کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,566
وێنە
  124,522
پەرتووک PDF
  22,124
فایلی پەیوەندیدار
  126,702
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەنجام: 14 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

ئێمە گوناهین
پۆل: پەرتووکخانە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئێمە گوناهین
ئێمە گوناهین
هیوا ئەمین نژاد
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: ئێمە گوناهین
ژمارەی داونلۆد: 565 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 3,184 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,184 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.151 KB 08-09-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.12 MB 72 08-09-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەگینە دەمی خەڵک کیسە نییە ئەیبینێ و ئەیڵێ گوناهی چییە
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەگینە دەمی خەڵک کیسە نییە ئەیبینێ و ئەیڵێ گوناهی چییە
هۆنراوە

ئەگینە دەمی خەڵک کیسە نییە ئەیبینێ و ئەیڵێ گوناهی چییە
هۆنراوە

ئەگەر تۆ پیاوی لێکی دەرەوە
کردەی بەد لە خۆت، خۆت دوور خەرەوە
ئەگینە دەمی خەڵک کیسە نییە
ئەیبینێ و ئەیڵێ گوناهی چییە
لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
خۆت دوور خەرەوە= خۆت دووری خەرەوە
ئەم پەندە بۆ ئەوە گوتراوە کە مرۆڤ خۆی دەتوانێت کردەوە خراپەکان لەخۆی دوور بخاتەوە و نەهێڵێت بکەوێتە سەر زمانی خەڵکی و بەخراپە باسی بکەن.
چونکە دەمی خەڵک وەک تورەکە نیە داخرابێت، کاتێک کردەوەی نا بەجێ لەیەکێک دەبینن ئەوا باسی دەکەن.(زریان سەرچناری)
ئەم بابەتە 330 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: پەندە هۆنراوە
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 23-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 330 جار بینراوە
QR Code
ئەمە هەرە گچکە گوناهیەتی
پۆل: پەند
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەمە هەرە گچکە گوناهیەتی
ئەمە هەرە گچکە گوناهیەتی
ئەمە هەرە گچکە گوناهیەتی.
گچکە: بچووک، بچیک (فەرهەنگی کانی) گوناه: ئەنجامدانی ڕەفتاری خراپ، هەموو کەسێک لە ژیاندا بەپێێ نەریت و ڕەوشتی کۆمەڵایەتی، دەشێ کەم تا زۆر هەندێک گوناحی هەبێت، مەبەستی لە کەسی پاک و بێگوناحە کە لە ژیانیدا، جگە لە چاکە، زیانی بۆ کەس نییە.[1]
ئەم بابەتە 675 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | هەزار بێژ و پەند، مەعروف جیاوک ل5
پۆل: پەند
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 30-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 30-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 20-02-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 675 جار بینراوە
QR Code
دووسەد گوناهی هەیە خەڵق با وجوودی کەریم
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دووسەد گوناهی هەیە خەڵق با وجوودی کەریم
دووسەد گوناهی هەیە خەڵق با وجوودی کەریم
دووسەد گوناهی هەیە خەڵق با وجوودی کەریم
ئەمی کە داویە دەیدا، چ ڕازقێکە، کەریم!
مەپرسە دەردی غەریبی و لەززەتی وەتەنم
ئەوی لە دەستی دەگریام ئەمێستە بۆی دەگریم
سەوادی سێبەری تۆیان هەتا نەکردە میداد
نەنووسرا وەرەقی ئەمری کُنْ فَکانی قەدیم
لە لای مەعاریجی تۆ تەلغراف و بەرق و شەهاب
نەزیری ڕەوتی تەنافبازە فیکری تەبعی عەقیم
جودایی باسی مەکە فەسڵی قابەقەوسەینت
کەمانی ئەبرویی تۆ بوو لە بەزمی خاسی عەلیم
خەڵاتی عیززەتی لەولاک و تاجی ئەڕسەلناک
بەسە سەنایی جەلال و کەماڵی خوڵقی عەزیم
خولاسە نێوی نوبووەت لە پاش ڕیسالەتی تۆ
میسالی مار گەزیدەی مولەققەبە بە سەلیم
بە بەر شەفاعەتی خۆتی ئەگەر نەخەی حاجی
لیباسی کەعبە لە بەر کا دەبێ بچێتە جەحیم [1]

#دیوانی حاجی قادری کۆیی#
#حاجی قادری کۆیی#
ئەم بابەتە 1,091 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | دیوانی حاجی قادری کۆیی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: عیرفانی
جۆری هەڵبەست: کلاسیک
کێشی هەڵبەست: عەروز
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,091 جار بینراوە
QR Code
ژن وەکوو چێژ و گوناهی خەلیقەت
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ژن وەکوو چێژ و گوناهی خەلیقەت
ژن وەکوو چێژ و گوناهی خەلیقەت
ناونیشانی بابەت: ژن وەکوو چێژ و گوناهی خەلیقەت
ناوی نووسەر: #سپێدە ساڵحی#

“ئەبوبەکر بەغدادی و ژن و سەبایاکانی”
ئەستەمە لە هەر گەڕانەوەیەکمان بۆ دەقە پیرۆزەکان دەلالەتێک لە ژن بدۆزینەوە کە گرێی نەدات بە گوناه و چێژەوە، یان بە شێوەیەک لە شێوەکان هەڵینەپێکێت بە ئاوەز و ئەقڵێک کە جۆرێک نوقسانی و کەم و کورتیی تێدایە. ئەگەر بە ویژدانەوە قسە بکەین ئەمە هەر دەقە پیرۆزەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو بە شێوەیەک لە بەشێک لە ئەفسانە و ئوستوورەکانیش کە دەکرێت وەکوو پێناسەیەکی میتافیزیکی-میتۆلۆژیکاڵ بۆ دنیا چاوی لێ بکەین، ڕەنگی داوەتەوە، ڕەنگە ئەم پێناسە و گێڕانەوانە لە نەتەوە و کو‌لتوورێکەوە بۆ نەتەوە و کولتوورێکی دیکە جیاواز بێت بەڵام بەڕێژەی زۆر و لە حاڵەتی زاڵدا بە دەوری ئه و دوو چەمکە واتە گوناه و چێژدا دەخولێنەوە، ناتوانین نکۆڵیکاری ئەوە بین لە بەشێک لە ئەفسانە و ئوستوورەکاندا ژن ڕۆڵی بکەر و بەشدراویشی پێداراوە و وەکوو کان و مەعدەنێک لە ژیان هێنراوەتە ناو کایەکەوە، نموونەی ئەم ئامادەگییە دوو فاقییە هەم لە حیکایەت و ئەفسانە کوردییەکان (کۆکراوەی م.ب. ڕوودینکۆ، تاران، بڵاوگەی آگە)دا هەیە و بەتایبەتیش لە ئەفسانەی شاماراندا. بەڵام تەنانەت لەوانەش لە گۆشەنیگای مرۆڤەوە (نەک ژن یان پیاو واتە نە لە سۆنگەیەکی پیاوانەوە و نە لە سۆنگەیەکی ژنانەوە چاو لە ئەکتیڤ یان پاسیڤبوونی کارئەکتەر و ئامادەگی ژن بکەین بەڵکوو لە دەرەوەی سەپێنراوە پیاوانەیی و ژنانەییەکان واتە لە چوارچێوەی پێوەرێکی یەکسانبینی مرۆییدا و وەکوو بوونەوەرێک بە تایبەتمەندیی خۆیەوە بڕوانین لێی).

قورسایی پێگەکە بەره و لای لاوازی و درزیی ژندایە، هەموو ئەفسانەکانی ئافراندن بە ئێمە دەڵێن ژن گوناهکار و فریودەری یەکەمینە و ئه و ئادەمی خستە داوی تامکردنی میوەی قەدەغەکراو و پیلانەکانی ئەهریمەنەوە، دیارە ئەفسانەکانی ئافراندن مەبەست لێی زیاتر دینە ئیبراهیمییەکانە. ئەمە شتێکی سەیر نییە وێنایەک کە لە حەماسەی گیلگامێش(چەند هەزار ساڵ پێش زاین)دا لە ژن خراوەتە ڕوو بە تۆزێک پەلوپۆکردن یان پەلوپێدانەوە لە دەقە کاریگەرە پیرۆز و ناپیرۆزەکانی دواتردا دووپات بووبێتەوە، بۆ نموونە کاتێک ئەنکیدۆ لە ئاسمانەوە دادەبەزێت تاکوو بە دەم هانا و نزای خەڵکەوە بێت و ڕووبەڕووی گیلگامێشی دەسدرێژیکار و ستەمکار بێتەوە، ئەنکیدۆ بە شێوەیەک لە شێوەکان هاوتا دژەکەی گیلگامێشە، ئه و گیلگامێشەی کە دوو لە سێی لە شێوازی خودا و یەک لە سێی مرۆڤ بووە، ئەنکیدۆ وەکوو بوونەوەرێکی دڕندەی کێوی دەردەکەوێت، دواتر بە حیکمەتی زانای شاری ئورووک شامهات وەکوو سۆزانییەکی مەعبەد واتە سۆزانییەکی ئایینی یان وەکوو هاتووە سۆزانیی پیرۆز، یان هەر ناوێکی دیکە ڕادەسپیردرێت بۆ کەویکردن و بەمرۆڤکردنی ئەنکیدۆ. لەم بەشەی گیلگامێشدا ڕاستە جەستەی ژن وەکوو هێزێکی ڕامکەر و کەویکەر لە هەمبەر دڕندایەتی بەکار هاتووە، و ڕاستە هەر ئه و ڕوانگەیەش هەبووە کە ئەم کارە لە دەرەوەی یاسا و نۆرمە باوەکانه،‌ بەڵام چونکە بۆ مەعبەد و شوێنی پیرۆز دەکرێت کەواتە کێشەی نییە و تەنانەت دەبێت وەکوو ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی پیرۆزیش چاوی لێ بکرێت، بەڵام یەکێک لە گرینگترین شتەکان کە لەم ڕەوتە و لەم ئەفسانە ئایینی و غەیری ئاینییانەدا بە نیسبەت ژنەوە پشتگوێ خراوە بەکارهێنانی جەستەیەتی لە دەرەوەی بیرکردنەوە و بڕیارەکانی خۆی، بێگومان ئێمە ناتوانین چاوەڕوانیمان لە شاهماتی چەند هەزار ساڵ مەمەوبەر بێت کە ناڕەزایی دەربڕێت و بڵێت من چۆن جەستەم وەکوو ئامراز بەکار دەهێنم تاکوو دڕندەیەکی نەناسراو و نامۆ کەوی بکەم و بیگرمە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی شاری ئورووک، چونکە خودی شامات و ئه و پێکهاتە لە بەهاکان و سیستەم و هەرچییەک ئه و جیهانەی پێکەوە ناوە و پێناسەی کردووه،‌ ڕۆڵێکی بەناوی سۆزانیی پیرۆزی مەعبەد به و کارئەکتەر یان کەسایەتییە داوە و تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە زۆر چێژیشی لێ وەربگرێت و پێشی شادومان بێت.

کەواتە له و سەردەمە واتە لە زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش زاین ئاوەها وێنایەک بۆ ژن لە چوارچێوەی جەستە واتە هەمان چێژدا دیاریکراوە، ئەم وێنە ئەفسانییە نەک تەنها لە کتێبە پیرۆزەکاندا بەڵکوو لە فولکلۆر و بە دەربڕینێکی دیکە دەقە کەلتوورییەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە، فولکلۆری کوردیی پڕە له و مەدح و ستایشە ئیرۆتیکی و نازکێشانانەیەی کە ژن تا ڕەچەڵەکی خواژنە جۆراوجۆەکانی جیهانی کەونارا لە چێژ و خۆشەویستیدا دەگەڕێنێتەوە. ئەمەی کە دەڵێم چێژ مەبەستم هاوکات گوناهیشە، چێژ دەرکەوتە جەستەییەکەی گوناهە‌ و ئاوسە بە پێناسەکردنی گوناه، هەر وەکوو چۆن خۆشەویستیش وایە، واتە لەم کۆنتێکست و زەمینەیەدا کاتێک باسی چێژ دەکەین هاوکات باسی ژن و گوناه و کۆمەڵێک مەدلوولی دیکەی ئایدۆلۆژیکی ئایینی و ئەخلاقی دەکەین کە هیچ پێگە و جێگەیەک بۆ ژن وەکوو بەشێک لەم پرۆسەیە قائیل نین و بڕیارەکان لە سەر ژن و جیهانەکەی هەمیشە له و بنکە بەرزانەوە دێن کە ژن بە هاودەست و هاوکاری ئەهریمەنی ئەزەلی و هاوتا و هاکێشی گوناﮪ و چێژ دەزانن.

دیارە له و داڕشتە سەرەتاییەی کارئەکتەری ژن لە دەقی گیلگامێشەوە بۆ دەقە پیرۆزەکان و دواتر بەرهەمە ئەدەبییەکان و فۆرم و پێکهاتە کو‌لتوورییە جۆراوجۆرەکانی ئێستە گۆڕانکاریی ئاڵۆز و جۆراوجۆر هاتووەتە ئاراوه؛ گۆڕانکاریی هەم بە بارە ئەرێنییەکەیدا و هەم بە بارە نەرێنییەکەشیدا، هەم دەمامکی نوێی بە بەردا کراوە و مەکیاج کراوە و هەمیش لک و پۆپی بۆ زیاد کراوە. بۆ نموونە ئێمە کە لە کۆمەڵگایەکی کەم خوێندەواری ئیسلامیدا گەورە بووین و بە بەها ئیسلامییەکان گۆش کراوین، هەمیشە ڕێز و کەرامەتی خۆمان نەک تەنها بەپێی ئامۆژگارییە دینییەکان بەڵکوو بەپێی بەها نەریتییە باوکسالار و پیاوسالارانەکانیش، هەر پاراستووە و ئەمە ئێستە هەم بەشێکە لە وشیاریی و خودئاگایی ئێمە و هەمیش وەکوو کارێزێک ناوشیار و گیانمانی تەنیوە و حورمەت و کەرامەت بۆ ژن لە هەر شتێکی دیکە بۆمان گرینگترە. بەڵام بەهۆی هەر ئه و کەم خوێندەواریی یان نەخوێندەوارییەی ئەم کۆمەڵگایە یان بەهۆی بەشێک لە کایەی چاوبەستکاری ئیسلامی سیاسی و گوتاری ئایینی و دیزەبەدرخۆنەکردنی مەلا و مامۆستایانی ئایینی و بەم شێوەیەش ئیستیغلالی کۆمەڵکردن ئەوا بەشی هەرە زۆری موسڵمانان بە نەخوێندەوار و خوێنەوارەوە ئه و ڕوانینەی کە ڕەوتگەلێکی ئایینی وەکوو داعەش، ئەلقاعیدە، بوکوحەرام، کۆماری ئیسلامی و دەیان وڵاتی دیکەی موسڵمان بۆ ژن هەیانە و لە مێژووی ئیسلام و دەقە پیرۆزەکاندا بەشیوەیەک لە شیوەکان هەڵگۆزراون نەزانن، لەم ساڵانەی دواییدا شەپۆلێک لە ڕۆشنگەریی دینی کە یەکێک لە پێویستترین شەپۆلەکانی وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و لەدایکبوونەوە و “ڕینسانس”ێتی کەوتووەتە گەڕ، سەرەڕای ئەوەی کە کۆمەڵیک بەریەککەوتن و پەلاماری ناخۆش و ناتەندروستی دوو گوتاری ئایینی و غەیری ئایینی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەڵام لە دواجاریشدا بەره و ڕەخنە و ڕۆشنگەریی دەچێت، ڕاستە لە یەکەم دەرکەوتندا ڕەنگە بەشێکی زۆر لە ئێمە بە دەمارگرژییەوە ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببینەوە و قبووڵی ئه و ڕاستیی و حەقیقەتە مێژوویانە نەکەین چون دینەکەمان لامان دینێکی پیرۆزە بەڵام وردە وردە ئێمە ناچار دەبین ئەم هەموو فاکتۆر و بەڵگانە قبووڵ بکەین و، لە دواجاردا بیریان لێ بکەینەوە و ئەم بیرکردنەوە یان بەرەو‌ گۆڕانی جیهانبینی بمانبات یان ڕەخنەکردن و چاکسازی ڕوانگە و جیهانبینیمان و لە هەر حاڵەتدا هەر دەسکەوت و گەشەیە.

یەکێک له و نموونانە ئەوەیە کە هەر لەم ساڵانەی دواییدا له و مشت و مڕ و مقۆمقۆ بەردەوامەی نێوان ئایین و ڕەخنەگرانیان دەرکەوت و لە زاری بانگخوازان و مەلایانەوە ئاشکراتر کرا ئەوە بوو کە پێغەمبەری خودا(د.خ) چەندین کەنیزی هەبووە و، کەنیز وەکوو بابەتێکی ئاسایی ژیانی ئه و سەردەمەی موسڵمانان بەتایبەتی لە کاتی شەڕ و غەزوەکاندا بووە، ئەگەر ئێستە ئەمە بە پیرەپیاو و پیرەژنە نەخوێندەواره موسوڵمانە‌کانی گوند یا شارەکانی کوردستان بڵێی بەڕادەیەک جێگەی باوەڕ نییە بۆیان، لەوانەیە ڕووبەڕووت ببنەوە و قسەشت پێ بڵێن، من لە سەر ئەمە قسە ناکەم کە هۆکارەکانی ئەوەی ئه و سیستەمە له بەکاڵاکردنی ژن له و سەردەمەدا و لە ناو مەکینەی جەنگەکاندا چییە و چۆنە، بەڵام لەم سەردەمەی ئێستاماندا داعەش نموونەیەکی تەوا زیندوویە له و ڕۆژگارەی کە لە زیاتر لە هەزار و چوارسەد ساڵ پێش ئێستا لە دەقە پیرۆزە مێژوویی و ئاسمانییەکاندا باسی کراوە، دانپێدانانەکانی “ئەسما محەمەد” وەکوو یەکێک لە ژنەکانی ئەبووبەکر بەغدادی تەنها بۆ ئەوانەی جێگەی سەرسووڕمانە کە ناتوانن قووڵایی ئه و کارەساتەی پێناسەکردنی ژن وەکوو چێژ و گوناﮪ‌ بەدی دێنێت ببینن، من ئەم کارەساتەم زیاتر لە دە ساڵ پێش ئێستا لە کتێبی ئافاتی(چاپی یەکەم، 1993) مامۆستا “شێرکۆ بێکەس” و بە تان و پۆی شیعر وێنا کردووە و تانوپۆیەک کە هەڵقوڵاوی خوێندنەوەیەکی مێژوویی لە ئایین و دەقە پیرۆزەکان بووە.

هەروەها خودی دانپێدانان و سەرگوزشتە و حەدیسەکان ئەمەمان بۆ دەخەنە ڕوو بەڵام پێویستیە شوێن-کاتییەکانی کۆمەڵگای ئێمە بۆ ئه و بابەتە هیچ کات تەوەرێک نەبووە مامۆستایان و بانگخوازەکان تەنانەت بیریان بە لایشیدا بڕوات، یەکێک له و قسانەی ئەسما محەمەد کردوویەتی ئەمەیە کە داعەش دەوڵەتی ئیسلامی نەبوو بەڵکوو دەوڵەتی ژنان بوو، دیارە پاشخانی بەتاڵ و بۆشی ئه و ژنەی ئەبووبەکر بەغدادی و سیستەمێک لە زمانەوانیی کە لە مێشکیدا بیچمی گرتووە نەیوێراوە یان نەیتوانیوە کە بڵێت دەوڵەتی سێکس و چێژ نەک دەوڵەتی ژنان، چونکە دەوڵەتی ژنان لە دەلالەتە ئەمڕۆییەکەیدا زایەڵە و مەدلوولێکی تاڕادەیەک ئەرێنی و ژن تەوەرانەی هەیە نەک ژن بە کاڵاکەرانە، کەواتە بە ئاسانی دەتوانین بڵێین “ئەسما محەمەد” لە سەر شاشەکان تەنها ڕۆڵیکی مەسڵەحەتی لە شکستێکی گەورەی دەوڵەتە ژنەکەی خۆی و مێردەکەی دەگێڕێت، جیاواز لەوەی بە پێی قسەکان ئه و خۆی ڕۆڵێکی سەرەکی لە دابەشکردنی سەبایەکانی ئێزید‌ی بە سەر بەغدادیدا هەبووە، وەکوو باس دەکرێت بەغدادی خۆی چوار ژنی هەبووە، ژنی سێهەمی تەمەنی 14 ساڵ بووە، لە پاڵ ئه و چوار ژنەدا 9 بۆ 10 سەبایەی هەبووە کە هەموویان ئه و کچە منداڵە ئێزیدیانە بوون کە داعەش لە پەلاماردانی سنجاردا گرتوونی و وەکوو کەنیزە یان کۆیلەی سیکسی بەکاری هێناون، یەکێک لە سەبایەکانی تەمەنی 12 ساڵ بووە، ئەوانیتریشیان هەر تەمەنیان خوار بووە، بێگومان ئەم کۆیلەکردن وکۆیلەپەروەرییە بە بێ سەرچاوەی دەقی پیرۆز نایەتە ئاراوە، بەڵام دەبێ بپرسین ئەم تاقانە ڕیگەیە کە دەقی پیرۆز له و چرکەساتەدا دەیخاتە ڕوو؟ یان جگە لە دەقەکە کۆمەڵێک میکانیزم وهۆکاری دیکەش بەشدارن؟

بە هەرحاڵ ڕەوایە بپرسم ئایا ئامیان و هەوێنی خوێندنەوە بۆ ئەم کردەوەیە لە دەقی پیرۆزدا هەیە یان نا و یان تەنها ڕوانگەی ئیسلامی سیاسی و سیستەمێکی خەلافەتی جێگومانی وەکوو داعەش پێڕەوی دەکات و خۆی وەها خوێندنەوەیەک ڕۆدەنێت و بە زۆری زۆرداری بە سەر دەقەکاندا دەیسەپێنێت؟ ئەوە بابەتێکە بەر لە هەر شتێک نەک مەلا و بانگوازە ڕادیکاڵ و دەمارگرژەکان بەڵکوو دەبێت توێژەران و ڕۆشنبیرانی بێلایەن و خاوەن لۆژیکی زانستی ئیشی لەسەر بکەن، بەڵام بەش بەحاڵی خۆم وەکوو ژنێک واتێدەگەم هەوێنی ئەم بەکۆیلە و کەنیزکردنە لە چەقی ڕووداوەکان و دەقەکانی سەردەمی ئیسلامدا هەیە و لە ئەفغانستان و ئێراق و سوریای سەردەمی داعەش و هەندێ وڵاتی موسڵماندا هەبووە و هەیە و بگرە بە شێوەی شاراوە و نهێنیش هەر ئەم سیستەمە پێڕه و بکرێت، سەرێکی دیکەی ئەم بەکاڵاکردن و بە کەنیزەگرتنە کە لە چێژدا خۆی یەکەمجار بەرجەستە دەکات هەر وەکوو وتم گوناهە، واتە بەم شێوەیە هەم پێگەیەکی ئۆبژەکراو و بەرکاریان بەسەردا دەسەپێنن کە ژن لە سەر ڕەواترین و زەقترین بوونی خۆی کە جەستەیەتی هیچ دەسەڵات و بڕیارێکی نەبێت و بوونی ژن ببێت بە سەرچاوەیەکی چێژ بۆ بەدیهێنانی خواستە سیکسیی و ئارەزووە شەهوانییەکانی پیاو و هەمیش ئه و ناوەند و کانەی گوناﮪ کە جەستەی ژنە ڕام و کەوی بکرێت، لە ڕاستیدا ئەمە جەوهەری هەموو ئه و سیستەمانەیە کە بە پلەی یەکەم پیاو دایڕشتوون و دەقەکانیشیان بۆ بەرهەم هێناوە ئیتر چ ئه و دەقانە میتافیزیکی و ئایینی بن یانژی ئەدەبی و ئوستوورەیی، بە هەموو ئەمانەوە من هەڵوێستی زۆر ڕۆشنبیری عەلمانی و ڕەخنەگرم بەلاوە سەیرە کە بە ڕۆحیەتێکی پارێزخواز و کۆنسێرڤاتیڤەوە بە جۆرێک قسە دەکەن وەکوو ئەوە وابێت ئەم بەکەنیزەکردنە تەنها و تەنها بەرهەمی تێڕوانینی هەندێ گرووپی وەکوو داعەش بێت و دەقەکان خۆیان ئه و زەمینەیەیان نەداوە بە دەستەوە کە ئەم سیستەمانە لێیانەوە لەدایک بن، لە ڕەخنەکردن و ڕۆشنگەریدا دەبێت ئێمە ڕاشکاو و ڕاستگۆ بین و کایە زمانی و زمانبازییەکان جگە لە بەرهەمهێنانەوەی دۆخی هەنووکە و ڕاگرتنی دڵی ئەم گوتارەکە و ئه و گوتارەکە هیچ سوودێکیان نییه.‌ لە حاڵێکدا بۆ هەر جۆرە گەشە و چاکسازی و گۆڕانێک ئێمە پیویستمان بە گوتار و دیالۆگی ئالنگاری ساز هەیە نەک ئەوەی قسەی چەندگۆشە و توێکڵداری وەها بکەین کە هەم عیلمانییەکان ڕازی کەین و هەمیش ئیسلامییەکان نەیەنە دەنگ لێمان و هەمیش فیگۆری دیموکراسیخوازی و ڕێزگرتن لە مافی ژنان لە خۆماندا بەرجەستە کەین، کێشەی جەوهەریی گوتاری ڕۆشنگەریی ئێمە ئەوەیە ناپەرژێتە سەر ئه و سەرچاوانەی کە لە ژێر کاریگەریی ئەوانەدا بەعسیزم و داعەشیزم و تاڵەبانیزم لەدایک بوون و دەبن. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 434 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 24-02-2024
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-02-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 18-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 24-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 24-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 434 جار بینراوە
QR Code
گوناهی
پۆل: وشە و دەستەواژە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گوناهی
وشە و دەستەواژە

گوناهی
وشە و دەستەواژە

استوارشدن، ئەرەمەرزیا، بەرقەراربوون، پتەوبوون، تەڤزین، خۆگرتن، چەقین، دامەزران، دامەزریان، دامەزرین، ڕاوەستان (ڕاوەستاوبی واتەبەرقەراربی)، قایم بوون، مدرای، وێستان، ، بەدەستەڵاتی، بێڕەزایی، خورتی، دەگەنەیی، دەگەنگی، دەگەنەکی، زۆرچۆنەیی، زۆرداری، زۆردەستی، زۆردەسی، زۆرۆیی، کوتەکداری، لەهێرتی، لەهێزی، سخت شدن، دژواربوونەوە، دشوار بوونەوە، ڕەقبوون، سفتەوبوون، سەختبوون، سەختەوبوون، قایمبوون، وەزەحمەتکەوتن، ، بتەوی، بەپشتی، بەرقەراری، پایەداری، پتەوی، پشتداری، توندی، خۆڕاگری، خۆگری، خۆگیری، دامەزراوی، دەبر، ڕاوەستاوی، سەقام، قاعیمی، قاهیمی، قایمی، قەیمی، گرژی، گوژمی، اشکال، ئاستەمی، ئاستەنگی، ئیشکال، پچڕپچڕ، تفتی، جڕه‏جڕ(با اشکال بدنبال خودکشیدمش، به‏جڕه‏جڕڕامکێشا)، چه‏توونی، دژواری، دوخشاری، زەحمه‏ت، سەختی، لەقەلە، مشکولی، مشکوڵی، وەزەحمه‏ت خستن، سنگدلی، بێبەزەیی یایەتی، بێڕوحمی، بێڕەحمی، دڵبەردی، دڵ تاریکی، دڵڕەشی، دڵڕەقی، ڵسەختی، دڵهشکی، زاڵمی، زۆر کاری، ستەمکاری، سرتی، کوچک دڵی، تهیدستی، ئاتاجی، ئارامەنەیی، ئاس و پەڵاسی، ئالی، ئاوسەرکەمی، ئاوقەرتی(ب)، ئاوکوڵانن(ب)، ئەبدالی، ئەرەتەکیاگی، ئەرەتەپایی، ئێخسیری، ئەوە‏جەیی، بابەدەستی، برچێتیی، برەشی، بلەنگازی، بووژمایی، بەدبەختی، بەرڤاڵەیی، بەژماڵەیی، بەستەزمانی، بەسەزمانی، بەلەنگازی، بەوبەختی، بێئەنوایی، بێباڵی، بێبەرگی، بێپارەیی، بێپەنایی، بێ پێڵاوی، بێتوتەیی، بێتووکی، بێجهی، بێچارەولێقەوماوی، بێچارەیی، بێحاڵی، بێدەرفە‏تی، بێدەرەتانی، بێدەستەڵاتی، بێدەستی، بێدەسی، بێزەوەری، بێسامانی، بێسەروسامانی، بێشانسی، بێشەنسی، بێعیلاجی، بێکەسو بێدەری، بێماڵی، بێنەوایی، پاپە‏تێتی، پاخروایی، پارس، پاوروایی، پاوریایی، پرنسێتی، پۆرکووری، پە‏پووکی، پە‏پوویکی، پێخاسی، پێخاوسی، پێخواسی، پێدڤێتی، پێڕووتی، تەپەسەرایی، پێسی(ب)، تەنگدەستی، تەنگ دەسی، تێماوی، چارەڕەشی، چارەنەماوی، چاولەدەستی، چفتەیی، چەلی، چەنەقۆمیایی، چەنەکەوتەیی، حەوجێیی، خاکساری، خاکنشینی، خاکەسەری، خاوسی، خزانی، خزانێتی، خزایی، خەزانی، خوازەری، خواسی، خۆپانی، خێزانێتی، داتەکاوی، داخازی، داخوازی، داماوی، داواکاری، داو خوازی، دۆبڕاوی، دۆبڕیاگی، دەس بە‏تاڵی، دەست‎تەنکی، دەست تەنگی، دەستخاڵی بوون، دەستخاڵییەتی، دەست ڤالایی، دەستڤالەیی، دەستکورتی، دەس تەنکی، دەستەنگی، دەستنەڕۆیشتن، دەست نەڕۆیشتوویی، دەستهیشکی، دەسخاڵیبوون، دەسکورتی، دەسنەڕۆیشتوویی، دەسنەویەردەیی، دەوڵەتکەتیبوون، دەوڵەت کەتییەتی، ڕژی، ڕ‏ووتی، ڕووتوپووتی، ڕووتوڕەجاڵی، ڕووتوقووتی، ڕووتەڵی، ڕووتی، ڕووقی، ڕەپوڕووتی، ڕەپوڕوویتی، ڕەجاڵی، ڕ‏‏‏‏ە‏جەنی، ڕەزڵخوایی، ڕەزەڵخوایی، ڕەنجەڕۆیی، ڕەواڵی، ڕیپاڵی، زاد ئاوی (بی ڕوزی است، زادی ئاوە)، زاری، زگورتێتی، زگوردی، زواری، زووگوورتی، زووگوردی، زووگووری، زە‏بوونی، زەلیلی، زیڤاری، زیڤالی، ژارۆیی، ژاری، سالووکی، سرت، سوختی، سەرکزی، شپرزەیی، شڕوشۆڵی، فەقیری، قوڕ‏‏‏بەسەری، قوڕ‏‏‏وەسەری، قەسیانی، قەلاشی، قەلەندەری، کاسۆیی، کڵۆڵی، کەماسایی، کەماسی، کەمایەسی، کەمدەستی، کەمدەسی، کەمەی، گدێتی، گونایی، گوناحی، گوناهی، گونەکی، گونەهی، گێتەیی، لاتو پاتی، لاتولووتی، لاتی، لامیسکی، لانەوازی، لیتەکی، لێکەوتووی، ناگوزووری، لامیسکی، لانەوازی، لیتەکی، لێکەوتوویی، ماعتاجی، ماعتاژی، ماڵبەکۆڵی ‏وڕ‏‏‏‏ە‏بەنی، مالکامباخی، ماڵوێرانی، مانتێری، مانقێری، مرداڵی، مسکێنی، مۆتازی، موحتاجی، موفلیسی، مەهەیری، میسکێنی، نابووتی، ناکی، ناگوزیری، نامانگووری، نانودۆ بڕاوی، نچاری، نسکی، نکوناهومێیی، نکوناهمێدی، ناهومێدی، نکی، نەبوویی، نە‏بوونی، نە‏تێرەیی، نەداری، نەیینی، نێچاری، واربایی، واردەسی، واروایی، وەزایی، هاوسەرکەمی، هەرزانکڕی، هەڕی بسەری، هەژارە‏تی، هەژاری، هەناسەساردی، هەوجەداری، هێلانەوازی، یەخسیری، خست، بەهەجاندن، تۆزلێهەڵنەسان، تۆزلێ هەڵ نەستان، چرووکی، چکوودی، چکووسی، خۆ گڤاشتن، خۆگوشین، دەست قووچان، دەست قووچاوی، ڕژدبوون، ڕژدی، ساتوولی، سەقیلی، گرژە، لەچەری، لەگامی، هەندەیی، سفتی، پتەوی، ڕەفی، ڕەقایی، ڕەقی، زەبی، سەختی، گرانی، گژی، گوژمی، هێشکایی، مشقت، ئاپۆر، ئاپۆڕە، ئاران، ئاریشەن، ئازار، ئاستەنگی، ئاستەمی، ئاسێو، ئوزوور، ئەرک، ئەرک‏و ئازار، ئەرکی ‏گران، ئەزیە‏ت، ئەشکەنجە، ئەمەگ، ئێش، ئیشکال، بار، بارکەفتن، بڵا، بۆبلات، بۆنەهاتن، بەختڕەشی، بەخت هەڵگەڕانەوە، بەدئیقباڵی، بەدبەختی، بەدشانسی، بەڵا، بەڵاوچۆرتم، بەڵاوموسیبە‏ت، بەلەگەور، بەوبەختی، بێئیقباڵی، بێ یەغباڵی، بێبەختی، بێدەرەتانی، بێدەستەڵاتی، بێوڵەتی، پارس، پل، پەتا، پەتپەتێن، پە‏تەر، پێچ‏وتاو، پێسیر، تاڵاو، تاڵوترش، تاوتوێ، تفتی، تووشی، تووشی بەڵابوون، تەریفەیی، تەگەرەوتووشی، تەمەرە، تەنگانە، تەنگاوی، تەنگی، تێڵاو، جڕجڕە، جڕنیاوفڕنیا، جڕیاوفڕیا، جزار، جزر، جزیاوفزیا، جەنجەڕات، جەنجەڕە، جەفا، چارەڕەشی، چۆرتم، چەرمەچۆپی، چەرمەسەرە، چەرمەسەری، چەنەقۆمیای، چەواشۆ، چەوس، حازاب، حازار، حازاو، حەزاب، حەزیە‏ت، حیجران، خراپ بۆهاتن، خراپ ‏لێقەومان، خەبس، داماوی، دژواری، دژی، دوخشاری، دەرد، دەردبڵا، دەردوبەڵا، دەردومەینەت، دەردەساری، دەردەسەری، دەژین، دەوس، ڕنج، ڕۆژ ڕەشی، ڕۆژی تاریک، ڕووشە، ڕەنج، ڕەنج‏وچەوسانەوە، ڕێنچ، زامە‏ت، زەجر، زەحمە‏ت، زەحمە‏ت‏وچەوسان، زەحمە‏ت‏ودەرد، زەختە، زەرەر، زفت، زەفتی، زفر، زیان، زیف، ژان، ژان‏ودەرد، ژانی، سرت، سرتی، سەختی، سەخڵەت، سەخڵەتی، سەگەمەرگی، سەلار(ب)، سەمەرگی، شەڤڕەش، شەلشی، عازاب، عازاو، عەزاو، عەزیە‏ت، فە‏تارە‏ت، فە‏تەڕات، فەلاکەت، قوڕبەسەری، قوڕوەسەری، قە‏ترمە، قەدا، کارەسات، کامباخی، کڵۆڵی، کۆتەک، کۆچقوڵپی، کۆرەوەری، کۆستکەوتن، کۆسکەفتن، کولپ، کوڵەمەرگی، کوێرەوەری، کە‏ت، کەزلاتەی، کەسەر، کەلال، کەڵەمە، کەمبەختی، کێشەوگێرە، گراداڤ، گرداڤ، گرداو، گرگاشە، گل، گووج، گەوەڕ، لێقومیان، لێقۆمین، لێقەڵمان، لێقەومان، لێقەومین، مسۆدە، مسیبە‏ت، مسیوە‏تی، مشەقە‏ت، مشەققە‏ت، موروز، مەینە‏ت، ناراو، ناڕەحەتی، نامە‏ت، نامەتی، نامەد، نسیبە‏ت، نوشوس، نوشوستهێنان، نوشوستی، نەدامە‏ت، نەزە، نەسیبە‏ت، نەشس، نەگبە‏ت، نەگبە‏تی، نەهات، نەهاتی، نەهامەتی، نەیامەت، وە، وەزەن، وەزەندی، وەند، وەنەقۆمیای، وەی، وەیشووم، وەیشوومە، هەشاشین، هازار، هەژمە، هێش، هیوات، یەش، 1، قورسی، گرانی(ئاوی گران)، هەبوونی ماکی کانی لەئاودا، 1افزون گردیدن، برووزساندن، چڕەبوون، زاف بوون، زاف بیایش، زۆربوون، زیادبوون، زێدەبوون، لەزیادیدان، 1ترقی کردن، بەرزەو بوون، تەرەقی کردن، چوونەسەر، زیادکردن، گەشەکردن، هلکه‏تن، هەڵدان، هەڵکەوتن، 1، تاقەت گرتن، قەوەتگرتن، گوڕوتین وەدەستهێنان، هێزگرتن، 1، بوونەبەرد، پتەوبوون، پندربوون، پنربوون، تنبیەی، تندبوون، توندبوون، ڕەقبوون، ڕەقببیەی، ڕەقهەڵاتنوەکبەرد، سەخت بوون، سەختەوبوون، وشکبوون، وشکبیەی، اشتداد  (ع)[1]

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 20 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 20 جار بینراوە
QR Code
گوناهی پەنجەرە
پۆل: پەرتووکخانە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گوناهی پەنجەرە
گوناهی پەنجەرە
نووسینی: #عادل شاسواری# [1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 1,728 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | Adil Hama Arif Moemin (عادل شاسواری)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-01-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-01-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-01-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,728 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.121 KB 26-01-2021 زریان سەرچناریز.س.
گوناهی سپی
پۆل: پەرتووکخانە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گوناهی سپی
پەرتووکخانە

گوناهی سپی
پەرتووکخانە

شێرزاد حەسەن
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: گوناهی سپی
ژمارەی داونلۆد: 1,366 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 14,155 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-01-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-07-2013 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 14,155 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی PDF 1.0.1256 KB 52 11-01-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
گوناهی ڕادیۆ چییە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گوناهی ڕادیۆ چییە
گوناهی ڕادیۆ چییە
گوناهی ڕادیۆ چی یە؟
#لەتیف حسێن#
کە تۆ بەکارهێنەرێکی خراپی تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی، گوناهی ڕادیۆ چییە؟
بە ڕادیۆ بوونی هەموو قسەو نووسینەکانمان لە تۆڕِەکۆمەڵایەتیەکاندا سوکایەتییەکی ئاشکراو ڕوونە بە یەکێک لەکەناڵ و ڕێگاکانی کاری میدیایی، ئەوەی لە ڕابردو بە ئێستاشەوە ڕادیۆ لە خزمەتکردن ئەنجامیداوە، کەم کەناڵ هەیە بتوانێت هەمان کار بکاتەوە...
رادیۆ وەک کەناڵێکی گرنگی میدیا ڕۆڵی گرنگی لە ژیانی خەڵکدا بینیوەو هەرگیز کارە میدیاییەکانی درۆو بوختان و کارە هەڵەکان نەبووەو دواتر پەشیمان ببێتەوەو پەیامی خۆی خاڵی بکاتەوە لە بەهاو پێوەرە گرنگەکانی کۆمەڵگە...
ئەوەی ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕوو دەدەن، ماڵوێرانییەکی گەورەی شیرازەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی لێدەخوێنرێتەوە، بەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەبری ئەوەی ببێتە شوێنێک بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەهێزبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێگا دوورەکان کورت بکاتەوە، بەداخەوە بۆتە هۆی دوور خستنەوەی ڕێگە کورتەکان و نەهێشتنی ئەو کەمە پەیوەندییەشی کە لە ئێستادا لە نێوان خەڵکیدا ماوەو تەون و شیرازەی کۆمەڵگەی بە تەواوەتی بچڕاندووە..
ئێمە لە ئێستادا لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵێکی زۆر خراپ بۆ خۆمان دەبینین و لەخزمەتی ڕەوتی سیاسی هەڵەی ئەم وڵاتەیەو بیربردنەوەی ژیانی ڕاستەقینەی ژیانی خۆمانە بە هەموو شێوەکانییەوە، بۆتە شوێنی ڕشتنی ڕقوکینەو سیاسەتکردنی هەڵەو و تەنانەت شوێنی هەموو کارەکانی تاکە بەتاکەی کۆمەڵگەو دوورخستنەوەمان لە ئەرکە ڕاستەقینەکەی ژیانی خۆمان و هەموومانی کردۆتە کاراکتەرێکی(هەمەکار) جۆکەر، بۆ هەموو شتێک دەشێین و لەسەر هەموو شتێک قسەمان هەیە، لەسەر هەموو شتێک قسەکردنی ئێمە هەموومانی بە لاڕێدا بردووەو کێشەو گرفتە ئەسڵیەکەمان بیردەچێتەوەو چارەسەرییەکانیشمان لێ ون بووە...
بۆتە شوێنی نمایشێکی ڕواڵەتیانەو خۆ فریودان، هەر هەموو ئەمانە پێکەوە وایکردووە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبری ئەوەی سودو قازانجەکانی زۆرتر بن لەزیانەکانی کەچی بەهۆی مامەڵەی هەڵەی ئێمەوە قازانج سەری مایەی خواردووەو کەم کەسمان هەیە، تۆڕی کۆمەلایەتی داخی نەکردبێت و سەرئێشەی بۆ دروست نەکردبێت.
ئێمە خۆمان بە لایککردن و بڵاوکردنەوەی هەڵەی ئەوانیترو کاری نەشیاوو قسەی زبرو ڕەق و توند بەرامبەر بە یەکتری، هەڵەی گەورەمان کردووەو دواتردەیخەینە ملی ڕادیۆ(کە وشەی کەسایەتییەکی جوانی ئەمشارەیەو بەداخەوە ئێمە تا ئێستاش بە بەردەوامی وەک گاڵتەکردن بە کەسایەتی خاوەنی ئەم ڕستەیە هەموو کارێکی هەڵە بەرمبەر یەکتری دەکەین و ڕستەکەی ئەو بەکاردێنین)، هەر خۆمان بەشدارین لە کوشتنی کەسایەتییەکان، ئەوانەی تۆ بەدڵت نین تۆ ڕقت لێیانە، لە حزبەکەت نییە لە ئاینەکەت نییە، دەیانکەیتە بنێشتە خۆشەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و شەلم کوێرم دەکەوینە پلارو ناشرینکردن و سوکایەتی پێکردن و بڵاوکردنەوەی بوختان و کوشتنی کەسایەتی بە بێ ئەوەی بایی ئەوەندە زانیاریمان لەسەر هیچ شتێک لەو ڕوداوانە هەبێت کە لە دەورو پشتمان ڕوودەدەن.
هەر خۆمان با تەماشا بکەین، ئەوانەی بەم ڕۆژگارە سوکایەتی و قسەی توندو جنێوفرۆشی دەکەن، بزانە فرێندو کۆمێنت و لایکیان چەندە، بزانن فۆڵۆوەرزو ئەوانیتریان چەندە، ئەوانەشی بە پێچەوانەی ئەو جۆرە فیگەرانە کاردەکەن و دەنووسن وقسە دەکەن بزانن تەماشاکاریان چەندە؟
هەموو ئەمانە ئێمەی بەکارهێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەخەنە بەردەم بەپرسیارێتییەکی گەورەوەو هەموومان بەشدارین لەکوشتنی کەسایەتی ئەوانیترو کێشەو گرفت دروستکردن بۆ دەوروبەرمان، بە بێ ئەوەی ئاگامان لەوە بێت لە دوای هەر نووسینێک کە بڵاوی دەکەیتەوەو جنێوو سوکایەتی بە خەڵک دەکەین، لەدوای هەر کارێک کە کوشتنی کەسایەتی ئەوانیتری تێدایە، چ کارەساتێک ڕوودەدات و دوایش هەموومان شینی بۆ دەکەین، هەموو دەکوژین و هەمووشمان شینی بۆ دەکەین، بۆیە دڵنیابن تا ئەمجۆرە مامەڵەیەی ئێمە بەردەوام بێت تا ئەمجۆرە لە ژیانکردن لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەم بیمارییەوە بەردەوام بێت، تاک بەتاکمان بەدەستی خۆمان یەکتری دەکوژین و دواتر بەخستنە ئەستۆی (وامزانی ڕادیۆیە) ژیانی کەس ناکڕێتەوە، ئەبێت بزانین کەسایەتی ژیانی خەڵکی بۆ ئەوە نییە هەر کەسەو بە ویستی خۆی بیەوێت بیخاتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سوکایەتی پێ بکات، دوای ماوەیەکی کەم بۆت دەردەکەوێت کە هەڵەت کردووەو ڕووداوەکە بەو شێوەیە نییە، ئەستۆپاکی خۆت بەوەی کە وای زانیوە ڕادیۆیە بەخەڵکی نیشان دەدەیت..
هەر بۆیە هەموومان، بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت ئەوە بزانین ئێمە مافی ئەوەمان نییە لەسەر هەمو شتێک قسەمان هەبێت، مەرج نییە ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبێتەوە ئەسڵی بابەتەکە بێت، دڵنیا بن ئەم شێوە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژیانی کۆمەڵگە وەک چۆن ئێستا لەمەترسیدایە، خراپتر دەبێت و هەموومان زیانی لێدەکەین و لەدەرگای هەرکەسێک بدەی لەدەرگات دەدەنەوە، بۆیە ئەگەر کەسێک نوسینێک یان هەر کارێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دادەنێت و زیان لە ژیانی ئەوانیتر دەدات، ئەو چەندە تاوانبارەو تاوانی کردووە ئێمەش جەماعەتی لایک و شەیرو کۆمێنت و قسەکەرانیش لەسەری و کڕیارەکانی کە بازاڕی بۆ پەیدا دەکەین زیاتر تاوانبارین و تاوانمان کردووە...
ئێمە هەڵە بەرامبەر بەوانیترو ژیانیان دەکەین، تاوانی ڕادیۆ لە کوێدایە، پێویستە هەر وشەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە بڵاویدەکەیتەوە، هەزارنجار سەرنجی بدەیت و دڵنیا بیت کە زیانی بۆ ئەوانیتر نییە، ئەنجا بڵاوی بکەیتەوە، چونکە ئەوە بزانە پەڕەی تایبەتی خۆت گوزارشت لەکەسایەتیت دەکات، لایک و کۆمێنتت گوزارشت لەکەسایەتیت دەکات...
https://rwangauraxna.com/detail.aspx?IDNews=7414
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,541 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (لەتیف حسێن)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-04-2022 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,541 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.128 KB 10-04-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە (بەشی یەکەم)
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە (بەشی یەکەم)
گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە (بەشی یەکەم)
$گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە(بەشی یەکەم)$
نووسینی: #ئیسماعیل حەمەئەمین#
$پێشەکی$
مرۆڤ ئاژەڵێکە دەبێت شوێناکەی لەجیهاندا ڕوونبکرێتەوە، مرۆڤ بونەوەرێکە لەگەڵ نیگەرانیدا لەدایکدەبێت. مرۆڤ بونەوەرێکە (نیگەرانی) چارەنووسێتی. لەدایکبوونی مرۆڤ لەسەر زەوی پابەندە بەو هەستە گەورەی کەلەدونیادا تەنیایە، لەبەرانبەر گەردووندا تەنیا دەنکە خۆڵێک یان تۆزێکی بابردووە. ئەم نیگەرانیە گەورەیە لەسەرەتای بەرەنگاربوونەوەیەتی لەگەڵ بوونی خۆیدا، بوونی لەدونیایەکدا کەبەئارەزووی خۆی نەهاتووە، بەڵکوو فڕێدراوەتە جیهانەوە، مرۆڤ بەبێ ویستی خۆی لەجیهاندایە. مرۆڤ لەگەڵ بوونی خۆیدا هەست بەفڕێدانیک دەکات، توڕهەڵدانێک بۆ نێو بوونێک بەدەر لەئیرادەی خۆی، بەجۆرێک کە (نیگەرانی) دەبێتە ئەو هەستەی هەمیشە بەدوویەوەیەتی. لەناخی مرۆڤدا هەستکردن بەبەجێمان، بەفڕێدان، بەترس و دڵەڕواکێ و نەخۆشی، ترس لەنادیار و چارەنووسی نادیار ژیانی گێژدەدا. ئاوەها مرۆڤ (نەخۆشیکی بەردەوامە) لەخەستەخانەیەکی گەورەدا کەناوی جیهانە.مرۆڤ وەک (پیتەرسڵۆتێردایک) دەڵێت؛ (سەرەتاکانی خۆی نازانیت و کۆتایەکانیشی تاریکن، لەنێوان ئەم دوو شوێنەدا تۆیان داناوە...1.9)
بڕوانە؛ پیتەر سڵۆتێردایک: منداڵە ترسناکەکانی نوێ. سورکامپ 2014
مرۆڤ لەنێوان سەرەتای نادیاردا بەوەی لەکوێوە هاتووە و بۆ کوێ دەڕوات کەدونیای تاریکی مردنە و نادیارە، لەگەڵ بوونی خۆیدا دانیشتووە. بوونی مرۆڤ فڕێدانێکە بۆنێو نادیار و ترس و دڵەڕاوکێ کەدەتوانین لەژێر ناونیشانی (نیگەرانی) پێناسەی بکەین. بەڵام ئەوە نیگەرانیە Unbehagen کەهۆشمەندی مرۆڤ بەخودی خۆی داگیردەکات، ئەو پرسیارەیە بەوەی مرۆڤ لەکوێی ئەم فڕێدانەدایە بۆ نێو (بوون / Sein) و دەیەوێت چۆن لەم بوونە بەزۆر داسەپاوەدا شارستانیەکانی خۆی بینابکات، بەو سیفەتەی کۆی شارستانی مرۆڤایەتی لەسەر بنەماکانی ئەم نیگەرانیە گەورەیە خۆی بیناکردووە.
مرۆڤ وەک لەئایینەکاندا هاتووە هەڵگری تۆوی (گوناهی یەکەمە)، گوناهێک کەبووە هۆی ئەوەی لەبەهەشتی خواوەندوە فڕێبدرێتە سەر زەوی، لێرەوە (ماسۆشیەتی میتافیزیکی) کەڕەهەندەکانی لەئاییندا خۆی درێژدەکاتەوە پیماندەڵێت؛ کەکۆی مرۆڤایەتی هەڵگری تۆوی ئەو گوناهە گەورەیەیە، لەفڕێدانمانەوە لەبەهەشتی خواوەندەوە بۆ سەر زەوی فانی لەگەڵ خۆماندا هەڵمانگرتووە. ئەم هەڵگرتنی گوناهەیە وابەستە بەسێکسوالیەت و چێژەوە، بەمەش مرۆڤ دەیەویست لەڕێگەی چێژەوە جێگەی خواوند بگرێتەوە. ئەمە خوداوەند توڕەدەکات و (ئادەم و حەوا) وەک ژن و پیاوێکی ڕووت لەبەهەشتی خۆی فڕێدەداتە سەر زەوی...لەساتەوە مرۆڤ بەلەعنەتکراوە بە نەخۆشی، بەتەماع، بەجەنگ، بەکوشتن و دزی و نەخۆشی و کارەساتی سرووشتی و کارەساتی دەستکردی خۆی. مرۆڤ بەپێی ئەم ڕوانینە تیۆلۆژیە تۆویی گوناهەکردنی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە.
مرۆڤ بەردەوام وەک لەڕوئیای هەموو ئایینەکاندا هاتووە، هەڵگری ئەو تۆوە گوناهەکارەیە کەشەیتان پێیکردووە، لەو ڕۆژەوە شەیتان و خوا دەچنە یەک ئاستەوە، بەوەی هەریەکەو دەیەوێت مرۆڤ ڕاکێشێتە ڕێزی خۆی و مرۆڤ بکات بەئەندام لەپارتەکەی خۆی. دیارە لەم ڕوانگە تیۆلۆژیەوە لەمێژووی گوناهەی یەکەم یان دەتوانم بە (گوناهە میراتی) پێناسەی بکەم، مرۆڤ دەبێتە هەڵگری چێژێک کە(چێژی گوناهەیە) چێژی دووبارەکردنەوەی ئەو گوناهە گەورەیە کە (ئادەمی نێرینە) بەفیتی (حەوای مێینە) کردوویەتی، ئەویش بەخواردنی سێوی بەهەشت بوو، کەتاقیکردنەوەی خواوەند بووە بۆ گوێڕایەڵی بونەوەرە خوداییەکەی بۆی. کەدوایی دەبێتە مرۆڤ.
ئێمەی مرۆڤ لەم خەونە تیۆلۆژیەوە وەریبگرین، وابەستەی ئەو چێژەین بەدووبارەکردنەوەی گوناهە، ئێمەی مرۆڤ میراتگری گوناهەکردنین لەسەر جیهانێک کەفڕێیانداوین، تێیدا و بەبێ هەڵبژاردنی خۆمان هاتووینەتە ناو دونیایەکی پڕ سزاوە. مرۆڤ بۆ ئەبەد لەجیهاندا سزادراوە، هەربۆیە لەم کاتەدا (لەجیهاندا بوون Sein In die Welt) ی هایدگەری دەگۆڕدرێنەوە بۆ دەستەواژەی (لەنێو سزادا بوون).
بوونی ئێمە لەنێو سزادایە و ژیان لەدوای ئەو بەهەشتەی لێوەی هاتووین سزایەکی گەورەیە. خەونی گەڕانەوە بۆ بەهەشتەکانی خواوەند خولیایەکی گەورەیە کەئایینەکانی لەسەر دامەزراوە، چونکە مرۆڤ چیتر ناتوانێت بەرگەی ئەو (تەنیابوونەی) خۆی بگرێت کەبەرانبەر دونیا هەیەتی. ئەم گەڕانەوەیە بەڕێچکەکانی تیۆلۆژیەوە دەمباتەوە سەر ڕاستە ڕێگاکانی بەهەشت، هەربۆیە مێژووی مرۆڤایەتی پێکهاتەیەکی سەیرە لەجەنگی مرۆڤ لەپێناوی خودای گەورە، کەبێگومان هیچیتر نییە جگەلە جەنگ نەبێت لەپێناو بەرژەوەندی مرۆڤ خۆیدا، بۆئەوەی جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ بەهەشت و قەرزەکانی خۆی کە ئادەمی باوکی مرۆڤایەتی کردوویەتی، ئەو بەشێکی بداتەوە. دیارە ئەم پارادۆکسە و خەیاڵزەدەییە و فانتازیا پڕ ماسۆشیەت و ئازارە بنەمای ئایینە تاکخواداکانە Monotheismus لەئیسلامەوە بیگرە تادەگاتە کریستوم و لەوێشەوە بۆ موساویەت!
$گوناهی یەکەم یان گوناهەمیراتی$
قەشە (ئۆگەستین ئاوریلیۆس 354 - 430 ز) کەلە(هیپۆ) یان جەزائیری ئیستا ژیاوە و مردووە، وەک (پیتەر سڵۆتێردایک) لەنوێترین پەڕتووکدا (منداڵە ترسناکەکانی زەمەنی نوێ) ئاماژەی پێدەدا، یەکەمین قەشەبووە پێش ئیسلام، مانیفێستی بۆ گوناهەی یەکەم کردووە، چەمکی لاتینی peccatum originale ئەو چەمکەیە کەمانای (گوناهەمیراتی) دەگرێتەوە، لەنووسینەکانی سەرەتایی ئەو قەشەیەدا، کەبەشێکی زۆری خوتبە گەورەکانی ئەم قەشە جەزائیریەی هییپۆ بوو، ئاماژەی پێدراوە. لەو بڕوایەدا بوو کەمرۆڤ هەرچی شتێک بکات لەسەر ئەم زەویە گوناهەیە، مادامەکی هەڵگری ئەم گوناهە گەورەیەی ئادەمی باوکە. ئاوەها زەوی بە (تۆویی ئادەم) پڕوبڵاوە، ئێمە هەمووان هەڵگری ئەو تۆوەین و تۆوی گوناهەکردن لەبەهەشتەکانی خواوەند لەگەڵ مرۆڤدا لەدایکبووە. ئەم گوناهەیە کەهەڵمانگرتووە (بەڕای قەشەکەی هیپۆ، (ئۆگستین) (هیچ ئازارێکی سەر ئەم زەویە بوونی نییە، کەمرۆڤ لەدواجاردا دەستی تێدا نەبێت و خەتای ئەوی تێدانەبێت.. 1.16)
$سێکس لەپێناوی گوناهەی یەکەم$
مرۆڤ لەبەرئەوە هاتۆتە سەر زەوی بۆئەوەی گوناهەکانی خۆی بەرانبەر خودا پاکبکاتەوە، بێگومان قەرزی ئێمەیە، گوناهی ئێمەو باپیرە ئادەمە، بەپێی ڕەهەندی ئایینی کەلەڕێگەی (لیبیدۆ / ترۆپکە چێژ) لەگەڵ مێینەدا کردوومانە و دەبێت بیدەینەوە بەخودا. ئادەم لەڕێگەی (ترۆپکە چێژە) وە دەیویست ببێتە (بونەوەرێکی بان) یاخود (بان بونەوەری) کەئەویش گەیشتنە بەو چێژەی کەخودا لەتابۆکانیدا، لەقەدەغەکراوەکانیدا دایناوە. ترۆپکە چێژ لەو مێژووە وە تائێستا کەلەئەکتی سێکسوالیدا خۆی بەرجەستە دەکات، بۆتە خاڵی فۆکۆسکردنی، خاڵی گرنگیپێدانی هەموو ئایینەکان.
$لەئیسلامدا گەڕانەوە بۆ بەهەشت و خۆڕزگارکردن لەگوناهەکانی باوکە ئادەم کەهاتۆتە سەرزەوی، پابەندە بەو پاداشتە گەورەیەی خواوەند لەڕێگەی بەخشینی حۆریەکان دەیبەخشێت بەموسوڵمانی ڕاستەقینە، لێرەوە گوناهەی یەکەم کەهەڵخەڵتاندنی ڕەگەزی نێرە بەعەیاریی مێینە، لەڕێگەی دووبارەکردنەوەی مێینە بەکۆیلەی نێرینە پاکدەبێتەوە! لەبەرانبەر ئەمەشدا سێکسی پۆڕنۆگرافی و (سێکسی کۆیلەیی) دەبێتە پاداشتی موسوڵمانی نێر و مێ، بێگومان ئەمە لەو بارەدایە کەهەردوو توخمەکە لەدونیای فانی و فەتاودا خۆیان بەدەست شەیتانەوە شلنەکردبێت.$
لەم خاڵەوە چیرۆکی گوناهی یەکەمی ئادەم و حەوا جارێکیتر بەرهەمدێتەوە. جارێکیتر بەفیلتەریکی دیکەی هەستکردن بەگوناهەدا تێپەردەبێت و شارستانی و ئێرای ئیسلام لەسەر ئەم خەونە درێژە بەخۆیدەدات. $تەنانەت هیچ بزووتنەوەیەکی ئیسلامی سیاسی نییە لەڕێگەی بانگخواز و کادێرەکانیانەوە، ئەم خەونی (بەخشینی حۆریەکان) نەدەن بەگوێی جیهادیست و ڕەدووکەوتوانیان. باپیرانی ئێمە لەمێژووی زیاتر لەهەزارو چوار سەد ساڵە لەنێو ئەو خەونەدا دەژین و زۆریشیان ژیانی دونیان لەپێناو ئەم بەهەشتە پڕ حۆریانەدا کردە قوربانی.$
دیارە لێرەدا ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە $بەهەشت شوێنیکە بۆ سێکسکرندێکی ئەبەدی، بەهەشت لەم وێنەیەدا شوێنی سێکسکردنی پیاوانەیە، تێدا ژنەکان چ حۆری بن یان وەسیفەکانی حۆریەکان بن وەک بانگخوازە ئیسلامیەکان بەئاشکرا بۆ گەنج وخەڵکانی باوەڕداریان ڕوونیانکردۆتەوە، ئامادەن بۆ تێرکردنی ئەوان لەهەر کات و شوێنێکی بەهەشتدا بێت.$
(شوێنای ژن) لەکۆی پەڕتووکە بەناو پیرۆزەکاندا نێگەتیڤە و دیاریکراو نییە، کەئایا ئەو ئازادیەی بەخشراوە بەپیاوی موسوڵمانی بەهەشتی، هەمان ئازادیە لەبەهەشتەکانی خودا؟ بێگومان وەڵام بەنێگەتیڤە.
$لەبەهەشتیشدا ژنەکان دەبنەوە بەئامڕازێکی تێرکردنی ئارەزووەکانی پیاو، چونکە بەهەشت و حۆری بەخشین، یەکسان نین بەبەهەشت و پیاوی جوان بەخشین بەژنانی ئیماندار. لەم خاڵەوە ئەم فانتازیا تیۆلۆژیە لەسەر دەرکردنی دووبارەی ژن لەبەهەشت خۆی بینادەکاتەوە، چونکە پەیمانی خودا بۆ پیاوی موسوڵمانە، بەمانای لەپیاوێکەوە بۆ پیاوێکی دیکە. گەر هاتوو ئێستاش یەکێک بێت بڵێت؛ کە جێندەری خودا دیارینەکراوە لەئیسلامدا، یان لەئایینەکاندا. ئەوا هەموو ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵین کە خودا نێرە، خەونەکانی نێرن، هەرگیز لەڕوی زمانەوانیەوە ناڵێین (هی) کە ئەداتی تەعریفە، بۆ خودا، بەکارنەهاتووە لەقورئاندا.$
بۆ نموونە ناتوانین بڵیین (هی اللە) بەڵکوو دەڵێین (هو اللە). تەنانەت لەزمانی ئەڵمانیدا Gott بەنێر ناسراوە دەڵیین Der Gott، لە زمانی ئینگلیزیشدا خوا He کەبۆ نێر بەکاردێت نەک She بێت کەبۆ مێینە بەکار دێت. بەگشتی خودا سیفەتە نێرەکانی زاڵە هەرچەندە لەوانەیە تیۆلۆژیەکان ئێستا دونیایەک دیباتی لەسەر بکەن، بەڵام لەدواجاردا سیفەتی نێرینەی خودا، کاراکتەری ئاشکرای ئەم ڕۆحە گەورە و خوڵقینەرەیە کەخودایە. لەم ڕوانگەیەوە حەوا یان ئێفا Eva لەلاتینیدا، ئەو مرۆڤە مێینە جوانەیە کەجادووە گەورەکانی لەڕێگەی جەستەو عەیارییەوە وەها دەکات لەدژی ئیرادەی خودا بوەستێت و لەدرەختی مەعریفە، لەسێوی زانین بخوات.
لەئایینەکاندا (وێنەی مێینە) و (ژنەجادووگەر) بەتایبەت لەکریستیانیدا/ دیانیدا، پێکەوە کاراکتەربەندی کراون. تەنانەت وشەی جادووبازە یان عەیارە یان ساحیرە، بۆئەو ژنانە بەکاردێن کەبەجوانی و ئەقڵیان پیاو خوماردەکەن. ئاوەها لەکۆی ئەقڵی ئایینیدا (حەوا) یان (ئێڤا) دەبێتە بەشێک لەو ئیرادە لاواز و شەهوانیەی کەناتوانێت خاوەن ئیرادەیەکی باڵا بێت و بەقسەی شەیتان (دیڤڵ لەئینگلیزیدا / تۆیفل لەئەڵمانیدا) هەڵدەخەڵەتێت، و بەشێکە لەجادوگەر و شەیتان. ئەویش وەها لەئادەم دەکات بێ فەرمانی خودا بکات. ئاوەها هەر لەسەرەتای چیرۆکەکەوە وێنەی مێینە لەبەهەشتدا وێنەیەکی ناشرینە، ئەمەش وەهای کردووە کەلەبەهەشتی موسوڵماندا، ئەمانە ببنەوە بەکوێلەی پیاو و گوێڕایەڵی پیاو و دیارە لەئایینە یەکینیەکانی دیکەشدا وەک کریستوم و موساویەت هەمان چیرۆکە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,152 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 13-06-2017
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-06-2017 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,152 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.718 چرکە!