ناونیشانی بابەت: یادی 53 ساڵەی داستانی هندرێن کرایەوە
دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە بە هاوئاهەنگی لقی 10ی پارتی لە شارۆکەی #سۆران# یادی 53 ساڵەی #داستانی هندرێن#ی بەرز ڕاگرت.
53 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر داستانی هەندرێن، ئەو داستانەی 150 پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و حزبی شیوعی تۆماریان کرد و توانیان هێرشی پێنج هەزار سەربازی پڕچەک و مەشقپێکراوی ئەو کاتەی ئێراق بە خوێنی سێ پێشمەرگە تێکبشکێنن.
#سەمیر نزاری# بەرپرسی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە وتی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی و لەشکری و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری شەهیدان لە هۆڵی بۆنەکانی سۆران یادی 53 ساڵەی سەرکەوتنی داستانی هندرێنمان کردەوە.
لە لای خۆیەوە کرمانج عزەت قایمقامی شارۆکەی سۆران وتی، 53 ساڵ بەر لە ئێستە و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ #12-05-1966#، #شۆڕشی ئەیلوول# بە سەرپەرشتی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی لە چیای هندرێن هێرشیان کردە سەر دوژمن و توانیان سەرکەوتنی مەزن تۆمار بکەن و لە ماوەی چەند کاتژمێریکدا دوژمن بەتەواوی بشکێنن.
ڕوونیشی کردەوە کە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ڕژێمی لێخراوی #بەعس# لە چیای هندرێن مابوونەوە توانیبوویان 95 سەنگەری سەربازی درووست بکەن، بەڵام زوو لەناو بران و نزیکەی 400 کوژراویان هەبوو.
بە درێژای مێژوو، دەڤەری سۆران مەڵبەندی هەڵگیرسانی شۆڕشەکان بووە و کاریگەریی تەواوی هەبووە لە گۆڕانکارییەکان، سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان لەو دەڤەرە جێگیر بووە، لە ڕووی پێکهاتەی جوگرافیایەوە بەو پێیەی ناوچەیەکی شاخاوی بووە ئەمەش سوودی زۆری هەبووە بۆ خەباتی شاخ. [1]