ناو: وەیسی
نازناو: وەیسی ئاکتاش
شوێنی لەدایکبوون: #ئامەد#
ڕۆژی ئازادکردن: #26-07-2025#
$ژیاننامە$
وەیسی ئاکتاش خەڵکی ئامەدی #باکووری کوردستان#ە، لە ساڵی 1994 بە تۆمەتی دابڕاندنی بەشێک لەو خاکەی کە لەژێر قەڵەمڕەوی دەوڵەتی تورکیادایە دەستگیر کرا و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. لە ساڵی (2015)ەوە بۆ زیندانی دوورگەی ئیمراڵی گواستراوەتەوە و 10 ساڵ بوو لەگەڵ #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری زیندانیکراوی #پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)#دا بوو. بەم دواییانە ببووە ئەندامی سکرتارییەتی ئۆجەلان. لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پڕۆسەی ئاشتیدا دوو جار دەرکەوتووە، جاری یەکەمیان لە کاتی بڵاوکردنەوەی یەکەم پەیامی ئۆجەلان بوو لە #27-02-2025#. جاری دووەمیشیان، لە کاتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بوو لە #09-07-2025#.
لە #28-04-2024# بە گوێرەی یاسای جێبەجێکردن کاتی 30 ساڵ زیندانیکردنی ئاکتاش تەواو بوو، بەڵام بە بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێریی زیندانی ئێمراڵی، بەردانی وەیسی ئاکتاش بۆ ساڵێک دواخرا، لە ڕێکەوتی 26-07-2025 ئازادکرا. [1]