=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛=KTML_End=
ئەمڕۆ يادى بەئازارى يازدە ساڵەى جينۆسايدى ئێزدييان دەکەينەوە و بە ڕێز و وەفادارييەوە قوربانييانى ئه و تاوانکارييەى #داعش#، بەبير دەهێنينەوە. پابەندى پێشکەشکردنى هەموو پشتگيرييەکين بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان و وێڕاى هەموو ئازارەکانى ڕابردوو، بە ئومێدەوە لە داهاتوو دەڕوانين و پێکەوە کار دەکەين بۆ ساڕێژکردنى برينەکانيان.
مايەى داخ و نيگەرانييەکى زۆرە که يازدە ساڵە هێشتا نزيکەى نيوەى ئێزدييان، لە دۆخێکى سەختى ئابوورى و کۆمەڵايەتى و دەروونيى کەمپەکاندا دەژين. ئەرکى حکوومەتى عێراقە خۆى لە هاووڵاتييە ئێزدييەکانى باشتر بەخاوەن بکات و قەرەبوويان بکاتەوە، چيتر ڕێگە نەدات شەنگال و ناوچە ئێزدييەکان، گۆڕەپانى تەراتێنى ميليشيا و گرووپە چەکدارەکان و يەکلاکردنەوەى ئەجێندا هەرێمييەکان بن.
دەبێ متمانە، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوەدانى و خزمەتگوزارى بۆ شەنگال و ناوچەکانى تريان بگەڕێنێتەوە، دادپەروەرى بۆ کۆمەڵگەى ئێزدى بەدى بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆيە جەخت لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييکردنەوەى دۆخى شەنگال و بەپارێزگاکردنى دەکەينەوە. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەين لە هەموو ڕوويەکەوە زياتر بە هاناى ئێزدييانەوە بێت.
سوپاسى هەموو ئه و وڵاتانە دەکەين کە کۆمەڵکوژيى ئێزدييانيان بە جينۆسايد ناساند و لە کار و هەوڵەکانمان بەردەوام دەبين تا زياتر لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بە جينۆسايد بناسرێت. سوپاس و پێزانین بۆ یارمەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تێکشکاندنی داعش. خوشک و برايانى ئێزديمان دڵنيا دەکەينەوە کە هەميشە پارێزەريان دەبين و تا ڕفێنراوێکى ئێزدى مابێت، کارى نووسينگەکەمان بۆ ڕزگارکردن و ئاشکراکردنى چارەنووسيان بەردەوام دەبێت.
سڵاو لە ياد و گيانى قوربانييانى ئێزدى و لە ئيرادەى بەهێز و خۆڕاگريى ئێزدييان. سڵاو لە ياد و گيانى هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانەى بە فەرماندەييى جەنابى سەرۆک مەسعوود بارزانى، بۆ ڕزگارکردنى شەنگال و سەرجەم پێکهاتەکانى کوردستان و عێراق گيانيان بەخشى. [1]
#نێچیرڤان بارزانی#
#3-08-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=