#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی #ئاکۆ عەباس ئاغای ئاکۆ# سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکات.
=KTML_Bold=ئەمە دەقەکەیەتی:=KTML_End=
بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی کاک ئاکۆ عەباس ئاغا
بەڕێزانمان لە خزمانی عەشیرەتی ئاکۆ
زۆر بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای کەسایەتی دیار و سەرۆک عەشیرەتی ئاکۆ کاک ( ئاکۆ عەباس ئاغا ) مان پێگەیشت .
کاک ئاکۆ کەسایەتییەکی دڵسۆز و خاکی و چاکەکاری گشتیی بوو ، دۆستی دێرینی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# بوو ؛ رۆڵی خێر و ئاشتیانەی ببووە هەوێنی چارەسەری کێشەکان و خزمەتەکانیشی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دیارو بەرچاوبووە .
بۆ کۆستە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو سەرجەم خزمان و کەس و کارمان لە عەشیرەتی ئاکۆ دەکەین ؛ و لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .
لە خوای میهرەبان داواکارم رۆحی کۆچکردوو شادبێت سەبرو ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان. [1]
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=