەگرێ و دێتەوەسلێمانی. لەوێش قوتابخانەیەک ئەکاتەوەتا 1941 وانەی تێدا ئەڵێتەوه. ئەنجا ئەیکەنەوە بە مامۆستای قوتابخانەکانی میری و تا دوایی ساڵی 1948دا لە
قەرەداغقەرەداغ و سلێمانی و
سورداشسورداش و
هەڵەبجەهەڵەبجە مامۆستا ئەبێ.
لە 1948-12-18دا بۆ یەگجاری سەر ئەنێتەوه.
بێکەس جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی و تاڕادەیەک ئینگلیزیشی زانیوە. بەتایبەتی لەعەرەبیدا دەسێکی باڵای هەبووه. هۆنراوەیەکی زۆری عەرەبی لەبەربووه. هەروەها بڵاوه، کە موعوللوقاتی سەبعە بەتەواوەتی لەبەربووه.
بێکەس دووژنی هێناوە: یەکەمیان لەساڵی 1935دا، بەڵام پاش ساڵێک بەنەخۆشی دەردەباریکە کۆچی دواییکردووە و مردنەکەی کارێکی زۆری کردۆتەسەر دەروونی بێکەس و وای لێکردووە ماوەیەک گۆشەگیری ببێت.
لەم ژنەی کچێک و لەژنی دووهەمی دوو کچ و کوڕێکی بووه. کوڕەکەشی (شێرکۆ)ه.
[1]