🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
هاوڕێنامە - وەشانی 4ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-08
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-08-2019
📆19-08-2019
📆18-08-2019
📆17-08-2019
📆16-08-2019
📆15-08-2019
📆14-08-2019
📂 زۆرتر ...
📅20 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,348) پەڕتووک|||
📕 ئاوێنەی ژنێک
ڕۆڵی ژنان لە چەرخە دێرینەکان
سەردەمی پێش مێژوو ئاین و ئەفسانە
وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
وەدەستخستنی زانیاری سەبارەت بە پێگەی ژن لە سەردەمی پێش مێژوو سەبارەت بە دابەشکردنی کارو پەیوەندی نێوان ژن و پیاو، ڕۆڵی ڕەگەز، یان زانیاری سەبارەت بە کۆمەڵگای دایکسالاری یان باوکسالاری کارێکی هێندە ئاسان نییە، لەبەرئەوەی زۆربەی سەرچاوەی ئه و زانیارییانە نەپارێزراون. بەشێکی کەمی ئه و ڕاستیانە له و پاشماوە ئەرکەلۆگیانەوەیە کە پارێزراون، بەشیکیان له و تیکستە نووسراوە ئاینایانەی کە دۆزراون
📕 ئاوێنەی ژنێک
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
ئاوێنەی ژنێک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📕 ملوانکەی پڕتەقاڵ
دیوانە شیعری شاعیر دەوەن مەعروفە بەم نزیکانە بڵاودەبێتەوە.

.
📕 ملوانکەی پڕتەقاڵ
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
ملوانکەی پڕتەقاڵ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مێقداد محەمەد عومەر - مێقدادی مەقام
ساڵی 1941 لە شاری کەرکوک لە خێزانیکی هونەری لە دایکبووە و هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە لە سەرەتای ساڵانی 60 کان ڕووی لە تەکییەی تاڵەبانی کردووە. سەرەتاکانی مەقام هەر لەوێ فێربووە و دواتر بۆ هونەری مەقام زۆر شوێنی کوردستان و عێراق گەڕاوە.
مێقداد محەمەد عومەر نەک هەر لە کەرکووک و کوردستان بەڵکو لە تەواو عێراق و لای مەقامبێژان وەک مامۆستایەکی ئەکادیمی مقام چاوی لیدەکرا. ماوەی 20 ساڵ لە شاری بەغداد ژیاوە و ئاشنایەتیی لەگەڵ زۆربەی مقامبێژی عەرەبەکانی عێراق دا هەبووە، هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی بیت م
👫 مێقداد محەمەد عومەر - مێقدادی مەقام
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مێقداد محەمەد عومەر - مێقدادی مەقام
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رێواس ئەحمەد جاف
ڕێواس ئەحمەد (ڕێواس جاف)

ناو: ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی
ساڵی 1957 لە شاری قەلعەسالح سەر بە پارێزگای عەمارە لەدایکبووە. ئەو کاتە باوکی نەفی کراوە بۆ ئەو ناوچەیە.
لە خێزانێکی نیشتمانپەروەری چەپ پەروەردە بووە. باوکی ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شیوعی عیراق بووە. بۆیە ژیانیان پڕبووە لە دەربەدەری و دەردەسەری. لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا ژیاون.
قوتابخانەی سەرەتایی و ئامادەیی لە کوردستان تەواو کرد.
هەر لە تەمەنێکی چواردە ساڵیدا تێکەڵی ژیانی سیاسی بووە و لە رێکخراوەی ژنان و لاوانی سەر بە حیزبی شیو
👫 رێواس ئەحمەد جاف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رێواس ئەحمەد جاف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 359,274 | وێنە 54,290 | پەڕتووک PDF 10,348 | فایلی پەیوەندیدار 33,190 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,809 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 ئیسماعیل مەسقەتی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئیسماعیل مەسقەتی

فایلی پەیوەندیدار 📂
هونەرمەندی موزیکژەن و گۆرانیبێژ "ئیسماعیل مەسقەتی" لە ساڵی 1922 واتە (1301 هەتاوی) لە شاری کرماشان هاتە دنیا. باوکی بە ناوی "محەمەد ئیبراهیم" کوری "مستەفا خانی وەکیل"ـە کە یەکێک بووە لە قوتابیانی میرزائاغا خانی باوک. ئیسماعیل کە لەو کاتەدا تەمەنی زۆر کەم بوو، تەختەیەکی دەهێنا و لاسایی ئامێرژەنینەکەی باوکی دەکردەوە. لە تەمەنی 12 ساڵییەوە بە ژەنینی ئامێری زەرب واتە تونبەک هاتە ناو دونیای موزیکەوە و پاشان لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەستی دایە ئامێری تار کە زۆر هۆگری بەم ئامێرە پەیدا کردبوو.
لە ماوەیەکدا کە "مورتەزا نەی داوود" و مامۆستا "یەحیا زەرین پەنجە" هەر دوو دانیشتووی شاری کرماشان بوون، بەهرەیەکی گەلێک زۆری لەو دوو هونەرمەندە گەورەیە وەرگرت. هەروەها لە ئامۆژگاری و رێنوێنییەکانی "ئەبولحەسەن سەبا" زۆر کەڵکی وەرگرت کە یەکێکە لە هونەرمەندانی هەرە ناودارەکانی موزیکی وڵاتی ئێران و زۆربەی هونەرمەندانی ناوداری ئێران قوتابی ئەو بوونە.
هونەرمەند "ئیسماعیل مەسقەتی" دەیگێرایەوە کە تەواوی ئەو گۆرانییە کوردیانەی کە بۆ خۆی دروستی کردبوون "ئەبولحەسەن سەبا" دەیکردنە نۆتە و نۆتی ئەو گۆرانییانەی دەنووسییەوە. بەداخەوە تەواوی ئەو گۆرانییانەی کە بە یارمەتی خوالێخۆشبوو سەبا نووسیبوونی، لە ناو چوون و تەنیا ژمارەیەک لەو گۆرانییانە لە بیر و یادی ئەودا مابوونەوە و هەتا دوایین ساڵەکانی ژیانی بەردەوام بە هێزی دەست و پەنجەی ئەو گۆرانی و پارچە موزیکانەی دەژەنی.
ئیسماعیل مەسقەتی چالاکی هونەری خۆی بە شێوەیەکی جیدی لە رادیۆ تاران و بە چڕینی گۆرانییەکانی "سەحەر سەحەرە" و "ئای نەرمە نەرمە" دەست پێکرد کە هەر دووک بەرهەمی تایبەتی خۆی بوون. پاشان لە سەرەتای دامەزراندنی رادیۆ کرماشان هەتا 2 ساڵ دوای شۆرشی گەلانی ئێران بۆ ماوەی 18 ساڵ لە گەل ئەو رادیۆیە هاوکاری کرد. هەر لەو ماوەیەدا لە گەل چەندین ئۆرکستڕای جۆراوجۆری ئەو رادیۆیە هاوکاری هونەری دەکرد. هونەرمەند "ئیسماعیل مەسقەتی" هەر لە میانەی ئەو ساڵانەدا بە هاوکاری هونەرمەندانی موزیکژەنی کورد گرینگترین گۆرانییەکانی تۆمار کرد، لەوانە: "کچە کچە"، "نازەنینە"، "بەو بەو"، "پەپوو سولەیمانی"، "جەمیل جەمیلە" و چەندین بەرهەمی تر کە هەموویان بەرهەمی خۆی بوون و گۆرانییەکانی "کچە کچە" و "نازەنینە"ی زیاتر لە هەمووی بەرهەمەکانی خۆشتر دەویست کە گۆرانی "بەو بەو" بۆ خەڵکی کوردستان زۆر ئاشنایە.
لەو ماوەیەدا هونەرمەندانێکی ناودار لە رادیۆی کرماشان کاریان دەکرد و پێکەوە گروپێکیان پێکهێنابوو. ئەو هونەرمەندانە بریتی بوون لە: "محەمەد عەبدولسەمەدی"، "موجتەبا میرزادە"، "مەحمود مێرئاتی"، "ئەکبەر ئیزەدی"، "بەهمەن پوولەکی"، "حەسەن زیرەک"، "مەحمود بلووری"، "حیشمەتوڵڵا لوڕنیژاد"، "سەید ئیسماعیل پیرخدری" و "ئیسماعیل مەسقەتی".
هونەرمەند مەسقەتی هەر لە تەمەنی گەنجیدا خولیای هونەری چڕینی گۆرانی بوو. بۆیەش لە گەڵ رادیۆ و تەلەفیزیۆنەکانی ئەو کات لەوانە رادیۆی کوردی تاران و کرماشان دەستی بە هاوکاری کرد و بە هۆی شارەزایی لە بواری موزیک بە شێوەیەکی گونجاو لە موزیکی کوردیدا خەریکی کار کردن لە بواری هونەری گۆرانی رەسەن و فۆلکلۆر بوو.
هونەرمەند لە ساڵانی رابردوودا چەند جارێک لە گەڵ هونەرمەندانی موزیکژەنی ناوداری کورد بەرنامەی پێشکەش کردووە، هەروەها لە گەڵ ئۆرکسترای موزیکی رادیۆ کرماشان بە سەرپەرشتیاری هونەرمەند "عەبدولسەمەدی" چەند گۆرانییەکی لەو رادیۆیە تۆمار کرد. لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانیانە لە رادیۆ کرماشان ئیسماعیل مەسقەتی لە سەرانسەری کوردستان ناسرا. بە تایبەت 2 گۆرانی "بەو بەو" و "پەپوو سولەیمانی" لە ناساندن و ناوبانگ دەرکردنیدا دەورێکی بەرچاویان هەبوو.
لە لایەکی دیکەوە ئەم هونەرمەندە لە شارەکانی کوردستان و بە تایبەت لە کرماشان لە چەندین کۆر و کۆبوونەوی تایبەت و لە زەماوەندەکانی شارەکانی
کوردستان کۆنسێرتی گۆرانی فۆلکلۆر و رەسەنی کوردی پێشکەش بە جەماوەرەکەی
کردووە. ئەمانەو چەندین جاریش لە شاری تاران بەرنامە و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی پێشکەش کردووە.
ئیسماعیل مەسقەتی ساڵی 2002 لە گەڵ گروپی موزیکی هونەرمەندانی دانیشتووی هەندەران بە سەرپەرشتیاری هونەرمەند "فارووق باپیر" چەندین بەرهەمی بەپێزی لە تەلەفیزیۆنی میدیا تی ڤی پێشکەش کردووە و لە گەڵ ئەم گروپە لە فیستیڤاڵێکی هونەرییدا لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشداری چالاکانەی کرد.
مەسقەتی بە بلیمەتی "بوداهەژەنین" ناسراوە و لە هونەری "بوداهەژەنین"دا کە یەکێکە لە بنەماکانی موزیکی رەسەنی وڵاتی ئێران زۆر بە توانا بوو لەم بوارەدا دەستێکی باڵای هەبوو. لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا کاری بوداهەژەنین واتە ئامێرژەنین بە شێوەیەک کە ئەو میلۆدییەی کە لە یەک کاتدا بە بێ نۆتە لە گەڵ گۆرانییەک پێشکەشی دەکرد لە کاتێکی دیکەدا هەمان میلۆدی بە چەشنێکی تازەتر و بە شێوازێکی دیکەوە لە گەڵ ئەو گۆرانییەدا پێشکەشی دەکرد.
ئیسماعیل مەسقەتی گۆرانی و موزیک و بەرهەم گەلێکی زۆری ساز کردووە. لەوانە: "کچە کچە"، "نازەنینە"، "بەو بەو"، "پەپوو سولەیمانی"، "جەمیل جەمیلە"، "تاتی مارگەستم" و "مینا مینا". شێوازی تارژەنینی مامۆستا "ئیسماعیل مەسقەتی" بە جۆرێک بوو کە تایبەت بوو بە خۆی و لە تارژەنیندا لاسایی هیچ کەسێکی نەکردەوە و بە ژەنیارێکی "شیرین پەنجە" ناوی دەرکردبوو. هونەرمەندان و ژەنیارانێکی زۆر لەوانە "حەمید رەزا تاهیرزادە" بە شێوازی تارژەنینی "ئیسماعیل مەسقەتی" زۆر سەرسام بوونە و لە شێواز و ستایلی تارژەنینی مەسقەتی بەردەوام بوون و ئەم ستایلەی هونەرمەند کاریگەریی زۆری لە سەریان هەبووە.
هەروەها جۆری تارژەنینی ئیسماعیل مەسقەتی کاریگەرییەکی زۆری لە سەر گوێگر هەبوو، میزرابەکانی پڕ بوون لە خۆشەویستی و دەنگی میزرابی تارەکەی بۆ هەمیشە لە گوێی هونەردۆستاندا دەزرینگێتەوە. مەسقەتی هەروەها جگە لە ژەنینی ئامێری تار، لە ژەنینی ئامێرەکانی: سێتار، عوود، ویۆلۆن، زەرب، دەف و دایرە زۆر بە توانا بوو، بەڵام "تار" ئامێری تایبەت و پسپۆرانەی ئەم هونەرمەندە بوو.
ئیسماعیل مەسقەتی لە ماوەی ساڵانی چالاکی و خزمەتی هونەری خۆیدا بە بواری مەقام و گۆرانیبێژی، کۆمەڵێک بەرهەمی جوان و پڕبایەخی پێشکەش بە دنیای هونەری گۆرانی و موزیکی رەسەنی کوردەواری کرد کە ژمارەیان زیاتر لە 300 بەرهەمی تۆمار کراوە و لە بەرهەمە گرینگ و تایبەتەکانی ئەو هونەرمەندە دێنە ئەژماردن.
هەروەها لە کاری چڕینی گۆرانییە فۆلکلۆرە کوردییەکاندا بە تایبەت هی ناوچەی کرماشان زۆر بلیمەت و بەتوانا بوو، بە هەست و سۆزیکی تایبەتەوە کە سەرانسەری جەستەی داگرتبوو، گەلێک گۆرانی و بەستەی فۆلکلۆری کوردی لە مردن رزگار کرد و بە جوانترین شێوە و بە ریتم گەلی جۆراوجۆر بۆ هونەری موزیکی رەسەنی کوردی زیندووی کردنەوە. ئیسماعیل مەسقەتی بەشێکە لە موزیکی فۆلکلۆری کوردی و ناو و ناوبانگێکی زۆری لە سەرانسەری شارەکانی کوردستان و ئێراندا هەیە.
هونەرمەندی گەورەی گۆرانی و مەقاماتی کرماشان ئیسماعیل مەسقەتی خاوەنی چەندین بەرهەمی پڕبایەخ و بەهێز و جوانە. زۆربەی گۆرانییەکانی عاشقانەیە و لە چەندین دەزگای جۆراوجۆردا بە زمانی کوردی زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون کە پاش چەندین جار بیستنیان هەر تازەن و مۆرکی هونەری رەسەنی کوردەواریان پێوە دیارە و هەمیشە لە یاد دەمێننەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد "ئیسماعیل مەسقەتی" لە دوای ساڵانێکی زۆر کار و خزمەتی هونەری بە بواری موزیک و گۆرانی رەسەنی کوردی چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە رۆژەکانی سەرەتای بەهاری ساڵی 1387 لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە شاری کرماشان ماڵئاوایی لە جیهانی هونەر و گۆرانی کوردی کرد. تەرمی هونەرمەند بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان، رۆشنبیران، کەسایەتییەکان، گەنجان و خەڵکی هونەردۆستی شاری کرماشان و دەوروبەری، لە گۆرستانی باغی فیردەوس لە شاری کرماشان بە خاکی نیشتمان سپێردرا.


🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | مەنووچێهر جیهانی - ماڵپەڕی پەیامنێر

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس🎤 گۆرانیبێژ
👫 جۆری کەس🎻 موزیکژەن
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی خواروو (لەکی، کەڵهوڕی، فەیلی و ...)
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ کرماشان
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 25 2008 4:16PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 5 2014 12:22AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 17,562 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Aug 31 2010 12:00AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئیسماعیل مەسقەتی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست221,551%61.66
هەورامی61,567%17.13
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,413%15.70
عربي9,620%2.67
کرمانجی - کوردیی باکوور4,696%1.30
English1,713%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Française187%0.05
Nederlands186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە226,308%62.99
👫 کەسایەتییەکان24,894%6.92
📕 پەڕتووکخانە21,645%6.02
🏰 شوێنەکان18,755%5.22
✌️ شەهیدان18,451%5.13
💬 پەند و ئیدیۆم11,119%3.09
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,132%2.82
🚼 ناوی کوردی4,852%1.35
📝 بەڵگەنامەکان4,849%1.34
📷 وێنە و پێناس4,844%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,687%1.30
📖 کورتەباس2,221%0.61
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,513%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ730%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە463%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان56%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان29%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە1%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری194,850%54.23
📩هاوڕێ باخەوان111,669%31.08
📩مانو بەرزنجی20,908%5.81
📩سەریاس ئەحمەد13,444%3.74
📩جوان عومەر ئەحمەد4,912%1.36
📩نالیا ئیبراهیم1,825%0.50
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.36

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574