ناونیشانی بابەت: بیرەوەرییەکی حەسەن عەبدوڵڵا کەشار لەگەڵ ئیدریس بارزانی
حەسەن عەبدوڵڵا کەشار دەڵێت: هەر کەسێک بە هەر نییەتێکەوە چاوی بە بارزانی دەکەوت، دڵی لە هەموو کینە و ناڕەحەتییەک پاک دەبووەوە و
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانییش هەر بەو جۆرە ئەو حاڵەتەی لە #مەلا مستەفا#وە پێگەیشتبوو. لە ئێران مەلا مستەفا بەهۆی نەخۆشییەوە، ئێمەی هیوابڕ کردبوو، لەبەر ئەوە هەموو ئومێدی ئێمە ئیدریس بوو، ئەو کەسێکی مەیدانی بوو، لەگەڵ خەم و شادی ئێمەدا دەژیا. وشەیەکی لەسەر زار بوو، دەیوت ئەگەر کورد یەک نەبن سەر ناکەون، لەبەر ئەوە زۆری حەز لە یەکێتیی کوردان دەکرد.
هەر کە کاغەزێک بۆ مەلا مستەفا دەهات ئیدریس دەیخوێندەوە و بە ئامۆژگاریی مەلا مستەفا وەڵامی کاغەزەکانی دەدایەوە. ئیدریس زۆر موتیعی باوکی بوو و قەت لە قسەی دەرنەدەچوو. لە #دیلمان#ەوە من لەگەڵ ئیدریس بووم. زۆری حەز لە سەبیلە کێشان بوو. [1]