🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2018نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 23-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 23-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅23 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,677) پەڕتووک||
📅 21-02-2020
باکووری کوردستان
- 9 سیاسەتمەداری هەدەپە کە یەکێکیان موتلو ئوزتورک هاوسەرۆکی هەدەپەی شیشلییە، دوای 5 مانگ لەبەندکردن ئازادکران.[6]
- کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی زمانی کوردی کە پارتە سیاسیەکان پێکیانهێناوە بە دروشمی'زمانمان ناسنامەیە، زمانمان هەبوونمانە' لە هۆتێلێکی ناوچەی سووری ئامەد دەستیپێکرد.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەڵبژاردنی 11مین خولی پەرلەمانی ئێران لە 55 هەزار بنکەی دەنگدان لەو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد. سەرچاوەکان باس لە ساردیی پڕۆسەی دەنگدان دەکەن بەهۆکاری باوەڕنەبوونی خەڵک بە
📅 21-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
رۆژی زمانی دایک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ” جوولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی س
👫 فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید گەوهەر
مامۆستا گەوهەر لە 24-04-1924 لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی 22 جار لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە زیندانی کراوە.
ئێوارەی 22-02-1993 مامۆستا سەعید گەوهەر هاوبیری کاژیک و تێکۆشەری کوردایەتی، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەستی خۆی و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا!
👫 سەعید گەوهەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید گەوهەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لەتیف حامید - شێخ لەتیف شێخ حامید بەرزنجی
شێخ لەتیف شێخ حامد بەرزنجی لەساڵی 1940 لە کفری لەدایکبووە، لەساڵی 1962 کۆلێژی ئادابی لەبەغدا تەواوکردووە، لەماوەی ژیانیدا لەبواری ئەدەبیاتی کوردیدا کاریکردووە و چەندین ماستەرنامەش لەسەر بابەتەکانی نووسەر نوسراون و دیارترینیشیان ماستەر نامەی خۆێندکار سیروان عەبدولکەریم بوو بەناوی ئاشناکردنی چیرۆکی کوردی بەپێکهاتەی مۆدێرن لەڕێگای جەیمس جۆیس.
بە تەمەنێکی کورتەوە ناوێکی گەورەی بۆخۆی تۆمارکرد و خزمەتێکی گەورەی بە ئەدەب و چیرۆکی کوردی کردووە، ئه و بەڕچەشکێنی پێوەرە باوەکانی دەق نووسین هەژماردەکرێت و
👫 لەتیف حامید - شێخ لەتیف شێخ حامید بەرزنجی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لەتیف حامید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,589 | وێنە 57,401 | پەڕتووک PDF 10,677 | فایلی پەیوەندیدار 38,936 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,624 |
🏰 بۆکان | 🏷️ پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بۆکان

فایلی پەیوەندیدار 📂
بۆکان شارێکی بەناوبانگ و گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانڕۆژهەڵاتی کوردستانە، سەربە شاری ورمێورمێیە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران هەڵکەوتووە. ئەم شارە لە 13 دەقیقە و 46 دەرەجەی درێژایی رۆژهەڵاتی و 32 دەقیقە و 36 دەرەجەی پانایی باکورییە. بە پێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان 2541.306 کیلومەتری چوارگۆشەیە و لە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ئێران هەڵکەوتووە. 1340 مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە. شاری بۆکان لە باکورەوە لەگەڵ میاندواومیاندواو،لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ساینقەڵا، لە باشوورەوە لەگەڵ سەقزسەقز، لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ سەردەشتسەردەشت و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ مەهابادمەهاباد هاوسنوورە.
لەساڵی 2012–2006 لەلایەن دایرەی ئاماری زێرانەوەبڵاو بۆتەوەرێژەی دانیشتوانی بۆکان گەیشتۆتە 230٬000 کەس و لەنێو شارەکوردییەکانی ئێراندا دوای کرماشانکرماشان و ورمێ و سنەسنە گەورەترین شاری رۆژهەڵاتی کوردستانە،ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شاڕێی سەرەکی باکوور و باشووری رۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارەبەخشیوەو بۆتەهۆی کۆچی زۆر لەگوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوەبۆ ئەم شارە.
شاری بوکان ئیستا دوای شاری کرماشان و سنە لە روژهە لاتی کوردستان سیهەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ئیران
بۆکان دوهەمین شاری کۆچەروەرگر لە ئێرانە.هەروەها بۆکان دوای ورمێ دوهەمین شاری عێلم و زانستە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران.هەر وەها شاری بۆکان گەورەترین شار لە ناوچەی موکریانە.
بۆکان لە ناو کورد دا بە شاری زیرەک حەسەن زیرەکحەسەن زیرەک، شاری عەزیزخان موکری و بوکی کوردستان و شیرازی کوردستان و بە شاری سادق شەرەفکەندیسادق شەرەفکەندی بەناوبانگە.
ناوی شار.........
ناوی شاری بۆکانیش وەک مێژوی شارەکە، تا ئیستا نەکەوتۆتە بەر تۆێژینەوەی ڕاستەقینە. ئەوشتانەش وا لێرەولەوێ لەمەڕ باسەکە نووسراون لەدۆخی بیروبۆچوونی خەڵکی ئاسایی نە چوونەتەدەرێ و هیچ ڕووناکییەکیان نەخستۆتە سەر مێژووی پڕ تەم و مژی ئەم شارە.
خەڵکی ناوچەکە لایان وایە کە ناوی بۆکان لەبنەڕەتدا بووکان بوە و ئەمەش بەهۆی نەریتێکەوە، کە گوایە لە ڕابردووی کۆندا، کاتێ بووک هاتوە، پێش چۆنەماڵی زاوا، بردوویانەتە سەر حەوزەگەورەی ناوەراستی شار و ئەمجا لەویۆە بەروماڵی زاوا بوونەتەوە! نووسەر و قەڵەم بەدەستی شار و ناوچەکەش نەک هەر ئەو چەوتییەیان ڕاست نەکردۆتەوە، بەڵکە بۆیان لە مل داون و بە شیعریان نووسین، بەڵگەیان بۆ ئەم بۆچوونە هەڵەیە پێکهیناوە.
ئەم وتارە بەنیازی دامەزراندنی سەرەتای باسێکی زانستییانە لە مەر بنەچەکی ناوی بۆکان نووسراوە. کلیلی کردنەوەی گرێ پووچکەی ئەم باسە، وشەی بەگە یان بەغە یە. بەگە یان بهەگە خودای هەموو ئەو گەلانە بوە کە پێش هاتنی زەردەشت لە هیندەوە تا ڕۆژئاوای ئێران ژیاون. ئاویستاناسی ئێرانی ئیبراهیم پوورداود لە وتاریکدا بە ناوی بەغ ەوە دەنووسێ (وشەی یەکجار کۆنی بەغ لە سەردەمێکی زووەوە لە زمانی ئێمەدا ماوەتەوە. لە زمانە کۆنەکانی ئێران وەک ئاویستایی و فورسی کۆن دا بەغ لە سەر زاری خەڵک بوە و لە گاتاکاندا کە هەڵبەستی زەردەشتن و کۆنترین بەشی ئاوێستا پێک دێنن، بەگە بە واتای بەش و بەخت هاتوە. لە بەشەکانی تری ئاوێستاشدا بەغە هەر هەمان واتای هەیە. وشەکە لە چاوگی بەگ ەوە دێت کە لە زمانی پەهلەوی دا بۆتە بەختەن.
کارلێکراو(إسم مفعول) ی وشەکە واتە بەخت لە ئاوێستادا هاتوە کە لە زمانی پەهلەوی و فارسی و کوردیش دا بۆتە بەخت
پوورداود لە درێژەی باسەکەدا دەڵی(بەغ لە زمانە کۆنە ئێرانییەکاندا وەک بهەگ لە سانسکریتدا، مانای بەش و بەخت دەدات و لە مانای دووهەمدا واتای خوداوەند یشی هەیە کە مەفهوومی بەخشەندە شی لێ وەردەگێرێ
لە بەردەنووسە هەخامەنشییەکان و(یەک لەوان، بەردەنووسی بێستون) دا بەگە بە واتای خوداوەند هاتوە. هەر پوورداود لە شوێنێکی تری وەتارەکەیدا دەنووسێ(پێش پێغەمبەرایەتی زەردەشت، بە خوداوەند دەگوترا بەغ و پاشانیش کە ئەمان تاقەخوا یان ناونا ئاهورامزدا، وشەی بەغ لە واتای ئەسڵی و پێشووی خۆیدا مایەوە
بۆ سەلماندنی ئەم بۆچوونە، پوورداود بەڵگە دەهێنێتەوە و دەڵێ(داریوش شای هەخامەنشی لە بەردەنووسەکەی بێستون (کێوی یەزدانی بەغستان) دا، کاتێ ڕووداوەکانی ساڵانی چوارەم و پێنجەمی شایەتیی خۆی دەگێڕێتەوە، دەڵێ،، ئەهورامەزدا و بەغان ی تر لە بەر ئەوە یارمەتی منیان دا، چونکوو من قین لە دڵ و درۆزن و زاڵم نیم.،،) مامۆستا عەلائەددینی سەجادیش لە مێژوەکەی خۆیدا، کاتێ هاتووتە سەر باسی قەومی کاسی، دەنووسی “یەکێک لە سۆراخی هیندوئەوروپایی یەکان بە سەر کاسییەکان، وشەی بوگاش یان بوغاش کە بە مانای خوایە.” لغت نامەی دهخدا قامووسی گەورەی زمانی فارسی کە وێ دەچێ سەرچاوەی زانیارییەکانی مامۆستا سەجادیش لەم بابەتەوە بووبێ، دەڵێ،، بهەگە لە سانسکریتدا بە واتای خودا بوە و لە کتێبی پیرۆزی ڤیدا دا ئەم واتایە چەندپات کراوەتەوە، واتە لە ناو هیندوئێرانییەکاندا پێش جیابوونەوەیان لە یەکتر، ئەم شتە باو بوە.
خاتوو ماری بۆیس پسپۆڕی ناوداری مێژووی زەردەشت و ئاوێستا، لە کتێتی مێژووی زەردەشتایەتی دا چۆتە قووڵایی باسەکەوە و بە دوور و دڕێژی لە واتای وشەی بەغە و بەگە دواوە و مانای خوداوەند ی بۆ وشەکان پەسەند کردوە. دوکتۆر فەرەهوشی دانەری قامووسی زمانی پەهلەوی-فارسی، چوار واتای خودا، سەروەر، شا و هێزی خودایی ی بۆ بەغ لێک داوەتەوە و بەک یشی بە خوداو و سەروەر مانا کردۆتەوە. نووسەری واژەنامە مینوی خرد دوکتۆر ئەحمەدی تەفەززولی بەغان ی بە خودایان زانیوەو زانای بە ناوبانگی ئێرانی ملک إلشعرإبهار لە کتێبی سبک شناسی دا گوتویەتی، ئەم وشەی بەغ ە، یەکەم جار لە نووسراوێکی سارگون ی شای ئاشوردا لە گەڵ پاشگری دات لە شێوەی بەغ دات دا هاتوە کە ناوی پیاوێکی ئێرانی بوە.
سەبارەت بەو بەغ دات ە پوورداود دەڵێ،، بەگ داتی یە، کە ئەویش سەرۆکێکی ماننا کان بوە و سارگۆن گرتی و فەرمانی دا بە زیندوویی پێستی بگروون. پوورداود هەروەها دەڵێ،، وشەی بەگ پێش ئەویش لە شێوەی بیت بەگی دا بینراوە کە واتای ماڵی بەغ، یان خانەی خودا ی هەیە و ناوی شارێکی ماد بوە کە سارگۆن لە هێرشکارییەکەی خۆی بۆ سەر خاکی ئوورارتو و ماننا دا یادی لێوە دەکات.،، من درەنگتر دەگەڕێمەوە سەر باسی بیت بەگی بەڵام با لێرەدا درێژە بە تویژینەوەی سەرچاوەکان بەدوای وشەی بەغ دا بدەین. ئەم وشەیە لە دراوی شاهانی ساسانی- شدا بینراوە، بەڵام لێرەدا،واتایەکی هەندێ نزمتەر لە ئەهورامزدای پێ بەخشراوە. لەکۆتایی سەردەمی ساسانییەکاندا ئاڵ و گۆڕیک بە سەر مانای بەغ داهات و تەنیا واتای گەورەی لێ ئیرادە کرا. تەنانەت لە کتێبی یادگاری زەریران دا تەنیا بە مانای سەر هاتوە.
مێژوو.........
سەرچاوەیەکی ئوروپی سەدەی نۆزدەهەم کە باسی بۆکان و ناوچەی موکریانی کردبێت، کتێبێکە بە ناوی 'مەئموورییەتی زانستی لە ئێران' کە 'ژاک دو مۆرگان'ی فەرەنسی نووسیویەتی و لە ساڵی 1851 دا لە پاریس بڵاوی کردۆتەوە. ژاک دو مۆرگان و هاوسەرەکەی وەک زانا و پسپۆڕی بواری زەویناسی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا سەردانی بەشێکی زۆری ئێرانیان کردوە و لە ئازەربایجانەوە گەیشتوونەتە موکریان، ئینجا بەرەو سنە وکرماشان رۆیشتوون و سەریان لە خوزستان دەر هێناوە. بە دریژایی رێگاش وێنە و نەقشەی چیا و رووبار و شوێنەوارە سروشتیەکانیان کێشاوە، بو نموونە، کێوی تەرەغە و ئەشکەوتی سەهۆڵانی نێوان بۆکان و مەهاباد.، ژاک دو مۆرگان لە ماوەی مانەوە لە موکریان، سەردانی مەهاباد و ناوچەی مەنگوڕایەتی کردوە، پاشان بە رێگای بورهاندا گەیشتۆتە گوندی سەردەرابادی بۆکان و لەوێ بوە کە هەوالی مردنی سەیفەددین خانی سەرداری بۆکانی پێ گەیشتوە. دواتریش چوە بۆ بۆکان و لەوێوە بەرەو باشوورواتە کوردستانی ئەردەڵان و کرماشان و ئیلام بۆتەوە. کەسایەتییەکی بیانی دیکە کە ئاماژەی بە بۆکان و دەڤەرەکەی کردووە پرۆفیسۆر ڤلادیمیر مینورسکی توێژەری ناسراوی رووسە کە ساڵی 1915 لە پیترۆگراد وتارێکی بە زمانی رووسی بە ناوی (کورد تێبینی و وردبوونەوە) بڵاو کردۆتەوە، لەم وتارەدا باسی سەفەرێکی مینۆرسکی و هاوڕێکانی بۆ بۆکان دەکرێت. سەفەرەکە لە ساڵی 1911 و لە سەردەمێکدا بەرێوە چوە، کە مینۆرسکی کاربەدەست و جێگری کۆنسوولی روسیای قەیسەری بوو لە شاری ورمێ و درەنگتر، لە چەند مانگ پێش سەرهەڵدانی شەڕی یەکەمی جیهانی(1914-18)دا وەک ئەندامی لێژنەیەک بۆ دیاری کردنی سنووری تورک و ئێرانی، سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی سەرسنووری دەکرد.
سەردەمێ مانا..........
وێنەی ئاجورێ قەڵایچی بۆکان لە مۆزە توکێو
بە خوێندنەوەو سەرنجدان بە حکومتی لۆلۆیی و گۆتیەکان و قەومەکانی تری ناوچەکەو ئەو شوێنەوارانە ی لەگەڕان و پشکنینە شوێنەوار ناسییەکان و ئەو بەردنووسانەی دۆزاروئەتەوەو گرنگترینیان بەردنووسی قەڵایچی - کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە 800 ساڵی پێش زایین و قەڵاکۆنەکانی گوندەکانی (ئاغجێوان و ئەربەنووسی) بۆکان ئاماژە بە مێژوو شارستانییەتی کۆنی ئەم ناوچەیەی وڵاتی بۆکان دە کەن.
سەردمێ قاجاڕەدا.........
سەیفەدین خانی موکری -خاونداڕی شاری بۆکان لە قاجاڕدا
یکەم سەرژمێری کەلەساڵی 1231 ی هەتاوی ئەنجام دراوە رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان 100 کەس بووەو لەسەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو 100 بنەماڵەلەبۆکان نیشتەجێ بوون.
سەردار عەزیزخان موکری،سەرداری گشتی سوپای ئیران لەسەردەمی ناسردەدین شای قاجار شش دانگێ بۆکانی لە ساڵی 1228 بە 1850 تمەن لە ئیلێ دیبۆکری دە کڕیە،ئێلی، ئەم گورانکارییانەی دەسەڵات لەدەڤەرکەدا بوو بە هۆی کە گوندی ئینگیجە لە 3 کیۆمەتری باشووری خۆرهەڵاتی بۆکان وێران بێت و گوندی سەردارئاباد(هەمان عڵی ئاواێی شاری بوکان) ئاوەدان بکرێت. هەروەها گوندی عەلیاباد کەئێستا یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری بۆکان پێشتر نێوی چاوان بووە
داوی کۆچی دوایی عزیرخانی موکری،سەیفەدین خان موکری کوڕی عزیزخان بەدەسەڵاتی ناوچەکە دەگات، سەیفەدین خان بۆکانی بەخوری بۆکان حەوزُێک دروست دەکا و بە هۆی گەورەیی کانییەکە لەو کاتەوە تائێستا ناوی حەوزە گەورەی پێ براوە.
سەیفەدین خان بە فرۆشتنی چەند گوندێک لە موڵکەکانی خۆی لەسەر گردی پەنا حەوزە گەورەو قەڵای وێرانکراوی ڵی هەڵکەوتووە ناوی قەڵای سەرداری لەسەر دانراوە.
سەردمێ شاهانێ ئیران........
بۆکان لە سەردەمێ ڕەزا شادا بۆ جارێکی دیکە بۆکان بەکەسێک بە نێوی (حەبیب ئاغای پەناهی تاجرباشی کە خەڵکی تەورێز بوو) فرۆشرا. لەگەرماوگەرمی شەڕی دووەمی جێهانی و سەرەتاکانی حەکومتی محەمد ڕەزاشا بنەماڵەی ئێلخانی زادە و یان هەمان موهتەدی بە حەوسد (700) هەزار تەمەنی ئەوکات بۆکانیان لە تاجرباشی تەورێزی ستاندوەوە.
هاتنی ڕووسەکان و عوسمانییەکان..........
بە هاتنی ڕووس و عوسمانییەکان بۆ ناوچەی بۆکان و مەهاباد - بۆکانیش لە شەڕی یەکەمی جیهانی نەپارێزرا و هێرشی ڕووسەکان بووە هۆی ئەوەی کە ناوچەکە وێران بێت و زۆر خەڵکی بێتاوان کوژران و لەکاتی کشانەوەی هێزکانی ڕووس شاری بۆکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە تڵانکران. تەنات هێزکانی ئێرانش ەاوڕێ لەگەڵ عوسمانییەکان دەستیانکرد بەتاڵانیی بۆکان و ناوچەکەوە بووە هۆی خەسارو زەبرێکی زیاتر لەپرسی کۆکەڵایەتی و سیاسی کورد.
شاری بۆکان - حەوزەگەورە -ساڵانێ 1940 هەتا1950
فەرهەنگ........
یەکەم قوتابخانەی بۆکان لە ساڵی 1928 دامەزرا و یەکەم مودیرەکەی نێوی مەهدی شەیبانی خەڵکی تەورێز بوو. یەکەم مامۆستای ئەو قوتابخانەیەش‌ (شێخ حەسەنی کازمی) بۆکانی بوو.
هەروەها لێرەدا جێی خۆیەتی کە ئاماژە بە یەکەم مامۆستای ژنی قوتابخانە لە بۆکان بکەین، هەموومان ناوی چوار ئەفسەرە شەهیدە کوردەکەی باشوری کوردستان دەزانین‌ کە بۆ یارمەتی کۆماری کوردستان لە ساڵی 1946 دا هاتنە مەهاباد و بۆکان و پاش گەڕانەوەیان بۆ عیراق، بەدەست حکوومەتی پاشایەتی عیراق ئیعدام کران : قودسی، خەیروڵڵا، مستەفا خۆشناو و عزەت عەبدولعزیز، یادیان بەخێر بێت!
بەڵام واهەیە کەم لە ئێمە بزانین کە هاوسەری یەک لەو چوار ئەفسەرە قارەمانە، خانمێکە بە ناوی میسری خانم کە یەکەمین مامۆستای ژن بوە لە بۆکان ! میسری خانم خەڵکی مەهاباد بوە و پێشەوا قازی محەممەد لە سەردەمی کۆمار دا ناردوویەتە بۆکان و بۆتە مامۆستای قوتابخانە. ناوی تەواوی میسری حەسەن زادە‌ بوە و پاشان لە بۆکان شووی بە شەهیدمحەممەد ئەحمەد قودسی ئەفسەری کوردی خەڵکی سلێمانی کردوە و چۆتە سلێمانی. دوای شەهید بوونی قودسیش گەڕاوەتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە بۆکان شوی کردۆتەوە. میسری خانم بەختەوەرانە ئێستا لە حەیات دایە و لە تەمەنی 76 ساڵیدا لە بۆکان دەژی.
ئێستاکە شاری بۆکان زیاتر لە 50 هەزار قوتابی و خوێندکاری هەیە. دوو زانکۆی خوێندنی باڵای بە ناوەکانی پەیامی نوور بە نزیک 2000 خوێندکار و زانکۆی ئازادی ئیسلامی بە نزیک 1000 خوێندکار دەوی گرینگی زانستی و کولتوری لە ناوچەکەدا دەگێڕن.
لە کاتی سەردەمای کۆماری کوردستان بۆکان لە دوای ناوەندی کۆمار واتە مهاباد گرینگترین شوێنی دەسەڵاتی کۆمار بوو. جا لەبەر ئەمە بەڕێوەبەرانی کۆمار بەشێک لە کار و چالاکیەکانیان بۆ بۆکان گوێستەوە و بۆ ئەم مەبەستە یەکێک لە چاپخانەکانیان هێنایە بۆکان و دەستیان بە چاپی گۆڤار و کتێب کرد. یەکەم گۆڤارێکی کە لە بۆکان چاپ کرا 21 مارسی 1946 و بە پێی ئامانجەکانی کۆمار دەست بە بڵاوکرانەوەی کرا. گۆڤاری هەڵاڵە گۆڤارێکی ئەدەبی سیاسی بوو بە سەرنوسەریی نوسەری ناسراوی کورد حەسەن قزڵجی و بە یارمەتی بلیمەتی ناودار هەژار موکریانی، هەروەها عەباسی حەقیقی شاعیر و هێمن موکریانی چاپ و بڵاو دەبۆوە. ساڵی 1947 لە باشوری ئەو کاتی شار یەکەم بنکەی تەندروستی دەمەزرا و یەکەم دکتۆر و نەشتەرگەری ئەو نەخۆشخانەیە فریدریشی ئەڵمانی و بە هاوکاری خانمەکەی نەخۆشەکانیان چارەسەر دەکرد.
جوگرافیا.......
شاری بۆکان بە هۆی هەڵکەوتنی لە نێوان دوو چۆمی گەورە (تەتەهو) کە بە ناوەڕاست و (جەغەتو) کە بە رۆژهەڵاتی شاردا تێپەڕ دەبن، بە جەمسەرێکی گرینگی کشتوکاڵی لە رۆژئاوای ئێران لەقەڵەم دەدرێ. جەغەتو لە کوێستانەکانی چل چەمە و شاخەکانی زاگرۆس و کوێستانی ماین بڵاغ سەرچاوە دەگرێ و کە دەڕژێتە بەنداوی شەهید کازمی لە 35 کیلۆمەتری باشوری رۆژهەڵاتی بۆکانەوە. چۆمی تەتەهوش لە کوێستانەکانی دەڤەری مهاباد و سەقز و بانە و کوێستانەکانی باشوری کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە زەریاچەی ورمێ وە. لە باری ئاو و هەواوە زستانی سارد و پڕ بەفری هەیە و هەوینانیشی گەرمە. مامناوەندی بارین لە بۆکان 500 میلی مەترە لە ساڵدا‌. زیاترین بەفر و باران لە ناوچەی رۆژهاڵات و باشوری شاردا لە دوو وەرزی زستان و بەهاردا دەبارێن. هاوینی تا ڕادەیەک گەرم و زستانی سارد‌ تایبەتمەندیی بەرچاوی کەش و هەوای بۆکانن. شارەزایان سەبارەت بە تۆپۆگرافی شاری بۆکان ئاوا دەڵێن کە زنجیرە کێوەکانی با‌ژێڕی بۆکان درێژەی زنجیرە کێوەکانی ئەڵپ و کوێستانەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجانە و ئەمەش بە هەرێمی جەغەتوو و چۆمی لەیلان چایەوە دیاری دەکرێ. پێکهاتەی جیۆلۆگی لە دەڤەری بۆکان لە پێکهاتەکانی جیۆلۆژی باکوری رۆژئاوای ئێرانە. بورکانەکانی سەرەتای ئیئوسن و هەروەها کۆتاییەکانی قۆناغی سێیەم‌ دەوروبەری شار و بەتایبەتی باشور و باشوری رۆژهەڵاتی بۆکان بۆکانیان پێکهێناوە.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار◾ شارۆچکە
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 7 2008 5:19PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2018 9:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 17,805 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.129 KB Oct 28 2009 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بۆکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 25
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️بۆکان لە سەدا 10ی بەرهەمی کشتوکاڵیی ئازەربایجانی رۆژئاوا دابین دەکات
2.👁️شاری بۆکان 4800 گیرۆدەبوو، به ماددەی سڕکەری هەیە
3.👁️ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی چەند ڕۆژی ڕابردووی بۆکان
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️نوێنەری شاری بۆکان لە پەرلەمانی ئێران دەستی لەکارکێشایەوە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان
2.👁️ئەنجومەنی ژینگەپارێزی وڵات بۆکان
3.👁️خێرخوازی ئیحسان کارانی بۆکان
4.👁️دەزگای پارێزەرانی ژینگەی بۆکان
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بۆکان لە سەدەی بیستەم دا
2.👁️سەفەرێکی خەیاڵی بۆ بۆکان
👩 دۆزی ژن
1.👁️ژنێک لە بۆکان بە هۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا
🏰 شوێنەکان
1.👁️بەنداوی بۆکان
2.👁️داو داودی
📷 وێنە و پێناس
1.👁️بۆکان ساڵی 1951
2.👁️بۆکان لە کۆتاییەکانی سەردەمی قاجاردا
3.👁️سەردانی شا بۆ بەنداوی بۆکان - 1970
4.👁️شاری بۆکان حەوزەگەورە ساڵانی 1940 تا 1950
5.👁️وێنەیەکی شەهید ئەحمەدخانی فاروقی معاونی هێزی بۆکان و مەنتەقە لە سەرا
6.👁️کۆمەڵێک لە ناودارانی بۆکان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاگری ئیسماعیل نەژاد
2.👁️حسەین بەهامین
3.👁️حەسەن قزڵجی
4.👁️خالید ئەحمەد نەژاد
5.👁️سەید کامیل نیزامی
6.👁️یوونس رەزایی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574