ناونیشانی بابەت: ئەمساڵ (2021) هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ سەر مەزاری نەمران ساز ناکرێت
بارەگای بارزانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەمساڵ هیچ ڕێوڕەسمێک بۆ سەر مەزاری نەمران ساز ناکرێت، ئەوەیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات، لە ڕاگەیەنراوێکی #بارەگای بارزانی# هاتووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادەکانی مانگی ئادار، ئاگەداری هاووڵاتییان و هەموو چین و توێژەکان دەکەین کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنوێنییە تەندرووستییەکان و لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، ئەمساڵ ڕێوڕەسمی یادکردنەوە و سەردانی هاووڵاتییان بۆ #مەزاری نەمران# بەڕێوە ناچێت.
باس لەوەش کراوە، وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاووڵاتییانی کوردستان، هیوای سەلامەتی و تەندرووستی بۆ گشت لایەک دەخوازین.
ساڵانە لە سەرەتای مانگی ئادار تا کۆتاییەکەی، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە گشت چین و توێژەکان سەردانی مەزاری نەمران دەکەن کە گۆڕی ڕابەری شۆڕشی کوردی #مەلا مستەفا بارزانی# و
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی لێیە، هاوکات ڕۆژی لە دایکبوون و کۆچی دوایی مەلا مستەفایی بارزانییە لەو مانگە. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!