فەرمان خەرابەیی لە ساڵی 1979 لە شاری #کەرکووک# لە دایکبووە، نووسەر و زانای ئایینییە، زیاتر لە 20 پەرتووکی چاپکراوی هەیە. لە ئێستادا پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەعید نوورسیە لە #هەولێر#.. بەکالۆریوسی لە شەریعەت و بنچینەکانی دین بە دەستهێناوە. (اجازە علمیە) ناسراوە بە ئیجازەی دوانزە علمی مەلایەتی وەرگرتووە. هەروەها ئیجازەی لە زۆرێک لە پەرتووکانەکانی شەرع وحەدیس وەرگرتووە.
$کێشەی پەرتووکی ڕاستییەکی ونبوو$
پەرتووکێکی نووسی بە نێوی ڕاستییەکی ونبوو ڕووبەڕووی ڕەخنەی چالاکوانانی بواری ژنان بووەوە، تا ئەوەی لە 2011 خۆپێشاندانیان لە دژی سازکرا بۆ بەردەم پەڕڵەمانی کوردسان، دواتریش لەلایەن ڕۆژنامەنووس #تامان شاکیر# و 70 ئافرەتی هەڵسووڕاوی بواری ئافرەتان سکاڵا لە دژی تۆماردەکرێت، لە کۆتاییدا لە دادگا دۆسییەکە دەباتەوە و دادگا لە قازانجی ئەو بڕیار دەدات.
$پەرتووکە چاپکراوەکانی، کە بریتین لە مانە$
1. ناوە جوانەکانی خوای گەورە.. بە بەڵگەی قورئان وسوننەت. یەکەم: 2002/ دووەم: 2008.
2. هۆکارە بەسوودەکان بۆ ژیانێکی ئاسوودە. 2000
3. زایەڵەی شادی. یەکەم: 2006 / دووەم 2012:.
4. لاوان کاتی نەهاتووە بگەڕێینەوە؟! 2007.
5. کێ دەکەی بە هاوسەری ژیانت؟ یەکەم: 2009/ دووەم: 2010 / سێیەم: 2012.
6. ئاوێتەی دڵ/ (الفوائد). یەکەم: 2008/ دووەم: 2010.
7. خۆشەویستی، خوێندنەوەیەکی شەرعیانە و سەردەمیانەوە. 2008
8. رێبەری نوێژەکان. یەکەم: 2010/ دووەم: 2010.
9. تەمەنی زێرین.. بە فیڕۆی نەدەین. 2010
10. ڕاستییەکی ونبوو! یەکەم: 2010/ دووەم: 2010.
11. چی دەکەی بۆ کۆرپەکەت!؟ 2012
12. ڕێبەری خێزانی موسڵمان. 2012
13. زنجیرە چیرۆکی ڕاستەقینە پێک هاتووە لە (10) چیرۆک[1][2]