قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆکۆچی دوایی #نەرمین قادر# هونەرمەندی شانۆکاری دیاری کورد پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارەکەی دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو نەرمین قادر
بەڕێزان سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەند (نەرمین قادر)م بیست.
کۆچکردوو خانمە هونەرمەندێکی بەئەزموونی شانۆ و نواندن بوو کە کار و پەیامەکانی بەوپەڕی وریایی و دڵسۆزییەوە بۆ خزمەتی گەلی کورد ئاراستە دەکرد و ڕۆڵیکی دیاری هەبوو لە بەرهەمهێنانی پڕبینەرترین بەرنامەکان لەمێژووی زێڕینی تەلەفزیۆن و نواندندا.
بۆ ئەم کۆچە، هاوبەشی خەمی خانەوادە و هونەرمەندان و ئازیزانی کۆچکردووم و پرسەو سەرەخۆشیان لێ ئەکەم.
خوای گەورە لەنەرمین خان خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا اليه راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
#06-08-2025#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=