|
 | خەڵکی گوندی شیرکاوەی باڵەکایەتی پەڕژینی گۆڕستانی گوندەکەیان دەکەن شوێن: گوندی شیرکاوە ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە:#21-03-1982# کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: خەڵکی گوندی شیرکاوەی #باڵەکایەتی# پەڕژینی گۆڕستانی گوندەکەیان دەکەن. ناوی وێنەگر: نەناسراوە.[1] |
| خەڵکی گوندی شیرکاوەی باڵەکایەتی پەڕژینی گۆڕستانی گوندەکەیان دەکەن |
 | مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی ناوپردان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا شوێن: #ناوپردان# ساڵی گیرانی وێنەکە: 1971 کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەی ناوپردان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا، ئەو قوتابخانەیەی یەکەم دانیشتنی ڕێکەوتنامەی 11ی ئازاری 1970ی نێوان سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی ئێراقی لێ ئەنجام درا. ناوی وێنەگر: نەناسراوە.[1] |
| مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی ناوپردان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا |
 | فەرماندەی هەرێمی نۆی باڵەکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک و چەند پێشمەرگەیەک شوێن: گوندی ناوەندەی #باڵەکایەتی# ساڵی گیرانی وێنەکە: 1980 کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فەرماندەی هەرێمی نۆی باڵەکی #حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک# و چەند پێشمەرگەیەک لە ڕاستەوە: شەهید وەسمان گەلەژێری، ئەنوەر ناوەندەیی فەرماندەی هەڕیمی نۆی باڵەک، حاجی مسلیح ناوەندەیی، ئەحمەد عومەر گوندە ژۆری، دانیشتووەکە: دکتۆر زرار گەلەژێری. ناوی وێنەگر: نەناسراوە[1] |
| فەرماندەی هەرێمی نۆی باڵەکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک و چەند پێشمەرگەیەک |
 | مەریوان ئەحمەد کوردی ناو: مەریوان نازناو: کوردی ناوی باوک: ئەحمەد داود ڕۆژی لەدایکبوون: #19-02-1979# شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر# - سێتاقان $ژیاننامە$ ئاستی خوێندن: قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە. دەرچووی پەیمانگەی زانستەکانی کۆمپیوتەرە. دەرچووی پەیمانگەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەییە. بەکالۆریۆس لە زانستەکانی کۆمپیوتەر دەستپێکی کاری ڕۆژنامەوانی: 1995 - ڕۆژنانەی: (=KTML_EH_Begin=3283=KTML_EH_ID=3283=KTML_EH_Label=کوردستانی نوێ=KTML_EH_PID=201001141638443283=KTML_EH_Label_Media=کوردستانی نوێ=KTML_EH_End=) . =KTML_Bold=کارنامە:=KTML_End= لە ساڵی: (1987) باوکی شەهید بووە و ئەمەش ژیان و خۆێندنی بۆ سەخت و دژوارتر کردووە. حەڤدە ساڵە لە بواری پەروەردە خزمەت دەکات. =KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی:=KTML_End= - ڕێنماییەکانی ژیان، لە بڵاوکراوەکانی خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپێ یەکەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: 1-#تەنیا پرسیار بکە# 2-#هەمیشە بەهێز بە 2# 3-#ڕاماڵینی تارماییەکان# 4-#ڕێنماییەکانی ژیان# [1] =KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/mariwan.ahmedkurdy.5=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: مەریوان ئەحمەد کوردی=KTML_Link_Facebook_End= =KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=009647504421559=KTML_End= |
| مەریوان ئەحمەد کوردی |
 | پێشمەرگەکانی کەرتی (شێوەزور) ی هەرێمی (9) نۆی حزبیی سۆسیالیستی کوردستان شوێن: گوندەژۆر#باڵەکایەتی# ساڵی گیرانی وێنەکە: 1982 کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: پێشمەرگەکانی کەرتی (شێوەزور) ی هەرێمی (9) نۆی #حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک# لەسەر گۆڕی شەهید وەسمان گەلەژێری لەلای ڕاستەوە: ئەحمەد عومەر گوندەژۆری، حسێن حسک، حاجی مسلیح ناوەندەیی، محەمەد حاجی خدر دێلزی، حەکیم عەلی مەلا دەربەندی، ئەحمەد عەوڵا دۆڵە بۆنی، شەهید خالید عەبدوڵڵا بەرزە. ناوی وێنەگر: نەناسراوە[1] |
| پێشمەرگەکانی کەرتی (شێوەزور) ی هەرێمی (9) نۆی حزبیی سۆسیالیستی کوردستان |
 | گەنجانی باڵەکایەتی و چۆمان لە ئاهەنگێکی شۆڕشی ئەیلولدا شوێن: #باڵەکایەتی# ساڵی گیرانی وێنەکە: 1968 کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: گەنجانی باڵەکایەتی و چۆمان لە ئاهەنگێکی شۆڕشی ئەیلولدا. ناوی وێنەگر: نەناسراوە[1] |
| گەنجانی باڵەکایەتی و چۆمان لە ئاهەنگێکی شۆڕشی ئەیلولدا |
 | ڕاماڵینی تارماییەکان ناونیشانی پەڕتووک: ڕاماڵینی تارماییەکان؛ حەقیقەت لەنێوان ئێمە و ئەواندا ناوی نووسەر: مەریوان ئەحمەد کوردی (Mariwan Ahmed Kurdy) شوێنی چاپ: هەولێر ساڵ: 2023 چاپ: یەکەم پێشەکی پەڕتووک: ئەدۆنیسی شاعیری بەناوبانگ لە وەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت: (مرۆڤ لەناو خۆیدا و بەسەر خۆیدا شۆڕش نەکات، ھەرگیز ناتوانێ ئەو شۆڕشە بۆ جیھانی دەرەوەی خۆی بگوێزێتەوە) . مرۆڤ بەردەوام پێویستی بە نوێبوونەوەیە، مرۆڤ و دەوربەری، مرۆڤ و گیانلەبەرەکانی دیکە، درەختەکان، دۆڵ و چیا و گردەکان، بەردەوام پێویستیان بە گۆڕانکارییە. وەرزەکان و گۆڕانەکانیان هەر ئەوەمان پێ دەڵێن. مرۆڤ لە سەروو هەموو ئەوانەوە، وێڵە بە دوای گۆڕاندا، بە دوای شتی نوێ و تازەدا. کورد دەڵێ: (گۆزەی تازە ئاوی خۆشە) . ئینگلیز دەڵێ: (Novelty gives pleasure) (تازەگەری چێژ دەبەخشێت) . عەرەبیش دەڵێت: (لکل جدید لذة) هەموو تازەگەرییەک چێژێکی هەیە) . مرۆڤ هەر لە بنەڕەتدا بە دوای تازەگەریدا وێڵە، لە هەموو شتێکدا...!؟ بەڵێ لە هەموو شتێکدا. ئایینیش وەکوو گرنگرترین سەرووت و یاسا و بنەما و بابەت کە ڕەگ و ڕیشەی بەسەر تەواوی سێکتەرەکانی ژیاندا گرتووە و بەریەککەوتنی هەیە لەگەڵ دار و نەدارمان، زەحمەترین شتە کە بەردەوام پێویستی بە توێژینەوە و خوێندنەوە و تێڕامان و تێفکرین و دیدگای نوێ هەیە. بۆ ئەوەی بتوانین هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانە جیهانییەکاندا ژیان بکەین و جێنەمێنین، بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بخەینەوە پاڵ ڕەوتی پێشکەوتن و شارستانییەتی نوێ، پێویستە دەست لەسەر گەورەترین و گرنگترین و هەستیارترین پرس دابنێین، کە دەستی بەسەر هەموو شتێکدا گرتووە و نە شارەزایانە لەلایەن پیاوانی خودا و نوێنەرانیی ئایین بەکار دەهێنرێت. محەمەد ماغوتی شاعیری سووری لە شیعرێکیدا دەڵێت: (کێشەی ئێمە لەگەڵ خودا نییە، کێشەی ئێمە لەگەڵ ئەوانەیە بەناوی خوداوە قسە دەکەن. لە دونیای ئیسلامدا ئەمە پرسێکی هەنووکەیی نییە، لێ لە ئێستادا یەکێکە لە گەرمترین و گرنگترین پرسەکان، پرسی خوداپەرستیی و ئایینداری، حوکمڕانیی و خەلافەت، و بەهەشت و دۆزەخ، و مەرگ و سەربڕین. عەبدولرەزاق جوبرانی نووسەری بوونگەرای ئێراقی لە یەکێک لە پەڕتووکەکانیدا دەڵێت: پێغەمبەر بۆ ئەوە نەهات بیلال بکات بە کۆیلە، بۆ ئەوە هات بیلال ئازاد بکا و بیکا بە سەردار. ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە مانا ببەخشینەوە بە شتەکان، بە خودا، بە ئایین، مەرگ، قیامەت، بەهەشت، دۆزەخ، ژیان، دینداری، نوێژ، ڕۆژوو و تەواوی سەروەتە ئایینییەکانی دیکە. ئەدۆنیس پێی وایە: (مانا بوونی نییە، گەڕانی بەردەوام ھەیە بەدوای ئەوەدا ناومانناوە مانا، ئەگەر مانایەکی تەواو ھەبووایە، دنیا کۆتایی ھاتبوو) . ئیشی ئێمەی مرۆڤ گەڕانە بە دوای ڕاستی و مانادارەکان، مانای ژیانی ئێمەی مرۆڤ ئەوەی لە دەوروبەرماندا هەن، وەک: خودا و هەزاران ئایین، مزگەوت و کڵێسا وپەرستگا و پەیڕەوەکانی، مەلا و شێخ و عالم و سەید و کاهین و سۆفی و دەروێشەکان. بەڵێ گەڕانە بەدوای قورئان و تەوڕات و ئینجیل و ئاڤێستا وسوحووف و ئایەتەکانی. بەلایەنی کەم کاری ئێمە دەرخستنی ڕاستییەکانە. دەستپێکی ئەمەش گومانە، گومان لە هەموو شت، لە خۆمان، لە خودا و ئایین و پێغەمبەرانی، لە ئاسمان و فریشتە و بەهەشت و جەهەنەمەکانی، لە ئەمرم و حوکم و سەربڕینەکانی. ئیمام غەزالی دەڵێت: ئەوەی گومان نەکات بیرناکاتەوە و ئەوەی بیرنەکاتەوە نابینێت و ئەوەی نەبینێت لە کوێری و تاریکیدا دەمێنێتەوە. گومان پلەی یەکەمی دڵنیاییە.
ئەفڵاتوون پێی وایە: (دەستپێکی مەعریفە گومانە) . گومانکردن دەستپێکی گەریدە بوونی مرۆڤە ئەنجامی گەریدەیش دەرخستنی ڕاستییەکانە ، لەوێوە ڕاستییەکان دەردەکەوێ کە گومان سەر دەردێنێ، ئەوەی ڕاستییەکان لە ناو دەبات، گومان نییە، بەڵکوو دڵنیاییە. ئەوەی ڕاستییەکان و ڕاستەقینە دادەپۆشێ دڵنیایی و باورە، نەوەکو گومان و دەرخستنی ڕاستییەکان. وەهەروەها فەیلەسوفی بەناوبانگی ئەڵمانی (ئیمانویل کات) دەڵێت: هەموو زانینیکمان لە هەستەوە دەست پێدەکات و دەچێتە سەر تێگەیشتن و بە ژیری کۆتایی دێت و هیچ شتێک لە لۆژیک بەرزتر نییە. لەم سۆنگەیەوە، ئەم پەڕتووکەی بەردەستتە، دەستپێکی ئەم مەعریفەیەیە، سەرەتا و داڵانی گومانکردنە، دەروازەیەکە بۆ گومانگەرایی و دەرخستنی ڕاستییەکان، بێ گوێدانە ئەوەی ئاخۆ دەرەنجامی داننان بە ڕاستییەکان و دیدگای نوێ بۆ خودا و پەیامەکەی چی دەبێت. بەڵی درووستە، بە درێژایی مێژوو ئەوانەی ویستوویانە پەردە لەسەر تارمایی و تاریکیییەکان ڕاماڵن، کپ و قڕ کراون و بە جۆرێک لە جۆرەکان لەنێو براون و کوژراون . زۆر دوور نەڕۆین، لە کورستان و بەتایبەتیش لە شاری هەولێر فتوای کوشتنیان بۆ (عبدالخالق معروف) دەرکرد کە سەێکی بیرفرەوان و نوێگەری بوو ئامانجی گەشەکردنی بیر و هزری مرۆڤەکانبوو ، تا لە بەردەم ماڵەکەیدا لەخوێنیان گەوزاند تاکە تاوانی ئەو کەسە دەرخستنی ڕاستییەکان بوو، و لە میسڕ چیان بەسەر (نەسر حامد ئەبو زێد) نەهێنا، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لەناو جەرگەی وڵاتی پێشکەوتن و جیهانگیریدا سەلمان ڕووشدی لەسەر پەڕتووکێک کە سێ دەیە پێش ئێستا نووسیویەتی خەڵتانی خوێن نەکرا...! هەر بۆیە منیش خەریکی دەرخستنی ڕاستییەکانم لە ڕێگەی ئەم وتارانەی لەکتیبێکدا کۆمکردۆتەوە، من باش دەزانم دەست بردن بۆ پیرۆزییەکان و قسەکردن لەسەریان کارێکی ترسناکە، بەڵام دەرخستنی ڕاستییەکان و ڕامالینی تارمایەکان بۆ من لە بەرژەوەندیی خۆم و ژیان و گیانمەوە گرنگترە. [1] |
| ڕاماڵینی تارماییەکان |
 | تەنیا پرسیار بکە ناونیشانی پەڕتووک: تەنیا پرسیار بکە ناوی وەرگێڕ: مەریوان ئەحمەد کوردی (Mariwan Ahmed Kurdy) ساڵ: 2023 چاپ: یەکەم بەسوپاسەوە ئەم پەرتووکە لەسەر ئەرکی بەڕێز خاتوو (فەهیمە سابیر) چاپکراوە. [1] |
| تەنیا پرسیار بکە |
 | ڕێنماییەکانی ژیان ناونیشانی پەڕتووک: رێنماییەکانی ژیان (إرشادات الحياة) ناوی وەرگێڕ: مەریوان ئەحمەد کوردی (Mariwan Ahmed Kurdy) بڵاوکار: خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ساڵ: 2020 چاپ: یەکەم [1] |
| ڕێنماییەکانی ژیان |
 | هەمیشە بەهێز بە 2 ناونیشانی پەڕتووک: هەمیشە بەهێز بە (Staying Strong) ناوی نووسەر: دیمی لۆڤاتۆ (Demi Lovato) ناوی وەرگێڕ: مەریوان ئەحمەد کوردی (Mariwan Ahmed Kurdy) ساڵ: 2023 چاپ: یەکەم بەسوپاسەوە ئەم پەرتووکە لەسەر ئەرکی بەڕێز خاتوو (فەهیمە سابیر) چاپکراوە. ئامادەکردن و وەرگێڕانی (م. مەریوان ئەحمەد کوردی)
خوێنەری بەڕێز: لە درێژایی ژیانمدا بەچەندین کۆسپ و تەگەرە و تاقیکردنەوەدا تێپەڕیوم کە هەمیشە پێشبینیم دەکرد کە ڕووبدەن. وە هەروەها بەنێو چەندین بابەت و نووسین و پەڕتووکدا گەشتم کردووە ، هەموو ئەم گەڕانانە بۆ دۆزینەوەی خودی خۆم و گەیشتن بە مەبەستی بەختەوەری بوو، و چەندین شێوە و شێوازی ترم تاقیکردۆتەوە. هەر بۆیە هەندێکجار بە چەند وشەیەکی کەم کارێکی گەورەم ئەنجام داوە، جا چ ئەم کارە یارمەتیدان بێت یان هاوکاری یان خراپەیەکی هەڵواشاندۆتەوە. لە هەموو ڕۆژەکانی ژیانمدا، هەمیشە نزا ئەکەم و ئاواتی ئەوە ئەخوازم کە بتوانم ئەم هێزەی لە ناو جەستەمدایە پێ بگەم ، بێ ئەوەی ڕەچاوی تەمەنم یان پێناسەم یان ڕەگەزم یان ئایینم بکەم . ئەوەی زۆر گرنگە بۆ هەموومان ئەوەیە کە بڕوای تەواومان بەخۆمان هەبێت بەوەی کە ئەتوانین ئارامی دەستەبەر بکەین. [1] |
| هەمیشە بەهێز بە 2 |
 | ئینسایکلۆپیدیای دووگیانی و منداڵبوون ناونیشانی پەڕتووک: ئینسایکلۆپیدیای دووگیانی و منداڵبوون ناوی نووسەر: د. ماهیر یسری ناوی وەرگێڕ: سەبریە ئافراسیاو شوێنی چاپ: #سلێمانی# چاپخانە: گەنج ساڵی چاپ: 2017 ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1] |
| ئینسایکلۆپیدیای دووگیانی و منداڵبوون |
 | گفتوگۆو بەمەدەنیکردنی سیاسەت لە کوردستاندا ناونیشانی پەڕتووک: گفتوگۆو بەمەدەنیکردنی سیاسەت لە کوردستاندا ناوی نووسەر: ئەبوبەکر عەلی [1] |
| گفتوگۆو بەمەدەنیکردنی سیاسەت لە کوردستاندا |
 | حسێن ئارسان ناو: حسێن نازناو: حسێن ئارسان ساڵی لەدایکبوون: 1978 شوێنی لەدایکبوون: ئزمیر ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-06-2023# شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی# $ژیاننامە$ حسێن ئارسان، ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە لە ڕۆژی #09-06-2023# تەقەی لێکرا، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستانە و ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی، ناوی تەواوی حسێن ئاراسانە و لە ساڵی 1978 لە ئیزمیر لە دایکبووە و خەڵکی شاری #ماردین# بووە. [1] لە 09-06-2023 لە هەولێکی تیرۆرکردندا لە بەردەم نووسینگەی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللە لە حسێن ئارسان کرا و بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی شار. دوای مانەوەی 17 کاتژمێر لەژێر چاودێری پزیشکی، لە 10-06-2023 گیانی لەدەستدا. [2] |
| حسێن ئارسان |
 | کەریم حسێن وەردی و کەریم خان گوندەژۆری و دکتۆر سیاکۆ و ئەحمەد عومەر گوندەژۆری شوێن: گوندی گرتکی دۆڵی ڕۆستێ ساڵی گیرانی وێنەکە: 1982 کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: کەریم حسێن وەردی، کەریم خان گوندەژۆری، دکتۆر سیاکۆ، ئەحمەد عومەر گوندەژۆری. ناوی وێنەگر: نەناسراوه[1] |
| کەریم حسێن وەردی و کەریم خان گوندەژۆری و دکتۆر سیاکۆ و ئەحمەد عومەر گوندەژۆری |
 | کەلیلە و دیمنە 3 ناوی پەڕتووک: کەلیلە و دیمنە نووسینی: فەیلەسوفی هیندی “بەیدەبا” وەرگێڕانی: عومەر تۆفیق شوێنی چاپ: سلێمانی خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما چاپخانە: گەنج ساڵی چاپ: 2010 دمنە، ئەوە بزانە هەرکەسێ ئامۆژگاری دۆست و هاورێکانی پشتگۆێ بخات، پەشیمان دەبێتەوە، ئەگەر نەخۆشێک سەرپێچی لە ئامۆژگارییەکانی پزیشکەکەی بکات و بە ئارەزووی خۆی هەڵسوکەوت بکات سەرەنجام خۆی زەرەر دەکات، چونکە هاورێی باش دەتوانێ کاری ناراستت بۆ ڕاست بکاتەوە وەک وێنەگری شارەزا کە لەسەر دیواران وێنە دەکات، شتی وا درووست دەکات دەڵێی زیندووە.[1] |
| کەلیلە و دیمنە 3 |
 | مستەفا فەرمان ناو: مستەفا ناوی باوک: فەرمان عەلی ئەکبەر ڕۆژی لەدایکبوون: #10-02-1960# شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین# ڕۆژی کۆچی دوایی: #03-06-2023# شوێنی کۆچی دوایی: ئەمستردام $ژیاننامە$ مستەفا فەرمان عەلی ئەکبەر، لە خانەوادەیەکی نیشتمانپەروەری شاری خانەقین لە ڕۆژی 10-02-1960 لە گوندی بانمیل لەدایکبووە. ساڵی 1966 تا 1972 لە قوتابخانەی کارێزی سەرەتایی خوێندویەتی. ساڵی 1976 و 1977 لە ناوەندی (الرسالە الخالدە) بووە. لە ساڵانی 1977 بۆ 1980 لە بەشی زانستی دواناوەندی خانەقینی کوڕان خوێندویەتی. ساڵی 1981 - 1982 لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی (المستنصریە) لە بەشی فیزیا لە بەغدا وەرگێڕاوە. ساڵی 1985 - 1986 بەکالۆریوسی لە زانستی فیزیا وەرگرتووە و ساڵی 1987 پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کردووە و هەمان ساڵ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کردووە لە هەرێمی #قەرەداغ# و بووەتە پێشمەرگە، ساڵی 1988 بریندارکراوە و لە نەخۆشخانەکانی تاران چارەسەری بۆ کراوە، تا ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە کوردستان. لە ناوەڕاستی ساڵەکانی 1990 چووەتە هەندەران و لە شاری ئەمستردام نیشتەجێ بووە، خاوەنی کچێکە بە ناوی تافان. بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی مێشکەوە لە سەنتەری (ماڵی خزمەتگوزاری کۆردان) لە ئەمستردام نیشتەجێ بووە، لە ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 03-06-2023 بۆ جاری سێیەم تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت و بەهۆیەوە کۆچی دوایی دەکات و تاقە کچەکەی تافانی 24 ساڵە بەجێ دەهێلێت، و لە شاری ئەمستردام لە گۆڕستانی (ڤێست خاردە) لە ئۆکمیرڤێخ بە خاک سپێردرا. [1] |
| مستەفا فەرمان |
 | خواوەندانی هزری سیاسی ناونیشانی پەڕتووک: خواوەندانی هزری سیاسی ناوی نووسەر: لین و. لینکستەر ناوی وەرگێڕ: کامەران محەمەد پور [1] |
| خواوەندانی هزری سیاسی |
 | دەربڕینی ئەندێشە لە موزیکدا ناونیشانی پەڕتووک: دەربڕینی ئەندێشە لە موزیکدا ناوی نووسەر: سیدنی فینگلشتاین ناوی وەرگێڕ: #ستار کەریم# شوێنی چاپ: #سلێمانی# دەزگای پەخش: سەردەم [1] |
| دەربڕینی ئەندێشە لە موزیکدا |
 | دیالۆگەکانی کۆتایی سەدە؛ هەڤپەیڤین لەگەڵ بیرمەندە هاوچەرخەکان ناونیشانی پەڕتووک: دیالۆگەکانی کۆتایی سەدە؛ هەڤپەیڤین لەگەڵ بیرمەندە هاوچەرخەکان ناوی نووسەر: ڕیچارد کیرنی ناوی وەرگێڕ: #دیار عەزیز شەریف# [1] |
| دیالۆگەکانی کۆتایی سەدە؛ هەڤپەیڤین لەگەڵ بیرمەندە هاوچەرخەکان |
 | عەزیز محەمەد دەدوێ ناونیشانی پەڕتووک: عەزیز محەمەد دەدوێ گفتوگۆ لەسەر نووسین: د. سەیف عەدانان ئەلقەیسی ناوی وەرگێڕ: لوقمان باپیر وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی شوێنی چاپ: #هەولێر# دەزگای پەخش: ناوەندی ئاشتی ساڵی چاپ: 2023 ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1] |
| عەزیز محەمەد دەدوێ |